سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  (قورئانیەكان) ... لەبەردەم چەند پرسیارێكدا.؟
گۆڕینی فۆنت


(قورئانیەكان) ... لەبەردەم چەند پرسیارێكدا.؟


م. سه‌رباز محمد


زۆر جار دروشم و ناو، پێچەوانەی ناوەرۆكەكەیەتی، ( ئیستعمار ) ئاوادان كردنەوە نیە كاولكردنی دەوڵەتان بوو.
(فائیدە) ... ریبایە... سووە.. فەوتانی بەرەكەتی مالە.
(عەرەق - مەی) شەرابی رۆح نییە ... سڕكردنی عەقل و فەوتانی رۆحە... زۆری تر لەو جۆرە ناو و زاراوانە بونیان هەیە.
جیهانی ئیسلامی لەبەردەم شەپۆلێكی سەر شتێتانەیە بەناوی
( تەنها قورئان و پێویستمان بەسوننە نیە ) یان ناویان لەخۆ ناوە (قورئانیەكان).
خۆ ئەگەر لە قورئان حاڵی بوایه‌ن دژایەتی سوننەیان نەدەكرد، لەبەر ئەوەی پابەند بوون بە سوننە فەرمانی قورئانە .
{وما آتاكم الرسول فخذوه ومانهاكم عنه فانتهوا، واتقوا الله، إِنَّ اللهَ شدید العقاب } [الحشر: 7]
ئەوان دەڵین خوای گەورە دەفەرمێ :
{ونزلنا علیك الكتاب تبیانا لكل شی‌‌ء} [النحل: 89]

نوێژ فەرزە بەقورئان، ئه‌ی‌ چۆن نوێژ بكەین دور لە (بەیان و ته‌وزیحات)ی‌ پێغەبمەری خۆشەویستمان بۆ نوێژ ؟
نویژی بەیانی و نیوەرۆ و عەصر و مەغریب و عیشا گەر لەفەرمودە نەبی ئێمە لەكوێ كاتی نوێژەكانمان دەزانی ؟
(ئافرەت لەسوری مانگانەیی) و مناڵ و خەوتو و شێت.. ئه‌مانه‌ نوێژ ناكەن چۆنمان ئەوە زانی ؟
حەج فەرزە، شێوازی جێبەجی كردنی حەج گەر سوننە نەبێ كێ بەیانی دەكات ؟
زەكات فەرزە بەقورئان ... گەر سوننە بەیانی نەكات كێ رێژەو كاتەكەی دیاری دەكات ... سەدان و هەزاره‌ها پرسیاری تر كەهەموی پێت دەلێن :
موستەحیلە لەحوكمە شەرعیەكان بگەی، بێ ئەوەی بگەرێیتەوە سەر سوننە .
وای لەحاڵی ئەو کەسەش کە پێی وایە دور لەسوننە لەقورئان دەگات.
(تبیانا لكل شی‌‌ء) ئاماژەیە بۆ هەموو هێڵە گشتیەكانی شەریعەت، بەڵام (وردەكاریی و بەواقیع كردنی) تەنها بەسوننە دەكرێ.
دژایەتی سوننە لەجەهلەوە دەستپێدەکات و بەکوفر تەواو دەبێ.

 1144

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram