دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی بیرمه‌ندان، ڕۆشنبیران، ڕاگه‌یاندن و ڕۆنامه‌نووسان 66.ده‌رخستنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و تایبه‌تمه‌ندی ئوممه‌ته‌كه‌ی له ڕوانگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی و قسه لێ‌كردن و لێدوان له بۆنه ڕۆشنبیری و ئیعلامیه‌كاندا. 67. بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌چ بابه‌تێك كه كه‌مكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری تیا بێ(صلى الله عليه وسلم). 68. به‌رهه‌ڵستی كردنی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوایی و جووله‌كه‌یی دژ‌و پێچه‌وانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گومان و درۆ‌و ناڕاستیانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. 69. به‌ستنی به یه‌كگه‌یشتن و بینینی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندن له گه‌ڵ كه‌سانی به ویژدان له‌وانه‌ی كه ناموسڵمانن و قسه كردن له سه‌ر پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌ی. 70. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌و وتانه‌ی كه كه‌سانی به‌ویژدانی ناموسڵمان گوتویانه سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). 71. به‌ستنی كۆڕ‌و نه‌ده‌واتی ڕۆشنبیری بۆ ده‌رخستنی په‌یڕه‌وو ژیاننامه‌ی و ڕونكردنه‌وه گونجانی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی بۆ هه‌موو كات و شوێنێك. 72. ئاماده‌كردنی پێشبڕكێی ئیعلامی له سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)وه تایبه‌تمه‌ندكردنی دیاری و جائزه‌ی به نرخ و به‌ها بۆی. 73. نوسینی بابه‌ت و نامیلكه‌و چیرۆك كه له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نوسراوون. 74. پێشنیاركردن بۆ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان بۆ تایبه‌تمه‌ندیكرنی گۆشه‌یه‌ك له گۆڤار یان ڕۆژنامه‌كه بۆ ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی كه به‌ڵگه‌ی واجب بوونی شوێن كه‌وتن و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌گه‌یه‌نن، وه كه خۆشه‌ویستی ئه‌و له پێشتره به سه‌ر باوك و دایك و خه‌ڵكی به گشتی، به‌ڵكو له پێشتریشه له سه‌ر نه‌فس و ده‌روونیش، وه ئه‌م خۆشه‌ویستیه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه به گه‌وره‌ی بزانیت و ڕێزی لێ بگریت و شوێنی كه‌ویت و به قسه‌ی بكه‌یت، فه‌رمووده‌ی ئه‌و بخه‌یته پێش قسه‌و بیر‌و ڕای هه‌موو كه‌سێكی دیكه‌وه. 75. پێشنیاركردن له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له گه‌ڵ خێزانه‌كانی و مناڵه‌كانی و هاوه‌ڵه‌كانی هه‌روه‌ها دوژمنه‌كانیشی، جگه له‌مانه‌ش له سیفات و ڕه‌وشی جوانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). 76. هه‌ڵنانی دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌كانی ڕاگه‌یانده‌كان بدرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند كاسێتێكی ڤیدیۆ كه به ڕێگه‌یه‌كی پیشه‌یی و جوان و سه‌رنج ڕاكێش ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بخاته پێش. 77. هه‌ڵنانی وێستگه‌ی ته‌له‌فزێۆنه ناوخۆییه‌كان و ئاسمانیه‌كانیش بۆ به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فلیمی كارتۆ كه باس له ژیاننامه‌و ڕه‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكات و هه‌ندێ چیرۆك و به سه‌ر هاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ منداڵان. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>>>>>>>>>>