دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام عه‌للامه لوزانی فه‌رِه‌نسی له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (الله فی السما‌ء). محمد پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌به‌كان نیه به ته‌نها، به‌ڵكو باشترین پێغه‌مبه‌ره كه باسی یه‌كتاپه‌رستی خوای كردبێت، ئاینی مو‌سا هه‌رچه‌نده له‌و ئاینانه‌یه كه بنماكه‌ی له سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی خوا دامه‌زراوه، به‌لاَم ئاینێكی نه‌ته‌وه‌یی رِووت بووه و تایبه‌ته به نه‌وه‌كانی ئیسرِائیل، به‌لاَم محمد ئاینه‌كه‌ی به هۆی دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی به هێزه‌وه بلاَو كرده‌وه ئه‌وانیش: یه‌كتاپه‌رستی و باوه‌رِ بوون به زیندوبونه‌وه، كه به رِاستئ ئاینه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان ئاشكرا كرد له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م زه‌ویه‌دا. هه‌روه‌ها له هه‌مان كتێبدا ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رێك به‌م شێوه‌یه بێت شایه‌نه شوێنكه‌وتوه‌كانی ده‌سپێشكه‌ری بكه‌ن تاكو خه‌ڵكی شوێنی ئاینه‌كه‌ی بكه‌ون، به رِاستی بانگه‌وازێكی به رِێزه، له سه‌ر بنه‌مای ناسینی په‌روه‌ردگار دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵنانی خه‌ڵكی له سه‌ر خێر‌و چاكه‌و دوركه‌تنه‌وه‌یان له خراپه‌كاری، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وه‌ی كه هێناویه‌تی بانگه‌شه‌ی چاكه‌و چاكه‌خوازی ئه‌كات، چاكه‌خوازیش سروودی باوه‌رِداره، به رِاستی ئه‌مه ئه‌م ئاینه‌یه كه هه‌موو نه‌سرانیه‌كانی بۆ بانگ ئه‌كه‌م تاكو برِوای پێ بێنن..