سەرەتا
|
دەربارە
|
پەیوەندی
|
دەستەی نوسەران
|
من نحن
|
اتصل بنا
رادیۆی سوننەت
بەشە سەرەکیەکان
قورئانی پیرۆز
فەرموودەکان
پێغەمبەری خوا
پێغەمبەران
یارانی پێغەمبەر
شوێنکەوتووان
خواپه‌رستی
ڕەوشت بەرزی
بیروباوەڕی موسوڵمان
عەقیدەی تەحاوی
فتح المجید
باوەڕ بە قەدەر
باوەڕ بە غەیب و پەنهان
بابەتی گشتی
ڕۆڵ و كاريگەرى ئيسلام
پەروەردە و بانگەواز
چۆن بانگه‌واز بکه‌ین.؟
بنچینه‌و و یاساكانی بانگه‌واز
شێوازه‌كانی بانگه‌واز
هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له بانگه‌وازدا
ئەمر به‌چاکه‌و نەهی له‌خراپه
هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌هلی سوننه
بابه‌تی گشتی
داهاتوو بۆ ئیسلامه
ناسۆر لە ژيانى بانگخوازاندا
كەسايەتيە ئيسلاميەكان
مانگە ئیسلامیەکان
موحه‌ڕه‌م
سه‌فه‌ر
ره‌بیعی یه‌كه‌م
ره‌بیعی دووه‌م
جه‌مادی یه‌كه‌م
جه‌مادی دووه‌م
ره‌جه‌ب
شه‌عبان
ره‌مه‌زان
شه‌وال
زولقهعهده
زولحیججه
ئایین و رەوتەکان
ئایینيەكان
فیرقەكان
ڕەوتەكان
بابەتى گشتى
ئافرەت و خێزان
تەوبەکاران
بابەتی گشتی پەیوەندیدار
جێندەر
پلەو پایەی ئافرەت
مافی ئافرەت
ڕۆڵی ئافره‌ت
باڵاپۆشی
هاوسه‌رگیری
مافه‌کانی خێزاندارێتی
به‌خته‌وه‌ری خێزان
گرفته‌کانی خێزان
فرەژنی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
خێزان و هه‌نده‌ران
700 پرسیاری شه‌رعی
فیقهی ئافره‌تان
بۆنەکان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر
جەژنی خۆشه‌ویستی
نه‌ورۆز
جەژنی ڕه‌مه‌زان
جەژنی قوربان
بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر بۆنەکان
رەوانەوەی گومانەکان
وەڵامی گومانەکان/ گشتی
وه‌ڵامی قورئانییه‌كان
به‌رگری له پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
وه‌ڵام له به‌شی فه‌تواكان
مێژووی ئیسلامی
ئازارى موسلمانان
ئیعجاز
ئیعجازی زانستی قورئان
ئیعجازی زانستی فه‌رمووده
داھێنانی موسوڵمانان
بابه‌تی گشتی
تەزکیەی نەفس
پێشەکییەک
رەوشتەکان
بابەتەکان
چیرۆکەکان
بەشە سەرەکییەکان
پێغەمبەری خوا
ناوماڵی پێغه‌مبه‌ر
ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی هه‌شته‌م
گۆڕینی فۆنت
درۆید کوفی
یونی‌کورد وێب
درۆید نه‌سخ
تاهۆما
UniQAIDAR_DWANGE
XM Yekan
UniQAIDAR_A7MED
دانراوه له‌لایه‌ن: خدرنه‌ژاد کوردستانی
ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی هه‌شته‌م
شۆخیی پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم
پێغه‌مبه‌ری ڕابه‌ر صلى الله عليه وسلم سه‌رقاڵه به كاروباری ئۆمهتهكهیهوه، به سوپا و فهرماندهكانییهوه، به خانه‌واده‌كه‌یه‌وه، جاروباریش به وه‌حی و زۆر جاریش به خواپه‌رستییه‌وه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین سه‌رقاڵی و كاروباری دیكه، به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موو كاری گه‌وره و گرانن و هه‌ر كه‌سێك والێده‌كات كه ده‌سته‌وه‌ستان بێت له ئاست به‌جێگه‌یاندنی داخوازییه‌كانی ژیان و بووژاندنهوهیان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم مافی ده‌دایه هه‌موو خاوه‌ن مافێك، كه‌مته‌رخه‌میی نه‌كردووه له ئاست مافی هیچ كه‌سێكدا له‌به‌ر یه‌كێكی دیكه، یان له لایه‌نێكدا له‌به‌ر لایه‌نێكی دیكه، ئه‌و صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ڵ زۆریی ئه‌رك و كاروباریدا، جێگای تایبه‌تی له‌دڵیدا بۆ منداڵان ته‌رخان كردبوو، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم شۆخیی له‌گه‌ڵ منداڵان ده‌كرد، خۆی له دڵیان نزیك ده‌كرده‌وه و شادیی ده‌خسته دڵیانه‌وه، هه‌روه‌ها جاروبار له‌گه‌ڵ گهورهكانیشدا شۆخیی ده‌كرد.
له ئه‌بوهوره‌یره‌وه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: گوتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا خۆ تۆ شۆخیمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت!، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: (نعم، غير أني لا أقول إلا حقاً) (١) واته: "به‌ڵێ، به‌ڵام من حه‌ق نه‌بێ نایڵێم".
وه له شۆخییهكانی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌نه‌س (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: "پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم پێی ده‌گوتم: (يا ذا الأذنين) (٢) "ئه‌ی خاوه‌نی دوو گوێ".
هه‌ر له ئه‌نه‌سه‌وه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: "كوڕێكی دایكی سوله‌یم هه‌بوو پێی ده‌گوترا ئهبوعومهیر(٣)، پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم زۆر جاران كه ده‌هات بۆوێ شۆخیی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، ڕۆژێك هات شۆخیی له‌گه‌ڵ ده‌كرد دیتی خه‌مباره، فه‌رمووی: "ئه‌وه چییه ده‌بینم ئهبوعومهیر خه‌مباره؟"، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌وه ئه‌و چۆله‌كه‌یه‌ی مردووه كه یاریی پێده‌كرد ، ئیدی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بانگی ده‌كرد: ((يا أبا عمير ما فعل النغير)) (٤) واته: "ئه‌ی ئهبوعومهیر چۆله‌كه‌كه چیی لێهات".
وه پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم شۆخیی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ساڵانیشدا هه‌بوو، هه‌ر ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك (خودا لێی ڕازی بێت) یه‌ك له‌و شۆخییانه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: پیاوێكی گوندنشین هه‌بوو ناوی زاهیری كوڕی حه‌رام بوو، پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم خۆشی ده‌ویست، دیمه‌نی ناشیرینیش بوو، ئه‌و پیاوه ڕۆژێك خه‌ریك بوو كه‌لوپه‌لی ده‌فرۆشت پێغه‌مبه‌ر خودا صلى الله عليه وسلم چوو بۆ لای و له پشته‌وه باوه‌شی پێداكرد، ئه‌و نه‌یده‌بینی كێیه هه‌ر بۆیه ده‌یگوت: به‌رمده ئه‌وه كێیه؟ كه ئاوریدایه‌وه و زانیی پێغه‌مبه‌ری خودایه صلى الله عليه وسلم ئیدی هه‌ر پشتی لانه‌ده‌برد به سنگی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم، ئینجا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌یگوت: "كێ ئه‌م به‌نده‌یه ده‌كڕێ؟" گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم به‌خودا ئه‌وه‌تا ده‌مبینی ڕهواجم نییه، جا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رموو: (لكن عند الله أنت غال) (٥) واته: "به‌ڵام تۆ لای خودا گرانبههایت".
ئه‌مه‌یه نموونه‌ی ڕه‌وشتبه‌رزی له كه‌سێكه‌وه كه خاوه‌ن سینچیی بڵنده و ئاكاری جوان و ڕنده، جا با له سه‌ر ئه‌و بێت هه‌رچی سڵاو و درووده.
جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی و ئۆمهتهكهیدا كراوه بوو، به‌ڵام پێكه‌نینی سنوورێكی هه‌بوو كه له زه‌رده‌خه‌نه زیاتر نه‌بوو، وه‌ك عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: ((ما رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم مستجمعا قط ضاحكا حتى تر‌ى منه له‌واته ، إنما كان يتبسم)) (٦) واته: "هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خودام نه‌دیوه صلى الله عليه وسلم به جۆرێك پێبكه‌نێت كه زمانهچكۆلهی نێو زاری ببینرێت، به‌ڵكوو ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌ی هه‌بوو".
وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌و شێوه‌یه ڕووخۆش و خۆشڕه‌فتار بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنوورێكی خودا پێشێل بكرایه یه‌كسه‌ر ڕه‌نگی ڕوخساری ده‌گۆڕا، عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم له سه‌فه‌رێك گه‌ڕایه‌وه، منیش سه‌كۆیه‌كی به‌رده‌می ماڵه‌وه‌م به په‌رده‌یه‌كی ناسكی ڕهگاوڕهنگ داپۆشیبوو، كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم چاوی پێكه‌وت دڕاندی و ڕه‌نگی ده‌موچاوی گۆڕا و فه‌رمووی: ((يا عائشة أشد الناس عذاباً عند الله يوم القيامة الذين يضاهون بخلق الله)) (٧)، واته:"ئه‌ی عائیشه ئه‌وانه‌ی كه لای خودا له ڕۆژی قیامه‌تدا سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، ئه‌وانه‌ن كه وێنه‌ی ئافراوه ـ گیانله‌به‌ره ـ كانی خودا ده‌كێشن".
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامێتیی ڕاگرتنی وێنه له ماڵدا، ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاودا بێت، له‌وه‌ش حه‌رامتر ئه‌و وێنانه‌یه كه به دیواره‌كانه‌وه هه‌ڵواسراون یان ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه به قه‌د پایهكانهوه و له‌سه‌ر ڕه‌فه و مێزه‌كان دانراون، جا سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانه‌ی كه به‌هۆیانه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌رشان، له هه‌مان كاتدا خانهوادهكهش بێبه‌ش ده‌كه‌ن له چوونی فریشته‌ی ڕه‌حمه‌ت بۆ نێو ئه‌و ماڵه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) تیرمیزی له سونهنهكهی و (الشمائل المحمدية) دا و ئه‌حمه‌دیش له موسنه‌ده‌كه‌یدا گێڕاویانه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م له‌فزه هی تیرمیزییه له (الشمائل المحمدية) دا، وه شێخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (مختصر الشمائل المحمدية) ف ژ: (٢٠٢).
(٢) ئه‌بوداود و تیرمیزی گێڕاویانه‌ته‌وه، وه شێخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح سنن أبي داود) ف ژ: (٥٠٠٢).
(٣) دایكی سوله‌یم دایكی ئهنهسیشه، ئهبوعومهیریش برایه‌تی له دایكه‌وه. (وه‌رگێڕ)
(٤) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕێك جیاواز له‌م له‌فزه، وه به‌م له‌فزه به‌یهه‌قی گێڕاوێتییه‌وه له (السنن الكبرى) دا چاپی (مكتبة دار الباز بمكة المكرمة) دا: (٥/٢٠٣ و ١٠/٢٤٨)، ف ژ: (٩٧٧٣ و ٢٠٩٥٦).
(٥) ئه‌حمه‌د و ئیبن حیببان و به‌غه‌وی له (شرح السنة) دا و تیرمیزی له (الشمائل المحمدية) دا و غه‌یری ئه‌مانیش گێڕاویانه‌ته‌وه، وه حافیز ئیبن حه‌جه‌ر و شێخ ئه‌لبانی به سه‌حیحیان داناوه، بڕوانه: (مختصر الشمائل المحمدية) ف ژ: (٢٠٤).
(٦) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(٧) به هه‌مان شێوه بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوه‌ڕوانی به‌شی نۆیه‌م بن (إن شا‌ء الله).
1270
پرسیار و فەتوا
ئایا زەكات به غه‌یرە موسوڵمان ده‌درێت؟
م. مەلا علی عبدالعزیز كێیە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
تایبەتكردنی ڕەمەزان بۆ دەركردنی زەكات.؟
شەوی 15 ی شەعبان چی ڕوو دەدات؟
م مەلا عبدالقادری تەوحیدی كێیە.؟
بنەما شەرعیەكان دەربارەی بانك و ڕیبا.؟
دوای نوێژ زانیت جلوبەرگت بێ نوێژە، چی بكرێت؟
دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی.؟
ئایا فەڵەستین خاکی جولەکەیە.؟
ئینسایکلۆپیدیا
ا
ب
ت
ج
ح
خ
د
ر
ز
س
ش
ص
ع
غ
ف
ق
ک
ل
م
ن
ه
و
ی
چ
ڤ
پ
ژ
گ
زۆرترین بینراو
نوێترین بابەت
نوێژی ئیستیخارە چیەو چۆن دەکرێ.؟!
زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.!
من کچی٘کـم لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو !
نزا‌و پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت.!
جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
عەرەفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟!
پەیامێک بۆ ئه‌و خوشكانهی شوویان نه‌كردووه.!
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد.؟!
* من پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوونم لەیەكێ لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.!
ژیاننامەو تێكۆشانی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز محمد
ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.!
مامۆستا عەبدولقادر تەوحیدی، هێمای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخۆدان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان
حیکمەتی باڵاپۆشی
چۆن ڕەمەزان بکەین بە مانگى نوێ بونەوەى ئیمانمان؟
گرنگی نوێژ.؟!
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
Top
Facebook
YouTube
Twitter
Instagram