سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تەرەفی سێ یەم هەمیشە کێشەیان دروست کردوە بۆ ژن و مێرد!.
گۆڕینی فۆنت

باوکی ئه‌سمائـ 
ئەم ووتانە ئامۆژگاریم بوە بۆ خێزانێکی سەرەتا لەپاش مارەبڕینی کچ و کوڕێك لەیەکتری!. 

خێزان کاتێك لێك هەڵدەوەشێت کە کەسی سێ یەم بێتە نێوانیان، ئەوکات لەجیاتی چارەسەری کێشەکانیان جیابونەوە دەبێتە بەشی ئەو خێزانە!. 

هەرکاتێك ژن و مێردێك کێشەیەکی بچوکیان هەبو،کەسیان ملیان بۆ ئەوی تریان نەداو ، تەنازولیان نەکرد بۆ یەکتری و باسیان کرد لای یەکێك لەنزیکەکانی خۆیان ئەوە ئیتر گەر زوو فریای خۆیان نەکەون شیرازەی ئەو خێزانە بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕوات!. 
بەتایبەتی ئەگەر ئەوکەسەی کێشەکەی لا باس دەکرێت لەجیاتی ئامۆژگاری ڕێگەی خراپ پیشانی ئەم ژن و مێردە بدات، بۆیە بەڕاستی هەمیشە تەرەفی سێ یەم گەر نزیکی کچەکە بوبێت ئەوە پشتگیری کچەکەی کردوە، وەیان بەپێچەوانەوە گەر نزیکی کوڕەکە بێت ئەوە پشتگیری کوڕەکەیان کردوەو، سەرەنجامیش ئەو خێزانە لێك ترازاوەو بەجیابونەوە کۆتایی بەژیانی ئەم ژن و مێردە هاتوە، لەکاتێکدا دڵیشیان بۆ لای یەك لێی داوە!. 
بەڵام ئەم خێزانە خۆیان بونەتە هۆکاری گەورە کردنی کێشەکەیان و دواتریش دەبێت پابەندی هەر بڕیارێك بن کە کەسوکار دەری دەکات لەسەریان!. 
بۆیە ئامۆژگاریم بۆسەرجەم برایان و خوشکانی بەڕێزم ئەوەیە کەوا دەبێت لەژیانی هاوسەریتاندا ئارام بگرن لەسەر ئازاری یەکتری و نهێنیەکانتان و کێشەکانتان کەسی سێ یەم پێی نەزانێت ، بەڵکو تا دەتوانن لە نێو خۆتاندا چارەسەری بۆ بدۆزنەوەو چاوپۆشی لەهەڵەی یەکتری بکەن و لەسەر هەندێك حەزو ئارەزوتان تەنازول بکەن بۆ یەکتری!. 
ئەوەش چاك بزانن هیچ خێزانێك بێ کێشە نابێت و نەش بوە هەرگیزاو هەرگیز، وە زۆرجاریش هەندێك لە کێشەکان خۆشەویستی گەرم و گوڕو دووبارە دەکاتەوە،بەتایبەتی لەوکاتەی ژنەکە یان پیاوەکە دەڕۆنەوە بۆ لای یەك و دەست دەکەنەوە ملی یەك و لاپەڕەی تازە هەڵدەدەنەوەو ، ئەو دابڕانە کورتە فێری ئەوەیان دەکات کەوا چۆن هەنگاوی داهاتویان بنێن!. 
چونکە دواتر لەجیاتی بچوك کردنەوەی کێشەکانتان و چارەسەر کردنی کێشەکانتان گەورەتر دەبێت و دابڕانی هەمیشەیش ڕودەدات لە نێوانتاندا!.

 1254

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram