ده‌نگی ئیسلام پێویسته هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت که خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاری و ئاراسته‌یان کردووین به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا(دایک و خوشک و هاوسه‌ر و کچ)مان باش بین و ڕه‌فتاری چاکیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ئارام بگرین له‌سه‌ر هه‌ڵه و نوقسانییه‌کانیان و هاوکار و ئاسانکار بین له‌ژیان به‌سه‌ر بردن له‌گه‌ڵیان.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "...فاتقوا الله في النساء فإنكم أخذتموهن بأمانة الله و استحللتم فروجهن بكلمة الله.." صححه الألباني. واته/ ئه‌ی ئیمانداران له‌خوابترسن له‌مافی ئافره‌تان، چونکه ئێوه ئه‌وانتان وه‌رگرتووه(حه‌ڵاڵ کردن به ماره‌کردن) به ئه‌مانه‌تی خوا و داوێنیشیانتان حه‌ڵاڵ کردووه به وشه‌ی خوا(دینی خوا). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت" استوصوا بالنسا‌ء خيرا فإن المرأة خلقت من ضلع و إن أعوج شي‌ء في الضلع أعلاه فإن ذهبت تقيمه كسرته و إن تركته لم يزل أعوج فاستوصوا بالنسا‌ء خيرا" صححه الألباني. واته/ باش بن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان(ئه‌وه وه‌سییه‌تی پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم)) به نه‌رمونیانی و زه‌یی و ڕه‌حمه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، چونکه ئافره‌ت دروست بووه له ئێسکه په‌راسوو(دایکمان حه‌وا)، خوارترین جێگه‌شی سه‌ره‌وه‌یه‌تی(ژیریی یان زمانی)، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسی به‌ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌وا ده‌یشکێنیت، وه ئه‌گه‌ر وازیشی لێ بهێنیت ئه‌وا هه‌ر به‌خواری ده‌مێنێته‌وه، دووباره باشن بن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان. له‌م فه‌رمووده‌یه واده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو ئافره‌تێک به‌شێکی هه‌یه له خواری و که‌موکورتی، بۆیه پێویسته که‌ده‌بێته به‌شی پیاوێک ئه‌و نوقسانییه‌ی لێ قه‌بووڵ بکات و وا سه‌یری نه‌کات که ده‌بێت هه‌موو هه‌ڵه و ناته‌واوییه‌کی ڕاست بکاته‌وه. هه‌ندێ ڕێنموویی بۆ به‌خته‌وه‌ری ژیانی خێزانی: پێش هاوسه‌ر دیاریکردن - پرسیار له‌خۆت بکه بۆ ده‌ته‌وێت خیزان دروست بکه‌ی؟ (مه‌به‌ست له ژنهێنان) * که‌سانێک هه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زوو(الشهوة) ئافره‌تێک ده‌خوازن.. * هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی ببێت و تا بۆ دواڕۆژی دوابڕاو نه‌بێت.. * هه‌شه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ژن ده‌هێنێت که ئه‌وه قۆناگێکی ژیانه و ده‌بێت بیگاتێ.. ** که‌سانێکیش هه‌ن وای ده‌بینن که هاوسه‌ر دروست کردن په‌یامێکی پیرۆزه و لێپرسراوێتییه‌کی گه‌وره‌یه و هاوکاری به‌رده‌وام و قوربانیدانی هه‌میشه‌ییه له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ری هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆیان و هه‌موو