ڕاوه‌ستان و ده‌ستپێکردنه‌وه له نێوانی جزم و حیزب و ڕوبعهکاندا. کوڕی خاك قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خوداوه هاتۆته‌خوار، سه‌ره‌تا پچڕپچڕو به‌شبه‌ش، ئایه‌ت و سوڕه‌ته‌کان به‌فه‌رمانی خوا ده‌دابه‌زین، له‌دوای ته‌واوبوونی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌ر به‌فه‌رمانی ئه‌و(صلى الله عليه وسلم) ئایه‌ته‌کان و سوڕه‌ته‌کانیان ڕیزبه‌ند کرد به‌م شێوه‌یه‌ی که ئێستا ئێمه ده‌یبینین و له‌به‌رده‌ستماندایه.. که‌واته ئه‌م ڕیزبه‌ندییه شتێكی بڕاوه‌یه‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) بووه‌و بۆ که‌سیش نییه گؤڕانکارییان تێدا بکات، هه‌ربۆیه هه‌تاکو ئێستا به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه(گه‌وره‌یی و پاکی هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاره). هاوه‌ڵه ده‌ست و دڵپاکه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خوا لێیان ڕازی بێت(ئه‌وانه‌ی که تایبه‌تمه‌ند کرابوون به نووسینه‌وه‌ی قورئان) سوڕه‌ته‌کانیان ده‌نووسییه‌وه‌و به(البسملة)ش له‌سه‌ره‌تای هه‌رسوڕه‌تێک نێوانی دوو سوڕه‌تیان جیاده‌کرده‌وه(ته‌نها نێوانی سوڕه‌تی الأنفال و التوبة نه‌بێت). به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا باسی جوزم و حیزب و ڕوبع له‌ئارادا نه‌بوو(وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باوه) ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که له‌لای ئه‌وان هه‌بوو ته‌نیا دابه‌شکردنی قورئان بوو به‌چه‌ند حیزبێکه‌وه. ئه‌وان قورئانیان دابه‌شکردبوو به‌سه‌ر حه‌وت جزمه‌وه به‌گوێره‌ی ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌و هه‌تاکو بتوانن له‌هه‌فته‌یه‌کدا هه‌موو قورئانی تێدا بخوێننه‌وه‌و ئه‌و جوزمانهشیان ناونابوو حیزب(الحزب). ئه‌مه‌یان له وته‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) وه‌رگرتبوو که به‌نوێنه‌رانی سه‌قیف(الثقیف)ی وتبوو کاتێک که‌مێک دواکه‌وت له‌دانیشتن له‌گه‌ڵیاندا له شه‌وێک. وتیان پێی، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چی دڕه‌نگی کردی له‌سه‌رمان؟ فه‌رمووی؛ حیزبێکم له‌قورئان به‌سه‌ره‌وه بوو(ده‌ستی پێ‌کردبوو له‌خوێندنه‌وه‌ی)، حه‌زم نه‌کرد ده‌ربچم له‌ماڵ هه‌تاوه‌کو ته‌واوی نه‌که‌م" فقالوا: يا رسول الله ما أمكثك عنا؟ قال: طرأ علي حزبي من القرآ‌ن فأردت ألا أخرج حتى أقضيه" ئه‌وه‌ش گێڕه‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده‌که‌یه، ده‌فه‌رموێت پرسیارم کرد له هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) که ئایا ئێوه چۆن قورئانتان دابه‌شده‌کرد به‌حیزب؟ ئه‌وانیش فه‌رموویان: حیزبی ده‌که‌ین(قورئان به‌شبه‌ش ده‌که‌ین) به سێ سوڕه‌ت و پێنج سوڕه‌ت و حه‌وت سوڕه‌ت و نۆ سوڕه‌ت و یانزه سوڕه‌ت و سیازده سوڕه‌ت و حیزبه زۆربه‌ش کراوه‌که(مه‌به‌ستیان له‌و حیزبه که به‌زۆر سوڕه‌ت دابه‌شبووه) له‌سوڕه‌تی (ق)ه‌وه هه‌تا کۆتایی قورئان. " قال أوس راوي الحديث: فسألت أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم كيف تحزبون ال قرآن؟ قالوا: نحزبه ثلاث سور، وخمس سور، وسبع سور، وتسع سور، وإحدى عشرة سورة، وثلا ث عشرة سورة، وحزب المفصل من ق حتى يختم." رواه أحمد وابن ماجه. به‌ڵام قورئان دابه‌شکردن به(جوزم و حیزب) به‌م جۆره‌ی ئێستا له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌کانه‌وه سه‌ری نه‌کێشاوه، بۆیه هه‌وڵێکی ئیجتیهادییه له‌لایه‌ن زانایان له‌پێناو ئاسانکردنی قورئان بۆ خوێندنه‌وه‌و له‌به‌رکردن، ئه‌وان له‌م به‌شکردنه ته‌نها به‌نزیکی هه‌وڵیان داوه چه‌ندێتی(الکمیة) ڕه‌چاوبکه‌ن، بۆیه ده‌بینین جزمه‌کان و حیزبه‌کان به‌پێی سوڕه‌ت نین وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سوڕه‌تێکه‌وه ده‌ستپێبکات تاوه‌کو کۆتاییه‌که‌ی.. جوزم(الجز‌ء): هه‌ندێک؛ به‌شێک ده‌گه‌یه‌نێت. حیزب(الحزب): ئه‌و به‌شه له‌یاد و ویردانه ده‌گه‌یه‌نێت که یه‌کێک بۆ خۆی دیاری ده‌کات تا ڕؤژانه بیانخوێنێت وه‌ک به‌شێک له‌قورئان یاخود نوێژ. هه‌رچی ڕوبعیشه؛ چاره‌ک(الربع): چواریهکێک له چواربه‌شی شتێک، له‌قورئانیش به هه‌شتیه‌کی جوزمێک دانراوه، یان به چواریه‌کی حیزبێک. ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی ئێستا که کراوه‌و زۆربه‌ی په‌ڕاوه‌کان به‌تایبه‌تی په‌ڕاوی مه‌دینه، پێکهاتووه له (30) جوزم و (60) حیزب، جوزمیشیان دابه‌شکردووه به چوار چواریه‌کییه‌وه‌و هه‌ندێکیش حیزبیان دابه‌شکردووه به هه‌شت هه‌شتیه‌کی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌پێناوی ئاسانکردنی قورئان بۆ له‌به‌رکردن و خوێندنه‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌م دابه‌شکردنه به جزم و حیزب له‌سه‌رده‌می شوێنکه‌وتووان(التابعین) ئه‌نجامدراو له‌سه‌رده‌ستی لیژنه‌یه‌ک که حه‌ججاجی کوڕی یوسفی ئه‌ثثه‌قه‌فی دایمه‌زراندبوو، ئه‌ویش به‌فه‌رمانێک له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌ڕوانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه بوون؛ نه‌صری کوڕی عاصیمی له‌یثی و یه‌حیای کوڕی یه‌عموڕی عه‌دوانی که بریتیی بوون له‌دوو گه‌وره‌پیاوی به‌ڕێزی شوێنکه‌وتووان(التابعین). [pagebreak] ئه‌وه‌ی باسی ئێمه‌یه، په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ئه‌م پرسیاره‌وه؛ ئایا هیج به‌ڵگه‌یه‌ک هاتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌هه‌موو کۆتایی جوزمێک یان حیزبێک یاخود ڕوبعێک بتوانین ڕاوه‌ستین و دواتریش به‌دوای ئه‌و ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه واته له‌سه‌ره‌تای جوزم یان حیزب یان ڕوبعی نوێ؟ ئه‌ویش به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان کراون و واباشتر بێت له‌سه‌ریان ڕاوه‌ستین و ئیتر لهدهستپێکردنهوه به‌دوایان پێویست نه‌کات گرێی بده‌ینه‌وه به‌پێشتر؟ زۆرێک له خوێنه‌ران لێبورده‌ییان هه‌بووه له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان له‌کۆتایی ئه‌و جوزم و حیزب و ڕوبعانهی که‌په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ دوای خۆیان له واتا‌و گرێی ڕێزمانی‌دا و پاشان ده‌ستپێکردن به دواتریان[هه‌ڵبه‌ته ڕاوه‌ستان له کۆتایی جوزم و حیزب و ڕوبعێک ئه‌گه‌ر له‌جۆری وه‌ستانی ته‌واو(الوقف التام) بێت ئه‌وه هیج کێشه‌یه‌کی تێدا نییه]. نمونه/ * سه‌باره‌ت به‌و جوزمانهی که په‌یوه‌ندی هه‌ر ده‌مێنێت له‌گه‌ڵ پێش خۆی وه‌ک له سه‌ره‌تای جوزمی(هه‌شته‌م) له‌ئایه‌تی وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلاً مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاء اللّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ [الأنعام: 111]. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای جوزمی(9) ئایه‌تی قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُواْ مِن قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَارِهِينَ [الأعراف: 88]. یاخود سه‌ره‌تای جوزمی(16) ئایه‌تی قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِي صَبْرًا [الکهف:75]. * حیزبه‌کانیش وه‌ک: سه‌ره‌تای حیزبی(18) ئایه‌تی وَإِذ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ وَظَنُّواْ أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ خُذُواْ مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ [الأعراف: 171]. هه‌روه‌ها وه‌ک: سه‌ره‌تای حیزبی(38) ئایه‌تی قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ وَاتَّبَعَكَ الْأَرْذَلُونَ[الشعرا‌ء: 111]. یاخود سه‌ره‌تای حیزبی(46) ئایه‌تی فَنَبَذْنَاهُ بِالْعَرَاء وَهُوَ سَقِيمٌ[الصافات:145]. * نمونه‌ی چارهکهکانیش(الأرباع) وه‌ک: سه‌ره‌تای چاره‌کی یه‌که‌می حیزبی(7) ئایه‌تی لَيْسُواْ سَوَاء مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَآئِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللّهِ آنَاء اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ[آل عمران: 