پێشه‌كی کوڕی خاك بسم الله الرحمن الرحیم الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلاَوَتِهِ أُوْلَـئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمن يَكْفُرْ بِهِ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ[البقرة:121]. ڕه‌وان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز پێشه‌كی: قورئانی پیرۆز: فه‌رموودی خوای په‌روه‌ردگاره، دایبه‌زاندووه بۆ دوایین ئوممه‌ت له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(موحه‌ممه‌د)(صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دوایین په‌یام(كتێب) و به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ت بۆ هه‌تاهه‌تای دروستكراوه‌كانی، ئه‌وانه‌ی كه ته‌كلیفیان له‌سه‌ره له مرۆڤ و جنۆکه تاكو هاتنی ڕۆژی كۆتایی( قیامه‌ت). قورئانی به‌فه‌ڕڕ و به‌ره‌كه‌ت: خه‌ڵاَت و دیاری خوایه بۆ ئوممه‌تی ئیسلام ، ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێوه بگرێ ئه‌وه ده‌ستی توند بووه به حه‌بلی خوا(به‌رنامه‌ی خوا)وه و دونیا و قیامه‌تی مسۆگه‌ر ده‌بێت. ڕووناكی دوای تاریكییه ، خۆشبه‌ختی دوای نه‌گبه‌تییه ، ئاسووده‌یی دڵه‌كان و ئارامی ده‌روونه‌كانه، ئازادیی گه‌ردنه‌كان و كلیلی كۆت و زنجیری كۆیله‌كانه. له گه‌وره‌یی و فه‌ڕی ئه‌م په‌ڕاوه ئه‌وه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار ته‌نانه‌ت سه‌یركردن و خوێندنه‌وه‌شی به‌عیباده‌ت په‌سه‌ند كردووه. باسی ئێمه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات. په‌رستنی خودا به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاوه‌كه‌ی. واته زانستی ڕه‌وان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه .