دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن پێگه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كار ده‌كه‌ن 85. دروستكردن و پێكه‌وه نانی چه‌ند كۆمه‌ڵێك كه ئه‌ركی دیاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی جوانی ئه‌م ئاینه‌و تێڕوانینی ئیسلام بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێبێ به یه‌ك پله له خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕ پێهێنان و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌سته‌وه بگرێته‌وه. 86. دانانی چه‌ند پێگه‌یه‌ك یان مونته‌دایه‌ك یان تایبه‌تكردنی چه‌ند گۆشه‌یه‌ك یان ڕوانگه‌یه‌ك له پێگه‌كانی كه هه‌ن بۆ گرنگیدان به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ده‌رخستنی جیهانێتی په‌یامی ئیسلام. 87. به‌شداریكردن له گفتوكۆی هێمنانه و له سه‌ر خۆ له گه‌ڵ ناموسڵمانه‌كان و بانگه‌شه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌رو ئه‌و ئاینه‌ی هێناویه‌تی. 88. له خۆگرتنی یان پاشكۆكردنی ئه‌و نامه ئه‌لكترۆنیانه‌ی كه بۆ پێگه‌كان یان شوێنانی دیكه ده‌نێردرێن به هه‌ندێ له فه‌رمووده‌و ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). 89. ئاماده‌كرنی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی –هه‌ر جار نا جارێك- له سه‌ر كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و بانگه‌وازه‌كه‌ی به تایبه‌ت له بۆنه‌و ڕوداوه كوتوپڕه‌كاندا. 90. ئاگاداری له‌و شوێنه ئه‌له‌كترۆنیانه‌ی كه به‌ناوبانگن له گه‌ڕان به دوای كتێب و موحازه‌راتانه‌ی باس له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>