هێمن عه‌بدولعه‌زیز حوكم و حیكمه‌تی فره‌ژنی ئیسلام به هه‌موو ده‌ق و فه‌رمایشته‌كانییه‌وه، مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازییه بۆ به‌نده‌كان, له كێ ئیسلام ڕێنماییه‌كانی له نێو میلله‌تێكدا زیندووبووبێت، له‌وێدا ئه‌و میلله‌ته به‌خته‌وه‌رترین و ئاسووده‌ترین شێوه ژیانیان وه‌ڕێخستووه، وه‌لێ گه‌لێك له خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و ئیسلامه كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتبێ, به بێشك میلله‌تێكی زۆر شپڕزه‌و شپڕێوو بێسه‌روبه‌ری لێ پێكهاتووه. دیاره گه‌ل و میلله‌تی خۆشمان به شێكه له میلله‌تانی جیهان، كه ئه‌و كاته خۆری ئیسلامی به‌ركه‌وت كه‌ڵكی زۆریان لێی وه‌رگرت، كاتێكیش كه پشتیان تێكرد، بێكه‌ڵكترین و بێئیڕاده‌ترین كوڕ گه‌لیان لێ په‌یا بوو، به جۆرێك هه‌موو شتێكیان به قوربانی حه‌زوو ئاره‌زووی نه‌فسیان كرد، هه‌تا تفیان كرد له فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی خۆشیان، كه وایشی لێهات وه‌ك شێت كه‌وتنه ده‌روبه‌ری خۆیان و هه‌ر ڕۆژه‌ی له سه‌ر دینێك و هه‌ر جاره‌ی له سه‌ر به‌زمێكدا یاریان كرد، خراترین له‌مانه‌ش دژایه‌تیكردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌وه‌تا ئێستاش به ڕۆژی ڕووناك ده‌بینین كه چۆن گه‌ڕه‌كیانه ئه‌م كانیاوه پاكه‌ی ئیسلام شێلوو بكه‌ن و ئه‌م چرا ڕووناكه‌ی قوڕئان به فووی ده‌میان وه‌كوژێنن، بێ‌ئاگان له‌وه زۆر هه‌بوون و هاتن به هه‌موو هێزی خۆیان شه‌ڕه قۆچیان له گه‌ڵ شاخاكرد و سه‌ره‌نجام به‌س خۆیان زه‌ره‌ریان كرد‌و سه‌ریان شكا، شاخیش هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه، دڵنیاشین ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێستاش كه به‌رامبه‌ر ئیسلامدا ده‌یكه‌ن، هه‌مان كاری دوێنێی دوژمنانی ئیسلامه، بۆیه ئیسلام زۆر بێمنه‌ته له هه‌ر كارێك كه له دژیدا ئه‌كرێت، هه‌میشه له به‌رده‌م نه‌یارانی گوتوویه‌تی: بڕۆن كام شاخ پته‌وو ڕه‌قه وه‌ك به‌ران شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن قۆچانێی ده‌گه‌ڵدا بكه‌ن، جا داخوا كێ زه‌ره‌ر ده‌كات.. ئه‌وه‌تا ئێستا له كوردستان زۆر داخ له دڵانه شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌م شاخه‌دا ئه‌كه‌ن، ده‌مێك مزگه‌وت له لاوان یاساغ ده‌كه‌ن، ده‌مێك سووكایه‌تی به قوڕئان ده‌كه‌ن، ده‌مێك بێحوڕمه‌تی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن، ده‌مێك مه‌لاكانمان ده‌مكوت ده‌كه‌ن و له گوتاردانی ده‌كه‌ن، به‌مه نه‌وه‌ستان ئه‌وه‌تا فره‌ژنی كه ده‌قێكی زیندووی قوڕئانی پیرۆز‌و فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ره خه‌ریكن له قورئاندا ده‌یسڕنه‌وه‌و دژایه‌تی ده‌كه‌ن، دیاره ئه‌وانه‌ی كه له پشت ئه‌م هه‌وڵه‌شه‌وه‌ن كه‌سانێكن كه هه‌میشه خه‌ونیان به ڕووتی و به‌ڕڵایی ئافره‌ته‌وه بینیوه، تا بێپه‌رده‌و با ئاشكرا گڕی شه‌هوه‌تیان وه‌ك ئاژه‌ڵ لێ به‌تاڵ كه‌ن. ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك وه‌ك ئاژه‌ڵ لێخوڕێ و كه‌س له نامووسی خۆی نه‌پێچێته‌وه، ئافره‌تانمان زمانیان درێژ بێ و هه‌ر رۆژه یا هه‌ر شه‌وه كام پیاوه‌یان پێ خۆشه له باوه‌شیاندا سوعه‌بت و به‌زمی شه‌وێیان خۆش كه‌ن... هتد بۆیه لێره به پێویستی ده‌زانم وه‌ك هه‌ڵوێستێكی شه‌رعیی و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له شه‌رعییه‌كانی فره‌ژنی له خزمه‌ت ئێوه‌دا له ژێر ناونیشانی حوكم و حیكمه‌تی فره‌ژنی ڕوون بكه‌مه‌وه، به‌ڵكوو چ مسوڵمانان به هه‌قیقه‌تی دینه‌كه‌یان زیاتر ئاشناببن و چ بێباوه‌ڕانیش بۆیان ڕوون ببێته‌وه كه ئه‌م ئیسلامه پاكه چه‌نده پاكه‌و چه‌نده له دژایه‌تییان بێباكه. حوكمی فره‌ژنی بێگومان خوای په‌روه‌ردگار ڕێگه‌ی به فره‌ژنی داوه وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَى فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلَّا تَعُولُوا (النسا‌ء:3) واته: ئه‌گه‌ر له مه‌ڕ كیژه هه‌تیوه‌كانه‌وه، له‌وه ترسان كه نه‌توانن به ته‌رزێكی هه‌ق و ڕه‌وا له گه‌ڵیاندا بجوڵێنه‌وه، ده‌توانن وازیان لێ بێنن و ژنانی تر ماره بكه‌ن، دوان بن یان سیان پێكه‌وه یا چواریش بن هه‌ر ڕه‌وایه، ئه‌گه‌ر ترسان كه نه‌توانن ژنه‌كانتان وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا بكه‌ن، با یه‌كێك بێ یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ڕابوێرن كه بوونه‌ته موڵكی خۆتان، بۆ خۆ له غه‌در پاراستن ئه‌مه كارێ په‌سنده. ئه‌مه‌ش ده‌قێكی ئاشكرایه له قوڕئان‌دا، كه پیاوان بۆیان هه‌یه ژنێك یان دوو یان سێ یان چوار ژنی هه‌بن له یه‌ك كاتدا، دیاره له چوار ژن زیاتر له یه‌ك كاتدا یاساغه‌و بۆی نییه كه هه‌یبن. به‌ڵام شه‌رعزانان و فوقه‌هایان بۆ بابه‌تی فره‌ژنی دوو مه‌رجیان داناوه: مه‌رجی یه‌كه‌م: دادگه‌ریی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً ، له‌م ئایه‌ته بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه یه‌كێك له مه‌رجی فره‌ژنی ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كه ده‌بێت دادگه‌ربێت له گه‌ڵیاندا، دیاره مه‌به‌ستیش له دادگه‌ری لێره ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پیاوه دادگه‌ربێت له خه‌رجی و جلوپۆشاك و دابینكردنی جێگه‌وڕێگه‌و به‌خه‌موه‌چوون و موعاشه‌ڕه‌ی خێزانه‌كانی..هتد به‌و ئه‌ندازه‌ی كه له توانایدا هه‌یه. به‌ڵام دادگه‌ریی له خۆشه‌ویستیدا كارێك نییه كه بكه‌وێته جوغزی مه‌رجه‌كانه‌وه، بۆیه لێره‌دا خوا ده‌فه‌رموێت: وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ (النسا‌ء: 129) واته: ئێوه هه‌رچه‌ند هه‌وڵیش بده‌ن، قه‌ت ناتوانن ده‌گه‌ڵ ژنانی خۆتاندا بێ جیاوازی (له ڕووی خۆشه‌ویستییه‌وه) ڕه‌فتار بكه‌ن. دیاره كه لێره مه‌به‌ستی خۆشویستنی دڵه. مه‌رجی دووه‌م: پیاوه‌كه توانای خه‌رجی ژنه‌كانی هه‌بێت: به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه خوا ده‌فه‌رموێت: وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لا يَجِدُونَ نِكَاحاً حَتَّى يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ (النور: 33). واته: با ئه‌وانه‌ی توانای زه‌ماوه‌ندییان نییه، خۆڕابگرن هه‌تا خوا له چاكه‌ی خۆی ده‌روێكیان لێ ده‌كاته‌وه. خوای گه‌وره لێره‌دا ئاماژه به‌وانه ئه‌دات كه توانای نیكاحیان هه‌یه، به‌ڵام خه‌رجی ئه‌وه‌یان نییه كه بۆ ژنه‌كانیان بیكێشن. هێندێ له زانایان پێیان وایه كه فره‌ژنه باشتره له یه‌ك ژنه، وه‌ك پرسیاریان كرد له شێخ عه‌بدولعه‌زیز بنباز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ئایا: ئه‌سڵ له ژنهێنان فره‌ژنییه یاخود یه‌ك ژنه‌یه؟ به ڕه‌حمه‌تبێت: وه‌ڵامی دایه‌وه فه‌رمووی: ئه‌سڵ فره‌ژنییه ئه‌گه‌ر له توانادابوو و مه‌رجه‌كانی تیا مسۆگه‌ربوون. حیكمه‌تیش ئه‌وه‌یه كه ئوممه‌ت نه‌وه‌ی زۆربێ تا زۆرترین كه‌س هه‌بن كه خوا بپه‌رستن، به‌ڵگه‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت: وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَى فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلَّا تَعُولُوا (النسا‌ء:3) (پێشتر ڕاڤه‌مان كرد). هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا [ صلى الله عليه وسلم ] له ژنێك زیاتری هه‌بوو. خوای گه‌وره‌ش پێمان ده‌فه‌رموێت: [ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ ] (الأحزاب/21)، واته: بێگومان له پێغه‌مبه‌ری خواوه بۆ ئێوه پێشه‌نگی و سه‌رمه‌شقی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بینین كه ئه‌و كاته‌ی هێندێ له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دێن و یه‌كیان ده‌ڵێت: من چیتر گۆشت ناخۆم، ئه‌وی تر گوتی: به‌رده‌وام نوێژ ده‌كه‌م و ناخه‌وم، سێیه‌میان گوتی: من بێپسانه‌وه به ڕۆژوو ده‌بم و نایشكێنم، ئه‌وی تر گوتی: من قه‌ت ژن ناهێنم! كاتێ كه قسه‌كانیان ده‌گاته‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ویش دێت و وتارێك ده‌دات له دوای حه‌مدو سه‌نا ڕوو له خه‌ڵكه‌كه ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (أَنْتُمْ الَّذِينَ قُلْتُمْ كَذَا وَكَذَا أَمَا وَاللَّهِ إِنِّي لأَخْشَاكُمْ لِلَّهِ وَأَتْقَاكُمْ لَهُ لَكِنِّي أَصُومُ وَأُفْطِرُ وَأُصَلِّي وَأَرْقُدُ وَأَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ فَمَنْ رَغِبَ عَنْ سُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي) واته: ئه‌وه ئێوه‌ن كه واتان گوتووه‌و ئاواتان گوتووه، به‌و خوایه من له ئێوه زیاتر له خوا ده‌ترسم و پارێزكاری لێده‌كه‌م، به‌ڵام من (هێندێ جار) به‌ڕۆژو ده‌بم و (هێندێ جاریش) پێنابم، (شه‌و)نوێژ ده‌كه‌م و ده‌شخه‌وم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژنیش ده‌هێنم، هه‌ر كه‌سێك واز له‌م سوننه‌ته‌ی منیش بێنێت له من نییه. حیكمه‌تی فره‌ژنی دیاره وه‌ك باسمان كرد هیچ شتێك نییه له دینی خوادا كه فه‌رمان بێ و باسكرابێت حیكمه‌تێك له پاڵیدا نه‌بووبێت، دیاره فره‌ژنیش یه‌كێكه له‌و باسانه‌ی كه له قوڕئان‌دا هاتووه‌و چه‌ند حیكمه‌تێك له پشتیدا ده‌بینرێن، له‌وانه: 1. فره‌ژنی هۆیه‌كه بۆ زۆربوونی ئوممه‌ت: دیار زۆربوونی ئوممه‌تیش ته‌نها به ژن و ژنخواستنه‌وه دێته دی. بۆیه زۆرێك له زانایان پێیان وایه كه زۆربوونی دانیشتوان هۆكاری به هێزكردنی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه، وه زۆربوونی ده‌سته‌كانیش هۆكاری به هێزبوونی