دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ٢٢- خستنه‌پێشی بانگه‌وازی ئیسلامی بۆ تیره و هۆزه‌كان ئه‌م بابه‌ته داگره (znjerai duwam 15.pdf) پاش تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) له مه‌ككه‌دا، پێگه‌یشتنی ئازار و ملهوڕی و ڕێگری له قوڕه‌یشیه‌كانه‌وه و ئارامی و خۆڕاگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته خراپ و ناڕه‌واكانیان و ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانیان، ئارامی و خۆڕاگرییه‌ك كه شاخه جێگیر و به‌ناخاچووه‌كان له‌ژێریدا ده‌ڕووخان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر به‌دڵنیایی و باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه چووه ژێری و ڕۆژبه‌ڕۆژ خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی باوه‌ڕیان پته‌وتر و متمانه‌یان به په‌روه‌ردگاریان به‌هێزتر ده‌بوو. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌م قۆناغه‌دا ویستی بانگه‌واز بگوێزێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه به ئومێدی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه له‌م ئایینه و دانی به گوێی خه‌ڵكانی نوێ‌دا، تاكوو ده‌مڕاست و له‌پێشه‌كانی هه‌ندێك له‌و تیره و هۆزانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه نیشته‌جێن، باوه‌ڕی پێ بهێنن و به هۆیانه‌وه ئه‌م هیدایه‌ت و ڕۆشنایییه بڵاو بێته‌وه و بشبنه پاڵپشت و داڵده‌یه‌ك بۆ خۆی و شوێنكه‌وته چه‌وساوه و سته‌ملێكراوه‌كانی. له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ختی كرده سه‌ر بانگكردنی تیره و هۆزه‌كان و سه‌رانیان. هه‌ر له ساڵی چواره‌می پێغه‌مبه‌رێتییه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستی كردبوو به خۆپێشچاوخستن به‌و تیره و هۆزانه‌ی كه له وه‌رزه‌كاندا ده‌هاتنه ناو مه‌ككه به‌تایبه‌ت له وه‌رزی حه‌جدا به‌رده‌وام خۆی پیشان ده‌دان و بۆی ڕوون ده‌كردنه‌وه كه خوا ئه‌می ناردووه به پێغه‌مبه‌ر و ده‌بێت خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێ بهێنن. سوودی له‌و كۆبونه‌وانه ده‌كرد كه له‌و كات و وه‌رزه‌دا خه‌ڵكی هه‌موو كۆ ده‌بنه‌وه‌و به‌ره‌و مه‌ككه دێن، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌وه نه‌ده‌وه‌ستاو وازی نه‌ده‌هێنا كه جارێك بۆ هۆزێك یان كۆمه‌ڵێك باسی كردبێت و ئیتر ته‌واو، به‌ڵكو هه‌موو ساڵ و وه‌رزێك سه‌ر له نوێ دووباره‌ی ده‌كرده‌وه بۆیان و له گه‌ڵیان قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌رگای دڵیان بكرێته‌وه‌و ڕێی هیدایه‌ت وه‌رگرن، تیره تیره‌و هۆز هۆز ده‌هاته لایان و ئیسلامی پیشان ده‌دان و ده‌یوت: { يا بني فلان ، إني رسول الله إليكم ، يأمركم أن تعبدوه ولا تشركوا به شيئاً ، وأن تخلعوا ما تعبدون من دونه من هذه الأنداد، وأن تؤمنوا بي، وتصدقوا بي، وتمنعوني، حتى أبين عن الله ما بعثني به } . { ئه‌ی نه‌وه‌ی فلان، من پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ ئێوه، فه‌رمانتان پێ ده‌دا كه بیپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، وه ئه‌وه‌ی جگه له خوا له هاوه‌ڵ و هاوشان ئه‌یپه‌رستن دایڕنن