دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ٢١- ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ (طائف) بۆ داواكردنی یارمه‌تی و پشتگیری بۆ بینینی ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ی (pdf) ئه‌م لینكه دابگره: http://www.dangiislam.org/index.php?besh=dagrtin&id=45&catid=8 دڵته‌نگی و ماته‌مینی به وه‌فاتی دایكی ئیمانداران خه‌دیجه خوا لێی ڕازیبێ و ئه‌بو طالبی مامی زۆرتر بوون له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم غه‌م و په‌ژاره‌كانی زیاتر بوون و به‌وه‌ی كه هه‌ردووكیان كه له یه‌ك ساڵدا مردن، ئازار‌و ناره‌حه‌تیه‌كان دوو چه‌ندانه بۆوه له سه‌ری، خه‌دیجه پاش خوای گه‌وره باشترین یارمه‌تیده‌رو پاڵپشتی بوو مامیشی له خۆی گرتبوو ئه‌یپاراست له ده‌ستی قوڕه‌یش، وه زۆریشی خۆش ده‌ویست، وه ئه‌وه‌ش كه زۆر پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم غه‌مبار كرد‌و به په‌ژاره بوو بۆی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌بو طالب له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پاڵپشتی و پشگیری و یارمه‌تیه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به كافری و بێباوه‌ڕی مرد. جا ئیتر قوڕه‌یش نه‌مانی ئه‌بو طالبیان به هه‌ل زانی و ده‌ستیان كرده توندكردنی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، ئه‌بو له‌هه‌ب له توند‌و تیژترینی ئه‌و كه‌سانه بوو كه به‌رهه‌ڵستی و دژایه‌تی بانگه‌وازی نوێ و خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له وه‌رزی حه‌جدا و له بازاڕه‌كاندا شوێن پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌كه‌وت و به‌رد بارانی ده‌كردو ده‌یگوت: " إنه صابئ كذاب" { به ڕاستی محمد هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوێكی (ئاینی خۆی گوڕیوه) درۆزنه } وه وریایی ده‌دا به خه‌ڵكی كه شوێنی نه‌كه‌ون، ئه‌وه‌نده بێڕێزی و ئازاری پێغه‌مبه‌ریان ده‌دا مه‌ككه له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا به ته‌واوی ته‌سك بوبۆوه‌و حاڵ و وه‌زعی به ته‌واوی له سه‌ر ناڕه‌حه‌ت ببوو، تاكو بیری له‌وه كرده‌وه كه شێوازێكی تر به كار بێنێ له بانگه‌وازدا ئه‌ویش به گۆڕینی شوێنی بانگه‌واز و بیر كرنه‌وه له‌وه‌ی شونێكی تر هه‌ڵبژێرێت بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیسلام، به‌ڵكو خه‌ڵكی وه‌ری بگرن و بێنه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست، ئیتر ده‌رچوون بۆ طائف‌ی هه‌ڵبژارد، طائف وه‌ك بنكه‌یه‌كی گرنگ وابوو بۆ گه‌وره‌كانی قوڕه‌یش و خه‌ڵكه‌كه‌ی، خاوه‌ن شوێنێكی ستراتیجیش بوو بۆیان، چونكه ماڵ و شوێنیان له‌وێ هه‌بوو وه ببوه جێگه‌ی ئیسراحه‌ت و كه‌یف و خۆشیان له هاویناندا. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم عه‌زمی كرد و سوور بوو له سه‌ر ده‌رچوون به‌ره‌و طائف به ئومێد‌و هیوای حاڵێكی باشتر‌و چاكتر بۆ بانگه‌وازو ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه‌یه‌كی باشتر بۆ موسڵمانان له مه‌ككه، به ئومێدی پشگیری و پاڵپشتی و یارمه‌تی له خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ بانگه‌وازی نوێ، به پێ چووه ده‌رێ له مه‌ككه‌و به‌ره‌و طائف به‌ڕێ كه‌وت تاكو قوڕه‌یش گومانی ئه‌وه نه‌به‌ن كه نیه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه له مه‌ككه و پێی