دانراوه له‌لایه‌ن: عەبدولعەزيز هاشم خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر -صلى الله عليه وسلم- وخدیجه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌و په‌ری خۆشه‌ویستیه‌وه خه‌دیجه‌ی خۆشویستووه به مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له‌و ڕۆژه‌یه‌وه بوو به‌هاوسه‌ری ئیتر هه‌ستی به ئاسووده‌یی ده‌كرد،هه‌رگیز له‌پال خه‌دیجه‌دا ناره‌حه‌ت نه‌بووه ودلی نه‌شكاوه چونكه ئافره‌تێك بووه له هه‌موو بۆنه‌كاندا یارمه‌تی ده‌ری بووه بۆیه ئه‌میش پڕ به‌دل خۆشی ویستووه ده‌فه‌رمووێت: "انی رزقت حبها" رواه مسلم. واته:خۆشه‌ویستی خه‌دیجه له‌لایه‌ن خواوه پێم به‌خشراوه. ئه‌میش له‌وه‌لامی عائیشه‌ی دایكی موسلمانان كه هه‌موو جارێك پێغه‌مبه‌ر باسی چاكه وگه‌وره‌یی خه‌دیجه‌ی ده‌كرد عائیشه ده‌یگووت ئه‌وه :ژنێكی به‌سالا چووبوو ئه‌وا خوای گه‌وره له‌و باشتر وناسكتری پێداوی. پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده خه‌دیجه‌ی خۆشده‌ویست تاوه‌كو دوای مردنی خه‌دیجه هه‌رده‌م وه‌فای بۆ هه‌بوو بۆیه عائیشه ده‌لێـت كاتێك مه‌ڕێكمان سه‌رده‌بڕی پارچه پارچه‌ی ده‌كردو ده‌ینارد بۆ براده‌ره‌كانی خه‌دیجه،بۆیه منیش پێم ده‌ووت تۆواده‌زانی هیچ ئافره‌تی تر بێجگه له و له‌دونیادا نه‌بووه به‌لام پێغه‌مبه‌ر وه‌لامی ده‌دایه‌وه (إنها كانت، وكانت، وكان لي منها ولد).صحيح البخاري كتاب فضائل الصحابة .(واته ئه‌و ئه‌ونده زیاتریش بوو بۆ من وه‌كوڕێكم له‌وپێ به‌خشرا )ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه عائیشه من هه‌رده‌م عاشقێكی به‌وه‌فام بۆ مه‌عشوقه‌كه‌م كه خه‌دیجه یه ئه‌گه‌رچی پیریش بێت و له‌دونیاش نه‌مابێت.كێ هه‌یه له‌ژیانیدا ئه‌م هه‌موو وه‌فایه‌ی نواندبێت به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی ،ئایا ئه‌وه گه‌وره‌ترین وانه نیه بۆ ئێمه‌ی موسلمان وبۆئه‌وانه‌ش كه قسه به‌م زاته ده‌لێن.ئه‌م به‌لگه‌یه به‌سه بۆ سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی پاك له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ بوون. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چۆن خه‌دیجه‌ی خۆشناوێت كه به خۆی مال ومنالی له‌خزمه‌تی ئه‌م زاته‌دا بوون بۆ پشتیوانیكردنی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی،كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ئه‌شكه‌وت بۆ یه‌كه‌م جار فریشته‌ی وه‌حی بینی زۆر ترسا بۆ كوێ چوو بۆلای مامی یان كوڕه‌مامه‌كانی ؟نه‌خێر بۆلای خه‌دیجه‌ی خێزانی و دۆستی خۆشه‌ویستی گه‌ڕایه‌وه ته‌واوی به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه ئه‌مه واته متمانه‌ی ته‌واوی پێ هه‌بووه ،بۆیه هه‌رواش بوو كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌ترسا له‌وه‌ی نه‌وه‌ك شێت بووبێت ،به‌لام خه‌دیجه دلی خۆشده‌كرد و ده‌یوت : (كلا، أبشر، فوالله لا يخزيك الله أبداً، إنك لتصل الرحم، وتصدق الحديث، وتحمل الكلَّ، وتقري الضيف، وتعين على نوائب الحق) . (سوێند به‌خوا ئه‌و خوایه هه‌رگیز سه‌رشۆڕت ناكات ،تۆله‌گه‌ل خزمه‌كاندا په‌یوه‌ندیت باشه،وه‌ڕاستگۆیت،یارمه‌تی لێقه‌وماوان ده‌ده‌یت،وڕێزی میوان ده‌گریت،وه‌پشتیوانی ڕاستی وهه‌ق ده‌كه‌یت) ئه‌مه‌ووته شیرینه‌كانی خه‌دیجه‌ی به‌رز وبه‌رێز بوون ،به‌ر له‌وه‌ی ببێته موسلمان ،ئینجا ده‌ستی گرت وبردی بۆلای ئامۆزاكه‌ی وئیتر پێغه‌مبه‌ر دلنیا بوو كه پێغه‌مبه‌ره. ئه‌م ئافره‌ته به‌ڕێزه به‌م شێوه‌یه بوو بۆیه جارێكیان كه ئه‌هات شیری بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌هێنا یه‌كسه‌ر جبریل علیه السلام هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ووتی :ئه‌وا خه‌دیجه هات وهه‌ندێك شیری پێیه وكه‌هات سه‌لامی لێبكه‌و موژده‌ی پێبده به‌مالێك له زێڕ له‌ناو به‌هه‌شت كه‌نه ده‌نگ وهه‌رای تیایه نه‌ماندووبوون.