دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ٢٦- مه‌دینه پێش كۆچ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك كه نیشته‌جێی مه‌دینه بوون، عه‌مالیقه‌كان بوون، كه له نه‌وه‌ی (عِمْلِـيق كوڕی لاوَذَ كوڕی إِرَمَ كوڕی سامِ كوڕی نُوح)ن. ئه‌وانیش كه ده‌سه‌ڵاتدار و به‌هێزی پاشماوه‌ی گه‌لی عاد بوون. له سه‌رده‌می موسادا -سه‌لامی لێ بێت- له شام بوون، پاشان به وڵات‌دا په‌رتوبڵاو بوونه‌وه. ئیتر هاتن بۆ (یثرب) و له‌وێ نیشته‌جێ بوون. پاشان هه‌ندێ تیره و هۆزی جووله‌كه كه له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ڕۆمان و ده‌ركردنیان له شام هاتن بۆ (یثرب)، ئیتر هه‌ندێ تیره و هۆزی جووله‌كه په‌نایان برده به‌ر (یثرب) و هاتنه ئه‌وێ. له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه هۆزی به‌نوونه‌زیر و به‌نووقه‌ینوقاع و به‌نووقوره‌یزه هاتن و له‌وێ نیشته‌جێ بوون. وه جووله‌كه‌ش له (یثرب) مانه‌وه تاكوو هه‌ندێ له تیره و هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له ئه‌نجامی ڕووخان و نه‌مانی پردی (مئرب) له یه‌مه‌ن ئه‌وێیان به‌جێ هێشت و هاتن له مه‌دینه ئه‌وانیش نیشته‌جێ بوون. جووله‌كه و ئه‌وس و خه‌زه‌رج ماوه‌یه‌ك به خۆشی و شادییه‌وه ئه‌ژیان. بۆ پاراستن و ئه‌مین بوون له یه‌كتری هاوپه‌یمانیان له‌ناو خۆیان دروست كردبوو. كاتێكیش جووله‌كه هه‌ستیان به هێز و توانای ئه‌وس و خه‌زره‌ج كرد، لێیان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و كووده‌تایان له‌سه‌ر كردن؛ ئه‌و په‌یمانه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له‌نێوانیاندا كرابوو. ئیتر عه‌ره‌به‌كان داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تییان له غه‌ساسینه‌كانی هاوزمان و ڕه‌گه‌زی خۆیان كرد و ئه‌وانیش له دژی جووله‌كه یارمه‌تییان دان. هه‌ریه‌كه له ئه‌وس و خه‌زره‌ج به‌خۆشی و دڵئارامییه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیان و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌مه تاكوو شه‌ڕ كه‌وته نێوانیانه‌وه. شه‌ڕێكی دێژخایه‌ن ڕووی دا له‌نێوانیان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیش زۆربه‌ی جار یاوه‌ری خه‌زره‌ج ده‌بوون. ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌وس هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دا ببه‌ستن و ئه‌وانیش پاڵپشتیان لێ كردن و له ڕووداوی "بعاث" دوای ئه‌وه‌ی كوشتارێكی گه‌وره‌یان لێ كردن، ئه‌وسه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر خه‌زره‌جییه‌كاندا. پاشان هه‌ردوو لا ئاشت بوونه‌وه و پێك هاتن له‌سه‌ر دروستكردنی حكوومه‌تێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و جێگیركردنی كاره‌كانیان له (یثرب) به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لوولی خه‌زره‌جی. دوای ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، چه‌ند كه‌سانێك له خه‌ڵكی مه‌دینه هاتنه ناو ئیسلامه‌وه و به‌یعه‌ت و په‌یمانیان دا به پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر پاڵپشتی و سه‌رخستنی. لێره‌وه ئیسلام له مه‌دینه‌دا ده‌ستی كرد به بڵاوبوونه‌وه له‌ناو ئه‌وس و خه‌زره‌جدا. پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به خۆشیی ئیمان و له‌زه‌تی به‌ندایه‌تی كرد، زۆربه‌یان شوێن ئیسلام كه‌وتن و به‌دڵخۆشییه‌وه هاتنه ناو ئیسلامه‌وه. كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه، وه هه‌موو ملكه‌چ بوون بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام، ئیبن ئه‌بووسه‌لوول بینی وا ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دایه و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئیتر ئیسلامه‌تیی ئاشكرا كرد و به‌ڕوواڵه‌ت هاته ناو ئیسلامه‌وه، به‌ڵام له ناواخنيدا هه‌ر كافر و بێباوه‌ڕ مایه‌وه و ئیمانی نه‌هێنا. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: زنجیره‌كانی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ماڵپه‌ڕی (الشبكة الأسلامية) وه‌رده‌گیرێن و ده‌نگی ئیسلام به زمانی كوردی پێشكه‌ش به خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌كانی ده‌كات.