دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه له به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان له‌وه كرد كه كۆچی موسڵمانه‌كان بۆ حه‌به‌شه به‌خێر گه‌ڕا له‌سه‌ر خۆیان و بانگه‌وازه‌كه‌یان و سه‌ركه‌وتنێكی تازه بوو بۆ ئیسلام. موسڵمانه‌كان توانییان زه‌وییه‌كی تازه به‌ده‌ست بهێنن و ببێته پێگه و ڕێخۆشكه‌رێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام. توانیشیان دروشمه‌كانی ئایینه‌كه‌یان به‌ئه‌مینی و بێ ترس به‌جێ بهێنن. به‌ڵام ئه‌م كۆچه زۆری نه‌خایاند، موسڵمانه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی ماڵ و كه‌سوكاری یه‌كه‌میان له مه‌ككه. ئه‌ویش كاتێك كه پێیان گه‌یشت قوره‌یش ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان گرێ داوه و وازی لێ هێناون به‌ئازادی خۆیان دروشمه‌كانی ئایینه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌ڵام كه گه‌یشتنه‌وه مه‌ككه سه‌یریان كرد كاره‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێیان گه‌یشتووه و بیستوویانه. ئیتر ناچار بوون بۆ جاری دووه‌م كۆچ بكه‌نه‌وه، جا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ئه‌م كۆچه چییه؟ ئه‌مه‌یه كه له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت ڕوونی بكه‌ینه‌وه و له به‌رده‌میدا بوه‌ستین. ئه‌و پڕوپاگه‌نده و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕێكه‌وتنی قوره‌یش له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كانی مه‌ككه‌دا له دڵی ئه‌و موسڵمانه نامۆ و دووروڵاتانه‌دا جێی خۆی له ده‌روونیاندا كرده‌وه. بڕیاریان دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان. هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌م شێوه‌یه ئه‌وه بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چووه ده‌ره‌وه بۆ حه‌ره‌م و له‌وێ كۆمه‌ڵێكی زۆرێ قوره‌یشییه‌كانی لێ بوو. هه‌ستا له‌ناویاندا و سووره‌تی (النجم)ی به‌سه‌ردا خوێندنه‌وه. هاوه‌ڵگرانیش له‌وه‌وپێش وا گوێبیستی قورئان نه‌بووبوون كه بێ ده‌نگ گوێی لێ بگرن، چونكه شێوازی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ قورئانخوێندندا ئه‌وه بوو كه هه‌میشه له كاتی خوێندنی قورئاندا به‌یه‌كه‌وه ده‌یانكرده گاڵه‌گاڵ و هۆسه تاكوو كه‌س گوێی له قورئان نه‌بێت و هه‌میشه به یه‌كتریان ده‌گوت: لاتسمعوا لهذا القرآ‌ن والغوا فيه لعلكم تغلبون [فصلت: ٢٦] . كه‌سانێك كه كافرن به یه‌كتر ده‌ڵێن: گوێ مه‌ده‌نه ئه‌م قورئانه و قسه‌ی بێهوده‌ی بخه‌نه نێو، به‌ڵكوو سه‌ركه‌ون. جا كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كوت‌وپڕ ئه‌م سووره‌ته‌ی به‌سه‌ردا خوێندنه‌وه، قورئانی پیرۆز له جوانترین شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه و ڕه‌وانبێژیدا، له گه‌وره‌ییی ماناكانیدا گوێچكه‌كانی له‌راندنه‌وه، گوێی خۆیان پێ دا و ورد گوێیان لێ گرت. گوێبیستی ئایه‌ته‌كان بوون تا كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌یشته كۆتایی كه ده‌فه‌رموێت: { فاسجدوا لله واعبدوا} ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كڕنوشی برد؛ پاشان موشریك و هاوه‌ڵگره‌كانیش خۆیان پێ نه‌گیرا و ئه‌وانیش كڕنوشیان برد. له ڕاستیدا جوانی و به‌هێزی و ڕۆشنیی هه‌ق هه‌رچی ملنه‌دان و ملهوڕی و خۆبه‌زلزانیی ده‌روونیان هه‌مووی ڕاماڵی و سه‌ریان شۆڕ كرد و كڕنوشیان برد. جا ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته‌وه به كۆچكه‌رانی حه‌به‌شه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ئێجگار جیاواز له شێوه ڕاستییه‌كه‌ی خۆی. وا پێیان گه‌یشت كه قوره‌یش هه‌موو موسڵمان بوون. ئیتر گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ككه به هیوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم) له‌ناو گه‌ل و تیره و هۆزه‌كانی خۆیان به‌ئاشتی و ئاسایش بژین. جا كاتێك گه‌یشتنه نزیكیی مه‌ككه ڕاستییه‌كه‌یان زانی و ئاگاداری بارودۆخه‌كه بوون؛ زانییان كه ئه‌وه‌ی پێیان گه‌یشتبوو هه‌ڵه و درۆ بوو. به‌ڵكوو قوره‌یش ئێسته له‌وه‌وپێش ڕقه‌ستوورتر و توند‌وتیژتر و به‌زه‌برتره له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان. ئیتر ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه، گه‌ڕایه‌وه، به‌دزی و به‌خۆشاردنه‌وه هاتنه‌وه ناو مه‌ككه یان له‌ژێر داڵده‌ی یه‌كێك له هاوه‌ڵگرانی دۆستان یان خزمانیان. ئیتر پاشان هاوه‌ڵگران زۆر بێبه‌زه‌یییانه ده‌ستیان كرده سزا و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌م تازه‌گه‌ڕاوانه‌وه و ئه‌وانی دیكه‌ش له موسڵمانه‌كان. ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌ی له‌پێشدا نه‌بوو جگه له‌وه‌ی كه ئاماژه بدات به موسڵمانه‌كان كه دووباره كۆچ بكه‌نه‌وه بۆ حه‌به‌شه، چونكه دوای خوای گه‌وره ئه‌وێ تاكه ده‌ربازگه و چاره‌سه‌ر بوو له ڕزگاربوون له سه‌رانی قوره‌یش و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان. ئه‌ویش به‌وه‌ی كه نه‌جاشی پاشایان به‌وه ناسرابوو كه پاشایه‌كی به‌به‌زه‌یی و دادپه‌روه‌ره و ڕێزی میوان و ڕێبوار ده‌گرێت و سته‌میش له كه‌س ناكات، كه به‌ڕاستی هه‌رواش بوو هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: لايظلم عنده أحد هیچ كه‌س لای ئه‌و سته‌می لێ ناكرێت. ئیتر موسڵمانه‌كان بڕیاریان دا كه بۆ جاری دووه‌م كۆچ بكه‌نه‌وه بۆ حه‌به‌شه. به‌ڵام كۆچكردنی ئه‌مجاره زۆر گران و ناڕه‌حه‌ت و ئاسته‌نگتر بوو له جاری پێشوو، چونكه قوره‌یش وریا بوو، ده‌یزانی كه ئه‌مان نییه‌تیانه دووباره كۆچ بكه‌نه‌وه. بڕیاری دا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه و نه‌هێڵێت بڕۆن. به‌ڵام موسڵمانه‌كان نه‌خشه و ڕێكخستنێكی باشیان بۆ كردبوو؛ خوای گه‌وره‌ش پاراستنی له فرتوفێڵی قوره‌یش و سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئاسان بۆ گه‌ڕا. گه‌یشتنه لای نه‌جاشی له حه‌به‌شه پێش ئه‌وه‌ی قوره‌یش پێیان بگه‌نه‌وه و نه‌هێڵن. ژماره‌ی كۆچكه‌رانی ئه‌م جاره هه‌شتاوسێ پیاو له‌گه‌ڵ هه‌ژده ژن بوون. هه‌روه‌ك له كۆچی یه‌كه‌مدا خێری تێدا بوو بۆ ئیسلام و موسڵمانان، له‌م جاره‌شدا خێرێكی زۆر و به‌رچاوی زیاتری له‌خۆ گرتبوو. ژماره‌یان زیاتر بوو له جاری پێشوو، ناووهه‌واڵیان زیاتر بڵاو بووه‌وه. وڵاتی حه‌به‌شه كه گرتنییه خۆی و بۆیان بووه شوێنیكی ئه‌مین و ئه‌مان بۆ خۆیان و بانگه‌وازه‌كه‌یان، بووه پێگه‌یه‌ك بۆیان و داڵده‌یه‌كیش بۆ هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ر و چه‌وساوه‌یه‌كی ده‌ستی قوره‌یشییه‌كان. به‌ڕاستی خوای (متعال) پاڵپشتی ئایین و به‌نده ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی ده‌كات به چه‌نده‌ها سه‌رباز كه ته‌نها ئه‌و نه‌بێت كه‌س نایانزانێت. سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌یه (سبحانه وتعالی).