دانراوه له‌لایه‌ن: به‌رزنجی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) وه‌كوو بیبینیت فه‌رمووده درێژه‌كه‌ی (أم معبد): پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌بووبه‌كر و خزمه‌تكاره‌كه‌ی و ئه‌و چاوساغهی له‌گه‌ڵیاندا بوو له‌مه‌ككه‌وه ده‌رچوون به‌ره‌و شاری مه‌دینه. له ڕێگایاندا به‌لای دوو ڕه‌شماڵ (خیمة)ی ئافره‌تێكی پیردا تێپه‌ڕ بوون كه ئافره‌ته پیره‌که ناوی (أم معبد)ه و له نزیك ڕهشماڵهكهیهوه دانیشتووه و خواردنه‌وه و خواردن ده‌دا به خه‌ڵك. ئه‌مانیش داوای خواردنی (گۆشت و خورمای) لێ کرد هه‌تا لێیی بكڕن، به‌ڵام هیچیان له لای نه‌بینیه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ته‌ماشای مه‌ڕێكی کرد که له سووچێكی ڕهشماڵهكهدا کسکۆڵهی کردووه. دوای ئه‌وه‌ی هیچ توێشوویان پێ نه‌ما بوو و برسیان بوو. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌م مه‌ڕه چییه ئه‌ی (أم معبد)؟ (أم معبد) : مه‌ڕێكه به‌هۆی لاوازییه‌وه له ڕانه‌كه به‌جێ ماوه و نه‌یتوانیوه ده‌ربچێت بۆ له‌وه‌ڕ. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) : ئایا ڕێگام ده‌ده‌یت بیدۆشم؟ (أم معبد) : باوك و دایكم به فیدات بن، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بیدۆشیت بیدۆشه. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مه‌ڕه‌كه بانگ ده‌كات و ده‌ست ده‌هێنێت به‌سه‌ر گوانیدا و ناوی خوای گه‌وره ده‌هێنێت و ده‌پاڕێته‌وه بۆ (أم معبد) که ڕێگای پێ دا مه‌ڕه‌که بدۆشێت. پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) داوای جامێكی گه‌وره کرد و ده‌ستی کرد به دۆشینی تا ته‌واوی جامه‌که پڕ بوو. پاشان ده‌رخواردی ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌دات هه‌تا تێری لێ خوارده‌وه و ده‌رخواردی هاوڕێكانی دا هه‌تا ئه‌وانێش تێریان لێ خوارده‌وه. پاشان خۆشی له کۆتاییدا خواردییه‌وه. ئینجا جارێكی تریش ده‌ستی کرده‌وه به دۆشینی تا ده‌فره‌كه (جامه‌كه) پڕ بوویه‌وه له شیر و له‌لایان به‌جێی هێشت و پاره‌ی ئه‌وه‌ی دایه که لێیان خوارده‌وه و پاشان ده‌رچوون و ده‌ستیان کرده‌وه به سه‌فه‌ره‌که‌یان. پاش كه‌مێك هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه كه ناوی (أبو معبد) ه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕانه‌مه‌ڕه له‌ڕو لاوازه‌كانی پێش خۆی داوه كه له‌لاوازیدا به‌ملاولادا ده‌كه‌ون، ته‌ماشاده‌كات شیر ده‌بینێ!! أبو معبد (به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه) ده‌ڵێ: ئه‌م شیره‌ت له كوێ بوو (أم معبد)؟ خۆ مهڕهكهمان نه‌هاتووه بۆلهوهڕ و هه‌تا ئێستا نه‌زاوه و شیرده‌ریش له‌ماڵه‌كه‌دا نی یه؟!!! أم معبد: نه‌خێر ؛ سوێند به‌خوا پیاوێكی پیرۆز به‌لاماندا تێ په‌ڕی و حاڵ وحسابێكی ئاوابوو. ( أبو معبد): ده‌سا (أم معبد) بۆم وه‌سف بكه بزانم سیفه‌تی چۆن بوو. ئه‌وجا ( أم معبد) وه‌سفی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌كات و ده‌ڵێت: (رأيت رجلاً ظاهر الوضاءة) پیاوێكم بینی ڕۆشنایی ئاشكرا‌و دیاربوو. (أبلج الوجه) ڕووی نورانی و پرشنگدار بوو. ( لم تعبه نُحلَة ولم تزر به صقلة) لاشه‌ی نه‌زۆر لاواز‌و نه‌زۆر قه‌ڵه‌وو ئه‌ستوور بوو. ( وسيم قسيم في عينيه دعج) جوانێكی نورانی بوو له‌چاوی دا ڕه‌شایی یه‌كی زۆری تێدابوو. واته: چاوی ڕه‌ش بوو. (وفى أشفاره وطف)برژانگی چاویشی درێژ بوو. (وفى صوته صهل) له ده‌نگیدا سه‌داو خۆشییه‌كی تێدا بوو. ( وفى عنقة سطع) مل و گه‌ردنی به‌رزو درێژ بوو. ( وفى لحيته كثاثة) ڕیشی درێژ‌و پڕبوو. ( أزجُّ أقرَن ) ههردووبرۆی درێژ و چهماوبوو نزيك بوو بده‌ن له‌يه‌ك. (إن صمت فعله الوقار) ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بوایه ویقارو ڕێزی لێ ده‌باری. ( وإن تكلم سما و علاه البهاء) وه‌ئه‌گه‌ر قسه‌ی بكردایه بڵندی وكهشخهیی وهه‌یبه‌تی پێوه دیاربوو. ( أجمل الناس وأحسنهم من قريب) له‌دووره‌وه له‌گشت خه‌ڵكی جوانتر‌و به به‌هاترین یان بوو. ( حلوُ المنطق) ووشه وقسه كانی شیرینه‌و وشیرینگۆبوو. ( فصَلٌ لانَزْر ولاهَذر) به‌ین ده‌خاته نێوانیهوهو قسه‌كانی ڕۆشن وناوهندهو نه‌كه‌م ونه‌زۆر بڵێ یه. ( كأن منطقه خرزاتُ منظم يتحدرن) قسه‌كانی ئه‌تووت موروی ڕێكخراوه به‌دوای یه‌كدا دێن. ( رَبعة لايأسا من طول ) چوارشانهیهكه نه‌زۆر باڵا به‌رزو درێژه. ( ولاتقتحمه عين من قصر) وه‌نه زۆر كورته باڵا‌و ناسازه له‌به‌رچاودا. (غُصن بين غصنين) لهونێونهدایه. ( فهو أنظرُ الثلاثة منظرأ ، وأحسنهم قدرأ) له‌هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ی تر جوانتر و به‌قه‌در وشكۆتربوو. ( له رفقاء يَحفون به) كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌كی هه‌یه ده‌وریان داوه. ( إن قال ، أنصتوا لقوله) ئه‌گه‌ر قسه بكات ؛گوێ ی بۆ ڕاده‌گرن. ( وإن أمرَ تباروا لآمره) وه ئه‌گه‌ر فه‌رمان بدات هه‌ڵپه ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنی. ( محشود محفود) كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌كی هه‌يه گوێڕايهڵَن بۆیی و خۆشيان ده‌وێ. ( لاعابس ولامُنفَنَّد) ڕوولهكهس هه‌ڵناكات و ووته‌كانی دووره له به‌تاڵ و ئه‌فسانه. أبو معبد فه‌رمووی: سوێند به‌خوا ئه‌وه هاوه‌ڵه‌كه‌ی قوڕه‌یشه كه بۆمان باسكراوه له باره‌یه‌وه له مهككدا، وه ویستم وابووه كههاوهڵایهتی بكه‌م و ئه‌گه‌ر ڕێگام دۆزی یه‌وه بۆ ئه‌وه ئه‌وا واده‌كه‌م. ئیتر به‌یانی ده‌نگێكی به‌رز له مهككدا هاواری ده‌كرد به‌جۆرێ ده‌یانبیست و نه‌یانده‌زانی كێ یه‌و ده‌یفه‌رموو: جزى الله رب الناس خير جزائه .... رفيقين حلا خيمتي أم معبد هما نزلا بالبر وارتحلا به .... فأفلح من أمسى رفيق محمد حديث حسن قوى أخرجه الحاكم وصححه ، ووافقه الذهبي إبن كثير ده‌فه‌رموێ : به‌سه‌رهاته‌كه‌ی أم معبد مه‌شهور و بڵاوه‌و ڕیوایه‌ت كراوه له‌چه‌ند ڕێگایه‌كه‌وه كه یه‌كتری تێك هه‌ڵكێش به‌یه‌ك ده‌كه‌ن و یه‌كتری به هێز ده‌كه‌ن. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبنی یه‌که‌م: ئه‌و پارچه شعره چه‌ند دێرێکی زیاتره به‌ڵام وه‌ک نمونه‌یه‌ک ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی لێ نووسراوه‌ته‌وه. تێبینی دووه‌م: ئه‌مه فه‌رمووده‌که‌یه به عه‌ره‌بی: ثم مروا بخيمة أم معبد الخزاعية ، وكانت امرأة برزة جلدة تحتبي بفناء الخيمة ثم تطعم وتسقي من مر بها ، يسألاها : هل عندها شي‌ء يشترونه ؟ فقالت والله لو عندنا شي‌ء ما أعوزكم القرى . والشاء عازب - وكانت سنة شهباء - فنظر رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى شاة في كسر الخيمة فقال " ما هذه الشاة ؟ " قالت خلفها الجهد عن الغنم . فقال " هل بها من لبن ؟ " قالت هي أجهد من ذلك . قال " أتأذنين لي أن أحلبها ؟ " قالت نعم - بأبي أنت وأمي - إن رأيت بها حليبا فاحلبها . فمسح رسول الله صلى الله عليه وسلم بيده ضرعها ، وسمى الله ودعا ، فتفاجت عليه ودرت . فدعا بإناء لها يربض الرهط فحلب فيه حتى علته الرغوة فسقاها فشربت حتى رويت وسقى أصحابه حتى رووا . ثم شرب هو . وحلب فيه ثانيا فملأ الإناء . ثم غادره عندها وارتحلوا . فقل ما لبثت أن جا‌ء زوجها يسوق أعنزا عجافا يتساوكن هزالا . فلما رأى اللبن قال من أين هذا ؟ والشاء عازب . ولا حلوبة في البيت . قالت لا والله إلا أنه مر بنا رجل مبارك ومن حديثه كيت وكيت قال والله إني لأراه صاحب قريش الذي تطلبه . صفيه لي يا أم معبد . قالت ظاهر الوضاءة أبلج الوجه حسن الخلق لم تعبه ثجلة ولم تزر به صعلة وسيم قسيم في عينيه دعج وفي أشفاره وطف وفي صورته صحل وفي عنقه سطع . وفي لحيته كثاثة أحور أكحل أزج أقرن شديد سواد الشعر إذا صمت علاه الوقار وإذا تكلم علاه البهاء أجمل الناس وأبهاه من بعيد وأحسنه وأحلاه من قريب . حلو المنطق . لا نذر ولا هذر كأن منطقه خرزات نظم يتحدون ربعة لا تقتحمه عين من قصر ولا تشنؤه من طول . غصن بين غصنين فهو أنضر الثلاثة منظرا ، وأحسنهم قدرا . له رفقاء يحفون به . إذا قال استمعوا لقوله . واذا أمر تبادروا إلى أمره محفود محشود . لا عابس ولا مفند . قال أبو معبد هذا - والله صاحب - قريش الذي تطلبه . ولقد هممت أن أصحبه ولأفعلن ، إن وجدت إلى ذلك سبيلا . وأصبح صوت عال بمكة يسمعونه ولا يرون القائل يقول جزى الله رب الناس خير جزائه .... رفيقين حلا خيمتي أم معبد هما نزلا بالبر وارتحلا به .... فأفلح من أمسى رفيق محمد