سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دیمەنی سوڕەتی (ھومەزە) لە رۆژی دواییدا
گۆڕینی فۆنت


دیمەنی سوڕەتی (ھومەزە) لە رۆژی دواییدا


ن: سەیید قوتب 
و: ھەردی ئەنوەر 

((سزای سەخت بۆ ھەموو توانجگرێکی عەیبگر!! ئەو کەسەی ناوی خەڵکی بە خراپە دەبات و، بە شوێن کەم و کوڕی و نەنگی ئەکەوێ* ئەو کەسەی کە ماڵێکی زۆری کۆکردەوە و ھەر خەریکی ژماردنی بوو بێ لێکدانەوەی حەڵاڵ و حەرام* وا خەریکە بە دونیاوە پێی وایە ماڵ و سامانەکەی بە ئێجگاری لە دونیادا دەیھێڵێتەوە و ھەرگیز نامرێ، بۆیە رەفتاری وا دەکات* با وا نەزانیت" ھەرگیز! ھەرگیز!" سوێند بە خوا بە سووک و ریسوایی فڕێ دەدریێتە ناو تێکشکێنەر"حوتەمە"* جا تو چوزانیت ئەو تێکشکێنەرە چییە ئەگەر خوا بۆت باس نەکات* ئاگرێکی ھەڵکراوی بڵێسەداری خوایە و بە فرمانی ئەوەو فریشتەی ئەوی لەسەرە* ئەو ئاگرێکی وایە روودەکاتە بنۆکەی دڵەکان و، پەڕەی دڵەکان دەسوتێنێ کە سەرچاوەی کوفر بوون* بەڕاستی ئەو ئاگرە دەورەی داون و، لەسەریان داخراوە و، دایپۆشیون، نە ھەوای تێ دەچێ و نەھەوای لێ دێتە دەر* ئەوان بەسراونەتەوە لە ناو چەند کۆڵەکەیەکی درێژکراوەدا)) 
وێنایەکی ماددیانە و ناوەکیانە لە ئازاردا ، وێنەیەکی ھەستی و ھزریانە لە ناو ئاگردا دەنەخشێنێ. لە بەرامبەر ئەوەشدا و لەو نێوەندەدا تاوان و، رێگای پاداش و، کەشی تۆڵەسەندنەوە تێبینی دەکرێ. جۆرێک کە وێنای عەیب و عارو، توانجگر و گاڵتەپێکردن بە خەڵکی بە گیان ئابڕووی ئەوان خووی گرتووە، لەو کاتەشدا ماڵ و سامان کۆدەکاتەوەو، وا گومان دەبات ئەم کردەوەی دەبێتە کەفیلی مانەوەی ھەتا ھەتای بۆی، لە بەرابەر ئەو وێنەشدا ئەم خۆی باشتر لە نێو ئەو گاڵتە پێکەرەی پشت ئەستوور بە ماڵ و سامان، لە نێو وێنای"بەربڵاو"ی ڕۆچوو وازلێھێنراو لە "حگمە"دا. دەبینێتەوە. کە ھەرشتێک بخرێتە ناوی ورد و خاشی دەکات و بوون و گەورەی تێیدا تێکدەشکێنێ. حوتەمە ئاگرێکە زاڵە بەسەریەوە و کە داخ دەنێت بەسەر دڵی دا، کە لەو"دڵەدا" عەیب و عار و توانجگەری و گاڵتە پێکەر خۆی حەشارداوە. تەواوکەری وێنای تێک و پێکشکاوی بەربڵاوی ڕۆچووی لە ئاگری لەسەری قوفڵدارو بەم شێوە دەبێت کە ھیچ کەسێک لێ ی دەرباز نابێت و کەسیش تێیدا پرسیار ناکات.. بە ستوونێکی گەورەو بەرز بەستراوەتەوە، ھەروەک چوار پێیەک کە زۆر بە بێڕێزی بەسترابێتەوە. لە پیتچنینی ووشەکاندا، ھێشتا ناڕاحەتی و بەندبوون ھەیە:((عددة، کلا، لینبذن، تطلع، ممدة)) (١) زەبوونانێکی جۆراوجۆر، دڵنیاییەکی تەواو خۆی دەنوێنێ.(( *با وانەزانیت"ھەرگیز! ھەرگیز!" سوێند بە خوا بە سووک و ریسوای فڕێ دەدریێتە ناو تێکشکێنەرە"حوتەمە*یە.. ..* 
ئاگرێکی ھەڵکراوی بڵێسەداری خوایە و بە فرمانی ئەوەو فریشتەی ئەوی لەسەرە* ئەو ئاگرێکی وایە روودەکاتە بنۆکەی دڵەکان و، پەڕەی دڵەکان دەسوتێنێ کە سەرچاوەی کوفر بوون*)) لە ھەموو ئەمانەدا ھێشتا وێنایەک لە یەکگری بوونی ھەیە کە لەگەڵ کردەوەی"خراپ" و"گەڕان بەدوای عەیب و عاری خەڵکی دا"کە "وا گومان دەبات ماڵ و سامامانەکەی دەیھێڵێتەوە"و یەکگری دەکات. 

سەرچاوەکان: 
١-صحنەھای قیامەت در قران 
٢- تەفسیری رامان 
........................................................................................................ 
١- مانای وشەکان (چەند جارێک دەیژمێرێ، ھەرگیز! ھەرگیز!، پرت و بڵاوبووەوە، سەرکەوتوو"زاڵ".

 1283

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram