دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز له مێژوودا زانراوه كه مه‌ككه بنكه‌ی ئایینیی عه‌ره‌ب بووه و كه‌عبه‌ش سه‌ده‌نه و كه‌سانی هه‌بوو كه هه‌ڵساون به پاراستنی و پاراستنی ئه‌و بتانه‌ی كه تێیدا بوون و به پیرۆز سه‌یر كرابوون لای عه‌ره‌به‌كان و ده‌یانپه‌رستن. كاتێك په‌یامی ئیسلامیش هات حاڵی مه‌ككه هه‌ر وه‌ك خۆی وا بوو؛ پڕ بوو له بت و یادبوود. جا له حیكمه‌ت و دانایی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ی كه عه‌ره‌به‌كانی له‌سه‌ر بوون له خوونه‌ریت و ئایین كه له زێد و باپیرانه‌وه بۆیان مابۆوه و به پیرۆزیان ده‌زانی؛ یه‌كسه‌ر و بێ هیچ بنه‌مایه‌ک و خۆئاماده‌كردنێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بانگه‌وازی ئیسلامی ئاشكرا بكات. ئه‌م كاره پێویستی به ئارامی و خۆڕاگری و عه‌زیمه‌تێك ده‌كرد كه هیچ شتێك له داهاتوودا نه‌یله‌رزێنێت و له‌بنی نه‌هێنێت. جا لێره‌وه ده‌بینین كه له حیكمه‌ت و دانایی بووه كه له سه‌ره‌تادا بانگه‌واز به نێهێنی بێت، تاكو بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه نه‌بێته كارێكی كوتوپڕو كاردانه‌وه‌ی توند‌و تیژ وه‌رگرن و ده‌مارگیری نه‌فامی بیانگرێت و هه‌ڵسن بۆ به‌رگری له خواكانیان و بته‌كانیان. سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له نزیكترین كه‌سی خۆیه‌وه ده‌ستی پێكرد، ئال و به‌یت و هاوڕێكانی ئه‌وانه‌ی ده‌یناسین و متمانه‌ی له سه‌ریان بوو بانگی كردن، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یزانی خێر‌و هه‌ق و چاكه‌یان خۆش ده‌وێت و ده‌یانه‌وێ شوێنی بكه‌ون، ئه‌وانیش كه ئاشنای چاكه‌و ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ببوون، له سه‌ره‌تاكانی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا كۆمه‌ڵێك هاتن به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌و موسڵمان بوون كه له مێژووی ئیسلامدا به یه‌كه‌مینی له پێشه‌كان (السابقون الاولون) ناویان ده‌ركردووه، واته ئه‌وانه‌ی هه‌ر زوو له سه‌ره‌تای ئیسلامدا باوه‌ڕیان هێناو شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌وتن و پاشانیش ئیسلام له سه‌ر شانی ئه‌وان بڵاو بۆیه‌وه‌و وه‌ستا، كه له پێشه‌نگی ئه‌وانه‌ش خێزانی پغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلد، وه زه‌یدی كوڕی حارثه كه ئه‌و كات به‌نده‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو، وه عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالبی ئامۆزای، وه ئه‌بو به‌كری صدیق خوا لێێان ڕازیبێ بوون، ئه‌مانه له یه‌كه‌م ڕۆژانی سه‌ره‌تاكانی بانگه‌وازدا موسڵمان بوون و بونه ده‌رگای خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ ئیسلام و بانگه‌وازه‌كه‌ی. پاشان ئه‌بو به‌كرخوا لێی ڕازیبێ هه‌ر له گه‌ڵ موسڵمانبونی كه‌وته چالاكیه‌كی بێ وێنه، پیاوێكی خاوه‌ن ڕ‌ه‌وشتی به‌رزو چاكه‌خوازو خۆشه‌ویست بوو، زوو ده‌چووه دڵه‌وه‌و خۆشیان ده‌ویست، متمانه‌ی به هه‌ر كه‌سێ بوو بانگی كرد‌و ئیسلامی پێ ڕاگه‌یاند، به هۆی هه‌وڵی ئه‌بو به‌كرو له سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا هه‌ر یه‌ك له عوسمانی كوڕی عه‌فان و زوبه‌یری كوڕی عه‌وام و عبدالرحمن‌ی كوڕی عه‌وف و سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وقاص و طه‌لحه‌ی كوڕی عبدالله خوا لێیان ڕازیبێ موسڵمان بوون. وه هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ش له گه‌ڵ موسڵمانبونیاندا كه‌وتنه هه‌ڵپه بۆ بانگردنی هه‌ر كه‌سێك كه جێی متمانه‌یانه‌و ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر بانگی بكه‌ن دێ به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه، له سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان موسڵمان بوون كه هه‌موویان له قوڕه‌یش بوون، جا ئه‌مانه بوونه سه‌ره‌تای یه‌كه‌مینی پێشه‌نگه‌كان كه له‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌دا باسیان كراوه : والسابقون الأَولون مِن المهاجرين والأنصار والذين اتبعوهم بإحسان رضِي اللَّه عنهم ورضُوا عنه (التوبة: ١٠٠) خاوه‌ن ژیاننامه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌وانه له چل كه‌سێك زیاتر ده‌بوون، هه‌موو ئه‌مانه به نهێنی موسڵمان بوون و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به نهێنی و دوور له چاوی قوڕه‌یشه‌وه له گه‌ڵیان كۆ ده‌بۆوه، هه‌رچیه‌ك له قورئان بۆی بهاتایه پێی ده‌گوتن و ڕێنومایی و ئامۆژگاری ده‌كردن و په‌روه‌رده‌ی ده‌كردن. به‌ڵام ماوه‌ی بانگه‌وازی نهێنی ژیاننامه‌و سیره نوسه‌كان باس ده‌كه‌ن كه سێ ساڵ بووه، وه نهێنی بانگه‌وازیش له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌واڵ و ده‌نگ و باسه‌كه‌ی به قوڕه‌یش نه‌گه‌شتبێ، پێیان گه‌یشتبوو ده‌یانزانی به‌ڵام له سه‌ره‌تادا هیچ گۆێیان پێ نه‌ئه‌داو به هه‌ندیان نه‌ده‌گرت، گومانیان وابوو كه محمدیش هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی تری وه‌ك ئومه‌ییه‌ی كوڕی ئه‌بی صلت وعه‌مری كوڕی نوفه‌یل و هاوشێوه‌ی ئه‌وان وایه كه باسیان له خواناسی و یه‌كتاپه‌رستی ده‌كرد كه له ئاینی حه‌نیفی ئیبڕاهیمیه‌وه بۆیان مابۆوه. جا كه له پاشاندا بانگه‌واز به هێزو پته‌وو بوو، خه‌ڵكێی زیاتر باوه‌ڕیان پێی هێنا، هاوه‌ڵگیران ترسان له‌وه‌ی كه ده‌نگ و باسی بڵاو بێته‌وه‌و كاریگه‌ری زیاتر ببێ، ئیتر زیاتر چاودێریان خستبووه سه‌ری و –له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا- چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی بوون كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. پاشان كه زانییان ڕوو له به‌هێزی و زیادبوونن كه‌وتنه به‌رهه‌ڵستیكردنی و له ڕێگه‌یدا وه‌ستان. كۆتایی قسه: بانگه‌وازی ئیسلامی له سه‌ره‌تاكانیدا وا پێویستی ئه‌كرد كه به‌نهێنی بێت، تاكوو كاره‌كانی جێگیر ده‌بن و بنه‌كه‌ی پته‌و ده‌بێت. ئیتر له‌پاشاندا به‌ته‌واوی و پته‌وییه‌وه بانگه‌شه‌ی خۆی بكات و په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت به گشت جیهان. ئه‌و په‌یامه‌ی كه مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی خه‌ڵكییه له گومڕایی و تاریكی و له سه‌ره‌ڕۆیییه‌وه بۆ هیدایه‌ت و ڕێنموونی و خواناسی. تاكوو ببێته سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتن بۆ موسڵمانان و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییش بۆ گشت جیهان؛ خوای گه‌وره‌ش ڕاستی فه‌رمووه: قل بفَضل اللَّه وبرحمته فَبذَلك فليفرحوا هُو خَير مما يجمعون. [يونس: ٥٨].