سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆژێك لە ماڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی نۆیەم
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: خدرنه‌ژاد کوردستانی 

ڕۆژێك لە ماڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی نۆیەم

خەوی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) 

ئوبەی کوڕی کەعب (خودا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: إذا آوى أحدكم إلى فراشه، فليأخذ داخلة إزاره -أي طرفه- فلينفض بها فراشه وليسم الله، فإنه لا يعلم ما خلفه بعده على فراشه، فإذا أراد أن يضطجع فليضطجع على شقه الأيمن، وليقل: سبحانك اللهم ربي بك وضعت جنبي وبك أرفعه إن أمسكت نفسي فاغفر لها وإن أرسلتها فاحفظها بما تحفظ به عبادك الصالحين.(١)، واتە:"ئەگەر یەکێکتان گەڕایەوە سەر جێ خەوەکەی با چمکی شەرواڵەکەی بگرێت و ناوی خودا ببات و جێکاکەی پێبتەکێنێت، چونکە نازانێت چی لە دوای خۆی هاتووەتە سەر جێگاکەی، جا کە ویستی هەڵابژێت با لەسەر لای ڕاستی هەڵاژێت وبڵێت: سبحانك اللهم ربي بك وضعت جنبي وبك أرفعه إن أمسكت نفس فاغفر لها وإن أرسلتها فاحفظها بما تحفظ به عبادك الصالحين. واتە: "خودایە تۆ پاکوخاوێنیت، پەروەردگارم! بە ناوی تۆ ڕادەکشێم و هەر بە ناوی تۆش ڕاست دەبمەوە، ئەگەر گیانمت کێشا بیبەخشە و ئەگەر گەڕاندتەوە بۆم بپارێزە هەر بەوەی کە بەندە چاکەکارەکانتی پێدەپارێزیت." 

هەروەها ڕێنمایی بۆ هەموو پیاو و ژنێکی موسوڵمان ئەوەبوو کە: إذا أتيت مضجعك فتوضأ وضوءك للصلاة ثم اضطجع على شقك الأيمن.(٢)، واتە: "کە دەچیتە سەر جێخەوەکەت هەروەك دەستنۆێژی نوێژ دەستوێژ بگرە، پاشان لەسەر لای ڕاستت ڕاکشێ." 

عائیشە (خودا لێی ڕازی بێت) دەفەرموێت: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أوى إلى فراشه كل ليلة، جمع كفيه فنفث فيهما، وقرأ فيهما: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) ثم مسح بهما ما استطاع من جسده يبدأ بهما رأسه ووجهه وما أقبل من جسده، يصنع ذلك ثلاث مرات.(٣) واتە: "پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) هەموو شەوێك کە دەچووە سەر جێگەکەی هەردوو لەپی دەستی کۆ دەکردنەوە و فووی تێدەکردن و هەریەك لە سوورەتەکانی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ)ی دەخوێند، پاشان هەرکوێی لەشی کە دەیتوانی دەستی پێدادەهێنا، لەپێشدا لە سەر و دەموچاوی و بەشی پێشەوەی لەشییەوە دەستی پێدەکرد، جا ئەمەشی سێ جاران ئەنجام دەدا." 

ئەنەسی کوڕی مالیك (خودا لێی ڕازی بێت) دەڵێت: پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) کە دەچووە سەر جێیەکەی دەیفەرموو: (الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا وكفانا وآوانا فكم ممن لا كافي له ولا مؤوي)(٤)، واتە: "سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە نان و ئاوی پێداین و پێویستیى دەرکردین و جێگای پێمان بەخشی، چەندە کەس هەیە کە کەسێکی نییە پێداویستیى دەربکات و جێگای پێدات". 

ئەبووقەتادە (خودا لێى ڕازی بێت) دەڵێت: "إن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا عرَّس بليل اضطجع على شقه الأيمن، وإذا عرس قبيل الصبح نصب ذراعه ووضع رأسه على كفه.(٥) واتە: "پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شەو کە دەیویست بخەوێت لەسەر لای ڕاستی ڕادەکشا و ئەگەر پێش بەرەبەیان ویستبای بخەوێت، باڵی بەرز دەکردەوە و سەری دەخستە سەر لەپی دەستی." 

برای ئازیزم، لەگەڵ ئەو هەموو نازونیعمەتەی کە خودا ڕشتوویەتی بەسەرماندا، وەرە تێڕامێنە لە جێگەخەوی سەردار و دواهێنەری پێغەمبەران و باشترینی گشت ئافراوەکان و چاکترین کەسێك کە پێی بەر زەوی کەوتووە. 

عائیشە (خودا لێى ڕازی بێت) دەفەرموێت: إنما كان فراش رسول الله صلى الله عليه وسلم الذي ينام عليه من أدم حشوه ليف.(٦) واتە: "ئەو ڕایەخەی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لەسەری دەخەوت لە چەرم بوو کە ئاخنرابوو لە توێکڵی دارخورما." 

جارێك عومەری کوڕی خەتتاب و ژمارەیەك لە هاوەڵان (خودا لێیان ڕازی بێت) چوونە خزمەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەکاتێکدا کە لەسەر جێیەکەی ڕاکشابوو. کە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) تەکانی خوارد، عومەر (خودا لێى ڕازى بێت) دیتی کە جگە لە حەسیرێکی ڕووت هیچی دیکەی لە ژێردا نییە و شوێنی حەسیرەکە لەسەر لاتەنیشتی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) کەوتبوو. لەوێدا عومەر گریا. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێى فەرموو عومەر بۆچی دەگریت؟ عومەر گوتی: سوێند بە خودا بۆ هیچ ناگریم بۆ ئەوە نەبێت کە دەزانم تۆ چەندە لای خودای گەورە لە کیسرا و قەیسەر (پاشاکانی فارس و ڕۆم) بەڕێزتری، کەچی ئەوان لە خۆشی و ڕابواردندان لە دونیادا، بەڵام تۆ پێغەمبەری خودایت و کەچی ئەوە جێگاکەتە کە دەیبینم. پێغمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) پێى فەرموو: أما ترضى أن تكون لهم الدنيا ولنا الآخرة؟ واتە: "مەگەر تۆ ڕازی نابیت کە دونیا بۆ ئەوان بێت و ڕۆژی دواییش بۆ ئێمە؟ عومەر فەرمووی: بەڵێ. پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: فإنه كذلك.(٧) واتە: "دەی بەڕاستی هەر وایە." 

چاوه‌ڕوانی به‌شی دەیەم بن (إن شاء الله). 

په‌راوێز: 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
(١) موسلیم گێڕاوێتییەوە‌. 
(٢) بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە‌. 
(٣) بوخارى گێڕاوێتییەوە‌. 
(٤) موسلیم گێڕاوێتییەوە‌. 
(٥) موسلیم گێڕاوێتییەوە‌. 
(٦) موسلیم گێڕاوێتییەوە‌. 
(٧) ئەحمەد گێڕاوێتییەوە (١٢٤١٧) و شێخ شوعەیب ئەرنەئووت بە سەحیحی داناوە و بوخاری لە (الأدب المفرد)دا گێڕاوێتییەوە (١١٦٣) و شێخ ئەلبانی بە حەسەنی سەحیحی داناوە، بڕوانە (صحيح الأدب المفرد) ف ژ (٨٨٦).

 

 338

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus