دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ٢٨- كۆچی پێغه‌مبه‌ر و وه‌رچه‌رخانی مێژوویی وشه‌ی كۆچ "الهجرة" دائه‌بڕێت به‌سه‌ر وازهێنان له شتێك. كۆچكه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه واز له‌و كارانه دێنێت كه خوا قه‌ده‌غه‌ی كردوون، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی پیرۆزدا هاتووه. جا به‌م مانایه "كۆچ" ڕه‌هایه و هیچ كۆتوبه‌ندێكی كات و شوێنی پێوه نییه، چونكه له توانای هه‌موو موسڵمانێكدایه كه كۆچكه‌ر بێت به پابه‌ندبوون به فه‌رمانه‌كانی خوا و وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی. به‌ڵام كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) په‌یوه‌سته به وازهێنان و به‌جێهێشتنی وڵات و هه‌ڵكه‌ندن له زێدی خۆت به لادان و ڕووكردنت بۆ شوێنێكی تر له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خوا و به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوا. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه توند و به‌هێزه‌ی له‌نێوان تۆ و وڵات و زێد و خزم و كه‌سوكار و خووگرتنت به‌و كه‌شه سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له‌سه‌ری گه‌وره بوویت. به‌ڕاستی كۆچكه‌رانی یه‌كه‌مجار زۆر به‌هێزه‌وه ئه‌م هه‌ست و سۆزه تێدایاندا به‌رجه‌سته بووبوو به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی یه‌كه‌می جێگیربوونیان له مه‌دینه و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له خاك و وڵات و ماڵومنداڵیان. كۆچكه‌رانی یه‌كه‌مجار پێویستیان به توانا و وزه‌یه‌كی ته‌واو هه‌بوو تاكوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده تازه‌یه‌ی تێیدا جێگیر بوون، خۆیان بگونجاندایه (مه‌دینه‌ی پیرۆز)، چونكه كه‌ش و هه‌وای جیاواز بوو له كه‌ش و هه‌وای مه‌ككه هه‌ربۆیه سه‌ره‌تا هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌كان تووشی تا هاتن. هه‌روه‌ك شێوازی ئابووری له مه‌دینه كشتوكاڵی بوو، جیاواز له شێوازی مه‌ككه كه بازرگانی بوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆچكه‌ران ماڵ‌وحاڵیان له مه‌ككه به‌جێ هێشتبوو؛ بێ هیچ توێشوویه‌ك گه‌یشتبوونه مه‌دینه، به‌ڵام گوێڕایه‌ڵیكردنی كۆچكردن فه‌رمانێكی خوایی بوو، هه‌ر ده‌بوو به‌جێ بهاتایه، ده‌بوو ئه‌رك و ئازار و ناسۆر له‌پێناو به‌جێهێنانیدا ببینن، چونكه خوا خوای شوێنی كۆچی هه‌ڵبژارد؛ هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه: رأيت في المنام أني أهاجر من مكة الى أرض بها نخل ، فذهب وهلي الى أنها اليمامة أو هجر , فاذا هي المدينة يثرب. واته: له خه‌ودا بینیم كه من له مه‌ككه كۆچ ده‌كه‌م بۆ زه‌وییه‌ك كه دارخورمای لێیه، بیرم بۆ ئه‌وه چوو كه یه‌مامه یان هه‌جه‌ر بێت، كه‌چی مه‌دینه (په‌ثریب) بوو. ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده فه‌رمانی كۆچ ده‌ركرا و ڕێگه به باوه‌ڕادارن درا كۆچ بكه‌ن. یه‌كسه‌ر كاروانی كۆچكه‌ران به‌ره‌و پێگه‌ی نوێ –دار الهجرة- یه‌ك له دوای یه‌ك تاك تاك و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌ڕێ كه‌وتن. مێژوو وه‌رچه‌رخانێكی نوێی به‌خۆوه بینی؛ كۆمه‌ڵێك تا دوێنی له گه‌وره و كه‌سانی ناو گه‌ل و وڵاتی خۆیان بوون، ئێسته له‌پێناوی بیروباوه‌ڕ و ئیمانیاندا هه‌رچی خۆشیی دنیایه جێی دیڵێن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانن. به‌ڕاستی ڕووداوێكی سه‌رنجئامێزه، كێ ده‌توانێت به‌ته‌نیا و بێ هیچ مه‌به‌ستێك هه‌موو خۆشییه‌كانی دنیا به‌جێ بێڵێت ئه‌گه‌ر ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و مرۆڤ هه‌ڵنه‌نێت. لێره‌شه‌وه نهێنیی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی كۆچكه‌ران (المهاجرین) به‌تایبه‌ت كۆچكه‌رانی ده‌سته‌یه‌كه‌می ئه‌م بانگه‌وازه به‌دی ده‌كه‌ین. هه‌رواش نییه كه هه‌ر چوار جێنشینانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له پاش خۆی له‌م كۆچكه‌رانه بوون. ئافره‌تانیش له‌م ڕووداوه گه‌وره و پیرۆزه بێبه‌ش نه‌بوون. له‌وانه ئوم سه‌له‌مه، هیند كچی ئه‌بووئومه‌ییه، كه كه‌وته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری بێباوه‌ڕان و نه‌یانده‌هێشت كۆچ بكات تا منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌یان لێ زه‌وت كرد و له ئه‌نجامی ڕاكێشان و بگه‌ره‌وبێنه‌دا ده‌ستی ده‌رچوو. به‌ڵام هه‌ر خۆڕاگر بوو، سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسی و ناڕه‌حه‌تیانه‌دا هه‌ر سه‌ركه‌وت و كۆچی كرد. ناوی ئه‌سمای كچی ئه‌بووبه‌كر بۆ هه‌میشه له مێژوودا به نه‌مری مایه‌وه، كاتێك پشتێنه‌كه‌ی كرده دوو پارچه تا نان و ئاو بۆ كۆچكه‌ران به‌رێت -پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌بووبه‌كری باوكی-. هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه كه‌م پیاو هه‌یه له‌و كاته‌دا بتوانێت بینوێنێت چ جای ئافره‌تان؛ كۆچی ئافره‌تان به‌رده‌وام بوو به‌ره‌و مه‌دینه هه‌تا له قورئاندا باسی هات: إذا جاءكم المؤمنات مهاجرات فامتحنوهن [الممتحنة: ١٠]. ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه و باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و پاداشتی كۆچ ده‌كات كه تا ساڵی ٨ی كۆچی به‌رده‌وام بوو؛ واته تا فه‌تحی مه‌ككه و پاش ئه‌وه ئیتر كۆچكردن وه‌ستا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاشكرای كرد و فه‌رمووی: لاهجرة بعد الفتح ولكن جهاد ونيّة وإذا استنفرتم فانفروا. واته: دوای فه‌تحی (مه‌ككه) ئیتر كۆچ نییه، به‌ڵام جیهاد و نییه‌ت هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر داوای ده‌رچوونتان لێ كرا (بۆ جیهاد له‌پێناوی خوادا)، ئه‌وه خێرا بچن به‌ده‌میه‌وه و هه‌موو به‌كۆمه‌ڵ بچن. مه‌دینه بووه شوێنی ئیمان و پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام، هه‌ر بۆیه‌ش فه‌رمان درا هه‌موو به‌ره‌و ئه‌وێ كۆچ بكه‌ن. جیهاد له‌وێدا ڕێی پێ درا له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام، ئه‌و دووژمنانه‌ی هه‌میشه له كه‌مین و چاودێردا بوون بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ئایینه هه‌ر له قوره‌یش و جووله‌كه‌كان و عه‌ره‌به ده‌شته‌كیهی‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بوو تواناكان هه‌موو كۆ بكرێنه‌وه و یه‌ك بخرێن له‌پێناو به‌هێزبوونی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیدا بوو. كه هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه لێك ده‌داته‌وه: إن الذين آمنوا والذين هاجروا وجاهدوا في سبيل الله أولئك يرجون رحمة الله [البقرة: ٢١٨] والذين هاجروا في الله من بعد ما ظلموا لنبوئنهم في الدنيا حسنة [النحل: ٤١] ومن يهاجر في سبيل الله يجد في الأرض مراغماً كثيراً وسعة [النساء: ١٠٠]. جا به‌ڕاستی كۆچكه‌ره‌كان سه‌ره‌ڕای پاداشت و په‌یمانی خوا بۆیان له قیامه‌تدا، شه‌ره‌ف و ڕێزێكی ئێجگار گه‌وره‌یان چنگ كه‌وت له دنیاشدا. بوونه سه‌ره‌تا و له‌پێش بۆ دروستكردنی به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕه‌زامه‌ندی و نزیكیی خوایان به‌ده‌ست هێنا: والسابقون الأولون من المهاجرين والأنصار والذين اتبعوهم باحسان رضي الله عنهم [التوبة: ١٠٠]. ئا به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نه‌مری یادی هێشتنه‌وه له قورئاندا كه موسڵمانان هه‌تا كۆتاییی دنیا ده‌یخوێننه‌وه و خواپه‌رستی پێ ده‌كه‌ن. هه‌میشه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه‌دا ئه‌و دیمه‌نه دێته پێش چاو كه چۆن كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاو و به‌ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م بانگه‌وازه به فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر ماڵ و حاڵ و ژیان و خێزان و زێد و هه‌رچی هه‌یانبوو، به‌جێیان هێشت و (في سبیل الله) كۆچیان كرد و ژیان و مردنیان به‌خشی به خوای گه‌وره. كۆچ له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رانه -سه‌لامی خوایان لێ بێت- وه‌نه‌بێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یه‌كه‌م كه‌سێك بووبێت له‌پێناوی خوادا كۆچی كردبێت، به‌ڵكوو له‌پێش ئه‌ودا زۆرێك له پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ش كۆچیان كردووه و له شوێن و خاكی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون. ئه‌وه‌ته قورئانی پیرۆز هه‌واڵمان ئه‌داتێ كه ئیبراهیم -سه‌لامی لێ بێت- كۆچی كردووه بۆ میسر و شوێنانی دیكه‌ش له‌پێناو بانگه‌وازی ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستیدا؛ وه هه‌ریه‌ك له یه‌عقووب و یووسف -سه‌لامیان لێ بێت- له فه‌له‌ستینه‌وه به‌ره‌و میسر كۆچیان كردووه؛ وه (لوط) له‌به‌ر فه‌ساد و فاحیشه‌ی دێكه‌ی و به‌گوێنه‌كردنیان بۆی دێكه‌ی خۆی به‌جێ هێشت و لێیان دوور كه‌وته‌وه؛ مووسا له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یدا له میسره‌وه به‌ره‌و سینا كۆچیان كرد تاكوو له ده‌ستی زوڵم و داپڵۆسین و سته‌می فیرعه‌ون ڕزگاریان ببێت. به‌م شێوه‌یه كۆچكردن له سوننه‌ت و په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌رانه. جا كۆچی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) سه‌رمۆری كۆچی پێغه‌مبه‌رانی پێشووی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌رچاخێكی ئێجگار گه‌وره و كاریگه‌ر بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و موسڵمانان به‌تایبه‌تی. هه‌ر بۆیه‌ش له سه‌رده‌می جێنشینیی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب -خوا لێی ڕازی بێت- بڕیار درا كه ساڵی كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بكرێته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی مێژووی ئیسلامی. وه‌رچه‌رخانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه كۆچكردن بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له مه‌دینه، كه بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌كێتی، خۆشه‌ویستی، زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادی، یه‌كسانی و زه‌مانه‌تی پاراستنی مافه‌كان دامه‌زرا. پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) سه‌ركرده و مامۆستای یه‌كه‌می ئه‌م ده‌وڵه‌ته بوو. پێغه‌مبه‌ری خوا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی جێبه‌جێ كرد. قورئانیش به‌شبه‌ش ئه‌هاته خواره‌وه بۆ سه‌ریان. ئه‌وه‌ی ئه‌هاته خواره‌وه هاوه‌ڵه‌كان دیراسه‌یان ئه‌كرد و له خۆیاندا به‌جێیان ده‌هێنا؛ ته‌فسیر و ڕوونكردنه‌وه و تێگه‌یشتنی له پێغه‌مبه‌ره‌وه فێر ده‌بوون. ئیتر نه‌وه‌یه‌كی ئیمانداری ڕه‌ببانیی بێوێنه پێك هات كه توانیان به‌ندایه‌تی بۆ خوا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی بكه‌نه ئامانج و دروشمی: كار بكه بۆ دنیا وه‌ك هه‌ر نه‌مریت و كار بكه بۆ دواڕۆژت وه‌ك ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ بمریت به‌رز بكه‌نه‌وه. كۆچكردن و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له مه‌دینه ده ساڵی ته‌واوی تێ نه‌په‌ڕاند كه زۆربه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هاتنه ناو ئیسلامه‌وه. پاشانیش له میانه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام زۆربه‌ی دنیای گرته‌وه و مرۆڤایه‌تی به‌خته‌وه‌ر و خۆشنوود بوون له‌ژێر سێبه‌ری داده‌په‌روره‌ریی ئیسلامدا.