دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌بدوڵڵا كه‌ریم له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم), له‌دایكبوونی ئوممه‌تێكه له(ئه‌بی قه‌تاده)وه خوا لێی ڕازی بێت، پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) كرد ده‌رباره‌ی به‌ڕۆژوبوونی ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌ویش فه‌رمووی: {ذلك يومٌ ولدتُ فيهِ، ويوم بعثتُ فيه، أو أنزلَ عليَ فيهِ} رواه مسلم، واته: ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه تیایدا له دایك بووم و تیایدا بوومه پێغه‌مبه‌ر یان تیایدا قورئانم بۆ دابه‌زی. له ڕاستیدا ئێمه هه‌موومان ئه‌و به‌شه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌زانین، له دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه‌و سلم) و گۆشكردنی و مردنی دایكی و هه‌روه‌ها مردنی باپیری و سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌لایه‌ن مامییه‌وه‌و...هتد. به‌ڵام ئایا هه‌موومان ئه‌زانین كاتێك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كات چه‌ند گه‌وره‌و به‌ڕێزی ئه‌كات؟ یان ئایا له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ى قورئان هه‌ڵوێسته‌مان كردووه كه باسی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كات؟ بێگومان له‌و بواره‌دا ئایه‌ت زۆره، به‌ڵام ئێمه زۆرجار له‌سه‌ریان ناوه‌ستین و له‌گه‌ڵیاندا ناژین، بۆ نموونه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: وَ إذ أخذَ اللهُ ميثاقَ النبينَ لماَ ءاتيتكمْ منْ كتابٍ و حكمةٍ ثمَ جآءكمْ رسولٌ مصدقٌ لماَ معكمْ لتؤمنونَ بهِ، و لتنصرنهُ، قالَ ءأقررتمْ وَ أخذتمْ علىَ ذلكمْ اصري، قالوا أقررناَ قالَ فاشهدوا وَ اناَ معكمْ منَ الشاهدين {ال عمران:٨١} ئه‌م ئایه‌ته سێ لایه‌نی زۆر گرنگ له‌خۆ ئه‌گرێ: لایه‌نی یه‌كه‌م: پێش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر له دایك ببێت خوای گه‌وره په‌یمانی له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه كه هه‌موویان بڕوا به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكه‌ن و فه‌رمانیشیان به میلله‌ته‌كانیان كردووه كه بڕوای پێ بكه‌ن. پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: (اني عندَ الله لخاتمَ النبينَ و انَ ادمَ لمنجدلٌ في طينتهِ) واته: من له‌لای خوای گه‌وره كۆتایی پێغه‌مبه‌رانم، له كاتێكا هێشتا ئاده‌م هه‌ر قوڕبوو دروست نه‌كرابوو. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: (لو كانَ موسیَ حیاً ما وسعهُ اِلا اَن یتبعني) واته: ئه‌گه‌ر موساش زیندوو بووایه بۆی نه‌بوو ته‌نها ئه‌بوو شوێنم بكه‌وتایه. لایه‌نی دووه‌م: سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی مسوڵمانه، ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام تاكه ئوممه‌تین كه داوامان لێكراوه هه‌تا ئیمان به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی پێشوو بهێنین، بۆ نموونه ئایه‌ته‌كانی سه‌ره‌تاو كۆتایی سوره‌تی به‌قه‌ره ئاماژه به‌و ڕاستییه ئه‌كه‌ن، كه‌واته ئیمان هێنان به پێغه‌مبه‌رو پێغه‌مبه‌رانی پێشووش له ناوه‌ڕۆك و ناخی بیروباوه‌ڕمانه‌و بۆته خه‌سڵه‌ت و نیشانه‌ی مسوڵمانان و له هیچ ئایبنێكی تردا ئه‌مه نابینی. ئه‌وه‌ش بیروباوه‌ڕى ئوممه‌تی ئیسلامه‌و ئێمه‌ی مسوڵمان ڕازی نابین كه‌س به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام یان پێغه‌مبه‌رانی پێشوو بێ حورمه‌تی بكات و ئازاریان بدات. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ڕوو بكه‌ینه خاوه‌نانی كتێبه‌كان و پێیان بڵێین: قورئانی پیرۆز ناوی پێغه‌مبه‌رانی ئێوه‌ی هێناوه‌و فه‌رمانیشی به ئێمه كردووه هه‌تا بڕوایان پێ بهێنین، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ناوی له هه‌موو كتێب و په‌ڕاوه ئاسمانییه‌كاندا هاتووه ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه بڕوا بهێنن. عه‌بدوڵای كوڕی سه‌لام خوا لێی ڕازی بێت كه پێشتر چاكترین و به‌ڕێزترین حیبری جووله‌كه‌كان بوو كاتێك مسوڵمان بوو، وتی: هه‌ر كه پێغه‌مبه‌رم بینی یه‌كسه‌ر ناسیم و زانیم پێغه‌مبه‌رى خوایه، هه‌روه‌ك چۆن كوڕه‌كه‌ی خۆم ده‌ناسی و ئه‌مزانی كوڕی خۆمه. لایه‌نی سێیه‌م: هه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵێك ئایینی ڕاستی ئیسلامیان نه‌وێ و پێی ڕازی نه‌بن، ئه‌وه په‌یمانی نێوان خوای گه‌وره‌و مرۆڤایه‌تی ئه‌شكێنن و ڕوو ئه‌كه‌نه ڕێچكه‌و ڕێبازێك كه خوای گه‌وره نایه‌وێ و قه‌بوڵی ناكات. ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له‌باره‌ی جوله‌كه‌وه ئه‌فه‌رموێ: وَ لماَ جآءهم رسولٌ من عندِ اللهِ مصدقٌ لماَ معهم نبذَ فريقٌ منَ الذينَ اوتوا الكتابَ كتابَ اللهِ ورآءَ ظهورهم كأنهم لا يعلمون {البقرة:١٠١} ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا هات و به‌وشێوه‌یه نه‌بوو كه جووله‌كه حه‌زیان پێ ئه‌كرد واته له‌نه‌وه‌ی ئیسحاق نه‌بوو، ئه‌و كاته جووله‌كه نه‌ك هه‌ر بڕوایان پێ نه‌كرد به‌ڵكوو هه‌ر وازیان له ئایین و له ته‌وراتیش هێنا‌و شوێن سیحر‌و ئاینی درۆینه كه‌وتن. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له‌و باره‌وه له ئایه‌ته‌كه‌ی دواتری سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا ئاماژه به‌و ڕاستییه ئه‌كات، هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێك هاتبێ و جوله‌كه به دڵیان نه‌بووبێ ئه‌وه وازیان له ئایینی ڕاست هێناوه‌و شوێن سیحر‌و ڕێچكه‌و ڕێبازی ناڕاست كه‌وتوون ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: وَ اتبعوا ما تتلوا الشیاطینُ علىَ ملكِ سلیمانَ، وَ ما كفرَ سلیمانُ ولكنَ الشیاطینَ كفروا.....{البقرة :١٠٢} واته: جووله‌كه‌كان وازیان له ئایینی ڕاست هێنا‌و شوێن قسه‌و قسه‌لۆكی شه‌یتانه‌كان كه‌وتن كه بۆ مولكی سوله‌یمانیان دروست ئه‌كرد، گوایه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی سوله‌یمان هه‌یبوو له ڕێى سیحره‌وه په‌یدای كردبوو، به‌ڵام سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ره‌و كوفر ناكات، به‌ڵكوو شه‌یتانه‌كان كوفریان كردبوو ڕێگه‌ی غه‌یری خوای گه‌وره‌یان گرتووه. به‌و جۆره جووله‌كه به‌هۆی عینادی و حه‌سودییه‌وه وازیان له ئاینی ڕاستی خۆیان هێنا‌و شوێن سیحر‌و جادوو كه‌وتن، یه‌كه‌م كه‌سیش كه سیحریان به‌كارهێناو ده‌ستیان دایه جادووگه‌ری جووله‌كه بوون هه‌تا مل نه‌ده‌ن بۆ ئایینی ڕاستی خوای گه‌وره. لێره‌وه خاوه‌نانی كتێبه‌كان به‌تایبه‌تی جوله‌كه دوژمنایه‌تی ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێن پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د كه‌وتوین. ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ئێمه واز له ئاینی هه‌ق بهێنین و حه‌سوودی به موحه‌ممه‌دو شوێن كه‌وتووانی ئه‌هێنن، ئازاریان پێ ئه‌گات كه ئێمه به مسوڵمانی ئه‌بینن و بڕوا به موحه‌ممه‌د ئه‌كه‌ین و پابه‌ندی به به‌رنامه‌ی قورئانه‌وه ئه‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا له دایك بوونی ئوممه‌تێكه ئه‌ویش ئوممه‌تی یه‌كتاپه‌رستی و ئیسلامه. دوژمنانی ئیسلامیش له ڕێی ڕاست لایان داوه‌و شوێن ڕێچكه‌ی هه‌ڵه كه‌وتوون و به‌رده‌وامیش له هه‌وڵدان هه‌تا شوێن كه‌وتووانی هه‌ق فریوبده‌ن و له ئیسلام پاشگه‌زیان بكه‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر توانییان ڕوناكی خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی بكوژێننه‌وه. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: ودَ كثيرٌ منْ أهلِ الكتابِ لوْ يردونكمْ منْ بعدِ ايمانكمْ كفاراً حسداً منْ عندِ أنفسهمْ منْ بعدِ ماَ تبينَ لهمُ الحق..... {البقرة:١٠٩}. واته: زۆرێك له خاوه‌نانی كتێب له‌لاى خۆیانه‌وه حه‌سوودیتان پێ ئه‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ی هه‌قیشیان بۆ ده‌ركه‌وت ئه‌یانه‌وێت له ئیمانه‌كه‌تان بتان گێڕنه‌وه‌و بۆ كوفرتان بگه‌ڕێننه‌وه. هه‌روه‌ها قورئان له دوو ئایه‌تدا سونه‌تێكی په‌روه‌ردگارمان بۆ دووباره ئه‌كاته‌وه كاتێك ئه‌فه‌رموێ: يريدونَ ليطفؤا نورَ اللهِ بأفواههمْ و اللهُ متمُ نورهِ ولوْ كرهَ الكافرون {الصف:٨} يريدونَ أنْ يطفؤا نورَ اللهِ بأفواههمْ و يأبىَ اللهُ الآ أنْ يتمَ نورهُ ولوْ كرهَ الكافرونَ {التوبة:٣٢} واتای ئه‌و دوو ئایه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه: بێباوه‌ڕان ئه‌یانه‌وێ به ده‌م و لێدوانیان به‌رنامه‌و ڕوناكی خوای گه‌وره نه‌هێڵن، به‌ڵام خوای گه‌وره ئاینی خۆی ته‌واوئه‌كات و به‌ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نێ هه‌رچه‌ند بێباوه‌ڕان پێشیان ناخۆش بێت. ئه‌م دوو ئایه‌ته هاوكێشه‌و سوننه‌تی خوای گه‌وره‌ن و ژیانیان له‌سه‌ر دائه‌مه‌زرێ. بێباوه‌ڕان هه‌وڵی خۆیان ئه‌ده‌ن به نیازی كوژاندنه‌وه‌ی ڕوناكی خوایی به‌ڵام ڕه‌نجه‌ڕۆ ئه‌بن و سه‌ركه‌وتوو نابن و دینی خوای گه‌وره به‌رده‌وام له ده‌ركه‌وتن و زاڵ بووندا ئه‌بێ، له‌وانه‌یه مسوڵمانان له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیانیاندا به‌هۆی گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی په‌روه‌ردگارو پابه‌ند نه‌بوون به سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌روه دوابكه‌ون، به‌ڵام هه‌میشه ئیسلام له ده‌ركه‌وتن و سه‌ركه‌وتن دا ئه‌بێ، به‌رده‌وام جێی ڕێز‌و حورمه‌ت ئه‌بێ، ئه‌وه‌تا ئه‌بینین هیچ كتێبێك ئه‌وه‌نده‌ی قورئان ناخوێنرێته‌وه، هیچ ئاینێك ئه‌وه‌نده‌ی ئیسلام دیراسه ناكرێ، هیچ پێغه‌مبه‌رێك ئه‌وه‌نده شوێنكه‌وته‌ی دڵسۆزی نییه‌و به‌ڵكو هیچ ساتێك نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا باس نه‌كرێ و سه‌ڵات و سه‌لامی له‌سه‌ر نه‌درێ. دیارترین به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی ئیسلام سوره‌تی فیل له قورئاندا له‌وانه‌یه زۆرێك له گه‌وره‌و بچوكی مسوڵمانان له‌به‌ریان بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه له‌وانه‌یه هه‌موویان به‌سه‌رهاته‌كه‌یان بیستبێ، ئه‌و سوره‌ته گه‌وره‌ترین و دیارترین به‌ڵگه‌و به‌سه‌رهاته له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و ته‌واو بوونی ئایینی ئیسلام. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: ألم تر كيف فعل ربك بأصحاب الفيل، ألم يجعل كيدهم في تضليل، و أرسل عليهم طيرا أبابيل، ترميهم بحجارة من سجيل، فجعلهم كعصف مأكول ئه‌م سوره‌ته ئیعجازێكی خه‌به‌رییه‌و باسی پێش له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌كات، له كاتێكا مه‌ككه و كه‌عبه‌ی پیرۆز پله‌یه‌كی به‌رزو پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌ره‌وه‌شیدا وه‌رگرتبوو، فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌به‌شی به‌ناوی ئه‌بره‌هه كه فه‌رمانڕه‌وایی یه‌مه‌نی ئه‌كرد ویستی ئه‌مه بگۆڕێ و ڕووی خه‌ڵكی بكاته یه‌مه‌ن، هه‌ستا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌نیسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رنج ڕاكێشی له یه‌مه‌ن درووست كرد، به‌ڵام بێ سوود بوو چونكه ته‌نانه‌ت یه‌مه‌نییه‌كانیش ڕوویان تێ نه‌كرد، ئه‌مه‌ش تینێكی زۆرى كرده سه‌ر ئه‌بره‌هه‌و بڕیاری دا بچێته سه‌ر كه‌عبه بیڕوخێنێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌شكرێكی گه‌وره‌ی كۆكرده‌وه‌و فیلێكی گه‌وره‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی پاراست و نزای ئیبراهیمی به‌جێ هێنا‌و سوپای ئه‌بره‌هه‌ی له ناوبرد، ئه‌و ساڵه‌ش به ساڵی فیل ناو ئه‌برێ و زۆرێك له مێژوونوسان پێیان وایه پێغه‌مبه‌ریش هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له دایك بووه. له‌م سوره‌ته‌دا خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ سه‌رنجی ئێمه بۆ دوو خاڵی گرنگ ڕابكێشێ: یه‌كه‌میان: موشریكه‌كانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كه‌عبه خانووی پیرۆزی باووباپیرانیان و جێگای بته‌كانیان و مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و جێگای شانازی و حه‌جكردنیان بوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵانه كۆبوونه‌وه‌ی گشتییان له‌وێدا بوو، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كراو مه‌ككه‌یان چۆڵ كرد‌و خۆیان شارده‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره به پۆلێ باڵنده‌ی لاواز به‌ردبارانی كردن و ئه‌و سوپا گه‌وره‌یه‌ی شه‌ل و په‌ت كرد و هه‌تا وه‌كو كای خوراو و گه‌ڵاداری وشكی كون كونیان لێ هات و هه‌موویان مردن و له ناوچوون، زۆرێكیش له موشریكه‌كانی مه‌ككه كاتی هاتنی ئه‌و سوره‌ته به‌سه‌رهاته‌كه‌یان له‌بیر مابوو. دووه‌م: خوای گه‌وره پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) له دایك بێ پاراستی و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی موعجیزه ئه‌و مه‌ككه‌و كه‌عبه‌یه‌ی پاراست كه دواتر بووه ڕه‌مزی بانگه‌وازو ئایینه‌كه‌ی و دوژمنانی له‌ناو برد‌و ته‌فروتونای كردن. ده‌بوو عه‌ره‌به موشریكه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو موشریكه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌و ڕاستییه تێبگه‌ن ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ڕوناكی خوای گه‌وره بدات چاره‌نووسی وه‌ك ئه‌بره‌هه‌و هاوشێوه‌كانی ئه‌بێ. ئه‌وه‌ش یاسا‌و سووننه‌تی خوایه له‌سه‌ر زه‌ویدا: هه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵێ ویستبێتی خراپه‌كاری بكات خوای گه‌وره تا ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان ئه‌داو لێیان ئه‌گه‌ڕێ هه‌تا ده‌یانه‌وێ له سنوور ده‌ربچن ئه‌و كاته به توانایی خۆی له ناویان ئه‌باو جێی خۆیان ناگرنه‌وه.