دانراوه له‌لایه‌ن: سوهەیب جەمیل عیساى کوڕى مەریەم نە خودایە و نە کوڕى خودا.. وەڵامێك بۆ کەناڵەکانى سەربە دەسەڵات بەداخەوە ئەمشەو لەگەڵ جەژنى قیامەى برا مەسیحییەکان دیسان وەکوو پیشەى بەردەوامى خۆیان، کەناڵە ڕاگەیاندنەکانى سەربە دەسەڵات کەوتنە خۆ و دنیایەك لە کوفر و شیرکیان بڵاو کردەوە!! سروشتى ڕاگەیاندنى دەسەڵات وایە کە هەموو ساڵێك گرنگى بەو بابەتە دەدەن و فیلمى درۆینەى عیساى مەسیح بە زمانى کوردى پەخش و بڵاو دەکەنەوە، کە ئامانج لەو کارەیان ناساندنى عیسایە بە کوڕى خوا، مەعازەڵڵا!! هەر ئەمشەو یەکێك لە کەناڵەکانى سەربە دەسەڵات زۆر بێشەرمانە و بەبێ ئەوەى حسابێك بۆ ئەم میللەتە موسڵمانە بکات فیلمى عیساى مەسیحى پەخش کرد، بەڵام چ جۆرە فیلمێك؟! کە سەرتاپاى ڕووداوەکانى فیلمەکە لەگەڵ شەرع ناگونجێت و پڕیەتى لە درۆ و وشەى هەڵبەستراو و دوور لە ڕاستى، بۆ نموونە لە زۆربەى گرتەکانى فیلمەکە ئەو کەسەى ڕۆڵى عیساى کوڕى مەریەمى بینیوە سەر بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە و خوداى گەورە بە باوکە بانگ دەکات!! تەنانەت لەو کاتەى دەیبەنە سەر خاچ، شەکواى حاڵى خۆى بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە و هەر وشەى باوکە لەسەر زمانیەتى!! لێرەوە چەند بەڵگەیەك دەخەمە ڕوو کە عیساى مەسیح کوڕى خودا نییە و لەلایەن ئەو کەسانەى ئینجیل مونحەریف کرا، ناوبراو بە ڕۆڵەى خودا یاخود خودا ناو دەبەن. مه‌سیحییه‌ت بڕوای به بوونی سێ خودا هه‌یه؛ ئه‌وانیش باوك وکوڕ و ڕۆحی پیرۆز!! سه‌یره سێ خودا له یه‌ك کاتدا هه‌بێ؟!! ئه‌ی وا نییه؟!! مه‌سیحییه‌ت مرۆڤێکی بێده‌سه‌ڵات ده‌کات به‌خوا. ئه‌و مرۆڤه‌ی وه‌ك ته‌واوی مرۆڤه‌کانی تر مرۆڤ بووه و نووستووه و خۆراکی خواردووه و چۆته ئاوده‌ست و وه‌کوو هه‌موو مرۆڤه‌کانی تر خه‌ریکی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی بووه!!! بێ گومان ئه‌و عیسایه (سه‌لامی خوای لێبێت) که له قورئاندا باسی کراوه و خوای گه‌وره چاکترین ڕێزی له خۆی و مه‌ریه‌می دایکی ناوه، چونکه عیسای قورئان له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیحییه‌ت ته‌واو جیاوازن به جیاوازیی نێوان ئاسمان و زه‌وی!! به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ عه‌قڵی خۆی له‌ده‌ست بدات، ئه‌وا نه‌ك مرۆڤ به‌ڵکوو چێڵیش دەکات به خوا و ده‌یپه‌رستێت!!! به‌ڵام خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، ڕوونتر بڵێم: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاره و ناوبانگ ده‌بیته مه‌سیحی، وه‌ره عه‌قڵ و هۆشت به‌کار بێنه و واز له‌و قسه قۆڕه بێنه که هه‌میشه له‌سه‌ر زمانتانه "هه‌رکه‌سێك دژمان بێت، پیرۆزی ده‌که‌ین." بێ گومان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له مه‌سیحییه‌ت فێر بوونه. وه‌ره سه‌یری ئه‌و ده‌قانه‌ی ئینجیل بکه و بزانه چۆن باسی عیسا ده‌که‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی: عیسا -حاشا له‌مه‌قامی ئه‌و- ده‌مشڕ و جوێنده‌ره. عیسا ترسنۆك و بێغیره‌ته. دارکاری ده‌کرێت.. تفی پێدا ده‌کرێت.. ئینجا بهزهلیلیش له‌خاچی ده‌ده‌ن!!! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عیسا وه‌ك که‌سێکی -حاشا له‌مه‌قامی ئه‌و- هه‌تیوباز پیشان ده‌ده‌ن؛ له ده‌رفه‌تێکی تر باسی ئه‌م لایه‌نه‌ی که‌سایه‌تیی عیساش ده‌که‌م، که له ئینجیله دهسکاریکراوهکاندا وا پیشانی ده‌دا!!! به‌هه‌رحاڵ فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه‌ی ئینجیله ده‌سکاریکراوه‌کان که زۆر به‌ڕوونی پیشانی ده‌ده‌ن عیسا پێغه‌مبه‌ر وه‌ك ته‌واوی ئینسانه‌کان ئینسان بووه، به‌ڵکوو ئینسانێکی زۆر بێده‌سه‌ڵاتیش بووه و نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه بگرێت که ڕووبه‌ڕووی دەبوونه‌وه. عیسا لێره زۆر به‌ڕوونی ده‌ریده‌خات که ئه‌و ئینسانه و هیچ زانیارییه‌کی ده‌رباره‌ی کات و ڕۆژی هاتنی قیامه‌ت نییه: سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژ و کاته که‌س نایزانێت، نه فریشته‌کانی ئاسمان و کوڕه‌که، ته‌نها باوك نه‌بێت. (٣٦.. مه‌تتا ٢٤..٣٦). ئێ باشه، مه‌سیحییه‌کان ناڵێن عیسا خوایه و له هه‌مان کاتیش‌دا کوڕی خوایه، باشه چۆن ده‌بێت خوا نه‌زانێت چ کات و ڕۆژێك قیامه‌ت دادێت، ئه‌ی وا نییه؟! تکایه مه‌سیحییه‌کان خێرتان ده‌گات وه‌ڵامێکی مهعقوولمان بدەنه‌وه!!! له‌و ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه سه‌یرتر ئه‌مه‌یه فه‌رموون: فریشته‌یه‌کیش له ئاسمانه‌وه بۆی ده‌رکه‌وت و به‌هێزی دهکرد٤٣. که له ململانێدا بوو، گه‌رمتر نوێژی ده‌کرد و ئاره‌قه‌که‌ی وه‌ك دڵۆپی خوێنی لێهات ده‌که‌وته سه‌ر زه‌وی ٤٤. لۆقا ٢٢: ٤٣-٤٤. باشه، عیسای خواوه‌ند چ پێویستی به فریشته هه‌یه تا به‌هێزی بکا؟! ئه‌ی خۆی خواوه‌ند نییه؟!!! تکایه.. تکایه، وه‌ڵام! ئه‌مجاره‌شیان که له‌خاچ ده‌درێت، هاواری خوا ده‌کات و ده‌ڵێت خوایه.. خوایه بۆ بەجێت هێشتم!!! سه‌یره خوا هاواری خوا ده‌کات و گله‌ییشی لێده‌کات و ده‌ڵێت بۆ به‌جێم ده‌هێڵیت؟!! له کاتژمێر سێ عیسا به ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد: (ئێلی، ئێلی، لهما شه‌به‌قتانی؟) واتا: (خوای من، بۆ وازت لێهێنام؟ ٣٤. مه‌رقۆس ١٥: ٣٤. سه‌یره خوا گله‌یی له خوا دەکات و ده‌گری و به چاوی پڕفرمێسکه‌وه هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت خوایه.. خوایه بۆ به‌جێت هێشتم؟!!! باشه، ئه‌ی خۆی خوا نییه؟! بۆ ناتوانێت به‌هاواری خۆی بێت و ڕێگه نه‌دات دوژمنه‌کانی له‌خاچی بده‌ن و بیکوژن؟!!! ئه‌مجاره‌شیان تکایه.. تکایه.. تکایه، وه‌ڵام.. وه‌ڵام.. وه‌ڵام! جێى خۆیەتى سەرجەم مامۆستایانى ئایینى و وەزارەتى ئەوقاف بە پلە یەك لەمەڕ ئەو شیرك و کوفرەى کەناڵەکانى سەربە دەسەڵات بێدەنگ نەبن و هەڵوێستى بوێر و مەردانەیان هەبێت، لەبەرئەوەى کورد سەدانەوەدونۆى موسڵمانە. سەیرە کەناڵێکى بە ناو و ناسنامە موسڵمان، سووکایەتى بە پێغەمبەرێك لە پێغەمبەرەکانى خواى گەورە بکات و دیمەنى لەخاچدانى کەسێك بڵاو بکاتەوە بەوەى ئەوە عیساى مەسیحە و دەیان وشەى شیرك لەسەر لێوانى ببارێت وەکوو باوکە و شتى تر!!! دەنا مامۆستایانى ئایینى کە دەمڕاستى ئەم میللەتە موسڵمانەن بەرامبەر بەخودا و پێغەمبەرەکانى بەرپرسیار دەبن. ---------------------------------------------------------------------------------------- تێبینی: ئایه‌ته‌کانی (ئینجیلهکانم) له سایتی کتێبی پیرۆز وه‌رگرتووه. هەندێك سوودم لە بابەتێکى کامەران دەروێش وەرگرتووە. سوهەیب جەمیل سەرنووسەرى گۆڤارى بەختەوەرى