مرۆڤایه‌تیش. - هه‌وڵی دیندارێك بده! پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی" تنكح المرأة لأربع : لمالها و لحسبها و لجمالها و لدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك" صححه الألباني. واته/ ئافره‌ت له‌به‌ر چوار هۆ ماره‌ده‌کرێت؛ له‌به‌ر ماڵ و سامانی، پله‌وپایه‌ی، جوانییه‌که‌ی، دین وئیمانی، ده‌ی تۆش له‌به‌ر دین هه‌ڵیبژێره، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ی ده‌ستت له‌خۆڵ بکه‌وێت(واته بێ به‌ره‌که‌ت و هه‌ژار بیت) مه‌به‌ست له‌وه ته‌نها سه‌رزه‌نشت کردنه نه‌وه‌ک دوعاکردن.. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت" أربع من السعادة : المرأة الصالحة و المسكن الواسع و الجار الصالح و المركب الهنيء و أربع من الشقاء : المرأة السو‌ء و الجار السو‌ء و المركب السو‌ء و المسكن الضيق." رواه الحاکم و البیهقي وصححه الألباني. واته/ چوار شت مایه‌ی به‌خته‌وه‌رییه؛ ئافره‌تێکی خواناس و چاکه‌کار و له‌بار، ماڵێکی به‌رفراوان، دراوسێیه‌کی باش و هه‌ڵگرێکی ڕێکوپێک(چوار پێیه‌ک یاخود ئوتۆمبیل)، چواری تریش مایه‌ی نه‌گبه‌تین؛ ئافره‌تێکی ناباش و ناله‌بار، دراوسێی خراپ، هه‌ڵگرێکی خراپ، ماڵێکی ته‌سک.. - ئافره‌تێک بێت خوشت بوێت و سه‌ر به‌منداڵیش بێت.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" ألا أخبركم برجالكم من أهل الجنة ? النبي في الجنة و الشهيد في الجنة و الصديق في الجنة و المولود في الجنة و الرجل يزور أخاه في ناحية المصر في الله في الجنة ; ألا أخبركم بنسائكم من أهل الجنة ؟ الودود الولود العئود التي إذا ظلمت قالت : هذه يدي في يدك لا أذوق غمضا حتى ترضى" رواه الطبراني والدارقطني وصححه الألباني. واته/ ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ کام له پیاوه‌کانتان به‌هه‌شتییه!؟ پێغه‌مبه‌ران له‌به‌هه‌شتن، شه‌هید له‌به‌هه‌شته، باوه‌ڕداری ڕاستگۆ له‌به‌هه‌شته، منداڵێک که له‌کاتی له‌دایکبوونی ده‌مرێت له‌به‌هه‌شته، پیاوێک که سه‌ردانی برایه‌کی خۆی ده‌کات له‌ڕۆخی ئاواییه‌که‌وه(مه‌به‌ستی له‌دوورییه) و ته‌نها له‌به‌ر خوایه له‌به‌هه‌شته، وه ئایا پێتان بڵێم کام له ئافره‌تانتان به‌هه‌شتییه!؟ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته له‌لای مێرده‌که‌ی، سه‌ربه‌منداڵه(پێی خۆشه نه‌وه‌ی زۆر بکات)، سوودمه‌نده بۆ مێرده‌که‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سته‌می لێ‌کرا(له‌لایه‌ن مێردی) ده‌ڵێت به‌مێرده‌که‌ی؛ ها ئه‌وه ده‌ستی من له ده‌ستی تۆدا بێت، خه‌و نانۆشـم(چاو نانووقێنم) مه‌گه‌ر لێم ڕازی بیت. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نییه که ئافره‌ت هه‌رده‌م سته‌م قه‌بووڵ بکات له‌مێردی!! به‌ڵکو ته‌نها لێبورده‌یی له‌کاتی به‌هیوابوونی ساڵه‌حبوونی پیاو، واته ئارام و چاوپۆشین له‌به‌ر خاتری تێکنه‌دانی ژیانی خێزانی هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هیوای چاکبوون هه‌بێت، ئه‌و کات ئه‌و ئافره‌ته دوو چاکه‌ی چنگ که‌وتووه؛ هه‌م مێردکه‌ی بۆ له‌بار بووه، هه‌م له‌لای