نه‌زانن، وه له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا زه‌یدی كوڕی حارثه خوا لێی ڕازیبێ هاوه‌ڵایه‌تی ده‌كرد كه تا ئه‌و كاته وه‌ك كوڕی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم تێی ده‌ڕوانرا، ئه‌ویش به پێی یاسای به كوڕ كردن (التبنی) كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بوو، هه‌روها زه‌ید وه‌ك پارێزه‌رو حه‌ره‌سی پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم له‌و سه‌فه‌ره‌دا له گه‌ڵیدا بوو. پاش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم هه‌موو ڕێگاكانی ئه‌مین كرد نه‌وه‌ك قوڕه‌یش پێی بزانن، به به ته‌واوی هۆشیاری و حه‌زه‌ری خۆی وه‌رگرت، ئیتر به‌ره‌و طائف كه‌وته ڕێ و به هه‌موو ئاوات و ئومێدێكه‌وه كه ببێته پێگه‌ی ئیسلام و خێر‌و چاكه بۆ موسڵمانان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا له كتوپرێكدا ڕویدا!! پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم سه‌ره‌تا به سه‌رگه‌وره‌و ده‌مڕاسته‌كانی طائف ئه‌وانه‌ی كه كاروباری خه‌ڵكه‌كه‌یان له ژێر ده‌ستا بوو ده‌ستی پێ كرد، له سه‌ر ئیسلام قسه‌ی له گه‌ڵ كردن و بانگی كردن بۆ لای خوا، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراوو بوو، به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕه‌ق و ناشیرین بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان صلىالله علیه وسلم ڕ‌ه‌ت كرده‌وه، پێیان وت: ده‌رچۆ له شاره‌كه‌مان، وه هه‌ر به‌وه‌ش وازیان نه‌هێنا، به‌ڵكو هه‌رزه‌و مناڵ و به‌نده‌كانیان هاندا كه شوێنی كه‌ون و جوێنی پێ بده‌ن و به‌ردبارانی بكه‌ن و هاوار بكه‌ن و بقیژێنن به سه‌ریدا، ئیتر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كه‌وته به‌ر هێرشی قسه‌و به‌ردی ئه‌وان، قاچی بریندار بوو به شێوه‌یه‌ك كه خۆێنی لێ ده‌چۆڕا، وه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئه‌وه‌نده ماندوو شه‌كه‌ت و غه‌مبارو دڵته‌نگ بوو تا وای لێهات كه‌وت به سه‌ر ڕووی پیرۆزیدا و بێهۆش بوو، كاتێ به ئاگا هاته‌وه جوبڕه‌ئیل لای وه‌ستابوو، هه‌واڵی پێ دا كه خوا سبحانه‌وتعالی نامه‌یه‌كی به فریشته‌ی چیاكاندا بۆ ناردووه‌و تێیدا ده‌فه‌رموێت: إن شئت يا محمد أن أطبق عليهم الأخشبين، فأتى الجواب منه عليه السلام بالعفو عنهم قائلاً: ( أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئا ) رواه البخاري. { ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌ی محمد هه‌ردوو ئه‌ملاولای چیاكه‌یان لێ دێنه‌مه‌وه یه‌ك، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم به لێبوردن بو بۆیان و فه‌رمووی: { هیوام وایه كه خوا له پشتی ئه‌وانه‌دا كه‌سانێك ده‌ربێنێ كه خوا به تاك و ته‌نها بپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن }. خه‌ڵكی طائف به‌رده‌وام بوون له ئازاردان و به دواكه‌وتن و به‌ردبارانكردنی تا زۆری بۆ هات كه بچێته باخێكی عه‌تبه‌و شه‌یبه هه‌ردوو كوڕانی ڕه‌بیعه كه له سه‌رگه‌وره‌و پیاماقوڵانی طائف بوون، له ژێر دارێكدا دانیشت تاكو تۆزێك بحه‌وێته‌وه‌و هێمن بێته‌وه، پاشان ڕوویكرده په‌روه‌ردگاری و لێی پاڕایه‌وه‌و ئه‌م نزایه‌ی كرد: اللهم إليك أشكو ضعف قوتي ، وقلة حيلتي ، وهواني على الناس ، يا أرحم الراحمين ، أنت رب المستضعفين ، وأنت ربى ، إلى من تكلني ، إلى بعيد يتجهمني ؟ أو إلى عدو ملكته أمري ، إن لم يكن بك غضب علي فلا أبالي ، غير أن عافيتك هي أوسع لي ، أعوذ بنور وجهك الذي أشرقت له الظلمات ، وصلح عليه أمر الدنيا والآخرة ، أن يحل علي غضبك ، أو أن ينزل بي سخطك ، لك العتبى حتى ترضى ، ولا حول ولا قوة إلا بك. ئیتر دوای ئه‌وه هه‌ست و سۆزی خاوه‌نانی باخه‌كه جوڵا، هه‌رزه‌و ناحاڵی و نه‌فامه‌كانیان لێ دوور خسته‌وه، پاشان به‌نده‌یه‌كی خۆشیان كه ناوی عه‌داس بو هێنایان تا هه‌ڵسێ به خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، ئه‌ویش چوو هێشویه‌ك ترێی بۆ هێناو خستیه به‌رده‌می، جا كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌ستی بۆ درێژكردو وتی: (بسم الله) پاشان لێی خوارد، عه‌داس وتی: خه‌ڵكی ئه‌م شوێنه ئه‌و قسه‌یه ناكه‌ن، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێی وت: (من أي البلاد أنت؟) { تۆ خه‌ڵكی كام شوێنیت } وتی: من نه‌سرانیم و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وام، ئیتر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم وتی: ( أمن قرية الرجل الصالح يونس بن متى؟) { ئایا له دێیه‌كه‌ی پیاو چاكه‌كه یونسی كوڕی متی؟} عه‌داس وتی: جا تۆ چۆن ئه‌زانیت كه یونس كێیه؟ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمووی: ( ذلك أخي كان نبياً وأنا نبي ) { ئه‌وه برامه ئه‌و پێغه‌مبه‌ر بوو منیش پێغه‌مبه‌رم }. ئیتر عه‌داس كه‌وت به سه‌ر ده‌ست و قاچی پێغه‌مبه‌رداو ماچی كردن، ئیتر هه‌ردوو كوڕه‌كانی ڕه‌بیعه كه له دوره‌وه چاویان له‌مه بوو یه‌كێكیان به‌وی دیكه‌ی وت: ئه‌وه محمد به‌نده‌كه‌شتی لێ خراپ كردی! جا كاتێك عه‌داس هاته‌وه پێیان وت: هاوار بۆ تۆ ئه‌وه چی بوو؟ پێی وتن: له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا كه‌سێكی تر نیه له‌و پیاوه چاكترو باشتر بێ، ئیتر هه‌وڵیان دا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم لای عه‌داس بێ‌ڕێز بكه‌ن و ئیهانه‌ی بكه‌ن، چۆنكه پێیان ئه‌رێی بوو كه به هیچ ده‌سكه‌وتێكه‌وه له طائف بچێته ده‌رێ. پاشان پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه مه‌ككه تاكو ده‌ستبكاته‌وه به نه‌خشه‌و چالاكیه‌كانی پێشووی له خستنه پێشچاوی ئیسلام بۆ تیره‌و هۆزو كاروانه‌كانی دێنه ناو مه‌ككه، له‌م كاته‌داو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له طائف قوڕه‌یش ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم زیاتر‌و توند‌و تیژتر بوو، به ته‌واوی به‌رگی شه‌رم و پیاوه‌تیان له خۆیان داماڵی، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ له پیاوانی مه‌ككه به‌رده‌وام له وه‌رزه‌كاندا له كوچه‌و بازاڕه‌كاندا شوێنی ئه‌كه‌وتن و درۆیان ئه‌دایه پاڵی و عه‌ره‌به‌كانیان له خۆی شوێنه‌كه‌وتوانی ئاگادار ئه‌كرده‌وه كه نه‌كه‌ن شوێنی بكه‌ون و باوه‌ڕی پێ بكه‌ن. به ڕاستی سه‌فه‌ری پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم بۆ طائف له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ماندوو بوون و بێڕێزیه‌ی پێیان نواند چه‌نده په‌ندو ئامۆژگاری زۆر به سوودو به نرخی تیا بوو له‌وانه: - له ئاڕاسته‌و ڕوویدا به‌ره‌و طائف پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه پشتیان تێكردو باوه‌ڕیان نه‌هێنا، به‌ڵگه‌ی سووربوون و چه‌خت كردنی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم له سه‌ر هیدایه‌ت و پیشاندانی ڕێگه‌ی ڕاست