سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن ده‌گه‌یت به‌ لووتكه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ دڵی هاوسه‌راندا؟
گۆڕینی فۆنت

هیمداد خالید 
چه‌ند ڕێنمایییه‌ك بۆ برایان 
برای به‌ڕێزم، خۆشه‌ویستی تۆ له‌ دلی هاوسه‌ره‌كه‌تدا پردێكه‌ بۆ گه‌یاندنتان به‌ به‌خته‌وره‌ترین و ئارامترین ژیانی هاوسه‌رگیری وه‌ ئارامی وبه‌خته‌وه‌ر بونی ژن ومێرد له‌ ژیانی هاوسه‌ریاندا به‌واتای به‌ده‌س هێنانی كۆی به‌خته‌وه‌ریه‌كانی ژیانی دونیاو دوارۆژی هه‌میشه‌یی جا برای خۆشه‌ویستم ئه‌م چه‌ند رێنماییه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگره‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌یت به‌لوتكه‌ی خۆشه‌ویتی له‌دلی هاوسه‌ره‌كه‌تدا:- 

١- برای خۆشه‌ویستم له‌سه‌ره‌تادا و به‌رله‌هه‌موو شتێك پێویسته‌ شاره‌زایه‌كی باشت هه‌بێت له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌رووی مامه‌له‌كردنی له‌گه‌ل خێزانه‌كانیدا. 

٢- وه‌كو چۆن تۆ حه‌ز ئه‌كه‌یت كه‌ خێزانه‌كه‌ت خۆی بۆت جوان بكات و هه‌ر كاته‌و جلی تایبه‌تیت بۆ له‌به‌ر بكات پێویسته‌ له‌سه‌ر تۆی خۆشه‌ویستیش خۆت بۆی رێك بخه‌یت له‌رووی شێوازی له‌به‌ركردنی جله‌كانت وشێوه‌ی روخسارته‌وه‌. 

٣-به‌هێزترین كه‌سایه‌تی پیاو لای ژن ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ خۆی دوور ده‌گرێت له‌بردنی گومانی خراپ به‌رامبه‌ر به‌خێزانه‌كه‌ی جا تۆی به‌رێزیش خۆت له‌م خه‌سله‌ته‌ به‌دوور بگره‌. 

٤- پێویسته‌ ده‌ست خۆشی وسوپاسی خێزانت بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ئیش وكاره‌ی كه‌ رۆژانه‌ به‌ ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێت.چونكه‌ بێگومان گه‌ر تۆ بته‌وێت كه‌سێك بهێنیت بۆ راپه‌راندنی ئیش وكاره‌كانی ناومال و به‌خێوكردنی منداله‌كانت ئه‌وكات پێویستیت به‌ برێكی زۆر ده‌بێت له‌ خه‌رجی وه‌ ئه‌وه‌ش باش بزانه‌ ئیش وكاره‌كانی ناو مال به‌ ته‌نها له‌سه‌ر شانی خێزانه‌كه‌تدا نیه‌.هاوكاریكردنی تۆ بۆی پێویستیه‌كی سه‌رشانته‌. 

٥- تكا ده‌كه‌م ئاگاداری حاله‌تی ده‌ه‌روونی خێزانت به‌ تایبه‌ت له‌ كاته‌كانی (سووڕی مانگانه‌ی و دووگیانی و منداڵبوونیدا) به‌دڵنیایییه‌وه‌ له‌و كاتانه‌دا پێویستی زیاتر به‌چاودێری تۆ هه‌یه‌ . 

٦-نهێنی خێزانه‌كه‌ت ئه‌مانه‌ته‌و بیپارێزه‌ تا دووا چركه‌كانی ژیانت . 
به‌تایبه‌ت نهێنی لایه‌نی جنسی ...هه‌روه‌ك 
له‌ ئه‌بی سه‌عیدی خودریه‌وه‌ خوا لێێ رازی بێت ده‌فه‌رموێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه‌ وسلم)فه‌رمویه‌تی (له‌ خراپترینی خه‌لكانێك له‌ رۆژی دواییدا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ پیاوێكه‌ چێژ له‌ خێزانی ده‌بینیێت دواتر ده‌چێت به‌ ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنیه‌ی نێوان خۆی وخێزانه‌كه‌ی) موسلیم ریوایه‌تی كردووه‌. 

