دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه و عومه‌ر -خوا لێیان ڕازی بێت- هه‌رچه‌نده ئاسۆ لێڵ و تاریك بێت، هه‌رچه‌ند ته‌مومژ و تاریكاییی هه‌ور دنیای داگرتبێت، ساتێك دێت كه تروسكایی ده‌ركه‌وێت و ڕووناكی ئه‌و تاریكایییه ڕاو بنێت. ڕۆژانێكی ڕه‌ش و تاریكی وا به‌سه‌ر موسڵماناندا تێپه‌ڕی له مه‌ككه‌دا كه تا ڕادده‌یه‌ك بێهیوای كردبوون؛ ئه‌شكه‌نجه و ئازار وای لێ كردبوون كه چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵیان ناچار بوون كه به ئایینه‌كه‌یانه‌وه به‌ره‌و شوێنانی تری ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه و نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كۆچ بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ناو مه‌ككه‌دا مابۆوه، ئیتر ڕۆژانه تووشی ته‌نگه‌شه و گاڵته‌پێكردن و ئازاری بێباوه‌ڕان ده‌هات. به‌ڵام تروسكایی ده‌ركه‌وت و ڕه‌گه‌زێكی نوێ هاته ناو ئیسلامه‌وه كه وای كرد له قوره‌یش پێش هه‌ر هه‌نگاوێكی داهاتوو دژ به موسڵمانان، ئیتر لێی ورد بێته‌وه و ڕامێنێت و بیر له ئاكامه‌كه‌ی بكاته‌وه. له‌وانه‌ی كه موسڵمان بوون و موسڵمان بوونه‌كه‌شیان بووه سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزی بۆ ئیسلام و موسڵمانان و ئاهو حه‌سره‌ت و دڵته‌نگی بۆ بێباوه‌ڕان، مامی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم حه‌مزه‌ی كوڕی عبدالمطلب بوو، حه‌مزه پیاوێكی به هێزی خاوه‌ن ئازایه‌تی و عه‌زیمه‌تێكی پته‌و بوو، هۆی موسڵمانبونه‌كه‌شی ده‌مارگیری بو بۆ برازاكه‌ی صلىالله علیه وسلم، هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه: ڕۆژێك حه‌مزه له ڕاو ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و له ڕێگا كه‌نیزه‌كێكی عبدالله كوڕی جه‌دعان پێی ئه‌گات و هه‌واڵی ئه‌داتی كه ئه‌بو جه‌هل ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كێ ئێجگار ناشیرین و له سنوور به ده‌ر جوێن و قسه‌ی ناشیرینی به برازاگه‌ت گوتووه‌و ئازاری داوه، ئیتر توڕه‌یی هه‌موو گیانی حه‌مزه دا ده‌گرێت و به په‌له ده‌ڕوات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌بو جه‌هل و سه‌رانی قوڕه‌یشی تیا كۆ ده‌بێته‌وه له نزیكی كه‌عبه، سه‌یری كرد وا ئه‌بو جه‌هل له ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا دانیشتووه، چووه به‌رده‌می و به‌و كه‌وانه‌ی پێی بوو كێشای به سه‌ریداو برینداریه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ری كرد و پێی وت: ئه‌وه جوێنی پێ ئه‌ده‌ی له كاتێكا من له سه‌ر ئاینه‌كه‌ی ئه‌وم؟ واته تۆ چۆن ئه‌توانی جوێن و قسه‌ی ناشیرین به محمد بڵێی كه من له سه‌ر ئاینی ئه‌وم؟ وه‌ك وتمان موسڵمانبوونی حه‌مزه خوا لێی ڕازیبێ له سه‌ره‌تادا ده‌مارگیری بو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم و پێی له‌كه بوو كه چۆن برازاكه‌ی به‌م شێوه‌یه له‌كه‌دار بكرێ و ئازاری بدرێ، ئیتر له پاشاندا خوای گه‌وره دڵی كرده‌وه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ق، حه‌مزه خوا لێی ڕازیبێ ده‌ڵێ: كاتێك توڕه‌یی گرتمی و وتم من له سه‌ر ئاینه‌كه‌ی ئه‌ووم، په‌شیمانی گرتمی له سه‌ر واز هێنان و دوره په‌رێزیم له ئاینی باو‌و باپیران و گه‌ل و هۆزه‌كه‌م و ئیتر كه‌وتمه گومان و دودڵیه‌كی گه‌وره‌وه‌و ئه‌و شه‌وه خه‌و له چاوه‌كانم نه‌كه‌وت، پاشان هاتم بۆ كه‌عبه‌و به كوڵ له خوا پاڕامه‌وه كه ڕێگه‌ی ڕاستم پیشان بدات و دڵم بكاته‌وه‌و بۆ وه‌رگرتنی هه‌ق و ئه‌و گومان و دوودڵیه‌م نه‌مێنێ، ئیتر دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌م ته‌واو نه‌كرد تا هه‌رچی گومان و دڵه‌ڕاوكێ هه‌یه هه‌مووی نه‌ماو