ئابووری ئه‌م ئوممه‌ته‌یه، بۆیه وڵاتێكی وه‌ك چین ده‌بینین كه زۆری ژماره‌یان چ پێوه‌رێكی شكاندووه، بۆیه به به‌هێزترین وڵات سه‌رژمێر حسێب ده‌كرێت، ئه‌مه وای كردووه كه وڵاتان حسێبی زۆری بۆ بكه‌ن، له پاڵ ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه له ڕووی پیشه‌سازیه‌وه چ شۆڕشێكیان به‌رپاكردووه. كه‌وابوو كێ هه‌یه بتوانێت ته‌نها به بیری دابێ و بتوانێت غه‌زووی ئه‌م وڵاته زلهێزه بكات!! 2. سه‌رژمێرییه‌كان وایان ده‌رخستووه كه‌وا ژماره‌ی ئافره‌تان له هه‌موو دونیا هه‌میشه له پیاوان زۆرترن، ئه‌گه‌ر هه‌ر پیاوه ژنێك بێنێت، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو ئافره‌ته‌ی تر كه ئه‌مێننه‌وه، چی بكه‌ن و بۆ كێ بچن؟ بێگومان خراپه‌و زیانێكی زۆر له بریتیی ئه‌مه له كۆمه‌ڵگادا سه‌ر هه‌ڵئه‌داو بڵاوده‌بێته‌وه. یه‌كێك له زیانه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئافره‌ته هه‌ست ده‌كات كه بێكه‌سه، چون كه‌سێك نییه مشوری بخواو بژێوی و جێگه‌و شوێنی بۆ دابینكا و حه‌زو ویستی نه‌فسی بۆ ده‌سته‌مۆكات، كه ئه‌ویش وه‌ك باقی خه‌ڵكه‌كه به ماڵ و منداڵی خۆی چاوی گه‌شبێ و دڵی خۆشكات. دیاره ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو بیر بكه‌وه كه ئه‌م ئافره‌ته بێمێردو بێنازو بێبژێوه كه ئه‌بینێت كه‌سێ نییه نازی بكێشێت، كه‌سێ نییه بژێوی بۆ په‌یا كات، كه‌سێ نییه گڕی حه‌زو نه‌فسی پێ ئاواكات، كه‌سێ نییه منداڵێكی چاوگه‌شی پێ عه‌تا كات، كه‌سێ نییه داڵده‌ی بدا دڵی ڕاگرێ جێگه‌یه‌كی بۆ په‌یاكات، به ته‌ئكید هه‌زارو یه‌ك خه‌یاڵی لاده‌رو خراپ یه‌خه‌ی پێده‌گرێت، ناچار ده‌بێت به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت ئه‌م نه‌قسه‌ی خۆی پڕكاته‌وه، هه‌ر چه‌ند له سه‌ر حسێبی فرۆشتنی شه‌ڕه‌فی خۆیشی بێت. 3. بێگومان هه‌ر توخمی پیاوه كه له دونیادا زۆرینه‌ن كه ڕوو به‌ڕووی كاره‌سات و كوشتن و نا ڕه‌حه‌تییه‌كان ده‌بنه‌وه، بۆیه هه‌میشه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ڕێژه‌ی مردن لای پیاوان زۆرتربێت له ڕیژه‌ی مردنی ژنان، كه وابوو جگه له كێشه‌ی قه‌یره‌یی كێشه‌ی بێوه‌ژنه‌كانیشی دێته سه‌ر، كه وایشبوو، چ هه‌وڵێك ئه‌م كه‌لێنه پڕ ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر فره‌ژنی نه‌بێت؟ 4. له پیاوان هه‌یه كه حه‌زو شه‌هوه‌تی زۆر به‌هێزه و به ئافره‌تێك دڵی دانامركێت، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه ئافره‌تان له سووڕی مانگانه‌دان، یاخود چل ڕۆژ له دوای منداڵ بوون له نیفاسدان، كه له ئیسلامدا له‌و دوو حاڵه‌ته حه‌ڕامه بۆ پیاو كه بچێته لای خێزانی، هه‌روه‌ك له ڕووی زانستیشه‌وه به چوونه لای ئافره‌ت زیانێكی زۆر به ئافره‌ته‌كه هه‌تا به پیاوه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، باشه ئه‌م پیاوه به‌م كۆڵه شه‌هوه‌ته‌وه، بچی له كێ خۆی به‌تاڵكا كه بشزانێت زینا له ئیسلامدا حه‌ڕامه‌و به تاوانی گه‌وره له قه‌ڵه‌م دراوه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پیاوێك كه ژنی هه‌بێ و زینا بكات، حوكمه‌كه‌ی به‌رده‌باران كردنی بێت تاكو ده‌مرێت؟!! چی شتێك ئه‌م كه‌ڵێنه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته پڕ ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر فره‌ژنی نه‌بێت؟ 5. فره‌ژنی به‌س ته‌نها له ئیسلامدا ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه، بگره شتێكی ئاشكرا بووه هه‌تا لای ئوممه‌تانی پێشووش هه‌بووه، بۆیه پێغه‌مبه‌ران زۆربه‌یان له ژنێك زیاتریان هه‌بووه، له‌وانه سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر نه‌وه‌د ژنی هه‌بووه، هه‌بوو له‌وانه‌ی كه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مسوڵمان ده‌بوون هه‌شت ژنی هه‌بوو، هه‌بوو پێنج ژنی هه‌بوو، دوایی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانیدا كه نابێت له چوار ژن زیاتریان هه‌بێت. 6. ڕه‌نگه ژنێك نه‌زۆك بێ و منداڵی نه‌بێت، یاخود نه‌خۆشییه‌كی درێژ خایه‌نی هه‌بێت، كه مێرده‌كه‌ی نه‌توانێت له گه‌ڵیدا جووت ببێت، كه جووتبوونیش وه‌ك ئاشكرایه موماڕه‌سه‌یه‌كی ژیانی خێزانییه، ئه‌م پیاوه چ ڕێگه‌یه‌ك بگرێته به‌ر تا وه‌ك باقی پیاوان درێژه به ژیانی خۆی بدات ئه‌گه‌ر فره ژنی نه‌بێت؟ بۆیه ئینسافی ژنه‌كه‌یشی له‌وه دایه، كه خۆی بچێت هانی مێرده‌كه‌ی بدات بۆ هاوردنی ژنێكی تر. 7. ڕه‌نگه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه ئه‌م پیاوه ده‌یهێنێت، زه‌رووریه‌كی حه‌تمی پاڵ به پیاوه‌كه‌وه بنێت كه بیخوازێ و بیهێنێت، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه ئه‌م ئافره‌ته بێوه‌ژنه‌و مێرده‌كه‌ی مردووه‌و چه‌ند منداڵی به‌سه‌ر داكه‌وتووه، ڕه‌نگه ئه‌م ئافره‌ته بێوه‌ژنه براژنی پیاوه‌كه بووبێت، چ خێرێكی گه‌وره‌یه كه پیاوه‌كه دێ و براژنی خۆی ماره ده‌كاته‌وه كه هه‌م ژیانی ژنه‌كه هه‌م ژیانی منداڵه‌كانیشی مسۆگه‌ر ده‌كات، جا ئه‌و ده‌م ده‌زانی كه فره‌ژنی چ ده‌رگه‌یه‌كی خێری بۆ ئافره‌ت و منداڵه‌كان كردۆته‌وه؟!! 8. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌رعیی هه‌یه پاڵ به‌وه ده‌نێت كه فره‌ژه‌نی ڕه‌چاو بكرێت: ئه‌ویش كاتێ كه پێویست ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان دووخێزان گڕێبدرێت، كه كارێك بۆته هۆكاری دژایه‌تی و خوێنڕشتنی نێوانیان، بۆیه ده‌بینین كه جاری وا هه‌یه ده‌یان ساڵه دوژمنداری له نێوان دوو خێزاندبووه‌و ده‌یان كه‌سیان له یه‌كتر كوشتووه، كه‌چی ده‌بینین له ڕێگه‌ی ژن و ژنخواستن و فره‌ژنییه‌وه به‌ینیان خۆش بووه‌و له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاشتبوونه‌ته‌وه‌و خۆشی و ئاسووده‌یی و برایه‌تی جێگه‌ی شه‌ڕو كوشتار‌و خوێنڕێژی بۆ گرتوونه‌ته‌وه. بۆیه ده‌بینین یه‌كێك له حیكمه‌ته‌كانی فره‌ژنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له به‌ر ئه‌وه بووه كه دوژمنان له ده‌وری خۆی كه‌متر بكاته‌وه، بۆیه بینیمان كه تیره‌و بنه‌ماڵه‌ی وا هه‌بووه سه‌دان سه‌حابه‌یان له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كوشتبوو، كه‌چی به هاوردنی ژنێك له تیره‌ی دوژمنه‌كانیه‌وه وای له تیره‌كه كردووه كه نه‌ك ده‌ست له شه‌ڕانگێزی هه‌ڵبگرن، به‌ڵكوو بیر له‌وه‌ش بكه‌نه‌وه