دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام لیژنه‌ی جیهانیی سه‌رخستنی دوایینی پێغه‌مبه‌ران داوایه‌كی یاسایی دژی دوو له نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی (یولاندز-پۆستێن) ده‌رده‌كات لیژنه‌ی جیهانیی سه‌رخستنی دوایینی پێغه‌مبه‌ران به هاوكاریی ژماره‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له دانیمارك داوایه‌كی یاسایی‌یان دژی كارستین جست، سه‌رنووسه‌ری (یولاندز-پۆستێن) و نووسه‌ری ڕۆشنبیریی، فیلیمینگ ڕۆس، ده‌ركرد. ئه‌م به‌دواداچوونه یاسایییه‌ش به هۆی ئه‌و وتار و وێنه كاریكاتێرییانه‌یه كه ڕۆژنامه‌كه بڵاوی كرده‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له داوا یاسایییه‌كه‌دا هاتووه، وێنه كاریكاتێرییه‌كان، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یان له شێوه‌ی تاوانبار و شه‌ڕخوازدا پیشان داوه. هه‌روه‌ها له‌وێدا پێوه‌ندییه‌كی ئاشكرا له‌نێوان پێغه‌مبه‌ر و جه‌نگ و تۆقاندندا هه‌بوو. وێنه كاریكاتێرییه‌كان له‌ته‌ك ئه‌و وتاره‌ی كه پێكه‌وه بڵاو كرابۆوه، ڕه‌خنه‌گه‌لێكی گشتییان هه‌ڵگرتبوو، كه ئیسلام و ئینجا موسڵمانان ئه‌م كار و شێوازانه ده‌په‌رستن و به‌جێیان ده‌هێنن. به‌ڵكوو ئیسلام ئه‌م كارانه‌ی كه له وێنه كاریكاتێرییه‌كاندا وێنه‌یان كێشراوه ئه‌نجام نادات و پشتیوانی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ش ناكات كه تێیاندا ده‌ربڕاوه. پاشان ئه‌و ئه‌و تاوانباركردنانه‌ی كه ئایینی ئیسلام به‌م شێوه‌یه ڕاڤه ده‌كه‌ن، كارێكه كه هه‌ر له دوژمنانی دژ به ئیسلام و دژ به موسڵمانان ده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌مه‌ش كارێكی دوژمنكارانه‌یه كه به‌م شێوازه ئیسلام به تۆقاندن (تیرۆریزم)ه‌وه په‌یوه‌ست بدرێت. هه‌روه‌ها له‌و بابه‌ته‌ی كه له‌ته‌ك وێنه كاریكاتێرییه‌كاندا بڵاو كرابۆوه هاتبوو كه "موسڵمانان ده‌بێت ئاماده‌ییی ئارامگرتنیان هه‌بێت له‌سه‌ر گاڵته‌پێكردن". ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه وێنه كاریكاتێرییه‌كان به‌تایبه‌ت بڵاو كراونه‌ته‌وه و بۆ سووكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكوو به دانیشتووانی موسڵمانه. بۆیه وێنه كاریكاتێرییه‌كان و ئه‌و ده‌قه‌ی له‌گه‌ڵیدا بڵاو بۆوه مه‌به‌ست پێیان سووكایه‌تیكردن بوو به موسڵمانان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی تر؛ ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی هه‌ردوو بڕگه‌ی ٢٦٧ و ٢٦٨ی یاسای سزا تاوانكارییه‌كانی دانیماركه. هه‌روه‌ها پێویست ده‌كات كه ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه داوا یاسایییه‌كه‌یان له دژ تۆمار كراوه، ڕووبه‌ڕووی توندترین سزا ببنه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی یاسای سزا تاوانكارییه‌كانی دانیمارك كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ كرا. مایكڵ كریستیانی هافمان، پارێزه‌ر له دادگای باڵا، كه سه‌رپه‌رشتیی داواكه ده‌كات به نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی، ده‌ڵێت: "ڕۆژنامه‌ی (یولاندز-پۆستێن) له بۆچوونێكی چه‌وت پاڵپشتی ده‌كات به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ركه‌سه كه سووكایه‌تیپێكردن په‌سند بكات. داوكاری گشتیش به‌ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ "چه‌وتبوونی ئه‌م داوایه" كرد. هه‌روه‌ها به ڕای من هه‌لومه‌رجی وا هه‌یه كه ده‌بێته هۆی كارتێكردن له هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ریه‌ك له ڕۆژنامه‌كه و داواكاری گشتیش. ئه‌وه‌نده‌ی منیش بزانم كه خراپترینی ئه‌م وێنه كاریكاتێرییانه ئه‌وه‌یانه كه بۆمبی تێدا ده‌بینرێت، كه له‌لایه‌ن وێنه‌كێشێكی كاریكاتێر كه له ڕۆژنامه‌كه‌دا كار ده‌كات، كێشراوه. وه‌كوو به‌دیاریش ده‌كه‌وێت ئه‌م كاره‌ی به فه‌رمانی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌كه ئه‌نجام داوه. چونكه وێنه كاریكاتێرییه‌كانی تر كه له‌لایه‌ن وێنه‌كێشه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه كێشرابوون، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كاریكاتێره نه‌بوو كه وێنه‌كێشی ڕۆژنامه‌كه كێشابووی..." ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.icsfp.com/AR/Contents.aspx?AID=4238