دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام به‌پیره‌وه‌هاتنێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا بۆ هه‌ڵمه‌تی "ژیانی (محمد) بزانه!" ١٦٠٠ داواكاری بۆ ناردنی سی‌دی (CD) و شتی تر له خه‌ڵكانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا. هه‌ڵمه‌تی ناساندنی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم هه‌نگاوێكی ئیجابی باشی به خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه هه‌ڵمه‌ته‌ش له چوار چێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیجابی به‌ڕێوه ده‌چێ به‌رامبه‌ر به‌و بێ ڕێزیانه‌ی به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌كرێن. كۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیسلامی ئه‌مریكی (كه‌یر) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕۆژی هه‌ینی ١٧/٢/٢٠٠٦ بڵاوی كرده‌وه كه ته‌نها له (٤٨)ه‌مین سه‌عاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ١٦٠٠ هاووڵاتی ئه‌مریكایی و كه‌نه‌دایی داوای ئه‌و بابه‌تانه‌یان كردووه كه به دیاری و بێ به‌رامبه‌ر پێیان ده‌درێن، ئه‌ویش به ناوی "ژیانی محمد بزانه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوودا داواكاری و به پیره‌وه هاتنێكی زۆر ڕومان تێ بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له 14-2-2006 ڕێكخراوی (كه‌یر) له واشتنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكادا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست و ڕایگه‌یاند كه ساڵی 2006 ده‌بێته ساڵی ناساندنی خه‌ڵكی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه (كه‌یر) وه‌ك پێشده‌ستییه‌ك زیاتر له ٥٠ هه‌زار سی دی كه باس له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن ئاماده كردووه. هه‌روه‌ها (كه‌یر) پێگه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی نوێی داناوه كه تایبه‌ته به‌م هه‌ڵمه‌ته: www.cair.com/muhammad ئه‌ویش بۆ ئاسانكاری ناموسڵمانه‌كان بۆ زیاتر شاره‌زایی له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). هه‌روه‌ها و له هه‌مان ته‌وه‌ره‌دا "یه‌كێتی ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان " كه به (الرائد) ناسراوه له ئۆكرانیا هه‌مان هه‌ڵمه‌تی ده‌ست پێكردووه كه یه‌كه‌م ده‌سپێكردنی له 17-2-2006 ده‌بێت و ده‌ڵێ: كه 200 هه‌زار كتێب و نامیلكه‌و چاپكراو له سه‌ر ژیاننامه‌و پێناسه به پێغه‌مبه‌ر له شاره‌كانی ئۆكرانیادا بڵاو ده‌كاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌و بانگخوازی ئیسلامی عه‌مر خالد له قاهره‌ی پایته‌ختی میسر سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تێكی جه‌ماوه‌ری ده‌ست پێكرد له ژێر ناو نیشانی (ئه‌مه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه) كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ زیاتر شاره‌زا بوونی موسڵمانان له ژیان و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم). هه‌روه‌ها تۆڕی"إسلام أون لاين.نت" له‌سه‌ره‌تای مانگی فێبریوه‌ر بڕیاری دا كه هه‌ڵسێ به وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی سیره‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به هه‌موو زمانه زیندووه‌كانی جیهان. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه 13-02-2006 له شاری هه‌وڵێری پایته‌ختی كوردستان نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار خۆ پیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌یان ساز كرد بۆ پشگیری كردن له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ببێته سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له پشیگری و زیاتر شاره‌زا بوون له ژیانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌وستمان. شایه‌نی باسیشه كه پێگه‌ی ده‌نگی ئیسلام به‌شێكی تایبه‌تمه‌ند كردووه به هه‌ڵمه‌تی پشگیریكردن و زیاتر ناسینی پێغه‌مبه‌ری خوا له ناو گه‌لی كوردی موسڵمانداو به نیازه به زمانی كوردی سه‌رجه‌م ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی كورد بكات.