دانراوه له‌لایه‌ن: ڕێكخراوى قوتابيیانى كوردستان پرۆژه‌ی دۆستانی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى (١٠٠.٠٠٠- سه‌دهه‌زار) پۆسته‌ر و ژیاننامه و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له مانگى مه‌ولووددا ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌یه‌وێت: ـ به‌كرده‌وه یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان بكه‌ینه‌وه ـ قوتابییان و گه‌نجانى كوردستان ئاشناى ژیان و سوننه‌ته‌كانى پێشه‌وامان بن ـ گه‌نجه‌كانى كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى ڕه‌سه‌نایه‌تى و فریادڕه‌سى ڕاسته‌قینه و به‌دواى موحه‌ممه‌د و یارانیدا بڕۆن شێوازى كاركردن: ١ـ چاپكردنى (٢٠.٠٠٠) پۆسته‌ر كه ده‌ربڕى خۆشه‌ویستین بۆ پێغه‌مبه‌ر ٢ـ چاپكردنى (٨٠.٠٠٠) نامیلكه‌ى ڕه‌نگاوڕه‌نگى قه‌باره مامناوه‌ند كه تیایدا ژیان و فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌رى خودا له‌باره‌ى گه‌نجان، مناڵان، ئافره‌تان، زانست، خوێندن، ئاسووده‌یى، ژیان، دادگه‌رى، یه‌كسانى، دایكان و باوكان، مردن و ڕۆژى دوایى و خواپه‌رستى له خۆده‌گرێت ٣ـ هه‌ڵواسینى پۆسته‌ره‌كان له‌سه‌ر دیوارى قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگا و مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كانى تر ٤ـ دابه‌شكردنى نامیلكه‌كان به‌سه‌ر قوتابییان و مامۆستایانى زانكۆ و په‌یمانگا و دواناوهندییهكاندا ڕۆژانى جێبه‌جێكردن: ڕۆژ و مانگى له‌دایكبوونى سه‌روه‌رمان موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) واته ١٢ى ڕەبیعی یەکەمی ١٤٢٩ی كۆچى به‌رانبه‌ر ١٩/٣/٢٠٠٨ی زایینی و ڕۆژانى دواتر هاوكارانى ئه‌م پرۆژه‌یه: ـ خێرخوازان و ده‌وڵه‌مه‌ندان، ئه‌وانه‌ى موحه‌ممه‌دیان خۆش ده‌وێت و ئاماده‌ن پاره‌كانیان له‌پێناو خوا و بۆ سه‌رخستنى ڕێبازه‌كه‌ى موحه‌ممه‌د ببه‌خشن و له‌پێناویدا كار بكه‌ن و پیشانى بده‌ن كه به‌ڕاستى موحه‌ممه‌دیان خۆش ده‌وێت تۆش بیسه‌لمێنه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت خۆش ده‌وێ و دڵسۆزى هه‌یه، بیسه‌لمێنه و له‌پێناوى خوا و خۆشه‌ویستى ئه‌ودا كارێك بكه! خۆ هه‌موو شوێنكه‌وتووانى دڵنیاین له‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان، خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و دڵسۆزه‌كه‌مان له‌سه‌ر حه‌وزى كه‌وسه‌ر چاوه‌ڕێى ئێمه‌یه، چاوه‌ڕێى ئه‌وانه‌یه كه شوێنكه‌وته‌ى ئه‌ون، كه نه‌یانبینیوه و باوه‌ڕییان پێیهێناوه، ئه‌وانه خۆى فه‌رموویه‌تى براى منن بۆ زانیاریی زیاتر و گه‌یاندنى هاوكارییه‌كانت ده‌توانى سوود له‌م ژمارانه (ی ڕێكخراوى قوتابییانى كوردستان) وه‌ربگریت: ئاسیا: (٠٧٧٠١٥٤٨٩٢٦ ، ٠٧٧٠٣٥٥٢٥٣٣) كۆڕه‌ك: (٠٧٥٠٤٨٣٠٣٨٧،٠٧٥٠١٥٢٥٦٣٥ ، ٠٧٥٠١٠٦٧٤٩٩) یان ئیمه‌یلى ([email protected]) برایان و خوشكانى به‌ڕێز، خێرۆمهندانى خۆشه‌ویست، سه‌رخستن و به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م پرۆژه‌یه په‌یوه‌سته به هاوكارى و بهخشینهكانى ئێوه‌وه. به هه‌ر شتێك بۆتان ده‌كرێت هاوكارى ئه‌م پڕۆژه‌یه بن، له ڕۆژێكدا هاوكار بن كه دوژمنانى موحه‌ممه‌د و ڕێبازه‌كه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ى ئه‌و گه‌نجه‌كانمان لاده‌ن، ده‌یانه‌وێت خۆشه‌ویستى ئه‌و له دڵماندا كه‌م بكه‌نه‌وه، له ڕۆژێكدا هاوكار بن كه بێڕێزى به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویستمان ده‌كرێت! بۆیه پرۆژه‌ى دۆستانى موحه‌ممه‌د چاوه‌ڕێى هاوكارییه‌كانى ئێوه‌یه، چاوه‌ڕێیه پاڵپشتى بن و سه‌ریخه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به دوعایه‌كى خێریش بێت. ڕێكخراوى قوتابییانى كوردستان مه‌كته‌بى سكرتارییه‌ت كوردستان ـ سلێمانى ـ گه‌ڕه‌كى مه‌ڵكه‌ندى ٢٧/٢/٢٠٠٨