خودا‌ش پاداشتێکی زۆری بۆ نووسراوه، ژیانیش به‌ئارام و لێبووره‌ده‌یی ده‌ڕوات به‌ڕێوه.. - نه‌رمونیانی ئاسانکار.. پێغه‌مبه‌رده‌فه‌رموێت(صلى الله عليه وسلم)حرم على النار كل هين لين سهل قريب من الناس" أخرجه الترمذي وصححه الألباني. واته/ له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ قه‌ده‌غه‌کراوه بیسوتێنێت؛ هه‌موو که‌سێکی ئاسان و نه‌رمونیان و ساده، نزیک بێت له‌خه‌ڵکییه‌وه. - خواپه‌رستی گوێڕایه‌ڵ.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"إذا صلت المرأة خمسها و صامت شهرها و حصنت فرجها و أطاعت زوجها قيل لها : ادخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت" رواه إبن حبان وصححه الألباني. واته/ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه‌که‌ی کرد و ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی گرت و داوێنی پاراست و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ی کرد، ئه‌وه پێی ده‌وترێت بڕۆ به‌هه‌شته‌وه له‌هه‌ر ده‌رگایه‌کی به‌هه‌شه‌ته‌وه که خۆت ده‌ته‌وێت. - هاوتایی.. ئافره‌تێک مه‌خوازه که هاوتای خۆت نه‌بێت، هاوتاییش له ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله‌وپایه و زیره‌کی و توانا و لێهاتوویی و .. هه‌ڵبه‌ته ته‌مه‌نیش ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کی به‌رچاوی تێدا هه‌بێت. - هاوسروشت یان نزیک بێت لێته‌وه.. با زۆرێک له سروشت و حه‌ز و گرنگییه‌کانتان له‌یه‌کتری دوور نه‌بێت به‌ڵکو یان وه‌ک یه‌ک بێت یاخود نزیک بێت.. چونکه هه‌تاوه‌کو سروشت و ویسته‌کانتان له‌یه‌که‌وه نزیک بێت هیوای سه‌رکه‌وتنتان زیاتر ده‌بێت. له‌دوای دیاریکردن و خواستنی. - هه‌موو که‌موکورتی و نوقسانی و سروشتی خۆتان بۆ یه‌کتر ئاشکرا بکه‌ن. وه‌ک تووره‌یی و زۆری غیره‌ت و هه‌ڵچوون و دیقه‌ت و هه‌روه‌ها سیفه‌ته باشه‌کانیش وه‌ک سه‌ڕاستی و له‌خۆبورده‌یی و گوێگرتن و جیددی بوون.. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ئاماده‌باشی بۆ یه‌کتر بکه‌ن.. - دانیشتن پێکه‌وه و به‌رچاوخستنی هه‌موو داواکاری و مه‌رج و چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌وته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، وه ده‌بێت ڕێبکه‌ون له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی باسی ده‌که‌ن، له خه‌رجی ماڵ و خێزان و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و هاتوچۆی خزمان و چوونه ده‌ره‌وه و هاتنی میوان و تێکه‌ڵی ناسیاو و هاوڕێیان و خواردن و ناوماڵ و ...هتد - ده‌بێت مافی یه‌کتری قه‌بووڵ بکه‌ن و لێبوردنیشتان هه‌بێت به‌رامبه‌ر یه‌کتر و هه‌روه‌ها ئارامی و په‌له نه‌کردن له جێبه‌جێ کردنی خاڵه‌کانی نێواتان.. - ئاسانکاری بۆ یه‌کتر بکه‌ن به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که پێویسته گۆڕانکاری تێدا بکرێت، به‌تایبه‌تیتر گۆڕانکاری له سروشتدا، ڕه‌نگه هه‌ندێ داواکاری کاتی پێویست بێت، که‌واته په‌له‌کردن ئه‌نجامی نه‌گبه‌تیی و شه‌ڕوئاژاوایه.. - به‌هه‌شت بۆ ئارامگرانه‌وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ[القصص:٨٠] ، ئه‌گه‌ر ژن و مێرد خۆگری نه‌که‌ن به‌رامبه‌ر یه‌کتر ئه‌ی به‌رامبه‌ر کێ بیکه‌ن!؟ - ئه‌وه‌ی بووه به‌به‌شت پێی ڕازی به! ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆته خێزانت، به‌شی خۆته، ڕازی به‌و ئه‌ملاولا مه‌که.. عه‌یبی داپۆشه و ناشکور مه‌به و به‌ڵكو زیاتر سه‌یری چاکه و باشییه‌کانی بکه.. چونکه دڵنیابه ئه‌وه له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه و ته‌نها نیازی تێکدانه، خۆ ئه‌گه‌ر جوانترین ئافره‌تی بێ عه‌یبیش بخوازی هه‌ر دڵ و ده‌روون ناڕه‌زایی ده‌بێت و شه‌یتانیش هه‌وڵی بێزرانی ده‌کات.. با وه‌ک ئه‌بو عوثمانی نه‌یسابوری بین! لێیان پرسی کام کرده‌وه‌یه‌کت هه‌یه زۆر ئومیدت پێی هه‌یه له‌لای خوا؟ فه‌رمووی: له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتی بووم، که‌سوکارم داوایان لێ ده‌کردم ژن بخوازم، ڕۆژێک ئافره‌تێک هاته لام و پێی وتم: ئه‌ی ئه‌بو عوثمان داوات لێ ده‌که‌م بۆ خاتری خوا بمخوازی.. منیش باوکیم هێنا و لێی ماره‌کردم و زۆریش هه‌ژاربوو.. بۆیه به‌و کاره زۆر دڵخۆش بوو.. به‌ڵام کاتێک هاته‌ژووره‌وه بۆ ماڵه‌که‌م.. بینیم که ئافره‌تێکی کوێر و شه‌ل و پێست په‌ڵه‌داره. به‌ڵام ئه‌و منی زۆر خۆش ده‌ویست، خۆشه‌ویستییه‌که‌ی هه‌ندی جار وای لێ ده‌کرم نه‌چمه ده‌رێ، منیش ئیتر داده‌نیشتم له‌به‌ر ڕازی دڵی ئه‌و و هیچ ناڕه‌حه‌تییه‌کیشم نیشان نه‌ئه‌دا له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و عه‌یبانه‌ی.. ئاوه‌ها مامه‌وه له‌گه‌ڵی(١٥) ساڵ هه‌تاوه‌کو وه‌فاتی کرد، بۆیه به‌ڕاستی هیچ شتێکم نییه له‌وه زیاتر تکای پێ بکه‌م له‌لای خوای خۆم.. - خۆشه‌ویستیت بۆ خێزانه‌که‌ت زوو زوو نوێ بکه‌وه.. ژیانی به‌خته‌وه‌ر به‌رده‌وامی نابێت به‌بێ به‌رده‌وامی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن و یه‌کتر خوێندنه‌وه، که‌واته هه‌ردوولاتان پێویسته هه‌موو ئه‌و ڕێگا و هۆکارانه بگرن که ئه‌و به‌ها و خۆشه‌ویستییه‌تان بۆ ده‌هێڵێته‌وه له‌ناخی یه‌کتر.. - بیرت بێت خێزانه‌که‌ت خۆت نیت! هه‌رچه‌ندێ خاڵی هاوبه‌شتان زۆر بێت یاخود هه‌وڵ بده‌ێ هه‌تاوه‌کو خێزانه‌که‌ت زیاتر له سروشتی خۆت نزیک ده‌خه‌یته‌وه.. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت که ئه‌و مرۆڤێکی تره و خاوه‌نی هه‌ندێ سروشتی خۆیه‌تی و ئه‌سته‌مه بتوانێت وازیان لێ بهێنێت، بۆیه نابێت بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که خێزانه‌که‌ت به‌ته‌واوی به‌دڵی خۆت ساز بکه‌ی. - ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک ڕوویدا(ڕووش ده‌دات) وامه‌زانه ئه‌وه کۆتایی دونیایه و ئیتر چاره‌سه‌ر مه‌حاڵه! به‌ڵكو ده‌بێت بزانیت که جیاوازی له ڕاوبۆچوون شتێکی ئاساییه و پێویسته به‌دڵێکی فراوانه‌وه وه‌ربگیرێت، هه‌ردوولا ڕازی بن که کێشه‌کان ببرێته‌وه بۆلای خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم)، باشتروایه به دوو قۆڵی چاره‌سه‌ری بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌کرا ئه‌وا که‌سانێک که هه‌ردوولا به ئه‌هلی خێری بزانن تا بکه‌وێته نێوانتانه‌وه.. - دووربکه‌ونه‌وه له‌و شتانه‌ی که ده‌روون و سروشتی یه‌کتری پێ تێک ئه‌ده‌ن. - هه‌رچی پێشنیار و بۆچوونێک له‌خیزانه‌که‌ته‌وه هات ڕه‌تی مه‌که‌وه، چونکه ئه‌وه ئازاری ده‌دات و ئومێدی به‌های خۆی له‌لای تۆ ناهێڵێت. ئه‌و شتانه‌ش ئه‌و پێی خۆشه قه‌بووڵی بکه مه‌گه‌ر ناشه‌رعی بن، له‌و کاته‌شدا به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆیی. - له‌یادت بێت که سالاری پیاو له‌ناو خیزاندا مانای ئه‌وه نییه که تووڕه‌ی و تووندی و وشکی نیشانه‌ی بێت! به‌ڵكو بریتییه له چاودێری و په‌روه‌رده‌کردن و به‌رپرسیارێتی و سۆز و نه‌رمونیانی. - خێزانت باش بناسه.. بزانه که ئافره‌ت لایه‌نی سۆز و عاتیفه زاڵه به‌سه‌ریدا که‌وای لێ ده‌کات هه‌ندێ جار هه‌ڵه بنوێنیت! بۆیه له‌به‌رابه‌ری ئه‌و هه‌ڵچوونه عاتیفییه تۆش هه‌ڵچوونی تووڕه‌ییت نه‌بێت. - ڕازی و خۆشحاڵ به.. له‌و پیاوانه مه‌به که هه‌رگیز چاوه‌ڕێی هیچی باش له‌خێزانه‌کانیان ناکه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر نابه‌جێی و که‌موکورتی.. - وا بیر مه‌که‌وه که ئافره‌تێکی تر هه‌یه له خێزانه‌که‌ی خۆت باشتره! ئیبن جه‌وزی ده‌فه‌رموێت: "زۆربه‌ی ئاره‌زووه‌کان له جوانی ئافره‌تایه.. جاری وا هه‌یه پیاوێک ئافره‌تێک ده‌بینێت له‌جلوبه‌رگی خۆیدا، ئیتر واده‌زانێت که زۆر جوانتره له خێزانه‌که‌ی خۆی، یاخود هه‌ر بیری جوانی و شۆخ و شه‌نگی ده‌کاته‌وه، بۆیه په‌له‌ی ژنهێنانی تر ده‌کات، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر گه‌یشت به مه‌رامی خۆی.. ئیتر عه‌یبه‌کانی ئه‌میش ده‌بینێ که پێشتر هه‌ر بیریشی لێ نه‌ده‌کرده‌وه. پاشان له‌وه‌ش ماندوو ده‌بێت و داوای هی تر ده‌کات.. به‌ڵام نازانێت که گه‌یشتنی به مه‌رامه‌کانی ناڕه‌حه‌تیشی له‌خۆگرتووه، بۆنمونه ڕه‌نگه دووه‌م دیندارێکی باش نه‌بێت، هۆش و ژیریی باش نه‌بێت، یان خۆشه‌ویستی و... نه‌بێت، هه‌ربۆیه زیاتر له‌ده‌ست ده‌دات وه‌ک له‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت". - مه‌گه‌ڕێ بۆ ورده عه‌یبه‌کان.. ئیبن جه‌وزی ده‌فه‌رموێت:" که‌سی ژیر واباشه بۆی، کاتی دیاریکراو دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی خۆی بۆ بڕازێنێته‌وه و ساز بکات، هه‌روه‌ها چاوپۆشیش بکات له ورده عه‌یبه‌کان.. ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی ژیانی خۆی خۆش بکات، وه ده‌بێت خێزانیش هه‌وڵی ته‌واو بدات جوان خۆی بڕازێنێت و چه‌ندی بۆ ده‌کرێت نووقسانی به‌خۆیه‌وه نه‌هێڵێت.. چونکه ژیانی ئاسووده به‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر پیاویش خۆی بۆ خێزانی بڕازێنیته‌وه هه‌روه‌ک چۆن خێزانی ده‌یکات بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام بێت به‌گونجاوییان بۆ یه‌کتری. ئه‌گه‌ر بارودۆخکه به‌و شێوه‌یه نه‌ڕوات ئه‌وا ئاره‌زوو ڕا ده‌کات و داوای گۆڕین ده‌کات، پاشان دڵی بۆ ژنی دووه‌م ده‌چێت هه‌روه‌ک چۆن کاتی خۆی بۆ یه‌که‌م چوو بوو. ئاله‌م کاته‌شدا یان ده‌بێت پشتی تێ بکات یان ده‌بێت بیگۆڕێت، بۆ پشت تێ کردن پێویستی به‌ئارامێکی زۆره، بۆ گۆڕینیش دارایی و پشتیوانی ده‌وێت، هه‌ردووکیشیان به‌ئازاره. هه‌رکه‌سێکیش به‌وجۆره نه‌کات که بۆمان باس کرد ئه‌وه ناگات به تامی ژیان و ناشتوانێت ژیان به‌ڕێ بکات وه‌ک پێویست." - ئه‌مانه‌ش: ڕاوێژی له‌گه‌ڵ بکه له کاروباری خۆت، نه‌رمونیان به له‌گه‌ڵی، که‌داوای ئه‌نجامدانی شتێکی لێ ده‌که‌ی به له‌سه‌رخۆیی و ده‌نگ نزمی نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌رچی پێویستی هه‌یه بۆی جێبه‌جێ بکه له‌سنوری توانای خۆت و شه‌رعدا، له‌قسه‌ی خۆش و گاڵته‌وگه‌پ و یاری کردن بێ به‌شی مه‌که.. به‌شێک له‌کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه.. بابزانێت که‌خۆشت ده‌وێت و سوری له‌سه‌ر پاراستنی.. دیاری پێشکه‌ش بکه.. دڵی ڕاگره و کۆسش بکه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی.. - گرنگی به‌پاکوخاوێنی.. گرنگی نه‌دان به پاک‌وخاوێنی له‌هه‌ر لایه‌کتان ده‌بێته هۆی بێزاربوونی ئه‌وی تر.. پاکوخاوێنیش له؛ جلوبه‌رگ، ڕوواڵه‌ت، بنباڵ و داوێن، پاککردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سه‌رئاو و ده‌ستنوێژ گرتن و خۆشۆردن و..هتد - خۆڕزگارکردن له دڵه‌ڕاوکێی و غه‌م و په‌ژاره.. دڵه‌ڕاوکێی دوژمنی به‌خته‌وه‌رییه.. کاریگه‌رییه‌کی ته‌واو ده‌کات له‌سه‌ر ژیانی خێزانی.. هۆیه‌کانیشی ڕه‌نگه؛ ترسان له نه‌توانینی په‌یداکردنی خه‌رجی بۆ ماڵ ومنداڵ.. ترسان له هه‌ڵگیرسانی گرفت له‌سه‌ر دارایی.. ترسان له‌گۆڕانی په‌یوه‌ندی نیوان ژن ومێرد به‌گۆڕینی هه‌ڵسوکه‌ته‌کان.. ترسان له نه‌توانینی گونجان بۆ کاری سه‌رجێی به‌جۆرێک که بۆ هه‌ردوولا مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بێت....هتد هۆی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی دڵه‌ڕاوکێش له‌سه‌ر ئه‌وشتانه؛ پشت به‌ستنه به هۆکاره دونیاییه‌کان و وازهێنانه له پشت به‌ستن به‌خوا(التوکل)، یاخود ڕاوه‌ستانه له‌ئاست چاره‌سه‌ری ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و کێشه و مه‌ترسییانه، بۆیه هه‌ر له‌بازنه‌ی غه‌م و بیرکردنه‌وه ده‌خولێته‌وه و ژیانی خۆی و به‌رامبه‌ره‌که‌شی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.. - تووڕه مه‌به.. وازهێنان له‌تووڕه‌یی به‌ته‌واوی و کت‌وپڕ کارێکی ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌کرێت هه‌وڵ بدرێت زوو هه‌ڵنه‌چێت و خۆیشی فێری له‌سه‌ر خۆیی بکات.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" ليس الشديد بالصرعة إنما الشديد الذي يملك نفسه عند الغضب"صححه الألباني. واته/ به‌هێزی و پاڵه‌وانی ئه‌وه نییه که له‌زۆراندا خۆت بنوێنی! به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که له‌کاتی تووڕه‌ییدا خۆت بگری. - ئازاری ئاژاوه و کێشه‌کان کۆمه‌که‌وه له‌دڵت.. هه‌ر جارێک کێشه‌یه‌ک ڕووده‌دات، ئه‌وانه‌ی ڕابووردن باسی لێوه مه‌که‌نه‌وه سه‌رله‌نوێ چونکه به‌و کاره دڵه‌کان زیاتر له‌یه‌ک دوور ده‌که‌ونه‌وه و چاره‌سه‌ریش هیوای که‌م ده‌بێته‌وه. - چاوه‌ڕێی پاداشتی خوایی بکه.. له‌ئه‌نجامی ئه‌و چاکیی و خۆڕاگرتنه‌ت به‌رامبه‌ر خێزانه‌که‌ت و به‌خته‌وه‌رکردنی و سڕینه‌وه‌ی غه‌م له‌دڵه‌کانی دڵنیابه هه‌مووی ئه‌جر و پاداشتێکی بێ پایانی له‌سه‌ره و که‌واته چاوه‌ڕێی هه‌موو ئه‌و به‌خشنده‌ییه ببه له خوای به‌زه‌یی. - ده‌نگ به‌رز مه‌که‌نه‌وه.. کاتێک کێشه‌یه‌ک دروست ده‌بێت، قسه‌یه‌ک له‌تۆ و دووانیش له‌ئه‌و، ده‌بێته هه‌را و ده‌نگه‌ده‌نگ، هه‌وڵ بده‌ن ده‌نگ به‌رز مه‌که‌نه‌وه و بێ ده‌نگیی بکه‌ن، هه‌رهیچ نه‌بێت یه‌کێکتان، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ته باشتر وایه لایه‌کتان ئه‌و شوێنه به‌جێبهێلێت هه‌تاوه‌کو ئه‌و تووڕه‌ییه ده‌ڕه‌وێته‌وه.. ڕه‌نگه ئه‌و بێ ده‌نگبوون و به‌جێهێشتنه به لێبوورده‌ییه‌ک دابنرێت له‌لای ئه‌وی تر، بۆیه ئه‌و کاته ئه‌ویش داوای لێبووردن ده‌کات. - حه‌قق بگێڕنه‌وه بۆلای خوا و که‌وته لای هه‌رکامێکتان ئه‌وه‌ی تر ڕازی بێت و داوای لێبووردن بکات.. له‌جوانی ئاده‌میزاده کاتێک هه‌ڵه ده‌کات داوای لێبووردن بکات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه لووتبه‌رزی و فیز مایه‌ی ناشرینی و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها ڕه‌وینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ری. - بێ ئاگا مه‌به له زانستی سه‌رجێی کردن و گونجاندنی ئاره‌زووه‌کانتان(سێکسی).. ڕووبکه‌ره فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌و باره‌یه‌وه که چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ نزیکبوونه‌وه له گونجاندنی سێکسی.. وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوه‌که زوو ئاوی دێته‌وه و ته‌واو ده‌بێت، خێزانه‌که‌شی نه‌گه‌یشتووه به‌هیچ چێژێک.. ئه‌مه ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ بێزران له په‌یوه‌ندی سێکسی و به‌وه‌ش تێکچوونی به‌خته‌وه‌ری، چونکه نه‌گونجانی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ساردی و کێشه. - وازهێنان له‌دڵپیسی و خه‌یاڵی ناپه‌سه‌ند.. جیاوازی هه‌یه له‌نێوان غیره‌تی دروست و دڵپیسی، نابێت پیاو دڵی پیس بێت له خێزانی به‌جۆرێک هه‌موو کات له ڕه‌فتاره‌کانی به‌گومان بێت، به‌ڵكو ده‌بێت بڕوای خۆی نیشانی هاوسه‌ری بدات و دونیاش نه‌هێنێته‌وه سه‌ری، فرمانی به‌چاکه پێ بکات و ڕێگری له خراپه‌ش، چاکه و خراپه‌شی نیشان بدات ئیتر به‌خۆشه‌ویستی و نه‌رمی په‌روه‌رده‌ی بکات له‌باتی دڵپیسی و خه‌یاڵاتی به‌تاڵ.. - لۆمه‌ی خۆت بکه له پێشدا.. ناته‌واوی له‌ماڵ و هه‌بوونی کێشه‌کان ڕه‌نگه هۆکاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆت بیت، ئه‌ویش به‌دووریت لا خوای گه‌وره و ڕووکردنه دونیا و تاوانکردن.. چاکردنی خۆت ده‌رگای چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانه، وه‌ک وتوویانه؛ "به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی خۆت چاکساز کردووه، ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵکیت پێ چاک ده‌کرێت". - به‌شداری بکه‌ن