کوڕی خاك خێزانه‌که‌ت هه‌ڵگری منداڵه‌کانت وشوانی ماڵ و سامانه‌کانت و پارێزه‌ری نهێنییه‌کانته.. تۆش باڵی میهره‌بانی بۆ واڵا بکه و هه‌میشه ڕووخۆشی بنوێنه له‌ڕووی، چونکه زه‌رده‌خه‌نه دروونه‌کان ده‌ژێنێته‌وه و ژه‌نگی دڵه‌کان لاده‌بات.. پیاهه‌ڵدانیش له‌سه‌ر جلوبه‌رگ و خواردن و ڕازاوه‌ییان دڵه‌کانیان ڕاده‌کێشیت و دیارییش کلیلی نێوان هه‌ردووکتانه و خۆشه‌ویستی و دڵخۆشی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.. ساده‌یی له‌گه‌ڵی و وازهێنان له شاراوه‌یی و لووتبه‌رزی له سیمای ژیانێکی پڕ به‌خته‌وه‌رییه.. گه‌وره‌مان عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب ده‌فه‌رموێت"ينبغي للرجل أن يكون في أهله كالصبي ـ أي في الأنس والسهولة ـ فإن كان في القوم كان رجلاً". واته/ پێویسته پیاو له‌ناو ماڵ و منداڵی خۆیدا وه‌ک منداڵ وابێت- به‌مانای ساده‌یی و ئارامیی- به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناو خه‌ڵكیدا بوو ئه‌وا با پیاوه‌تی خۆی ده‌رخات. مێردێکی سه‌ر ڕاست و ڕێک به له‌ژیانتدا له‌گه‌ڵی، ئه‌و به‌پشتی خوا ڕاگیرتر ده‌بێت.. چاوه‌کانت نه‌چێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی بۆت حه‌ڵاڵ نین، چونکه تاوان و سه‌رپێچی مایه‌ی نه‌گبه‌تی ژیانی خێزانییه.. سه‌یرکردنی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان- ته‌ماشای دیمه‌نه ناڕه‌واکان- جوانی خێزانه‌که‌ت له‌به‌رچاو ناشرین ده‌کات و ئه‌ویش قه‌در و به‌های تۆی له‌لا که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وکات دڵه‌کان دوور ده‌که‌ونه‌وه له‌یه‌کتر و خۆشه‌ویستی که‌م ده‌کات و ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئیتر ناکۆکی سه‌رهه‌ڵده‌دات و ڕه‌نگه ڕزگاربوون و کۆتایی پێهێنان لێی ئه‌سته‌م بێت.. بۆ خێزانه‌که‌ت وه‌ها به که تۆ حه‌ز ده‌که‌ی ئه‌ویش به‌و جۆره بێت به‌رامبه‌رت له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیان، چونکه ئه‌ویش ئه‌وه حه‌ز ده‌کات له تۆ که تۆش داوای ده‌که‌ی له‌و.. گه‌وره‌مان ئیبن عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت"إني أحب أن أتزين للمرأة كما أحب أن تتزين لي". واته/ من پێم خۆشه خۆم بۆ خێزانم بڕازێنمه‌وه هه‌روه‌ک چؤن پێم خۆشه که ئه‌و خۆیم بۆ بڕازێنێته‌وه. گوێبیستی ڕه‌خنه‌ی خێزانه‌که‌ت به به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانی و ڕوو به‌خه‌نده‌وه.. له به‌رزی نه‌فسیشه که پیاو هیچ له ماڵ و سامانی تایبه‌تی خێزانه‌که‌ی خۆی هه‌ڵنه‌گرێت مه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی، چونکه سامانه‌که‌ی خۆی خاوه‌نێتی و هیچ مافێکی تؤی به‌سه‌ره‌وه نییه.. به‌چاکی خه‌رجیی بۆ ئه‌نجام بده(النفقة) و ڕه‌زیلی له‌سه‌ر مه‌که.. خێزانت پێی خۆشه له‌هه‌موو کاروباری خۆی گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بکات، بۆیه باش گۆی بۆ ڕاگره چونکه ئه‌وه له ته‌واوی ئه‌ده‌به.. وا مه‌گه‌ڕێوه ماڵه‌که‌ت ده‌موچاو بێ تاقه‌ت و ڕووگرژ، منداڵه‌کانت پێویستییان به سۆز و نزیکیی و زمانشیرینی تۆیه.. نه‌رم به له‌گه‌ڵیان و باوکایه‌تی خۆتیان نیشان بده و لێیانگه‌ڕێ با دڵخۆش بن به ئاڕاسته‌کردنی تۆ بۆیان و با فێر بن لێته‌وه هه‌موو شتێکی باش.. پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) کاتێک کچی خۆی(فاتیمه)ی ده‌بینی پێی ده‌ووت: به‌خێر بێی ئه‌ی کچی خۆم و پاشان له‌لای ڕاست یان چه‌پی خۆی دایده‌نیشان. به‌سۆزیی و نه‌رمونیانی له ته‌واوی پیاوه‌تییه، به‌ڕاء ده‌فه‌رموێت که جارێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر-خوا لێیان ڕازی بێت- چوومه ماڵی، دیتم که کچه‌که‌ی عائیشه ڕاکشاوه و تایه‌کی توندی هه‌یه، ئه‌و ده‌فه‌رموێت که بینم ئه‌بوبه‌کر ڕوومه‌تی کچه‌که‌ی ماچ کرد وپێی وت: ئێستا چۆنی ئه‌ی کچۆڵه‌که‌م؟ هه‌ستان به‌ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ماڵ له ڕه‌وشتی وه‌فادارانه، پرسیارکرا له عائیشه- خوا لێی ڕازی بێت- که ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕه‌فتاری چۆن بوو له‌ماڵه‌وه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) مرۆڤێک بوو وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کانی تر، جلی خۆی ده‌دوورییه‌وه، مه‌ڕی ده‌دۆشی، خۆی خزمه‌تی خۆی ده‌کرد.. ماڵ خه‌رجکردنیش به‌سه‌ر ماڵ و منداڵدا له‌باشترینی خێره‌کانه..، مانه‌وه و کات به‌سه‌ربردنیش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانت سته‌مت پێ نه‌کات له‌دانیشتن و کات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵت.. خێزا‌نه‌که‌شت بیر مه‌هێنه‌وه به عه‌یب و هه‌ڵه‌یه‌ک که له‌تۆوه ده‌ستی پێکردووه و توانجیشی لێ مه‌ده به باسکردنی هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کانی.. گرفت و کێشه‌کانی نێوانیشتان بشارنه‌وه له منداڵه‌کان چونکه له‌ده‌رخستنی زیانی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یان هه‌روه‌ها ڕێزیگرتنی دایک و باوکه‌که.. تووڕه‌ییش سه‌رچاوه‌ی بوغز و دووبه‌ره‌کی وڕقوقینه.. ئه‌وه‌ش که له‌نێوانی تۆ و خێزانه‌که‌تدا هه‌یه زۆر به‌نرختره له‌تێکدانی به ساتێک له‌تووڕيی.. بێده‌نگبوون به‌سه‌ر تووڕه‌ییدا زاڵ بکه و لێبوورده‌ییش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کان نزیکتره له ژیریی و له‌خواترسانیشه‌وه(التقوی).