لاچوو دڵم كرایه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئاینی نۆێ، هه‌رچی به‌تاڵ و ناته‌واوی هه‌یه نه‌ماو دڵنیایی و هێمنی به ته‌واوی ده‌روونمی داگرت، چوومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم و ئه‌ویش پاڕایه‌وه له خوا كه جێگیرم بكات. وه حه‌مزه كاتێك موسڵمان بوو ئه‌م چه‌ند دێڕه هۆنراوه‌یه گوت: حمدت الله حين هدى فؤادي إلى الإسلام و الدين الحنيف لدين جــاء من رب عزيز خبير بالعباد بهـم لطــيف إذا تليـت رسائله علــينا تحدر دمع ذي اللب الحصيف رسائل جا‌ء أحمد من هداها بآيات مـبيَّنة الحـروف حه‌مزه خوا لێی ڕازیبێ به ته‌واوی بووه پاڵپشتی ئیسلام و موسڵمانان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم ده‌كرد، تاكو خوا پاڵفتگه‌ی كرد‌و هه‌ڵیبژاردو بردیه‌وه بۆ لای خوی، چووه ڕیزی شه‌هیدانه‌و گیانی پاكی به خشی به په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم شایه‌تی بۆ ئه‌دات و ئه‌فه‌رموێت: ( سيد الشهداء حمزة) رواه الطبراني. { گه‌وره‌ی شه‌هیده‌كان حه‌مزه‌یه }. به‌ڵام پیاوی دووه‌م كه ئه‌ویش موسڵمانبونه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن و ڕزگاری و پاڵپشت بوو بۆ ئیسلام و مسوڵمانان، وه سه‌رشۆڕی و ئاهوو خه‌فه‌ت بوو بۆ هاوه‌ڵگیران، عومه‌ری كوڕی خطاب بوو خوا لێی ڕازیبێ، عومه‌ر له پێشه‌نگی ئه‌وانه بوو كه گاڵته‌یان به ئیسلام ئه‌كردو دوژمنایه‌تیه‌كی سه‌ختی موسڵمانانیان ده‌كرد، به دڵڕه‌ق و سورشت توند‌و تیژ ناسرابوو، ئای چه‌ندێك موسڵمانان جۆره‌ها شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریان به ده‌ستیه‌وه چه‌شت، خێزانی عامری كوڕی ربيعة ده‌ڵێ: "والله إنّا لنترحل إلى أرض الحبشة وقد ذهب عامر في بعض حاجاتنا ، إذ أقبل عمر بن الخطاب حتى وقف علىَّ وهو على شركه وكنَّا نلقي منه البلاء أذىً لنا وشدةً علينا، فقال : إنَّه الانطلاق يا أم عبد الله؟ قالت: قلت نعم والله لنخرجن في أرض الله، آذيتمونا وقهرتمونا، حتى يجعل الله لنا مخرجاً، فقال عمر صحبكم الله ، ورأيت له رقة لم أكن أراها ثم انصرف وقد أحزنه فيما أرى خروجنا، قالت فجا‌ء عامر بحاجته فقلت يا أبا عبد الله لو رأيت عمر آنفاً ورقته وحزنه علينا، قال: أطمعتِ في إسلامه؟ قلت: نعم، قال : والله لا يسلم حتى يسلم حمار الخطاب " " سوێند به خوا ئێمه خه‌ریك بوین به‌ره‌و حه‌به‌شه بڕۆین و عامر چوبوو به ده‌م هه‌ندێ له پێویستیه‌كانمانه‌وه، له‌و كاته‌دا عومه‌ری كوڕی خطاب هات و وه‌ستا له لام و ئێمه ده‌ردو به‌ڵاو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و توندوتیژیمان لێ ئه‌گرت، هات وه‌ستا له لام و وتی: به ڕاستی ئه‌وه ده‌رچوون و باركردنه ئه‌ی دایكی عبدالله؟ وتی: وتم: به‌ڵێ سوێند به خوا ده‌رئه‌چین بۆ زه‌وی خوا، ئازارتان داوین و زۆری و تۆپزی ده‌رهه‌ق نواندوین، تاكو خوا ده‌روویه‌كمان لێ ئه‌كاته‌وه، ئیتر عومه‌ر به پێویستیه‌كه‌یه‌وه هات، وتم: ئه‌ی باوكی عبدالله ئه‌گه‌ر تۆزێك له‌مه‌و پێش عومه‌رو دڵنه‌رمی و خه‌فه‌تباریه‌كه‌یت ئه‌دی له سه‌رمان، وتی: ئایا ئومێد‌و هیواو چاو له دووی كه موسڵمان ببێ؟ وتم: به‌لێ، وتی: سوێند به خوا موسڵمان نابێ تاكو گوێدرێژی خطاب موسڵمان نه‌بێ" ئه‌مه‌ی كه وت له بێهیواییدا بوو موسڵمانبوونی عومه‌ر ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و گشته دڵڕه‌قی و توند‌و تیژیه‌ی به‌رامبه‌ر موسڵمانه‌كان نواندبووی، به‌ڵام دڵی ئافره‌ته‌كه ڕاستگۆتر بوو له بیروڕای پیاوه‌كه، چونكه به ڕاستی توند‌و تیژی و ڕق ئه‌ستوری عومه‌ر ته‌نها توێكڵێكی ته‌نك بوو له پاشیه‌وه چاوه‌گه‌كانی دڵنه‌رمی و نه‌رم و نیانی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی لێ ته‌قیه‌وه پاش موسڵمان بوونی. له ڕاستیدا وا ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه عومه‌ر له ده‌روونیدا كۆمه‌ڵێ هه‌ست و مه‌شاعیری پێچه‌وانه به یه‌ك له ململانێدا بوبن، ئه‌ویش به پیرۆزگرتنی خوو نه‌ریتی باوك و باپیران و ئاینی كۆن، وه ڕۆشتن و ملكوتان له گه‌ڵ هاواو ئاره‌زووه‌كانی سه‌رخۆشی و ڕابواردن، پاشان سه‌رسوڕمانی به خۆڕاگری و هه‌ڵوێست به‌رزی موسڵمانان له سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان، پاشان ئه‌و گومانه‌ی كه خوتوكه‌ی ده‌داو ده‌یبردو ده‌یهێنا كه ئه‌وه‌ی ئیسلام بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات زۆر به‌رزتره‌و پاكترو چاكتره له‌وانی تر. ئه‌مه‌و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ عومه‌ر كرد كه بووه فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت بۆی و ته‌وفیقی خوا له گه‌ڵی، ترمذی له سونه‌نه‌كه‌یدا له فه‌رمووده‌ی ئیبن عومه‌ره‌وه خوا لێی ڕازیبێ ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمووی: ( اللهم اعز الإسلام بأحب هذين الرجلين إليك بأبي جهل أو بعمر بن الخطاب قال وكان أحبهما إليه عمر ) { خوایه ئیسلام سه‌ربه‌رز و باڵاده‌ست بكه‌یت به خۆشه‌ویسترین ئه‌و دووانه له لات به ئه‌بی جه‌هل، یان عومه‌ری كوڕی خطاب وتی وه خۆشه‌ویسترینیان له لای عومه‌ر بوو } ئیتر عومه‌ر ملكه‌چی هه‌ق بوو و ئیسلامه‌تی خۆی ئاشكرا كرد، جا كاتێك خۆی له چڵك و ژه‌نگی ده‌روونی پاك كرده‌وه، به ئیسلام شوردیه‌وه‌و پاڵفتگه‌ی كرد، بووه پاڵپشتێك و یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بۆ سه‌ربازانی خوا، ئیتر موسڵمانه‌كان هێزو شان و شه‌وكه‌ت و بوێریان زیاتر بوو، ئاخ و حه‌سره‌ت و داخ چوو به دڵی كافرو بێ باوه‌ڕاندا، ئیبن مه‌سعود خوا لێی ڕازیبێ ده‌فه‌رموێ: "إن إسلام عمر كان فتحاً، وإن هجرته كانت نصراً، وإن إمارته كانت رحمة، ولقد كنَّا ما نصلي عند الكعبة حتى أسلم عمر ، فلما أسلم قاتل قريشاً حتى صلى عند الكعبة وصلينا معه" { به ڕاستی موسڵمانبونی عومه‌ر ڕزگاری بوو، وه كۆچكردنه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتن بوو، وه ئه‌میرایه‌تیه‌كه‌شی ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بوو، وه ئێمه نه‌مانئه‌توانی نوێژ له كن كه‌عبه بكه‌ین هه‌تا عومه‌ر موسڵمان نه‌بوبوو، جا كاتێك موسڵمان بوو شه‌ڕی له گه‌ڵ قوڕه‌یش كرد تاكو نوێژی له كن كه‌عبه كرد‌و وه ئێمه‌ش نوێژمان له گه‌ڵ كرد } وه هه‌روه‌ها بوخاری له ئیبن مه‌سعوده‌وه ئه‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: "مازلنا أعزة منذ أسلم عمر" .ئێمه به‌رده‌وام عه‌زیزو سه‌ربه‌رزین له‌و كاته‌وه عومه‌ر موسڵمان بووه. وه به‌م شێوه‌یه موسڵمانبونی ئه‌م دوو پیاوه گه‌وره‌یه به سه‌ركه‌وتن و بڵندی و عیززه‌ت گه‌ڕا بۆ ئیسلام، پاڵپشتیه‌ك بوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و هێزو بازووه‌یه‌كیش بو بۆ موسڵمانان، بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕادده‌ی باوه‌ڕ به خۆ بوون و متمانه‌یان، ئه‌گه‌ر یه‌كێك ورد سه‌رنج بدات جیاوازیه‌كی زۆر به دی ئه‌كات له نێوان سورشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قوڕه‌یش بۆ ئاینی نوێ له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی بانگه‌وازدا و له نێوان ساڵی نۆیه‌م و دوای ئه‌ویش كه هه‌ر یه‌ك له عومه‌رو حه‌مزه خوا لێیان ڕازیبێ، خۆیان گه‌یاندنه كاروانی ئیمان و موسڵمان بوون، كه به ڕاستی بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و بازدانێكی به هێز بوو له سیره‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم.