گرفت و هیواو ئاواته‌كانت به قورئانى پیرۆز چاره‌سه‌ر بكه سوهه‌یب جه‌میل عه‌لى پاش سوپاس و حه‌مدى بێپایان بۆخواى گه‌وره و میهره‌بان .. سه‌لام و ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره له‌ئێوه‌ى خوێنه‌ر بێت .. له‌م رۆژگاره‌ى ئه‌مڕۆماندا زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆمان دووچارى كێشه و گرفت بووینه‌ته‌وه‌و، له‌به‌ر په‌له‌بوونمان و بۆزووتر گه‌یشتن به‌ئاوات و ئومێده‌كانمان بیرمان چۆته‌وه له‌ده‌رگاى ئه‌وكه‌سه بده‌ین كه‌پشت و په‌نا و گه‌وره‌ى هه‌مووكه‌سه‌كانه .. ئێمه گوناهبارین و ماڵوێرانین كه‌له‌ده‌رگاى ئه‌وكه‌سه ناده‌ین خاوه‌نى دانه‌رى زه‌وى و ئاسمانه‌كانه، خۆى ده‌فه‌رمووێت" فادعوني استجب لكم " واته: داوام لێبكه‌ن وه‌لاَمتان ده‌ده‌مه‌وه، كه‌واته داوا ورازونیازى ئێمه گوناهبارچییه بۆئه‌وه‌ى له‌وخودایه گه‌وره‌یه داواى بكه‌ین .. ره‌نگه زۆربه‌مان جۆرى ئه‌وداوایه و نزاكه نه‌زانین یاخود هه‌وڵمان نه‌داوه خۆمانى لىَ شاره‌زا و ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین .. بفه‌رموو وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك و به‌گه‌یشتنى ئامانج و هیواكانت ئه‌م چه‌ند نزایه بخوێنه‌و به‌رده‌وام روو له‌خواى گه‌وره بكه به‌تایبه‌تى تر به‌رله‌بانگى به‌یانى چونكه له‌وكاته‌دا خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ فریشته‌كانى دێته ئاسمانى یه‌كه‌مه‌وه‌و، داوا له‌به‌نده‌كانى ده‌كات چى داواده‌كه‌ن و چیتان پێویسته بیڵێن و من وه‌لاَمتان ده‌ده‌مه‌وه .. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ماڵه‌كه‌ت ئاوه‌دان بێت و ئاواتى چه‌ندین ساڵه‌ت بێته دى به‌له‌دایك بوونى منداڵێك ته‌نها ئه‌م نزایه بكه و له‌خواى گه‌وره بپاڕێوه رَبِّ هَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ .. رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ ئه‌گه‌ر ترس و بیم دڵه‌كه‌ى گرتووى و به‌رده‌وام ترس له‌دڵتدا هه‌یه ئه‌م نزایه بكه رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پله‌ى شه‌هاده‌تت به‌نه‌سیب بێت ئه‌م نزایه بكه رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆت و نه‌وه‌كه‌ت له‌سه‌ر نوێژكردن به‌رده‌وام بن ئه‌م نزایه‌ت به‌سه رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ الدُعَاءِ ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته ژن و منداڵه‌كانت ساڵح بن ئه‌م نزایه‌شت له‌یاد نه‌چىَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا خۆئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خانوویه‌كى به‌ره‌كه‌تدارت هه‌بێت ئه‌م نزایه‌ش بخوێنه رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ بۆئه‌وه‌ى شه‌یتان لێته‌وه به‌دووربێت به‌رده‌وام ئه‌م دوعایه بڵێوه و بیخوێنه رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ بۆترسان له‌سزاى به‌سۆى جه‌هه‌ننه‌م ئه‌م دوعایه بخوێنه وهه‌موو كاتێك له‌بیرت بێت رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ئه‌گه‌ر ترست له‌وه‌هه‌بوو خواى گه‌وره كاروكرده‌وه‌كه‌ت قه‌بوڵ نه‌كات ئه‌م نزایه بخوێنه رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ئه‌گه‌ر هاتوو بێزار و خه‌فه‌تباریى رووى تێكردى ئه‌م نزایه بخوێنه أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّه بیریشت نه‌چێت دواى هه‌موو نوێژێك ئایه‌تى پیرۆزى الكرسی بخوێنه .. هه‌روه‌ها به‌رله‌وه‌ى ده‌ست به‌هه‌ركارێك بكه‌یت بڵىَ "بسم الله الرحمن الرحیم" چونكه ئه‌وه‌ت له‌بیربىَ له‌رۆژى قیامه‌تدا كه‌نووسراوى كرده‌وه‌كانت ده‌درێته ده‌ست به‌رله‌وه‌ى بیخوێنیته‌وه ئه‌وا ده‌ڵێى" بسم الله الرحمن الرحیم " ئه‌گه‌ر له‌دنیا واتگوتبێت، ئه‌وا له‌قیامه‌تدا به‌ئاسانى دێته‌وه سه‌رزمانت كه‌مایه‌ى رزگاربوونته له‌ناڕه‌حه‌تیه‌كانى ئه‌و دنیا .. خۆئه‌گه‌ر تاوانیشت زۆربێت ئه‌وا خواى گه‌وره پێت ده‌ڵىَ: ئه‌ى به‌نده‌كه‌م .. تۆ لێره‌وه‌ش به " الرحمن الرحیم " بانگت كردم، دڵنیابه ده‌كه‌ویته باوه‌شى ره‌حمى منه‌وه .. خواى گه‌وره ره‌حم به‌هه‌موولایه‌كمان بكات و له‌سزاى قیامه‌ت و دۆزه‌خ بمانپارێزێت وامان لێبكات زمانمان پاراو بێت به‌خوێندنى ئه‌م نزایانه كه‌بیرخستنه‌وه‌یه‌كه بۆخوشكان و برایانى خۆشه‌ویستم، ئێوه‌ش له‌نزاى خێر بێبه‌شمان نه‌كه‌ن . ئاماده‌كردنى: سوهه‌یب جه‌میل عه‌لى