دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز بانگه‌وازی ئیسلامی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیدا له‌به‌ر چه‌ند بارودۆخێك كه وای ده‌خواست به شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌یامی خۆی ده‌گه‌یاند. به‌م شێوه‌یه سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، پاشان خۆ ئه‌م بانگه‌وازه نابێت هه‌روا به‌نهێنی بمێنێته‌وه؛ هه‌ر ده‌بێت ئاشكرا بكرێت و بدرێت به گۆێی خه‌ڵكیدا و ئه‌و ڕێیه بگرێته به‌ر كه له پێناویدا هاتووه. هه‌رچه‌ندێكیش ئێش و ئازار، ئه‌شكه‌نجه، ڕێگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ڕووی تێ بكات، به‌ڵام ده‌بێت له قۆناغی نهێنی ده‌رچێت و به خه‌ڵكی ئاشنا ببێت. لێره‌وه خوا فه‌رمانی دا به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) كه ناردوویه‌تی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی به‌گشتی -كه هه‌ڵسێت به گه‌یاندنی هه‌ق و له لۆمه‌ی لۆمه‌كه‌ران نه‌ترسێت و سڵ نه‌كاته‌وه- پێی فه‌رموو: فَاصدع بِما تؤمر وأعرض عن المشركين [الحجر:٩٤] و ئاگاداری كرده‌وه كه سه‌ره‌تا به خزم و كه‌سوكاری نزیكی خۆی ده‌ست پێبكات و ڕووی تێ كرد و فه‌رمووی: وأنذر عشِيرَتَك الأقربين [لشعراء:٢١٤] ئیتر به‌نی هاشم و هه‌رچییه‌ك له‌گه‌ڵیان بوون له نه‌وه‌ی عبدالمطلب بانگی كردن، ئیبن عه‌باس خوا لێی ڕازیبێ ده‌فه‌رموێ: كاتی فه‌رمووده‌ی خوا وأنذر عشيرتك الأقربين هاته خوارێ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم سه‌ركه‌وته سه‌ر ته‌پۆڵكه‌ی سه‌فاو ده‌ستی كرده بانگ كردنی خه‌ڵكی: يا بني فه‌ر يا بني عديٍّ - لبطون قريش - حتى اجتمعوا فجعل الذي لم يستطع أن يخرج يرسل رسولاً لينظر ما هو الخبر ؟ فقال النبي صلى الله عليه وسلم : لو أخبرتكم أن خيلاً بالوادي تريد أن تغير عليكم أكنتم مصِّدقي؟ قالوا ما جربنَّا عليك كذباً، قال فإني نذير لكم بين يدي عذاب شديد، فقال له أبو لهب: تباً لك إلهذا جمعتنا متفق عليه. (ئه‌ی نه‌وه‌ی فه‌هر ئه‌ی نه‌وه‌ی عه‌دی، تاكو كۆ بونه‌وه، جا ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی بۆ خۆی بڕوات نوێنه‌رێكی له شوێنی خۆی نارد تا بزانێ هه‌واڵه‌كه چیه؟ ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر هه‌واڵتان پێ بده‌م كه ئه‌سپ سوارێك له‌و شیوه‌دایه‌و ده‌یه‌وێت بێته سه‌رتان (تاڵانتان بكات) ئایا ئێوه باوه‌ڕم پێ ده‌كه‌ن؟ وتیان: درۆمان لێ نه‌دیوی، فه‌رمووی: ده‌ی دڵنیا بن كه من ترسێنه‌رم له به‌رده‌م سزایه‌كی توند بۆتان، ئیتر ئه‌بو له‌هه‌ب وتی: ئه‌ی دوو ده‌سته‌ت بشكێ، ئه‌وه بۆ ئه‌مه كۆت كردوینه‌وه). جا ئه‌م بانگه‌وازه بڵنده بووه گه‌یاندنێكی ئاشكرا بۆیان، وریاكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو بێ په‌رده بوو بۆو مه‌به‌سته‌ی له پێناویدا هاتووه، ئه‌و مه‌به‌سته‌ی بۆی ئه‌ژی و له پێناویشیدا ده‌مرێت، به ڕاستی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم بۆ نزیكترین كه‌سێك له خۆی ڕونكرده‌وه كه تاكه په‌یوه‌ندی نێوانیان به ڕاستگۆگرتن و باوه‌ڕ پێ هێنانیه‌تی، وه ده‌مارگیری خزمایه‌تی و هۆزایه‌تی كه له سه‌ری ڕاهاتوون و پشگیری لێ ده‌كه‌ن و له پێناویدا خۆیان به‌خت ئه‌كه‌ن، هیچ نرخ و به‌هایه‌كی نیه له ته‌رازووی هه‌ق و ڕاستیدا، وه هه‌ق شایه‌نتره به‌وه‌ی شوێنی بكه‌ویت و له گه‌ڵیدا بیت، ئه‌واته -وه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه- ڕوو به خزمه‌كانی ڕا ئه‌وه‌ستێ و ڕوویان تێ ده‌كات و یه‌ك به یه‌ك پێیان ده‌ڵێ: يا عباس بن عبد المطلب يا عم رسول الله لا أغني عنك من الله شيئاً ، يا صفية عمة رسول الله لا أغني عنك من الله شيئاً، يا فاطمة بنت رسول الله سليني ما شئت من مالي، لا أغني عنك من الله شيئا ً. (ئه‌ی عه‌باسی كوڕی عبدالمطلب ئه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ری خوا من هیچ سودێكت پێ ناگه‌یه‌نم لای خوا، ئه‌ی صه‌فیه‌ی پوری پێغه‌مبه‌ری خوا من هیچ سوودێكت پێ ناگه‌یه‌نم لای خوا، ئه‌ی فاطمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌رچیه‌كت ئه‌وێ له ماڵی خۆم داوام لێ بكه، هیچ سوودێكت پێ ناگه‌یه‌نم لای خوا). پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له پێناوی بانگه‌وازه‌كه‌یدا گوێی به هیچ نه‌ئه‌دا، به‌ڵكو هه‌قی ئه‌دا به گوێیانداو بڵاوی ئه‌كرده‌وه‌و ئاشكرای ده‌كرد، گۆێی به هیچ شتێكی له‌وانه نه‌ئه‌دا كه ئه‌یانخسته پێشی، ئاوڕی له‌وانه نه‌ئه‌دایه‌وه كه گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد، به‌ڵكو ڕوو ئاڕاسته‌ی ته‌نها به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری جیهانیان بوو: قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين (الأنعام:162) {بڵێ به ڕاستی نوێژ‌و حه‌ج و دروشمه‌كانی و (سه‌رجه‌م چاكه‌و به‌ندایه‌تیم) هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته به خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه}. وه‌سیله‌و هۆكاریشی ئاشكرا كردن بوو به وشه‌ی هه‌ق: قل هذه سبيلي أدعو إلى الله على بصيرة أنا ومن اتبعني وسبحان الله وما أنا من المشركين (يوسف:108).{بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێن كه‌وتوانم بانگ ده‌كه‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا، پاكی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ كاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگیران نیم}. پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه و سلم له پێناو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یدا توشی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكی زۆر هات له لایه‌ن موشریك و هاوه‌ڵگیرانه‌وه، ئه‌یانبینی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌بێته مه‌ترسیه‌ك له سه‌ریان و به‌رژه‌وه‌ندیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، ئیتر هه‌موو له دژی كۆ بونه‌وه‌و به ئاشكرا دورژمنایه‌تی خۆیان خسته ڕوو، بونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌میدا، به هیوای له ناوبردن و له باربردنی بانگه‌وازه‌ی پێش ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان ده‌رچێت و به ته‌واوی بڵاو بێته‌وه، به‌ڵام: والله غالب على أمره ولكن أكثر الناس لا يعلمون (يوسف21). {خوای گه‌وره زاڵه به سه‌ر كار‌و فه‌رمانه‌كانی خۆیدا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌مه نازانن}. پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به‌رده‌وام بوو له ڕێگه‌ی بانگه‌وازیدا بۆ لای خوا، زۆر نه‌رم و نیان و به لوتف بوو له پێشكه‌شكردنی ئیسلام و خستنه پێشیدا بۆ خه‌ڵكی، په‌رده‌ی له ڕووی خراپه‌كارو نه‌فامی بت په‌رستی هه‌ڵده‌ماڵی، بیر‌و باوه‌ڕو ئاواتی هاوه‌ڵگیرانی بێ نرخ ده‌كرد، به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا و له كۆشش نه‌ده‌وه‌ستا بۆ ئه‌م ئاینه، تا خوا دڵی كۆمه‌ڵێكی له گه‌له‌كه‌ی و خزمه‌كانی خۆی بۆ كرده‌وه‌و باوه‌ڕیان پێی هێناو شوێنی كه‌وتن، به‌ڵام زۆربه‌یان پشتیان تێ كرد، كه‌وتنه دوژمنایه‌تی و ڕه‌قه‌به‌رایه‌تیكردنی، ئه‌وه‌ته قوڕه‌یش هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه له پێشیان لێ گرت و به توندترین شێوه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ریان كرد، ده‌مارگیری كوێرانه بۆ باب و باپیرانیان كوێریكردن له ئاست وه‌رگرتنی هه‌ق و پشیتیان تێ كرد، وه‌ك خوا گه‌وره سبحانه‌وتعالی له ڕووی سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشته‌وه لێیان باس ده‌كات كه ده‌یانگوت: إنا وجدنَا آباءَنا على أمة وإنا على آثَارهم مهتدون (الزخرف:22). {به ڕاستی ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان له سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌كی ئاوا دیوه، بێگومان ئێمه‌ش به شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنموونیمان وه‌ر گرتووه!!} كۆتایی قسه: ئاشكرا كردنی بانگه‌واز بۆ به جێی هێنانی فه‌رمانی خوا بوو، هه‌ڵسان بوو به ئه‌رك و فه‌رمانێك له درابو به سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم، وه پێغه‌مبه‌ریش به‌و شێوه‌ی خوا ویستی و فه‌رمانی پێ دابوو ئاوه‌ها هه‌ڵسا به گه‌یاندنی، وه له پێناو ئه‌م گه‌یاندن وئاشكرا كردنه‌شدا جۆره‌ها شێوازی سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری له بێ باوه‌ڕان و هاوه‌ڵگیراوه توش هات، هه‌م بۆ خۆی و هه‌م ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ش كه له گه‌ڵیدا بوون، ئازاریان ئه‌دان، گاڵته‌یان پێ ده‌كردن، به‌ریان لێ ده‌گرتن، به‌ڵام ئه‌مه به ڕاستی كڕین و فرۆشتنێكی پڕ قازانج بوو له گه‌ڵ خوادا، پاشه رۆژیش بۆ پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی بوو خوا خوا ڵێیان ڕازیبێ، ئه‌وجا كه‌مێكی نه‌برد ده‌سه‌ڵاتیان گه‌شته هه‌موو دنیا‌و بێ باوه‌ڕان ملكه‌چی هه‌ق بوون، به هۆیانه‌وه خوا خه‌ڵكی هیدایه‌ت دا‌و هاتنه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست، له دنیادا بونه هۆی به‌ختیاری وبه‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی و له دوا ڕۆژیشدا چاكه‌و باشه‌و پاداشتی نه‌بڕاوه.