دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام مونتگمری وات مونتگمری وات له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی (محمد فی مكة) 1953 لاپه‌رِ‌ه 52. "به رِاستی ئاماده‌یی ئه‌م پیاوه بۆ ئه‌و هه‌موو نارِه‌حه‌تی و چه‌وسانه‌وه و ئێش‌و ئازاره‌ی كه له پێناوی بیروباوه‌رِه‌كه‌یدا بیچێژێت، هه‌روه‌ها سروشتی ئه‌خلاق وهه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتبوون و به سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی خویان دائه‌نا، ئه‌مه له گه‌ڵ گه‌وره‌یی و به‌رزی ده‌سكه‌وته رِه‌هاو به سووده‌كانی، ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی دادپه‌روه‌ری پاكێتی كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه‌ن، گریمانی ئه‌وه‌ی كه محمد له خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی بیروباوه‌رِه‌كه‌ی كردبێ گریمانێكه گرفته‌كان قوڵتر ئه‌كه‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ناكه‌ن، به رِاستی هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك له كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانی مێژووی رِۆژئاوا نیه، رِێزو ته‌قدیری شایه‌ن به خۆی پێ درابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به محمد دراوه ". جا با ئه‌وانه‌ی بێ رِێزی به‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌كه‌ن تۆزیك به وردی سه‌رنج له قسه‌ی ئه‌م كه‌ڵه زانایانه بده‌ن، ئه‌مانه هیچیان عه‌ره‌ب نه‌بوون و مسوڵمانیش نه‌بوون، به‌لاَم به زانست و تێگه‌یشتن و ویژدانه‌وه ژیانی پێغه‌مبه‌ریان خوێندۆته‌وه‌و له ئاستێكی به‌رزدا نرخاندوویانه، كوردیش ئه‌ڵێت: مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه، ئه‌مه‌ش ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوو، ئه‌نا هه‌موو مرۆڤایه‌تی منه‌تباری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه له هه‌موو رِوویه‌كی ژیانه‌وه.