دانراوه له‌لایه‌ن: öكاروان خانه‌قینی چی وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ده‌ینه‌وه له قیامه‌تدا؟ تاوانی سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دانیمارك نابێت هه‌روا ده‌رباز بێت به بێ په‌رده‌لادان له ڕوِوی پیسیی ئه‌و ڕِۆژئاوایییانه‌ی كه ڕێز له ئایین ناگرن و سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ن. ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر ئیسلام له‌م ساڵاَنه‌ی دواییدا ڕوو له زیادبوونه. ئه‌مه‌ش ده‌ستی چه‌په‌ڵی ئه‌وانه به‌دیار ده‌خات كه داوا ده‌كه‌ن موسوڵمانان وێنه‌ی خۆیان جوان بكه‌ن لای ڕِۆژئاوایییه‌كان، به‌ڵكوو ده‌بێت ڕۆژئاوایییه‌كان ڕووی ناشیرینی خۆیان جوان بكه‌ن لای موسوڵمانان. قابیلی قه‌بووڵ نییه هه‌ر كات و ساتێك كه‌سێك یان ده‌وڵه‌تێك ده‌ربكه‌وێت و به‌م شێوه سووكایه‌تی به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان و ئایینه‌كه‌مان بكات. پێویسته چاو بگێڕِێته‌وه به هه‌موو دروشمه به‌رزكراوه‌كان و به گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان. سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ران ئازادیی بیروڕا نییه. دروستكردنی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به شێوه‌ی كاریكاتێری ناچێته چوارچێوه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕِینه‌وه، به‌ڵكوو ده‌چێته خانه‌ی بێئه‌ده‌بی و ڕێزنه‌گرتن له خوا و پێغه‌مبه‌رانی. پێشتر سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان هه‌ستان به سووكایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر قورئان و پیسكردنی په‌ڕه‌كانی و جنێودان به خوای موسوڵمانان وه‌ك بڵێی موسوڵمانان خوایه‌كیان هه‌بێت و نه‌سرانییه‌كان خوایه‌ك و یه‌هوودییه‌كانیش خوایه‌ك. ئه‌م تاوانانه‌ی كه ڕووده‌دات سه‌ركه‌شیی چه‌ند كه‌سێك نییه، به‌ڵكوو هێرشێكی به‌رنامه‌بۆداڕِێژراوه بۆ سه‌ر ئیسلام به‌گشتی و ده‌یانه‌وێت له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵیكێشن؛ هێرشی سه‌ربازی، ڕِاگه‌یاندن و سیاسی هه‌تا بێت رِوو له زیادبوونه؛ تا دێت ڕووبه‌ڕووی شتی نوێ ده‌بینه‌وه. ئێمه‌ی موسڵمان له به‌رده‌م تاوانێكی واداین پێویستی به دژه‌كردارێكی زۆر به‌هێزه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی و میللی. پێویسته موسڵمانان له حاڵه‌تی به‌رگریكردن له‌خۆ ده‌ربچن و هێرشێكی سه‌خت بكه‌نه سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌م كارانه هه‌ڵده‌ستن بۆ شكاندنی ئه‌و شه‌پۆله هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ئایینه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌یه. چونكه ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی وامان لێ نه‌بینن كه چاوترسێن بن پێی، ده‌بێت چاوه‌ڕِێی له‌مه زیاتریان لێ بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته له‌سه‌ر جنێودان به موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) نه‌جووڵێت، ئه‌ی كه‌ی ده‌جوڵێین؟ ئه‌گه‌ر موسڵمانان له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه ناڕه‌وا و به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه شه‌یتانییه نه‌جقوڵێن، ئیتر بوونمان چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ چی سوودێكی هه‌یه بوونمان؟ ئه‌ی ڕێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی له كوێن؟ ئه‌ی وڵاَتانی ئیسلامی له كوێن؟ ئه‌ی موسوڵمانان ئێوه له كوێن؟ وا شه‌یتانه‌كانی سه‌ر زه‌وی غیره‌ت ده‌كه‌ن قسه به باشترین دروستكراوی خوا بڵێن!!! ئێمه چكاره‌ین له‌و زه‌مانه‌ی كه موسوڵمان به‌كۆمه‌ڵ سه‌رده‌بڕێن و سووكایه‌تی به قورئان و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كرێت. ئه‌وه‌تا خاكی ئیسلام داگیر كراوه و هه‌وڵ ناده‌ین ده‌ریان بكه‌ین له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانمان پێ ده‌كات به ده‌ركردنیان. چی وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ده‌ینه‌وه له قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر پرسیاری كرد: كه‌جنێویان پێ دام و سووكایه‌تیان پێ كردم چیت كرد؟ چی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پرسیاری كرد: بۆ ڕِازی بوون به‌و زه‌لیلییه، به‌و سووكایه‌تییانه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسلام ده‌كرا له‌و ڕِۆژانه‌ی ئێوه تیایدا ده‌ژیان؟ چی ڕِێگر بوو؟ چیتان ده‌كرد؟ چی وه‌ڵامی خوای گه‌وره ده‌ده‌ینه‌وه كه ده‌پرسێت: بۆ بێده‌نگیتان نواند به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه؟ چیتان ده‌كرد كاتێك سووكایه‌تی به كتێبه‌كه‌م ده‌كرا، كاتێك ده‌خرایه ژێر پێوه؟ به‌داخه‌وه گوناهـ له سه‌رمانه‌وه تا پێمان دایپۆشیوین. هیچ ڕِێز و قه‌درێكمان نه‌ماوه. داوا ده‌كه‌ین له خوا نایه‌ت به فریامانه‌وه. وه‌كوو كه‌فی سه‌ر ده‌ریامان لێ هاتووه، باوه‌شمان كردووه به دنیادا و ڕقمان له مردنه. خوامان له خۆمان تووڕه كردووه و ئه‌و دنیایه‌شمان بۆ نابێت كه دوای كه‌وتووین و دڵمان پێی خۆشه. ئه‌و عه‌هد و په‌یمانه‌مان بیر چۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) به‌ستوومانه. ئه‌و خه‌لافه‌ته‌شمان له‌ده‌ست دا كه به خوێنی سه‌حابه و تابیعین بنیات نرا. ده‌ڵێین لا اله إلا الله به‌ڵام بێجگه ئه‌و ده‌په‌رستین، به‌ندایه‌تی ئینسانه‌كان و شه‌یتان ده‌كه‌ین. بۆیه هیچ عیزه‌تێكمان نه‌ماوه. بووین به‌و نێچیره‌ی هه‌موو سه‌گی دنیا پێمان ده‌وه‌ڕێت. لاشه‌ی ئیسلامیمان له‌توپه‌ت ده‌كرێت و خوێنمان ده‌ڕێژن هه‌ر ناجووڵێین. چه‌كی كۆكوژ نه‌ما تاقی نه‌كرێته‌وه له‌سه‌رمان هه‌ر ڕاناپه‌ڕِین. هه‌نده‌ی ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌مان له‌ده‌ست نایه‌ت هه‌تا ده‌كوژرێن هه‌ر ده‌كوژن و ته‌سلیم نابن. ئه‌گه‌ر هێزمان لێ نه‌بینن، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان(صلى الله عليه وسلم) سه‌ر نه‌خه‌ین و به‌رگری نه‌كه‌ین له ئایینه‌كه‌مان ژێرزه‌وی له‌پێشتره تیایدا بین تا سه‌رزه‌وی. نووسینی: عامر عبدالمنعم وه‌رگێڕِانی: كاروان خانه‌قینی