هه‌تا بێنه نێو ئیسلامیش كه هاتن. ڕه‌واندنه‌وه‌ی دوو ته‌مومژ ته‌مومژی یه‌كه‌م: زۆرێك هه‌ن ڕه‌خنه له فره‌ژنی ده‌گرن و ده‌ڵێن: فره‌ژنی شیڕازه‌ی خێزان تێك ده‌دات و وا له خێزان ده‌كات هه‌میشه ئه‌و ماڵه له ده‌سته‌ویه‌خه‌و به‌رۆكی یه‌كتره‌وه بن!! ئێمه ده‌ڵێین: ئه‌مه شتێكی حه‌تمی نییه كه ته‌نها به هۆی فره‌ژنییه‌وه ئاژاوه له ماڵه‌كاندا درووست ببێت، چونكه جاری وایه به بوونی تاكه ژنێكیشه‌وه دۆزه‌خ له ماڵێكدا هه‌ڵساوه، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر واش بێت، ئه‌وه سوننه‌تی ژیان هه‌ر به ته‌نها خێر یا به ته‌نها شه‌ڕی له ئارادا نه‌بووه، بۆیه له ماڵێك كه به هۆی فره‌ژنییه‌وه به خته‌وه‌ری تیا قاتی بووبێت، ڕه‌نگه خه‌تا له پیاوه‌كه بووبێت كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه هه‌ن بۆ فره‌ژنی تیا مسۆگه‌ر نه‌بووبێت، بۆیه ده‌ڵێین: وه‌ك چۆن پیاو به هه‌قی ده‌زانێت یا به هه‌ق ده‌زانرێت كه له ژنێك زیاتری هه‌بن، ئافره‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی بگرێت، داوای ماڵی تایبه‌تی بكات، چونكه ئافره‌ت هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له گه‌ڵ هه‌وێكه‌ی له یه‌ك ماڵدا ژیان نه‌باته سه‌ر، پیاویش ناتوانێت كه زۆری له ژنه‌كانی خۆی بكات كه هه‌ر ئه‌بێت له یه‌ك ماڵدا له گه‌ڵ ئه‌وانی تر ژیان به‌رنه سه‌ر. ته‌مومژی دووه‌م: ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ڕێگه به پیاو ده‌ده‌ن كه چوار ژنی هه‌بن، ئه‌ی بۆ ڕێگه به ئافره‌ت ناده‌ن كه چوار مێردی هه‌بن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: هیچ سوودێك له زیان زیاتر به ئافره‌ت ناگه‌یه‌نێت كه له پیاوێك زیاتر مێردی بن، به‌ڵكوو به‌م كاره ئافره‌ت هێنده‌ی تر كه‌ڕامه‌تی خۆی له ده‌ست ئه‌دات، به جۆرێك نه‌سه‌بی منداڵه‌كانی له ده‌ست ئه‌دات، چونكه هه‌ر پیاوه ئاوی خۆی خستۆته ده‌فری ئافره‌ته‌كه‌وه، ئه‌و منداڵه‌ی كه په‌یاش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی پزیشكیشه‌وه نه‌سه‌به‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام به ته‌ئكید نه‌سه‌بێكی شێلوو شێواو درووست ده‌بێت، كه هه‌ر پیاوه خۆی لێ بكات به باوكی یا خود كه‌س ئه‌سڵه‌ن ئاماده‌ی باوێكێتی نه‌بێت، به‌مه‌ش چ ژنه‌كه چ منداڵه‌كه‌ی زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن به‌وه كه كه‌س ئاماده‌ی ڕیعایه‌تكردنیان نه‌بێ تا به‌خێویانكا و په‌روه‌رده‌یانكات، كه وایشی لێهات بێگومان شێڕازه‌ی ئه‌م خانه‌واده له ڕه‌گه‌وه تێك ده‌چێ و له به‌ین ده‌چێت، ئه‌مه جگه له‌وه كه فیتڕه‌تی ئینسانیش ئه‌مه ناخوازێت، چون كام له ئینسانه‌كان لافی ئازادی و سه‌ربه‌ستی لێبده‌ن ویژدانیان ناخوازێت كه له گه‌ڵ خۆی سێ پیاوی تر له به‌رچاوی ئه‌م له‌گه‌ڵ ژنیدا جووت ببن، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌ییوس بێت!! هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ڵێت: وا نییه ئازاده با ته‌جرووبه‌ی كات!!! تێبینی: بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودم له وتارێكی شێخ ساڵح ئه‌لمونه‌جید وه‌رگرتووه.