دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ته‌نانه‌ت سه‌گیش به‌رگری ده‌کات له پێغه‌مبه‌ری خوا. زانای پایه‌به‌رز ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له کتێبی (الدرر الکامنة)دا باسێکی به‌نرخ و به‌پێزی گێڕاوه‌ته‌وه که به‌ڕاستی زۆر جێی خۆیه‌تی له ڕۆژێکی وه‌ك ئه‌مڕۆدا به‌بیری خۆمانی بهێنینه‌وه، ڕۆژانێکی وه‌ك ئه‌و ساتانه‌ی بێباوه‌ڕان ده‌مدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌م ڕۆژانه که که‌مکردنه‌وه له بایه‌خ و پله‌و‌پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆته دینداری و بنێشته‌خۆشه‌ی ده‌می دوژمنانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم). ئه‌و بێ‌ویژدان و دڵڕه‌قانه که ده‌میان له پاشیان پیستر و بۆگه‌نتره له هه‌موو سه‌ده و سه‌رده‌مێکدا نموونه‌یان هه‌بووه و هه‌رده‌م له به‌تاڵی و مایه‌پووچی خۆیاندا هاتوون ده‌مدرێژییان کردووه به‌رامبه‌ر پاکترین و باشترین ئادامیزاد و پێغه‌مبه‌ر (سڵاو و ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت). نموونه‌شیان به‌داخه‌وه له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا له‌لایه‌ن جاڕكێشانی ئازادی و ئه‌وانه‌وه‌یه که خۆیان به هه‌ڵگری دروشمی به‌ناو مافی مرۆڤ ده‌زانن له نموونه‌ی وه‌ك دانیمارك، نه‌رویج، ئه‌ڵمانیا، سویسرا، ئیسپانیا و دوایییه‌که‌شیان وڵاتی سوئیده. ئه‌وانه که به‌ڕووکه‌ش وا دیاره له پشته‌وه‌ی به‌رگرین له هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام به هه‌موو موسوڵمانانی دونیایان ڕانه‌بینی دڵ و هه‌ستیان نه‌ڕووشێنن و ڕێزی بیروباوه‌ڕه‌که‌یان بگرن! توانج و قسه‌ی ناشرین به پیرۆزییه‌كانیان نه‌ڵێن! ئێمه له لای خۆمانه‌وه سوپاسی خوا و پاشان سوپاسی ئوممه‌تی ئیسلامیی خۆمان ده‌که‌ین که دانه‌نیشتن و لێ نه‌گه‌ڕان، به‌ڵکوو له هه‌موو لایه‌کی ئه‌م دونیایه‌وه ناڕه‌زایییان ده‌ربڕی و کاردانه‌وه‌ی باشیان نواند له قه‌بوڵنه‌کردنی ئه‌و سووکایه‌تیکردنه به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان. هه‌رچه‌نده هێشتا له قه‌ده‌ر مافی پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) و ئه‌و وه‌فایه نه‌بووه که ده‌بوو هه‌مان بێت به‌رامبه‌ری. ئێمه داوا ده‌که‌ین له هه‌موو موسوڵمانێکی به‌غیره‌ت بۆ ئایین، پێغه‌مبه‌ر و ئیمانه‌که‌ی که هه‌وڵ بدات ڕۆڵی خۆی ببینێت! هه‌رچی پێ ده‌کرێت له توانای خۆی و له بازنه‌ی شه‌رعدا درێغی نه‌کات. ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه بزانین که ئێمه به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ر و دینه‌که‌مان. چی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه کاتێك ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ لای خوا؟ کاتێك ده‌گه‌ینه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له لای ئاوی که‌وسه‌ر و ئه‌ویش سووكایه‌تی پێ کراوه. وا له‌خواره‌وه به‌سه‌رهاتی هه‌ڵوێستی سه‌گێك ده‌گێڕینه‌وه بۆتان که‌وا ئیبن حه‌جه‌ر له کتێبه‌که‌ی خۆیدا باسی کردووه، به‌ڵکوو ئێمه‌ش په‌ند و ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرین. [ گاوره‌کان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مه‌غۆڵدا بانگه‌وازخوازانی خۆیان بڵاو ده‌کرده‌وه به‌ناو ئه‌واندا به‌و هیوا‌یه‌ی بیانکه‌نه گاور و مه‌سیحی. هۆلاکۆی سته‌مکارێش ده‌رگای بۆ واڵا کردبوون ئه‌ویش به‌هۆی ژنه گاوره‌که‌یه‌وه (ظفر خاتوون). جارێك له‌جاران کۆمه‌ڵێك له گاوره‌کان ڕوو ده‌که‌نه ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی مه‌غۆڵه‌کان که به‌ستراوه به بۆنه‌ی به‌گاوربوونی یه‌کێك له میره‌کانیان. له‌و ئاهه‌نگه‌دا یه‌کێك له‌و بانگه‌وازخوازه گاورانه ده‌ست ده‌کات به جنێودان به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) و له‌و جێگه‌یه‌ش سه‌گێکی ڕاو به‌ستراوه‌ته‌وه. کاتێك گاوره بوغزاوییه‌که ده‌ست ده‌کات به وتنی جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، سه‌گه‌که هه‌ڵده‌چێت و خێرا هێرش ده‌کاته سه‌ری و په‌لاماری ده‌دات و زۆر به‌توندی هه‌تا له‌دوای هه‌وڵێكی زۆر ڕزگاری ده‌که‌ن لێی. هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌و‌ێ ئاماده‌بوون ده‌ڵێن: ئه‌وه له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی جنێوت دا به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). خاچپه‌رسته‌که‌ش ده‌ڵێت: نه‌خێر، به‌ڵکوو ڕه‌نگه ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بێت که ئه‌و سه‌گه سه‌گێکی ئازا و به‌عیززه‌ته، بۆیه کاتێك منی بینی ده‌ست ڕاده‌وه‌شێنم، گومانی وا برد که من ده‌مه‌وێت لێی بده‌م. کابرای گاور دووباره ده‌ستی کرده‌وه به جنێودان به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، سه‌گه‌که‌یش دووباره هه‌ڵچۆوه و به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك پێشتر نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌و گوریسه‌شی پچڕاند که پێوه‌ی به‌سترابۆوه و ئه‌مجاره په‌لاماری ملی گاوره‌که‌ی دا و هه‌موو ده‌ماره‌کانی پسان و ده‌ستبه‌جێ کوشتی. له دوای ئه‌وه‌ش (٤٠٠٠٠) له مه‌غۆل موسوڵمان بوون. سه‌رچاوه: الدرر الکامنة/ به‌رگی سێیه‌م، لاپه‌ڕه ٢٠٢ له‌کۆتاییدا داوا ده‌که‌ین له‌خوا که ڕێنموونی موسوڵمانان بکات بۆ به‌رگری له پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان و توانا و ده‌سته‌ڵاتی خۆیشمان نیشان بدات له‌و بێ‌ئابڕوو و گاور و ناحه‌زانه که سووکایه‌تییان کردووه به خۆشه‌ویسته‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم). ئامیــــــــــــــــــــن.