له خۆتان و وازی لێ بێنن، وه باوه‌ڕم پێ بكه‌ن و به ڕاستم بگرن، وه به‌رگریم لێ بكه‌ن، تاكو ئه‌وه‌ی خوا پێی ناردووم له سه‌ری ڕوونی ئه‌كه‌مه‌وه }. وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم گوێبیستی هه‌ر هاتوویه‌ك ببوایه به‌ره‌و مه‌ككه بێت كه خاوه‌نی ناو‌و ڕێز بوایه، ئه‌كسه‌ر ئه‌چووه پێشی و بانگی ئه‌كرد بۆ لای خوا، ئه‌وه‌ی پێی بوو بۆی باس ده‌كرد و ده‌یخسته پێشی. له‌ملاشه‌وه قوڕه‌یش هه‌ر كاتێك كاروانێك یان كه‌سانێكی دیكه كه به‌ره‌و مه‌ككه بهاتنایه به جوێندان و بێڕێزیكردن و وریایی پێدان به پێغه‌مبه‌رو بانگه‌وازه‌كه‌ی پێشوازیان لێ ده‌كردو ناو‌و ناتۆره‌و بوختانیان ده‌دایه پاڵی تاكو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تازه دێ گوێی خۆی بئاخنێ له قسه‌و باسی پێغه‌مبه‌رو باوه‌ڕی پێ نه‌كات، وه ئه‌بو له‌هه‌بی مامیشی هه‌میشه به دوایه‌وه بوو شوێنی ئه‌كه‌وت و به درۆی ئه‌خسته‌وه لای خه‌ڵكی و ئازاری ئه‌دا و به خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وت: خه‌ڵكینه ئه‌و برازای منه‌و من مامی ئه‌وم ڕاست ناكات له گه‌ڵتان و درۆزنه و باوه‌ڕی پێ مه‌كه‌ن. له‌و تیره‌و هۆزانه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم بانگی كردن بۆ ئیسلام: نه‌وه‌ی عامر كوڕی صعصعة، و محارب كوڕی خصفة، و فه‌زاره، وه غه‌سفان، وه مرة، وه حه‌نیفة، وه سلیم، وه عه‌بس، وه نه‌وه‌ی نضر، وه كنده، وه كلب، وه حارث كوڕی كه‌عب، وه عذرة. پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه و سلم زۆر به دانایی و به جێییه‌وه ئه‌م كاره‌ی ئه‌كرد، له تاریكی شه‌وداو دوور له چاوی ملهوڕانی قوڕه‌یش ده‌ر ئه‌چوو بۆ لایان، زۆر به جوانی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌خسته پێشیان، به شێوه‌یه‌ك پێشده‌ستی و سه‌ره‌تایه‌كی ده‌كرد بۆی وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی كلب دا كردی و سه‌ره‌تا فه‌رمووی: ( يا بني عبدالله ، إن الله قد أحسن اسم أبيكم) . وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه چه‌نده به‌ربه‌ست و ڕێگر توشی ده‌هات، به‌ڵام ئارامی ده‌گرت و چاوه‌ڕێی پاداشتی په‌روه‌ردگاری بوو، بۆ ئه‌مه‌ش په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره‌و دڵێكی پڕ به‌زه‌یی هه‌ڵگرتبوو له ڕوانگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه دایكی باوه‌ڕداران عائشه خوا لێی ڕازێبێ ده‌یگێڕێته‌وه كه به پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه و سلم وتووه: { يا رسول الله هل أتى عليك يوم كان أشد من يوم أحد فقال لقد لقيت من قومك وكان أشد ما لقيت منهم يوم العقبة إذ عرضت نفسي على ابن عبد ياليل بن عبد كلال فلم يجبني إلى ما أردت فانطلقت وأنا مهموم على وجهي فلم أستفق إلا بقرن الثعالب فرفعت رأسي فإذا أنا بسحابة قد أظلتني فنظرت فإذا فيها جبريل ، فناداني فقال إن الله عز وجل قد سمع قول قومك لك وما ردوا عليك ، وقد بعث إليك ملك الجبال لتأمره بما شئت فيهم ، قال فناداني ملك الجبال ، وسلم علي ، ثم قال يا محمد إن الله قد سمع قول قومك لك وأنا ملك الجبال ، وقد بعثني ربك إليك لتأمرني بأمرك ، فما شئت؟ إن شئت أن أطبق عليهم الأخشبين ، فقال له رسول الله صلى الله عليه وسلم : بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئا } رواه البخاري و مسلم . { ئایا ڕ‌ۆژێكت هاتووه به سه‌ردا كه توندوتیژترو ناڕه‌حه‌ت تر بوبێت له سه‌رت له ڕۆژی ئوحود؟ فه‌رمووی: به ڕاستی له گه‌له‌كه‌ت زۆرم چه‌شت و پێ گه‌شت كه چه‌شتم! وه توندترین و به هێزترین ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكم پێ گه‌شت له ڕۆژی عه‌قه‌به بوو، كاتێ خۆم خسته پێش كوڕی عبد یالیل (گه‌وره‌ی طائف) وه وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی نه‌دامه‌وه كه ویستم و داوام كرد، ئیتر به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كه‌وه ده‌رچووم و ڕۆشتم، به هۆش نه‌هاتمه‌وه كاتێك نه‌بێ كه من له (قرن الثعالب) بووم (واته له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و به‌رد باران و دوا كه‌وتنه‌ی خه‌ڵكی طائف كه توشی پێغه‌مبه‌ریان هێنا) جا سه‌رم به‌رز كرده‌وه، سه‌یرم كرد وا هه‌ورێك سێبه‌ری بۆ كردوم به سه‌رمه‌وه‌یه، سه‌یرم كرد و بینیم وا جوبره‌ئیلی تیایه، بانگی كردم و وتی: به ڕاستی خوا گوێبیستی قسه‌ی گه‌له‌كه‌ت بوو بۆت و چۆن په‌رچیان دایته‌وه، وه به ڕاستی وا خوا فریشته‌ی چیاكانی ناردۆته لات تا به ویستی خۆت چی فه‌رمانێكی پێ ئه‌كه‌یت، ئیتر فریشته‌ی شاخه‌كان بانگی كردم و سه‌لامی لێ كردم، پاشان وتی: ئه‌ی محمد، ئه‌وجا وتی: ئه‌وه چۆنت وست و ئاره‌زوو لێیه (به فه‌رانی تۆیه)، ئه‌گه‌ر وستت لێی هه‌ردوو شاخه‌كه‌یان به سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه یه‌ك، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: هیوام وایه به‌ڵكو خوا له پشتی ئه‌وانه‌دا كه‌سانێك بێنێته ده‌رێ كه خوا به تاك و ته‌نهایی بیپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌شتێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن }. وه له وه‌رزی حه‌جی ساڵی یازده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تدا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به چه‌ند لاوێكی خه‌ڵكی یه‌ثرب گه‌یشت له هۆزی خه‌زره‌ج، ئه‌وانه چه‌ند كه‌سێكی ژیر‌و به هۆش بوون و هاتن به پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌و باوه‌ڕیان پێ هێنا و موسڵمان بوون، پاشانیش ئیسلامیان له گه‌ڵ خۆیان به‌ره‌و مه‌دینه بردوو له‌وێ بڵاویان كرده‌وه. وه هه‌ندێ له‌وانه‌ش كه وه‌ك تاكه‌كه‌س له‌و قۆناغه‌دا وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ریان دایه‌وه‌و موسڵمان بوون طوفه‌یلی كوڕی عه‌مری ده‌وسی و ضه‌مادی ئه‌سه‌دی بوون له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن، كه به بانگه‌وازی نوێوه گه‌ڕانه‌وه ناو تیره‌و هۆزه‌كه‌یان. به‌م شێوه‌یه ئیسلام، ئاینی هه‌ق و ڕاستی، جێگه‌ی خۆی له دڵه پاك و بێگه‌رده‌كاندا كرده‌وه، خاوه‌ن دڵه تاریكه‌كانیش له سه‌ر بێباوه‌ری و سه‌ركێشی و یاخی بوونی خۆیان مانه‌وه، ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و ڕێزی خوایه و ئه‌یدات به هه‌ر كه‌سێك به بیه‌وێت و ویستی له سه‌ر بێت، خواش خاوه‌ن فه‌زڵ و ڕێزی زۆر‌و گه‌وره‌یه.