له‌کاری خێر پێکه‌وه.. ماڵبه‌خشین و چاکه‌کاری پێکه‌وه ده‌بێته هۆی زیاتر نزیکبونه‌وه‌ی دڵه‌کانتان له‌یه‌کتر و بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی.. - گۆڕانکاری له‌خۆتیش قه‌بووڵ بکه.. له‌ده‌وری خۆت ده‌بینی هه‌موو شتێک گۆڕانی به‌سه‌ر دێت، منداڵه‌کان گه‌وره ده‌بن، باوانت ده‌مرن، دونیا ده‌سوڕێت.. که‌واته بڕوات هه‌بێت که گۆڕان به‌سه‌ر خۆتیش بهێنیت، هه‌رچی ناباشه‌کانه بیانگۆڕیت به‌باش.. - سه‌یری له‌خۆت خوارتر بکه.. ئه‌گه‌ر کێشه‌کانت دونیاین، ته‌ماشای له‌خۆت خراپتر بکه، هه‌تا ببینیت تۆ له‌زۆر خه‌ڵک باشتریت، هه‌یه نان نییه بیخوات، سێبه‌رێکی ده‌سناکه‌وێت تیا بحه‌سێته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی وه‌ک تۆ خاوه‌نی خێزان و ماڵێک بێت! - سه‌یری له‌خۆت باشتریش بکه له جوامێری و جوان ڕه‌فتار نواندنی پیاوچاکان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان.. ئه‌وه‌ش زۆر به‌دی ده‌کرێت له پێشه‌وایانمان و پیاوچاکان له ڕابردوو و ئێستاشدا. هاوکاری له‌ماڵه‌وه.. ئافره‌ت زۆری له‌لاخۆشه کاتێک مێرده‌که‌ی هاریکاری ده‌کات له ئیشوکاری ماڵدا ئه‌گه‌ر به‌که‌مێکیش بێت، ئه‌ويس هیچ که‌می تێدا نییه بۆ پیاو.. پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ئاوه‌ها بووه، وه‌ک دایکمان عائیشه ده‌یگێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌ماڵه‌وه جۆی ده‌هاڕی و نانی دروست ده‌کرد و به‌گی خۆی ده‌دورییه‌وه و....هتد - جاروبار که‌مێک دوور بکه‌وه.. سه‌فه‌رێکی چه‌ند ڕۆژه، هه‌تا هه‌م تۆش یادی خێزانه‌که‌ت بکه‌یت و به‌هایت بۆ ده‌رکه‌وێت، هه‌م ئه‌ویش له‌دووری تۆ گه‌وره‌یی و قه‌دری تۆی بیر بێته‌وه. - هیوای گه‌وره له‌ژیانت دابنێ.. هه‌رکه‌سێک هیوای گه‌وره‌ی هه‌بێت، به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت و هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئه‌وکاته‌ش خه‌ریکبوونی به‌به‌تاڵی نامێنێت، به‌تاڵیش کێشه‌یه‌که بۆ خۆی!! - له کۆتایی؛ هه‌میشه په‌یوه‌ندیتان به‌خواوه به‌هێز بێت.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى[طه:١٢٤]. واته/ هه‌رکه‌سێک پشت له‌یادی من و قورئانه‌که‌م بکات، ئه‌وه ژیانێکی تاڵی ده‌بێت و له قیامه‌تیش به کوێری حه‌شری ده‌که‌ین. هه‌ندێ ڕێگاکانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ش: * پاراستنی نوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ(صلاة الجماعة). * یادی خوا و ته‌سبیحات. * زۆر پارانه‌وه و نزاکردن. * زۆر داوای لێخۆشبوو‌ن(الإستغفار). * قورئان خوێندن به تێفکرین و هۆشه‌وه. * سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم). * جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی خوا له چاکه‌کردن و دوورکه‌وتنه‌وه له حه‌رامه‌کان. * هاوڕێیه‌تی پیاوچاکان. * به‌شداری کۆڕی زیکر و وانه‌ی دینی بکه. * ماڵت له ناڕه‌واییه‌کان پاک بکه‌وه. * خه‌م زیاتر له کۆکردنه‌وه‌ی تیشوو بۆ دوای مردن و دواڕۆژت بکه، ئه‌وه خه‌مه دونیاییه‌کانت که‌م ده‌کاته‌وه.