ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به له‌دایكبوونی عیسا (علیه السلام) و جه‌ژنگێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان ئاهه‌نگێران – به هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه – كه‌له‌ئیسلامدا جێی نه‌بوبێته‌وه، حه‌رام و یاساغه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا..! [قُلْ يَاأَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللَّهَ وَلاَ نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلاَ يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ] آل عمران/ 64 * به‌ر له‌وه بچینه ناو باسه‌كه‌وه ، ده‌بێ بزانین كه له دایكبوون و ژیانی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان – له ئاده‌مه‌وه بۆ خاته‌م دروودیان له‌سه‌ر بێت – لای ئیسلام و موسوڵمانان پیرۆز‌و نرخێنراوه ، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری په‌یامێكی خوایی بووه بۆ ئیصلاح وچاكسازیی نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیی و بێ ئۆقره بووه به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانیان . * وه هه‌ر یه‌كه‌یان به راست و ره‌وان بوون و تاك و ته‌نیایی خوای بۆ خه‌ملاندوون، ئه‌وانیش بوویانه قبوڵیان كردووه‌و ته‌سلیم بووه، بووشیانه هه‌ر چه‌له‌حانێ و ده‌مبازیی و قڕه قڕی بووه، هه‌تا خواش سزا‌و جه‌زره‌به‌ی داون و كردوونی به په‌ندو عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆیان. * لای موسڵمانان هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك نیه له نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كاندا – وه‌ك ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌رن – وه ئیمان و باوه‌ڕمان به هه‌مووان هه‌یه، وه‌كو ده‌فه‌رموێ: [ قولوا آمنا بالله وما أنزل إلینا وما أنزل إلی إبراهیم وإسماعیل وإسحاق ویعقوب والأسباط وما أوتی النبیون من ربهم لانفرق بین أحد منهم ونحن له مسلمون ] به‌قه‌ره /136، واته: بڵێن: ئه‌ی ئیمانداران! ئێمه باوه‌ڕمان به‌خواو به‌و په‌یامه هێناوه دا‌به‌زێنراوه بۆمان (قورئان) و به‌و (صحوف)ـانه‌ش بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی هاتوون، وه به‌و په‌یامه‌ش به مووسا و به‌عیسا دراوه، به‌وه‌ش به‌پێغه‌مبه‌ره‌كانی تر دراوه له‌لایه‌ن خواوه‌ندیانه‌وه ، وه ئێمه له‌ناو هیچ كامێكیاندا فه‌رق و جیاوازی ناكه‌ین و گوێرایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانی خواین؛ دینی ئیسلام – كه كۆتا ئایینی ئاسمانیه‌و كورته‌و پوخته‌ی هه‌موانه‌و ، جگه له‌وه‌ش په‌یامێكی هه‌تا هه‌تای‌یه- گشت ئه‌ندام و رۆڵه‌كانی له سه‌ر برایه‌تیی و ته‌بایی و یه‌كتر خۆشویستن په‌روه‌رده ده‌كات ، له‌سه‌ر ته‌وحید و ئولوهیه‌ت و ربووبیه‌تێكی راسته‌قینه تێده‌گه‌یه‌نێت ، له‌سه‌ر ئیمان و رێز بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێ هیچ فه‌رق و سوونێك له نێوانیاندا, له سووره‌تی ئالی عیمران: ئایه‌تی (84- 85 ) یشدا هاتووه: (قل آمنا بالله وما أنزل علینا وما أنزل علی إبراهیم وإسماعیل وإسحاق و یعقوب والأسباط وما أوتی موسی وعیسی والنبیون من ربهم لا نفرق بین أحد منهم ونحن له مسلمون* ومن یبتغ غیرالإسلام دینا فلن یقبل منه وهو فی الآخرة من الخاسرین). ده‌كرێ هه‌ندێ له‌پێغه‌مبه‌ران ماندووتر بووبن و پتر توشی ئازار‌و بێزار بووبن و به(أولوالعزم) ناویان هاتووه له قورئاندا ، جا له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌شێ هێندێكیان لای خوا سه‌رخرابن له رێز‌و پله‌دا: (تلك الرسل فضلنا بعضهم علی بعض منهم من كلم الله..) سووره‌تی( به‌قه‌ره: 253). دینی ئیسلامی پیرۆز پێغه‌مبه‌ران گشت به‌پێغه‌مبه‌ری خوا داده‌نێ و، ئیمانیشی به‌تاكه تاكه‌یان فه‌رزكردووه‌و، سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتووه‌كانیان به برای موسڵمانان داده‌نێت، وه له گه‌لێ ئایه‌تی قورئاندا داوای ئاخافتن و حیواریان لێده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامه‌كانی خوا‌و وه‌لانانی هه‌ركێشه‌و نیزاعێكی نێوانیان ، به‌ڵێ له‌دایكبوونی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران- سلاویان لێ بێت- سه‌ركه‌وتن و ژیانه‌وه‌یه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه، وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه پێویسته موسڵمانان شوكرانه بژێریی خوا بكه‌ن به عیباده‌ت و خواپه‌رستیی و پتر روو له خوا كردن ، نه‌ك به ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كاری ناشه‌رعیی و گوناح و تاوانی تێدا حه‌لاڵ بكرێت، وه‌كو ئێستا كه به‌ناوی له دایكبوونی (عیسا) پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌زاران میهره‌جانات و ئیحتیفالات ده‌به‌سرێ و، هه‌زاران هه‌زار جۆر تاوان و گوناحی تێدا ده‌كرێت: عاره‌قخواردنه‌وه‌و تێكه‌ڵبوونی كچان وكوڕان ، بێگومان ساڵیادو یاد كردنه‌وه‌ی ئاوا له دینی ئیسلامدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه و نابێ رێی پێبدرێ، كه‌وابوو هه‌ر شتێك له شه‌ریعه‌ت و دینی ئیسلامدا رێی پێ نه‌درابێت ، نابێ موسڵمانانیش به هی خۆیانی بزانن و بیكه‌نه جه‌ژن و جه‌ژنه پیرۆزه‌ی تێدا بكه‌ن, له ئیسلامدا ته‌نها ئه‌و دوو جەژنە (قوربان) و (ره‌مه‌زان) رێ‌یان پێدراوه, ئیتر بۆ له دایكبوونی هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌تی پێغه‌مبه‌رانیش ئاهه‌نگگێڕان نیه. ئێمه له دایكبوونی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ده‌نرخێنین و حورمه‌ت و رێزی بۆ داده‌نێین, عیسایش- علیه السلام- یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و، هه‌م خۆیی و هه‌م خاتوو(مه‌ریه‌م) دایكی واته‌ماشا ده‌كه‌ین كه قورئان وه‌صفی كردوون ؛ داهێنان و جه‌ژنگێران – به‌هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه – كه‌له‌ئیسلامدا جێی نه‌بوبێته‌وه، خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و بۆنه‌و جه‌ژنانه قه‌ده‌غه‌یه ، چ جای ئه‌وه جه‌ژنی تیا بگێردرێ، من وا ده‌زانم گرنگیدان به‌م جۆره جه‌ژن و بۆنانه‌و، پشتگوێخستنی بۆنه‌و جه‌ژنه ئیسلامییه‌كان ، - بۆ نموونه : كاتێ ساڵی كۆچی نوێ ده‌بێته‌وه – كوا ئه‌وه‌نده باسی هه‌یه ؟! كوا راگه‌یاندن شتێكی له‌سه‌ر بڵێت ؟ ته‌نانه‌تی له‌سه‌ر میمبه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌نده چڕ ناكرێته‌وه ! بێگومان (عیسا) پێغه‌مبه‌ر - سلاوی له‌سه‌ر بێت – كاتێ له دایك ده‌بێ ، هه‌ر موعجیزه‌یه ، چونكه ده‌سه‌لات و توانایی خوای بالا ده‌ست نه‌بێ ، ژن بێ مێرد چۆن حامیله ده‌بێ و منداڵی ده‌بێ..؟ وه كاتێكیش جووله‌كه پیلانیان دارشت بۆ كوشتنی و هێرشیان كرده سه‌ریی و خوا پاراستی لێیان و یه‌كێ له خۆیانیان كوشت وایان زانی عیسایه ! هه‌ر موعجیزه‌یه .. وه كه خوا رزگاری ده‌كاو به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆلای خۆی و بۆدوایی دێته خواره‌وه هه‌ر موعجیزه‌یه ، قورئانی پیرۆز چه‌نده رێز له‌خاتوو مه‌ریه‌م ده‌گرێت و پاكانه‌ی بۆ ده‌كات ، كاتێ جووله‌كه بوختانیان بۆ كرد : [ وبكفرهم و قولهم علی مریم بهتانا عظیما ] سووره‌تی (نیسا‌ء : 156) یان چۆن به درۆیان ده‌خاته‌وه كاتێ ده‌ڵێن له (سێداره) ماندا : [ وقولهم إنا قتلنا المسیح عیسی ابن مریم رسول الله وما قتلوه وما صلبوه ولكن شبه له‌م وإن الذین اختلفوا فیه لفی شك منه ما له‌م به من علم إلا اتباع الظن وما قتلوه یقینا بل رفعه الله إلیه و كان الله عزیزا حكیما وإن من أهل الكتاب إلا لیؤمنن به قبل موته ویوم القیامة یكون علیهم شه‌یدا ] 4/157 – 159 ، هیوادارم شوێنكه‌وتووه‌كانیشی دوای ئامۆژگارییه‌كانی بكه‌ون و به به‌نده‌ی خوای دابنێن و نه‌یكه‌نه كوڕی خوا ! [ لقد كفر الذین قالوا إن الله هو المسیح ابن مریم و قال المسیح یا بنی إسرائیل اعبدوالله ربی وربكم إنه من یشرك بالله فقد حرم الله علیه الجنة و مأواه النار وما للظالمین من أنصار ] 5/72 ، باوه‌ڕ به وته‌و ئامۆژگارییه‌كانی بكه‌ن : [ و إذ قال عیسی ابن مریم یا بنی إسرائیل إنی رسول الله إلیكم مصدقا لما بین یدی من التوراة ومبشرا برسول یأتي من بعدی اسمه أحمد .. ] 61/6. هیوادارم ئه‌م ساڵه‌یان بكه‌نه ساڵی گۆرانكاریی و هێمنی و ئاسوده‌یی و جیهان و ئه‌وه‌نده زه‌برو زۆر و زوڵم و سته‌م له‌جیهانی ئیسلامییه‌ت نه‌كه‌ن ، وه به‌پێی مه‌فهووم و چه‌مكی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بكه‌ن كه‌ده‌فه‌رموێ : [ .. ولتجدن أقربهم موده للذین آمنوا الذین قالوا إنا نصاری.. ] 5/82 . وه ده‌ڵێین: ( ذلك عیسی ابن مریم قول الحق الذی فیه یمترون ) 19/34 له كۆتاییدا : ( وسلام علیه یوم ولد ویوم یموت ویوم یبعث حیا ) . * بۆ وه‌لامی تێر‌و ته‌سه‌لتری ئه‌م بابه‌ته سه‌یرێكی (مجموع الفتاوی) ی (ئیبن ته‌یمیه) بكه ، به‌رگی / 13 جوزئی ( 25 ) لــ175 ، چاپی ( 2 )ی ساڵی 1419 ك به‌رامبه‌ر 1998 ز . ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود 29 / 11 / 1426 ك 1 / 1 / 2006 ز www.ahmadkaka.org [email protected]