رواه مسلم ئه‌مه له‌پاداشتی ئه‌م چاكه‌یه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)هه‌یبوو ،ئه‌م خێزانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌م شێوه‌ی بوو بۆیه پێغه‌مبه‌ریش له‌گه‌لیدا به‌م شێوه‌بوو.له ڕیوایه‌تی موسلم هاتووه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر ژنی به‌سه‌ر خه‌دیجه نه‌هێناوه تاوه‌كو دوای مردنی ئینجا هێًناویه‌تی به‌لام ئه‌وكاتیش دلی هه‌رلای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بووه. جارێكیان هاله‌ی كچی خوه‌یلد هات له ده‌رگادا داوای مۆله‌تی كرد بێته ژووره‌وه یه‌كسه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یادی ده‌نگی خه‌دیجه‌ی كرده‌وه وزۆر دلی خۆش‌بوو ووتی خوابكات هاله ی كچی خوه‌یلد بێت،ئیتر ئه‌وه‌بوو دیسان عائشه گۆڕا،ووتی ئه‌وپیره‌ژنێكی قوڕریش بوو ئیتر نه‌ماوه‌و خوا له‌و گه‌نجتر ی پێداوی.ئه‌مه‌ش له [ صحيح مسلم ] دا هاتووه. له‌ڕیوایه‌تێكی تردا ده‌لێت كه وا پێغه‌مبه‌ر خوا زۆر باسی خه‌دیجه‌ی ده‌كردو منیش پێم ده‌ووت ئه‌مه‌پیره‌ژنێك بوومردو خوا له‌و جوانتروگه‌نجتری پێداوی به‌لام پێغه‌مبه‌ری خوا ڕووی گرژ كرد‌و ته‌نها كاتی هاتنی هه‌وه‌روتریشقه ئاوه‌ها ڕووی گرژ ده‌بوو تاوه‌كو بۆی ده‌رده‌كه‌وت بارانی ره‌حمه‌ته ئینجا رووی خۆش ده‌بوو. مسند امام حاكم كتاب الادب على مسلم وبخاري ولم يخرجاه . له صه‌حيحي بوخاریدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌موویه‌تی : (خير نسائها مريم ابنة عمران، وخير نسائها خديجة) . چاكترین ئافره‌ت مه‌ریه‌می كچی عیمران وخه‌دیجه‌ن. كه‌واته ئه‌م پێغه‌مبه‌ره كانگای خۆشه‌ویستی ووه‌فا بووه ئه‌وانه‌ی كه‌باس له‌خۆشه‌ویتی ده‌كه‌ن باژیانی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره بخوێننه‌وه،ئه‌وانه‌ی باسی مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن با بزانن ئه‌م پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند ڕێز‌و خۆشه‌ویستی له ئافره‌ت داناوه ،بزانن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئافره‌تێكی له‌خۆی گه‌وره‌تر به پازده ساڵ هێنا ئه‌و جۆره وه‌فایه‌ی بۆ ده‌بێت ؟ئیتر له‌لای هاوسه‌ره نوێیه چوارده‌ساله‌كه‌یشی هه‌ر باسی ده‌كات وتاوه‌كو دڵیشی ده‌تۆرێت به‌لام هیچ گوێی پێنادات چونكه ئه‌و عاشقی خه‌دیجه بووه پڕبه‌مانای ووشه. ئه‌وه‌تا كاتێك مناڵه‌كه‌یان ده‌مرێت به‌شیره‌خۆری ئیتر خه‌دیجه وه‌كو دایكێكی به‌سۆز ده‌لێت ئه‌وا شیر هاتۆته ناو سینه‌م خۆزگه‌مناله‌كه‌مان شیرخواردنه‌كه‌ی ته‌واو كردبا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی ده‌فه‌رمووێ:ئه‌و له‌به‌هه‌شت شیر ده‌خوات.به‌لام خه‌دیجه‌ی به‌سۆز ده‌لێت ئه‌گه‌ر بزانم وایه‌ئه‌وا دلم ئاسووده ده‌بوو.پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی گه‌ر ده‌ته‌وێت گوێبیستی ده‌نگی بیت ئه‌وا داوا له‌خوا ده‌كه‌م كه ده‌نگی ببیسیت.به‌لام خه‌دیجه‌ی باوه‌ڕ پته‌و ووتی:نه‌خێر باوه‌ڕم به‌خواو پێغه‌مبه‌ر هه‌یه.ئیتر لێره‌دا هێزی باوه‌ڕی خه‌دیجه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.كه چ ژنێكی باوه‌ڕدار بووه.سنن ابن ماجة.كتاب الجنائز . به‌لام پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو خێزانه‌كانیشی خۆشویستووه به‌لام له‌گه‌ل خه‌دیجه‌دا زیاتر تێكه‌ل بووه چونكه له ناسكترین وناره‌حه‌تترین كاته‌كانی ژیانیدا له‌گه‌لی ژیاوه كه قۆناغی بانگه‌وازی مه‌ككه بووه كه‌ئه‌و كات هه‌ژاروبێ ده‌سه‌لات بووه وته‌نها كه‌سێك كه باوه‌ڕی پێهێناوه‌به‌ر له‌هه‌مووان ئه‌وا خه‌دیجه‌ی هاوسه‌ری بووه.