٧- كه‌ گه‌رایته‌وه‌ ماله‌وه‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و رووی برۆ و دواتر ده‌سته‌كانت بخه‌ سه‌رشانه‌كانی و پێێ بلێ خۆشتم ده‌وێت. 

٨- هونه‌ری پێشكه‌شكردنی دیاری و گرنگتر له‌و شێوازی پێشكه‌شكردنه‌كه‌یه‌تی به‌ گشتی له‌ یاده‌كان وه‌ك سالیادی له‌دایك بوون وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ سالیادی ئه‌لقه‌ گۆرینه‌وه‌تاندا ئه‌مه‌ له‌ یاد نه‌كه‌یت..... با ئه‌گه‌ر چی نرخی ئه‌و دیاریه‌ی كه‌ پێشكه‌شی ده‌كه‌یت كه‌میش بێت چونكه‌(دیاریه‌كی بچوك وساده‌ی پێشبینی نه‌كراو زۆر كاریگه‌رتره‌ له‌سه‌ر ده‌روون له‌ دیاریه‌كی به‌نرخی پێش بینی كراو) 
هه‌روه‌ها به‌خۆشترین ناو بانگی بكه‌ كه‌ خۆی حه‌زی پێیه‌تی. 

٩-له‌كاتی به‌رێگادا رۆیشتن له‌گه‌ل خێزانتدا نه‌كه‌یت چه‌ند مه‌ترێك له‌پێشیه‌وه‌ برۆیت چونكه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی گوێ نه‌دانته‌ به‌داواكاریه‌كانی ئه‌و.. به‌ تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ چه‌ند مندالێكتان هه‌یه‌.نه‌كه‌یت منداله‌كه‌ بكه‌یته‌ كۆلی خێزانت وتۆش وه‌ك پاشا چه‌ند مه‌ترێك له‌ پێشیه‌وه‌ برۆیت . 

١٠-ئامان نه‌كه‌یت خێزانه‌كه‌ت به‌كه‌م سه‌یر بكه‌یت ئه‌گه‌رچی ئاستی زانستیت له‌و به‌رزتر بێت هه‌روه‌ها كاتێك كه‌ قسه‌ت بۆ ده‌كات سه‌یری چاوه‌كانی بكه‌ نه‌وه‌ك رووت له‌لایه‌كی تر بێت یا خۆت خه‌ریك بكه‌یت به‌ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن یاخود خۆێندنه‌وه‌, وه‌ گله‌یی راسته‌وخۆی ئاراسته‌مه‌كه‌و نه‌رم ونیان به‌ له‌گه‌لیدا هه‌روه‌ها مه‌دحی بكه‌ به‌تایبه‌ت له‌لای دایكت و هه‌روه‌ها له‌ناو خانه‌واده‌كه‌شتدا. 

١١-پیاو ده‌بێت بزانێت پاداشت وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر جوان مامه‌له‌كردنیدا له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌ی وه‌ له‌په‌یداكردنی بژێوی ژیانیدا بۆی به‌سه‌ده‌قه‌ ده‌نوسرێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار. 
١٢-ره‌زیلی ناشیرنترین سیفه‌ته‌ كه‌ ئافره‌تان رقیان لێیه‌تی جا تۆش خۆت له‌م خه‌سله‌ت بپارێزه‌ و دوور بگره‌. 

١٣-زۆر گه‌شت مه‌كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌بێ خێزانت ئه‌گه‌ر چی كاره‌كه‌شت وابخوازێت تا بگونجیت خێزانیشت به‌شداركه‌ له‌گه‌ل خۆتدا.

١٤- ئاگاداری نه‌فه‌قه‌ی خێزانت به‌ بێ به‌شی نه‌كه‌یت به‌گوێره‌ی توانت له‌ پێداویسته‌كانی دا. 

١٥-له‌كۆتایی دا ئامان نه‌كه‌یت له‌گه‌ل خێزانتدا مامه‌له‌ت ره‌ق بێت ئاگادار به‌ له‌فه‌رهه‌نگی كه‌سایه‌تی پیاوی به‌هێزدا جوێن ولێدان بونی نیه‌ جا خوا نه‌خواست به‌م شێوه‌ هه‌لسوكه‌وته‌وه‌ نه‌ك ناگه‌یت به‌ خۆشه‌ویستی له‌دلیدا به‌لكو به‌لاوازترین وناشیرنترین كه‌سایه‌تی دێیته‌ به‌رچاوی.

 1236

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram