چیرۆکێکی قورئانی و باسێکی عەلمانی بڕیارفەریق گردەنازێی بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ زانایانی قورئان دەفەرموون: (چیرۆکە قورئانیەکان کە خوای گەورە لە قورئاندا یادی کردوە تەنها بۆ پەندوو ئامۆژگاری نیە، بەڵکو بۆ چاکردنی کۆمەڵگایە لە ئێستا و داهاتودا، سودی لێوەربگرین بۆ ئەوەی کۆمەلگا و پاك بکەینەوە لە خراپەکاری) کاروانی پێغەمبەران و گفتوگۆی نێوان ئەوان و گەلەکنیان باشترین چیرۆکن بۆ سود وەرگرتن و چارەسەری کێشەکان.. بۆنموونە/ فکرەی عەلمانی؛ لەپێشدا پێناسەکەی لە باس دەکەین زۆر بەکورتی لە ئینسکلۆپپیدیای بەریتانیەوە (any movement in society directed away from otherworldliness to life on earth) واتە: دورخستنەوەی هەرجولەیەکی کۆمەلایەتی لە ژیانی ئاخیرەت، گرنگی دان بە بە ژیانی دونیا. بەکورت واتە: دابڕانی ئاسمان لە زەوی. لە سالانێکی زۆر ڕابردودا ئەم فکرە هەبوە لە ناو گەلێك کە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ ناردون ئەو گەلەش گەلی پێغەمبەر شوعیبە عليه السلام. پێغەمبەر شوعەیبە ئامۆژگاری گەلەکەی کردو رێگری کراپەی لێکردن فەرمووی: قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ وَلَا تَنقُصُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَۖ إِنِّيٓ أَرَىٰكُم بِخَيۡرٖ وَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ مُّحِيطٖ (هود :٨٤) ئهی خزمهکانم بهندایهتی خوا بکهن، هیچ خوایهکی ترتان نیه جگه لهو، ههروهها کهم و کووڕیش مهکهن له پێوانهو کێشاندا، بهڕاستی من بهچاك دهتانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشهو له خۆشیدان، بێگومان من دهترسم ئهگهر له فهرمانی خوا دهرچن ئێوه تووشی سزای ڕۆژیك ببن که گهمارۆتان بدات و لێی ڕزگار نهبن. وَيَٰقَوۡمِ أَوۡفُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ (هود :٨٥) ئهی قهوم و خزمهکانم، با پێوان و کێشانتان تێرو تهواوبێت و به دادپهروهرانه ئهنجامی بدهن، شتومهکی خهڵکی کهم نرخ مهکهن و (فێڵیان لێ مهکهن) و خراپهکاری مهکهن له زهویدا و تۆوی خراپه مهچێنن. بۆیە گەلەکەی پێغەمبەر شوعەیب عليه السلام کە فکرەیەکی عەلمانیان وەرگرتبوو زۆر بەجوانی تێگەشتن لە قسەکانی شوعەیب عليه السلام وتیان: قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ (هود :٨٧) ئهی شوعهیب، ئایا نوێژهکهت فهرمانت پێدهکات که ئێمه واز بهێنین لهوهی باوو باپیرانمان پهرستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا بهئارهزووی خۆمان چیمان بوێت ئهوجا بهگاڵتهوه پێیان وت: خۆتۆ- بهلای خۆتهوه- پیاوێكی هێمن و لهسهر خۆو فامیدهو سهلاریت !! چۆن فهرمانمانی پێ دهكهیت ؟! وتیان: چ پەیوەندیەك هەیە لە نیوان نوێژ و پەرست لەگەڵ بەڕێوەوەبردنی بازاڕو ئابوری!!؟؟ خوێنەری ڕێزدا زۆر جوان وردبەروە لە وەڵامی گەلەکەی شوعەیب کە فکرەیەکی عەلمانیە و بەرنامەی خوایان دابڕی بوو لە کرداری ڕۆژانەو مامەلەکردنیان، دین و دەوڵەتیان جیا کردبوو،ە سەیریان پێهات کە شوعەیەب عليه السلام وا دەفەرمێت!! زۆر جوانیش سەیری وەڵامی شوعەیب (عليه السلام) بکە بۆیان کە چۆن دینەکەیان بۆ ڕوندەکاتەوە؟ ئەویش ئەوەیە کە من بەڵگەیەکی ڕونم لە لایەن خوای گەورە بەدەست گەشتوە ئەویش سروشتی خوایە (قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن (هود :٨٨) پێغەمبەر شوعەیب ئەوەی بۆڕوون کردنەوە کە ئەم بەرنامیە لە لایەن خواوە هاتوە و پاك و بێگەردەو کامڵە و دین و دونیاو ئاخیترەتە لە لایەن خوای گەورە هاتوە و مەعسومە. لەم گوفتوگۆیەوە ئەوە ڕون دەبێتەوە کە نەخشەی ئاین سێجیگایە ئەوانیش .. یەکەم: العبادة، دروشمی پەرستنەکان دووەم: ئاوەدانکردنەوەي زەوی سێیەم: پەروەردەی دەروون. زۆرێك لە خەڵکی بەجۆرێك لە دینداری تێگەشتوون کە چەند دوشمێکی پەرستنە وەك نوێژ و ڕۆژ و هتد.. ئەمە لە ئەسڵدا بەشێکە لە دیندارێکە. بۆیە زۆر گرنگەر سەرلەنوێ ئەم دینداریە لە مێشکی خەڵکدا وا بچەسپێت کە یەکەم: دروشمی پەرستنەکان و دووەم: ئاوەدانکردنەوەی زەویە و سێیەم: پەروەردەی دەروونە. هەندێ کەس تەنها دروشمی پەرستنەکان دەگررن دوو لە ئاوادەناکردنەو و پەروەردەی دەرون بۆیە کەسێکی توندگیر لە پەرستندا دەردەچێت دوو لەو دوو بەشەی تر. هەندێ کەسی تر تەنها لایەنی ئاوەدانکرنەوەی زەوی(سیاسەت) گرتوە دوور لە دوو بەشەی تر کە. بۆیە کەسێکی سیاسی دوو لە پەرستەنکان و پەروەدەی دەرون دەردەچیت. هەدێک کەسی تریش تەنها لایەنی پەروەردەی دەرونی گرتوەو دور لە دوو بەشەکەی تر، ئەوکات کەسێکی دورە پەرێز و گۆشەگیر لە کۆمەڵگەدا دەردەچێت کە هیچ گۆران کاری پێناکرێت. بۆیە ئیسلام هەرسێ بەشەکەی بەیەکەوە دەوێت، ناکرێت یەك بەشی لا بدرێت، خوای گەورەش هەرسێ بەشەکەی لە یەك ئایەتدا کۆکردۆتەوە کە دەفەرمێت (يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ (الجمعة :٩) ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه! كاتێ رۆژی ههینی بانگدرا بۆ نوێژ جائێوه بهپهله بچن بهدهم زیكری خواوهو، واز لهههموو كڕین و فرۆشتنێك بهێنن ئه وخۆئاماده كردنهتان بۆی چاكتره بۆتان، ئهگهر بزانن و دهركی راستی بكهن. بڕوانە هەرسێ بەشەکە.. 1. إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ (دروشمی پەرستنەکان) 2. جُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ (پەروەردەی دەروون) 3. ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَ (ئاوەدان کردنوەی زەوی بەڕێوەبردنی) دیسان خوای گەورە تەکید لەسەر ئەم سێ بەشە گرنگە دەکاتەوە لە ژیاندا و دەفەرمێت: فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ (الجمعة :١٠) جا کاتێك نوێژ تهواو بوو، ئهوه بڵاو ببنهوه بهزهویدا و بهتهمای بهخششی خوا ههوڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکهن له ههموو چالاکیهکانی ژیاندا با ناوی ئهو زاته لهسهر زارو لهناو دڵتاندا بێت، بۆ ئهوهی سهرفرازیی ههمیشهیی بهدهست بهێنن. 1. فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰة (دروشمی پەرستنەکان) 2. فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ (ئاوەدان کردنوەی زەوی بەڕێوەبردنی) 3. وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ (پەروەردەی دەروون) پوختەین قسان ئەویە دین بریتیە لە پەرستنەکان و ئاوەەدانکردنەوەی زەویو بەڕیوە بردنی و پەروەردەی دەرون. ئەگەر ئەمسێ خالە کۆ کرانەوە ئەوا دینەکە بە کاملی وەرگیراوە وە بەبێ یەکێك لە مانە دینەکە نوقاسانە. ئەمەش فکرەی عەلمانی پوچەڵدەکاتەوە کە دەڵێت: ئاین پەیوەندی نێوان تاك و خوایەوە پەیوەندی بە ژیانەوە نیە. داواکارم لە خوای گەورە هەموو لایەکمان هیدایەتی ڕێگای ڕاست بدات و لە دینەکەیمان تێگەیەنێت. ئامادەکردن و وەرگێرانی: بڕیارفەریق گردەنازێی