مانا و مه‌به‌ستی (ئیرهاب) له قورئانی پیرۆزدا ن/ د. محمد عماره و/ له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ردی ئه‌نوه‌ر مانا و مه‌به‌ستی ئێڕهاب له قورئانی پیرۆزدا به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژئاوا به‌كارى ده‌هێنێ پێچه‌وانه‌یه.. مانا‌و مه‌به‌ستی ئيرهاب له رۆژئاوا بریتییه له تووندوتیژی و رق لێبوونه‌وه دژی بێ تاوانان، نەخێر!! به‌ڵام له قورئانی پیرۆزدا بریتییه له ئاماده‌كردنی كه‌سانێك بۆ ترساندنی دوژمنان كه سه‌ركه‌شی دەکەن.. رێگری كردن له هه‌ر هێرشێك و تووندوتیژی و كوشتن و برێنێك.. ئه‌وه‌ش ترسێكه تا به‌رگری بكات له هه‌ر تووند و تیژییه‌ك كه نه تووندوتیژی یه و نه دوژمنایه‌تی.. ۆإِمَّا تَخَافَنَّ مِنْ قَوْمٍ خِێانَهً فَانْبِژْ إِڵیْهِمْ عَڵی سَۆاوٍ إِنَّ اللَّهَ لا یُحِبُّ الْخَائِنِینَ (٥٨)ۆلا ێحْسَبَنَّ الَّژِینَ كَفَرُوا سَبَقُوا إِنَّهُمْ لا یُعْجِزُونَ (٥٩)ؤأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ ؤمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ ؤعَدُوَّكُمْ ؤيَخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ؤمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْوٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُؤفَّ إِلَيْكُمْ ؤأَنْتُمْ لا تُظْلَمُونَ (٦٠)ؤإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا ؤتَؤكَّلْ عَلَي اللَّهِ إِنَّهُ هُؤ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦١)ؤإِنْ يُرِيدُوا أَنْ يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ اللَّهُ هُؤ الَّذِي أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِ ؤبِالْمُؤْمِنِينَ (٦٢)ؤأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ لَوْ أَنْفَقْتَ مَا فِي الَارْضِ جَمِيعًا مَا أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ؤلَكِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٦٣) واته: جا مانای ئیرهاب بریتییه له ترساندن و بەگژاچوونەوەی خیانه‌تكاران و فێڵبازان و ئه‌وانه‌ی په‌یمان ده‌شكێنن..! نه‌ك بێ وه‌فايی و غه‌در كردن له موسڵمانان.. ئه‌و ترسه‌ش به‌رهه‌می ئه‌وه‌یه بۆ ((ئامادەکردنی ھێزە بۆ بەرگریکردن)) كه ئه‌وه‌ش نه ترسه‌و نه تووندوتیژی و نه رق لێبوونه‌وه، ئه‌وه مانای ترسێكه كه تووندوتیژی و رق لێبوونه‌وه كوشتن ره‌تده‌كاته‌وه..!! ئه‌وه‌ش وه‌كو سزایه‌كی به‌رگریكاری رایدهگهیهنرێ كه رێگری و به‌رگی بكات له هه‌ر تاوانێك.. پاشان رێ بگرێ له جێبه‌جێكردنی.. ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به((ئیرهاب))ه‌وه نییه.. "به‌و واتایه" ترس خستنه دڵی بێ تاوانان و رق لێ بوونه‌وه‌یان به تووندوتیژی و كوشتن ئه‌وه ناو ده‌برێ به ئیرهاب كه زاراوه‌یه‌كه له فكری رۆژئاوادا هه‌یه كه به زمانی ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن ((Terror)). كاتێ كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م جه‌نگی ساردی راگه‌یاند به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی به‌رگریكاری وه‌كو ئه‌تۆمی و هایدرۆجینی هه‌بوو، تا ئه‌مریكای پێی بترسێنێ له دوژمنایه‌تی بۆ سه‌ر سۆڤیه‌ت و ئه‌من و ئاسایش بۆ جیهان له‌و كاریسه گه‌وره دابین بكات.. له لایه‌كی تره‌وه پاكستان كه خاوه‌ن ئه‌تۆم بوو بۆ به‌رگریكردن.. جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "هندستان" چه‌كی ئه‌تۆمی كه هه‌بوو به‌كاریده‌هێنا دژی پاكستان ئه‌وه‌ش كارێكی دژواره..!! به‌ڵكو ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه تاوه‌كو ئاشتی بكه‌ن و پاكستان وه‌ك به‌رگریكارێك به‌كاری نه‌هێنێ!! له ساڵی ١٩٤٥ ز. گه‌ر یابان خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی بوایه بۆ ترساندنی ئه‌مریكا.. ئه‌مریكا ئه‌و ئیرهاب و و ترس و كوشتنه‌ی بەکاری ھێنا له هێرۆشیماونازاكی دژی یابان به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه بێ تاوانه ، نەی دەتوانی بەکاری بێنێ.!! خۆ ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل تاكڕه‌وانه چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بوایه ئه‌وا ئیڕهاب و تووندوتیژی و خوێنڕشتنی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌كار ده‌هێنا. ئێمه‌ش له‌و ئیڕهابه ئه‌تۆمیه رزگارمان نه‌ده‌بوو ته‌نها به بوونی به‌رگریكارێك ئه‌ویش چه‌كی ئه‌تۆمی كه ئه‌و ترسه‌ی زایۆنیزم كه‌مبكاته‌وه‌و رێگری بكات له‌و دوژمنكاریه..!! ئه‌وه‌ش مانای قورئانیه بۆ ئیڕهاب كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی زارهوهكهی رۆژئاوایه.. ئه‌وه‌ش له ژێر رۆشنای ئایه‌تی قورئانی پیرۆز له زاروهكه باشتر تێده‌گه‌ین.( ؤلَمَّا سَكَتَ عَنْ مُوسَي الْغَضَبُ أَخَذَ الَالْؤاحَ ؤفِي نُسْخَتِهَا هُدًي ؤرَحْمَةٌ لِلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ (١٥٤) سوڕه‌تی ئه‌عراف. واته: ئه‌وانه له خوا ده‌ترسن و بیمیان لێی هه‌یه..! يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ ؤأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ ؤإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٤٠) سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه. به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی لێم ده‌ترسن و له كه‌سی تر ناترسن. ؤقَالَ اللَّهُ لا تَتَّخِذُوا إِلَهَيْنِ اثْنَيْنِ إِنَّمَا هُؤ إِلَهٌ ؤاحِدٌ فَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (٥١) سوڕه‌تی نه‌حل. به‌و مانایه‌ی خوای گه‌وره به تاك و ته‌نیا بگرن و لێی بترسن... ؤجَاوَ السَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ قَالُوا إِنَّ لَنَا لَاجْرًا إِنْ كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ (١١٣)قَالَ نَعَمْ ؤإِنَّكُمْ لَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (١١٤)قَالُوا يَا مُوسَي إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ ؤإِمَّا أَنْ نَكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ (١١٥)قَالَ أَلْقُوا فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ ؤاسْتَرْهَبُوهُمْ ؤجَاوُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ (١١٦) سوڕه‌تی ئه‌عراف. به‌و مانایه‌ی لێی بترسن به ترسێكی زۆر به‌هێزو و تووند. ئه‌وه زاراوه‌ی ئیڕهاب كه له قورئان هاتووه به مانای ترس دێت.. به‌و مانایه‌ی ترسانێك كه رێگری بكات له تووند و تیژی و دوژمنكاری نه‌ك به مانای تووند و تیژی و كوشتن.