بۆ خه‌ڵكی، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر به‌رده‌وامی و ماندوو نه‌بوون له سه‌ر بانگه‌واز بۆ ئیسلام، وه بێهیوا نه‌بوون له وه‌ڵامدانه‌وه و به پیره‌وه هاتنی خه‌ڵكی. - ئه‌م قۆناغه فێرمان ئه‌كات كه چۆن به ڕ‌ه‌وشتی به‌رزو جوان هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكه‌ین، ئه‌وه‌ش زۆر به ڕوونی له هه‌ڵس و كه‌وت و ڕ‌ه‌وشتی پێغه‌مبه‌ردا له گه‌ڵ سه‌رانی (ثقیف)دا دیاره، كاتێ ئه‌وان به‌و شێوه ڕه‌ق و ناشیرینه پێشوازیان لێ كرد به‌ڵام ئه‌و دوعای لێ نه‌كردن و له خوا پاڕایه‌وه كه خوا هیدایه‌تیان بدات. - نزا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی صلىالله علیه وسلم به‌ڵگه‌ی به هێزو ڕۆشنه له سه‌ر ڕاستی بانگه‌وازه‌كه‌ی و ئه‌و په‌یامه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات، ئامۆژگاری و ده‌رسێكیشه بۆ ئێمه‌ش تاكو له كاتی ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تیدا په‌نا به‌رینه به‌ر خوا‌و به‌م دوعایه هاواری لێ بكه‌ین و به كوڵ لێی بپاڕێینه‌وه، تیایدا داوای هێزو توانای تیایه له خوا سبحانه‌وتعالی، داوای كۆمه‌كی تیایه له خوا له كاتی زۆر بوونی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ناڕه‌حه‌تی و زۆربونی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه له سه‌ر به‌نده، وه تیایدا ترس و بیم له توڕه‌بوونی خوای تیایه له سه‌ر به‌نده. - وه له چیرۆكی (عه‌داس)دا وه‌ك هه‌ندێ له زانایان ئه‌وه په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن كه له سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم موسڵمان بوو، ده‌ره‌نجام و ئاكامێكی باشه بوو بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم له طائف گه‌ڕایه‌وه‌و خوا یه‌كێكی له سه‌ر ده‌ستی هیدایه‌ت دا‌و هه‌ق و ڕاستی دۆزیه‌وه. - به ڕاستی ئه‌وه‌ی ورد بیر له سه‌فه‌ری پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم بۆ طائف و ئه‌و ئازار‌و به‌ردبارانیه‌ی له لایه‌ن هه‌رزه‌و ناحاڵیه‌كانی ئه‌وێوه پێی گه‌یشت بكاته‌وه، په‌ندو ئامۆژگاری جوان و به هێزی تیایه بۆو بانگخوازانه‌ی ده‌یانه‌وێ شوێن پێی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم هه‌ڵگرن، جا ئه‌گه‌ر خودی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌دا ئاوای به سه‌ر هاتبێ و به‌م شێوه ده‌ربه‌ده‌رو به‌رد باران كرابێ، ئه‌وه ده‌بێ كارێكی ئاسایی بێ كه بانگخوازان و شوێنه‌كه‌وتوانی ئه‌ویش به هه‌مان ڕێگه‌دا بڕۆن و هه‌مان ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تی و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه له ڕێگای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌دا بێته ڕێیان. وه له كۆتاییدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆی نه‌دا به ده‌ستی ئه‌و واقعه تاڵ و به‌ئازاره‌وه، به‌ڵكوو خۆڕاگر و ئارام بوو، وه جیهاد و تێكۆشانی به‌رده‌وام و بێ‌وچان بوو بۆ لای خوا. عاقیبه‌ت و ده‌ره‌نجامی خۆڕاگرییه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتن و پیرۆزی بوو بۆی له‌لایه‌ن خواوه؛ فه‌تح و ڕزگاربوونێكی گشتگیر و ته‌واو كه هه‌موو دنیا له‌ژێر سێبه‌ریدا حه‌سایه‌وه؛ به نوور و ڕۆشناییی بانگه‌وازه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ و تا ڕۆژی دواییش خۆشنوود و خۆشگوزه‌ران بوون.