دانراوه له‌لایه‌ن: موحه‌ممه‌د بیلال خۆپێشاندان دژی سووکایه‌تیکردن به پێغه‌مبه‌ری خوا دوێنێ ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی (٧/٩/٢٠٠٧) کاتژمێر (١٧:٣٠) خۆپیشاندانێکی گه‌وره سازکرا دژ به‌و کاره نادروسته‌ی که ڕۆژنامه‌ی (ئۆپساڵا نویا تیدنینگ unt) ئه‌نجامی دابوو به‌رامبه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم). سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه قیزه‌ونانه‌ی که هیچ خاوه‌ن بیرێکی ڕۆشن پێی په‌سه‌ند و دروست نییه و هه‌موو ویژدانه‌کان ئه‌و کاره به کارێکی قیزه‌و‌ن و دوور-له-شارستانێتی داده‌نێن و ئیدانه‌ی هه‌موو جۆرێك له‌و کارانه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌پشت ئه‌و کاره‌وه‌ن و ئه‌و که‌سانه‌ی که پێخۆشحاڵن به‌و کاره. به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتووه‌کان نازانن ئه‌م ئیسلامه هه‌روه‌ك بزمارێك وایه هه‌تاکوو لێی بده‌ی ئه‌و باشتر خۆ ده‌چه‌قێنێت و باشتر جێگیر و قایم ده‌بێت. هه‌تا ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بێنن زیاتر و به‌گوڕتر له‌ناو دڵه‌کاندا جێگای خۆی ده‌کاته‌وه و خۆشه‌ویستتر ده‌بێ. وه گومان نییه له پاکی و دروستی و دڵسۆزی و ئه‌مینیی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) که ئوممه‌تێکی په‌روه‌رده کرد به ڕه‌وشتی به‌رز و په‌سه‌ند. ئه‌م خۆپێشاندانه گڕ و کڵپه‌ی ناو دڵه‌کان بوو بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) و تازه‌کردنه‌وه‌ی په‌یمانی ڕاسته‌قینه بوو و ده‌ربڕینی وشه‌کان که هه‌موو به‌یه‌كده‌نگ ده‌یانوت: "به‌فیدات بین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا!" گه‌نج و جوان، پیر و ئافره‌ت و منداڵ هه‌تا په‌ککه‌وته‌یش ئاماده‌ییی خۆیان نیشان دا به هه‌موو چین و ڕه‌گه‌زه جیاجیاکان که به‌یه‌كڕیز و یه‌کده‌نگ ئه‌و کاره قێزه‌ونه ڕسوا بکه‌ن و نه‌فره‌ت له‌و که‌سه‌ش بکه‌ن که به کاری ئه‌وا هه‌ڵده‌ستێت. به‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکێکی زۆر ئاماده بوون، شانبه‌شانی ئه‌وانیش چه‌ند که‌سانێکی ناودار و چه‌ند نوێنه‌رێك له پارته جیاجیاکانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زاییی خۆیان نیشان دا و ئه‌و کاره‌یان ڕسوا کرد. ئه‌ی موسڵمانان، ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌ناو دڵتان گه‌وره و گرانه، ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئازاردانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به ئازاردانی خۆتان ئه‌زانن، ڕێگه مه‌ده‌ن له هیچ کات و له هیچ شوێنێك و له هیچ بارودۆخێكدا سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خوا بکه‌ن؛ نه‌ك ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵکوو هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر و هه‌موو کتێبه ئاسمانییه‌کانی تریش، چونکه ئه‌وانه ڕووناكکه‌ره‌وه‌ی بیر و هه‌ستی ئێمه بوون. خوای گه‌وره‌ش له قورئانه‌که‌ی خۆیدا فه‌رموویه‌تی: أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء وَزُلْزِلُواْ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ. به‌ڵێ، هه‌موو هاوار ده‌که‌ین: "ان شا‌ء الله سه‌رکه‌وتنی خوا نزیکه."