113]. هه‌روه‌ها له‌چاره‌کی یه‌که‌می حیزبی(33) ئایه‌تی وَمَن يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّي إِلَهٌ مِّن دُونِهِ فَذَلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ[الأنبیاء: 29]. یاخود له‌چاره‌کی دووه‌می حیزبی(46) ئایه‌تی وَعِندَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ أَتْرَابٌ[ ص: 52]. شێخ عه‌بدول فه‌تتاحی سه‌یید عه‌جمی ئهلمهصریفی له‌کتێبی(هدایة القارئ الی تجوید کلام البارئ)دا ده‌فه‌رموێت: "من له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و خوێنه‌رانه هیج به‌ڵگه‌یه‌کم نه‌دیوه که ده‌ستپێکردن له‌و جێگایهنهوه(ئه‌وانه‌یان که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پێش خۆیان هه‌یه) به دروست ده‌زانن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی که ئه‌و جێگه‌یانه سه‌ره‌تای جوزمێکه یان حیزبێکه یاخود ڕوبعێکه. یاخود ده‌پچڕێن له‌خوێندنه‌وه له‌کۆتایی ئه‌و به‌شانه.." شێخ ئه‌وه به‌پاساو نابینێت چونکه ده‌فه‌رموێت: "وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که مانای ته‌واو نابێت و په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ دوای خۆی وه‌ها نیشانی بیسه‌ر ده‌دات که که‌م وکورتی هه‌یه له‌ته‌واویی باسه‌کان، یاخود به‌ده‌ستپێکردن له‌سه‌ره‌تای ئه‌و به‌شانه‌وه که‌په‌یوه‌ندی هه‌یه به پێش خۆی دیسان مانایه‌کی ناته‌واو ده‌دات به‌گوێ بیسه‌ردا، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌و دابه‌شکارییانه له‌قورئان ئیجتیهادییهو نه‌بڕاوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌کان"(ئه‌مه هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بوو لهدرێژهیهکی وته‌ی ئه‌و به‌ڕێزه). ئێستا با بێینه سه‌ر چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆنییه‌تی باشتر ڕاوه‌ستان و ده‌ستپێکردن له‌ده‌وروپشتی ئه‌و جوزم و حیزب و ڕوبعانه. * له جوزمدا: وه‌ک له نێوانی جوزمی حه‌وت هه‌شت. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له کۆتایی جوزمی حه‌وتدا واته له‌پێش ئایهتیوَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلاً مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاء اللّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ [الأنعام: 111]. خوێندنه‌وه‌که‌ی نه‌پچڕێنێت، ئه‌وا باشتره له دوای ئایه‌تی وَكَذَلِكَ نُصَرِّفُ الآيَاتِ وَلِيَقُولُواْ دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ[الأنعام: 105] خوێندنه‌وه‌که‌ی بپچڕێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر خوێندنه‌وه‌که‌ی نه‌پچڕێنێت له‌سه‌ره‌تای جوزمی هه‌شت له‌ئایه‌تی[الأنعام: 111] ئه‌وا باشتره خوێندنه‌وه‌که‌ی به‌رده‌وام بکات هه‌تا ئایه‌تی وَلِتَصْغَى إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَرِفُواْ مَا هُم مُّقْتَرِفُونَ[الأنعام: 113] یاخود هه‌تا ئایه‌تی أَفَغَيْرَ اللّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنَزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلاً وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِّن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ فَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ[الأنعام: 114] یاخود هه‌تا ئایه‌تی وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلاً لاَّ مُبَدِّلِ لِكَلِمَاتِهِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ[الأنعام: 115] و پاشان ده‌ستپێکردنه‌وه به ئایه‌تی دواتر. وازهێنان له‌خوێندنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ریه‌کێک له ئایه‌ته‌کانی[133-114-115] باشه‌و ده‌گونجێت و له‌لای خوێنه‌رو بیسه‌ر واتایه‌کی جوان و گونجاو ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.. هه‌رچی له‌ده‌وروپشتی حیزب و ڕوبعهکانیشه به‌هه‌مان شێوه پێویسته ڕه‌چاوی ته‌واویی واتا و په‌یوه‌ندی نێوان ئایه‌ته‌کان بکرێت.