دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی سه‌باره‌ت به له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم بسم الله الرحمن الرحيم خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه مێژووییه بۆ كاتی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم، هه‌رگیز ئه‌وه‌ی لێ وه‌رناگیرێت كه ئێمه پاڵپشتی ئاهه‌نگگێران بین به‌و یاده‌ی كه له زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامی به‌و بۆنه‌وه له‌م مانگه‌دا ده‌كرێت، به جۆرێك له هه‌ندێ شوێندا وه‌ك رۆژانی هه‌ردوو جێژنی ره‌مه‌زان و قوربان تێی ده‌ڕوانن و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن!، ئێمه ده‌زانین كه ئه‌م كاره بیدعه‌و داهێنراوێكی ناشه‌رعییه‌و زانا‌و لێكۆڵه‌ره‌وان به ته‌واوی ئینكارو سه‌رزه‌نیشتیان كردووه‌و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه زۆرن و لێره‌دا بواری باسكردنیمان نییه، ئه‌وه‌نده به‌سه بزانین كه ئه‌م بیدعه‌یه له سه‌ر ده‌ستی پیسترین كه‌سانێك په‌یدا بوو كه دوژمنی پێغه‌مبه‌رو موسڵمانان بوون ئه‌وانیش كه عوبه‌یدییه‌كان بوون كه له ئه‌سڵ و ڕ‌ه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر جووله‌كه‌و خۆیان به فاتیمییه‌كان ناوزه‌ده كردبوو، ئه‌ویش له ئه‌نجامی درۆ‌و ته‌ڵه‌كه‌و فرت و فێڵێك كه له‌خه‌ڵكی میسریان كرد‌و له‌ساڵی 358 كۆچی وڵاته‌كه‌یانیان داگیر كردن. ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه، لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووییه بۆ ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، تاكو خه‌ڵكی بزانن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوتن و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن كه به هه‌ڵه له‌و ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن و لێیان تێك چووه، به‌ڵكوو له‌وه خراپتر، ئه‌وانه به هه‌ڵه‌و بێ ئاگا ئاهه‌نگ به ڕۆژی وه‌فاتی و مردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم ده‌گێڕن، كه حه‌ق وایه له‌و ڕۆژده مرۆڤی موسڵمان حه‌زین و دڵته‌نگ بێت نه‌ك له كه‌یف و خۆشی و شادی‌دا بێت و شت ببه‌خشێته‌وه، چونكه زانا‌و مه‌حه‌ققین هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه كۆڕان كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی 12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 11ی كۆچی وه‌فاتی كردووه، به‌ڵام ڕۆژی له دایكبوونی قسه‌و ڕای زۆر له‌سه‌رن و پێویسته ڕای په‌سه‌ند و پارسه‌نگكراو بزانین كه ئه‌ویش كاری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێستایه كه له‌به‌ر ده‌ستدایه. بزانه كه مه‌سه‌له‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌سه‌ر سێ خاڵ ده‌سوڕێته‌وه، یه‌كێكیان جێی ئیتیفاقه‌و كۆكن له‌سه‌ری، دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش جێی ئیختیلافه‌و زانایان ڕاجودان له‌سه‌ری. یه‌كه‌م: ئه‌و ڕۆژه‌ی تێیدا له دایك بووه به ئیتیفاق و كۆڕای زانایان ڕۆژی دوو شه‌ممه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر جێگیربوونی فه‌رمووده له‌سه‌ری، له‌سه‌حیحی موسلیم دا له ئه‌بی قه‌تاده‌وه خوا لێی ڕازی بێت، كه ده‌شته‌كییه‌ك وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم، چی ده‌ڵێیت له‌باره‌ی ڕۆژووی ڕۆژی دوو شه‌ممه؟ فه‌رمووی: (ذاك يوم ولدت فيه وأنزل عليه فيه) ، كه ئه‌مه به‌شێكه له فه‌رمووده‌یه‌كی دوور‌و درێژ ئیمامی موسلیم كه (كتاب الصیام)دا له ژێر ده‌روازه‌و ناوی: (استحباب صيام ثلاثة أيام من كل شهر) به ژماره (197) هێناویه‌تی، هه‌روه‌ها ئیمامی ئه‌حمه‌دیش له (المسند)و به‌یهه‌قیش له (السنن الكبرى)دا هێناویانه، هیچ كه‌س ئه‌م كۆڕایه‌ی نه‌شكاندووه شیعه‌كان نه‌بێت كه هه‌روه‌ك نه‌ریتی خۆیان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پێچه‌وانه‌ن به ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و هیچ ئیعتیبار‌و سه‌نگێك بۆ جیاوازی و راكه‌یان دانانرێت، چونكه ئه‌وانه له گشت ئوسوڵ و فروعیشدا پێچه‌وانه‌ن به ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت. دووه‌م و سێیه‌م: له مانگه‌كه‌داو له كام ڕۆژدا بوو؛ سه‌باره‌ت به مانگه‌كه كۆڕای زانایان و مێژوو نووسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدا له دایك بووه، وه هیچ كه‌سێك ئه‌م كۆڕایه‌ی نه‌شكاندووه ته‌نها زوبه‌یری كوڕی به‌ككار نه‌بێت، كه وای بۆ چووه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له دایك بوبێت، به‌ڵگه‌شی له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به بێ خیلاف له مانگی ڕه‌مه‌زاندا وه‌حی بۆ كراوه، ئه‌ویش له‌سه‌ری چڵ ساڵی ته‌مه‌نیدا بووه، كه‌وات له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له دایك بووه. به‌ڵام له كام ڕۆژه‌ی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدا بووه، ئه‌وه ئه‌م خاڵه‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆرترینی زانایان تێیدا ڕاجودان بۆ سه‌ر چه‌ند ڕایه‌كی جیاواز وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه: 1. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له دوای دوو شه‌و له هاتنی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م له دایك بووه، ئه‌ویش قسه‌ی (ابن عبدالبر و ابی معشر)ه. 2. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم له دوای هه‌شت ڕۆژ له دایك بووه، ئه‌میش قسه‌ی مالیك و زوهر ی و ئیبن حه‌زم و موحه‌ممه‌دی كوڕی موسای خه‌واریزمی یه، حافزی ئه‌بولخه‌تتابی دوحیه‌ش له كتێبه‌كه‌یدا (التنوير في مولد البشير النذير) جه‌زمی كردووه‌و ئه‌م ڕایه‌ی پارسه‌نگ كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌مه قسه‌ی فه‌له‌ك ناسان و خاوه‌ن مێژووه‌كانه، هه‌روه‌ها له هاوچه‌رخه‌كانیش موحه‌ممه‌د خضری بێگ له (نور الیقین)دا ته‌حقیقی كردووه، وه هه‌روه‌ها (محمود باشا الفلكی) كه به‌ناوبانگترین زانای ئه‌ستێره‌ناس بوو له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، به به‌ڵگه‌ی فه‌له‌كی ئه‌وه‌ی ڕوون كردۆته‌وه كه مه‌حاڵه ڕۆژی دوو شه‌ممه موافقی دوازده‌ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م بێت، كه له نێو خه‌ڵكیدا وا باو و به‌ناوبانگه. 3. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ده‌ی دوای هاتنی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدا له دایك بووه كه ئه‌مه‌ش قسه‌ی (ابن عساكر) و (باقر) و (الشعبی)یه. 4. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له دوازده‌ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م له دایك بووه، ئه‌مه‌ش ئیبن ئیسحاق له (السیرة)دا ده‌قی له‌سه‌ر هێناوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه كه له ناو خه‌ڵكیدا به‌ناوبانگه ئه‌ویش به‌هۆی باسكردن و ده‌قی (ئیبن ئیسحاق)ه له‌سه‌ری نه‌ك له‌به‌ر به‌هێزی ڕاكه. 5. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له حه‌ڤده‌ی مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مدا له دایك بووه، ئه‌مه‌ش كه قسه‌ی شیعه‌كانه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه له‌سه‌ری. 6. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له هه‌شت ڕۆژی دواییدا له دایك بووه، كه ئه‌مه‌ش له (ئیبن حه‌زم)ه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه، راستریش ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م جار لێیه‌وه ڕیوایه‌ت كراوه. له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه رای راجیح و په‌سه‌ندكراو ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له هه‌شت له‌سه‌ر نۆی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م له ساڵی فیل به‌رامبه‌ر به 20 نیسانی 570 زاینیی له دایك بووه. لێره‌وه تیشكێكی زیاتر ئه‌خرێته سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌ی كه له ناو ئێمه‌دا باوه‌و شه‌وی دوازده‌ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م كه شه‌وی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم، ده‌یكه‌نه شه‌وی له دایكبوون و خۆشی و شادی تێدا ده‌گێڕن. بۆ زیاتری بابه‌ته‌كه‌ش ئه‌م لینكه بخوێنه‌وه. http://www.islamselect.com/mat/59207 سه‌رچاوه‌كان: (1) البداية والنهاية. (2) صفة الصفوة. (3) الروض الأنف. (4) دلائل النبوة. (5) تاريخ الاحتفال بالمولد النبوي. (6) الكامل في التاريخ. (7) جوامع السيرة لابن حزم. (8) نور اليقين.