دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه ساتێك له‌خزمه‌تی چواره‌م خه‌لیفه‌و ئه‌میری ئیمانداران: عه‌لی كوڕی ئەبووتالیب (ڕه‌زای خودای لێبێت) الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده....و بعد: ئەگەر بەوردی تەماشایەكی مێژووی ئیسلام بکه‌ین ئه‌بینین كە چاك ترین و پاكترین و خاوێنترین ئەو سه‌رده‌مه‌یه که پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵە به‌ڕێزه‌کانی تێیدا ژیاون. ئەو که‌ڵه‌پیاوه‌جوامێرانه‌ی که ئەستێرە ی درەوشاوه‌بوون كە هەڵبژێردرابوون. كە ئەركی بڵاوكردنەوەی پەیامی ئیسلامیان له‌ئه‌ستۆبوو ، بەڕاستی ئەوانە هەڵبژێردراوی نێو دروستكراوەكانی خودان لە دوای پێغه‌مبه‌ران (عليهم السلام) سه‌عدی کوڕی زه‌ید ئه‌ڵێ ؛پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی ده‌که‌س له‌به‌هه‌شتن .ئه‌بوبه‌کر له‌به‌هه‌شتایه.عومه‌ر له‌به‌هه‌شتایه ،علی له‌به‌هه‌شتایه،عوسمان له‌به‌هه‌شتایه ،ته‌ڵحه له‌به‌هه‌شتایه ،زوبه‌یر له‌به‌هه‌شتایه،ئه‌بو عوبه‌یده له‌به‌هه‌شتایه ،عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی عه‌وف له‌به‌هه‌شتایه، سه‌عد له‌به‌هه‌شتایه ،هاوڕێکه‌تان له‌به‌هه‌شتایه) [ اخرجه الترمدی فی کتاب المناقب/ واسناده صحیح] هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هه‌رچوار خه‌لیفه سه‌ڕاسته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) [ئەبوبەكری صدیق، عومەری كوڕی خەتاب، عوسمانی كوڕی عەففان،علی کوڕی ئه‌بوتالیب] (ڕه‌زای خودایان لێبێت) پێغه‌مبه‌ری خودا وه‌سیه‌تی کردووه بۆمان که‌ده‌ست گر بین به‌ڕێبازه‌که‌یی و ڕێبازی نیشته جێ هۆشمه‌نده‌کانی ئه‌فه‌رمووێ (.. فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء المهديين الراشدين...)دەست بگرن بە رێبازى من و رێبازى نیشتەجێ یەكانى من،بۆیه به‌ڕاستی لەبەر ئەو فەزڵ و چاكە زۆره‌ی که بەسەرمانەوە هەیانە؛ پێویسته بەشێك لەو هەقەیان بەجێ بگەیەنین. چونكە ئەوان وەكو خەڵكی تر نین، نە لە زانستیان و نە لە كردەوەیان كەس پێشیان نەكەوتوە و كەسیش پێیان ناگات. ئا بەوانە خودای په‌روه‌ردگار دینەكەی سەرخست و بەهێزكرد.بۆیه پێویسته باسی فەزڵی ئه‌م هاوەڵه به‌ڕێزانه بکه‌ین که‌هه‌میشه زیندوون و به‌زیندوویی ئه‌مێنه‌وه هه‌رچه‌نده فه‌زڵه‌کانیان هه‌تا باس بکرێ وه‌ك دڵۆپێکه له‌ده‌ریا ته‌واو نابێ بەهۆی ئەو مێژوە پرشنگداره‌یان كە پڕە لە پاڵەوانێتی و سەروەری و شكۆمەندی و دەسكەوتی مەزن، ئه‌و ئازار‌و میحنه‌ته‌ی ئەوان كێشاویانە هەر لە ئێش و ئازار و دەردەسەری لە پێناوی ئیمان بەخودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و بانگەواز كردن بۆ دینی ئیسلام، بەجێ هێشتنی ماڵ و منداڵ و نیشتمان، تێكۆشانیان لە پێناوی خوادا بە ماڵ و گیانیان، بێ ژماره ، خودای په‌روه‌ردگار یارمه‌تی ده‌رمان بێت له‌م بابه‌ته ئه‌چینه یه‌کێك له‌خزمه‌تی ئه‌م خه‌لیفه سه‌رڕاست و به‌ڕێزانه ئه‌ویش عه‌لی كوڕی ئەبو تالیبی كوڕی عەبدولموتەللیبی كوڕی هاشمی كوڕی عەبدمەنافە،چوارەم خه‌لیفەو ئەمیرى ئیمانداران بوولە ساڵى ٣٥ بۆ ٤٠ كۆچى ، ئیمامی عه‌لی ئامۆزا‌و زاوای پێغه‌مبه‌ری خودا بوو (صلی الله علیه وسلم ) دایكی ناوی: فاتیمەى كچى ئەسەدى كچی هاشمی كچی عەبد مەنافە،ئیمامی عەلی (رەزای خودای لیبێت) ناسراو بوو به ئەبولحەسەن، پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) ناوی (ئەبو توراب)یشی لێنابوو.(سهل)ی كوڕی (سعد)(خودای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پیاوێك له تیره‌ی مه‌روان كرابه كارمه‌ند له‌سه‌ر مه‌دینه، (سعد)ی بانگ كرد و وتی: ده‌بێ جنێو به علی بده‌یت، سهل به‌قسه‌ی نه‌كرد، وتی: وه‌ك ئه‌وه‌ت نه‌كرد، ده‌بڵێ: له‌عنه‌تی خودا له (أبو تراب)، (سهل) وتی: علی هیچ ناوێكی نه‌بووه لای شیرین تر بێت له (أبو تراب) و زۆری پێ‌خۆش‌بوو به‌و شێوه بانگ بكرایه. (أبو حازم الراوی) وتی: هه‌واڵمان بده‌رێ بۆچ به (أبو تراب) ناونراوه؟ وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) دێت بۆ ماڵی (فاطمه)(خودای لێ ڕازی بێت) علی له‌ماڵ نابێت، ده‌فه‌رموێ: (ئامۆزاكه‌ت له كوێیه؟) ده‌ڵێ: شتێك ڕویدا له نێوانماندا لێم تورا و ده‌رچوو، لای من نیوه‌ڕۆ خه‌وی نه‌كرد، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) به‌كه‌سێكی فه‌رموو: (بزانه له كوێیه؟) هاته‌وه و وتی: یا رسول الله واله مزگه‌وت ڕاكشاوه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) هات بۆلای ڕاكشابوو عه‌باكه‌ی له‌لا ته‌نیشتی كه‌وتبووه خوار و پشتی خوڵاوی بوبوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) خۆڵه‌كه‌ی ده‌سڕی و دیفه‌رموو: (هه‌سته أبوتراب، هه‌سته ابو تراب)[.بخاری/المساجد-٤٣٠] هه‌ڵبه‌ته هەر له منداڵیه‌وه موسوڵمان بووە و ته‌مه‌نی هەشت ساڵان بووە. ئیمامی عه‌لی (ڕه‌زای خودای لێبێت) خاوه‌نی پله‌وپایه یه‌کی زۆر بووه (سعد)ی كوڕی (أبو وقاص)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ:( خَلَّفَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) عَلِيَّ بْنَ أَبِي طَالِبٍ (رضي الله عنه) فِي غَزْوَةِ تَبُوكَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، تُخَلِّفُنِي فِي النِّسَاءِ وَالصِّبْيَانِ؟ فَقَالَ: (أَمَا تَرْضَى أَنْ تَكُونَ مِنِّي بِمَنْزِلَةِ هَارُونَ مِنْ مُوسَى، غَيْرَ أَنَّهُ لَا نَبِيَّ بَعْدِي). [بخاري / المغازي/ ٤١٥٤] واته؛ كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) چوو بۆ جه‌نگی (تبوك) (علی)كوڕی (أبو طالب)ی كرد به جێنشینی خۆی له‌سه‌ر مه‌دینه، وتی: یارسول الله جێم ئه‌هێڵی له‌گه‌ڵ ژن ومنداڵدا؟ فه‌رمووی: (ئایا ڕازی نابیت تۆ بۆ من وه‌ك هارون بیت بۆ موسی، ئه‌وه‌نده هه‌یه دوای من پێغه‌مبه‌ر نایه‌ت) وهەروەها عائیشه دایکی ئیمانداران( ڕه‌زای خودای لێبێت ) ئه‌گێڕێته‌وه ئه‌ڵێ ؛به‌ره‌به‌یانێك پێغه‌مبه‌ری خودا( صلی الله علیه وسلم ) ده‌رچوو و بورده‌یه‌کی سوفی له‌سه‌ر شان بوو ، پاشان عه‌لی و فاطیمه‌ی و حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی ی خسته ژێر کراسه‌که وه‌و ئه‌مچا ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی ( ۚ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا ) {الاحزاب-٣٣} واته؛ به‌ڕاستی خودا ته‌نها ده‌یه‌وێت هه‌موو ناپاکی و ناسازی و نادروستیه‌ك له ئێوه دوور بخاته‌وه ئه‌ی خاوخێزانی ماڵی پێغه‌مبه‌رو به‌ته‌واوی پاکتان بکاته‌وه (دوور له‌هه‌موو ناته‌واوی و قسه‌و قسه‌ڵۆکێك) [ اخرجه مسلم کتاب فصائل الصحابه باب ماجاء فضل علی ٢٤٠٨] زه‌یدی کوڕی ئه‌ڕقه‌مه بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه ئه‌ڵێ ؛پێغه‌مبه‌ری خودا( صلی الله علیه وسلم ) له‌نێوان مه‌ککه‌و مه‌دینه‌دا له‌لای جۆگه‌له‌یه‌ك ووتارێکی بۆ خوێندین که‌پێی ده‌وترا (خم) فه‌رمووی( ئه‌ی خه‌ڵکینه من دووشتی سه‌نگینم له‌نێوانتاندا به‌جێ هێشتووه، یه‌کێکیان له‌وه‌که‌ی تریان گه‌وره‌تره ) ئه‌وه‌بوو باسی قورئانی کرد و زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر کرده‌وه‌و پاشان فه‌رمووی (هه‌روه‌ها خانه‌واده( اهل البیت) خواتان به‌یاد دێنمه‌وه له‌ئاست ئه‌هلو به‌یته‌که‌م .خواتان به‌یاد دێنمه‌وه له‌ئاست ئه‌هلو به‌یته‌که‌م ،خواتان به‌یاد دێنمه‌وه له‌ئاست ئه‌هلو به‌یته‌که‌م )پرسیاریان له‌زه‌ید کرد ئه‌هلو به‌یته‌که‌ی کێن ؟ئه‌ویش ووتی ؛ئه‌وانه‌ن که خێر‌و صه‌ده‌قه‌یان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کرابوو ، ئالی عه‌لی و ئالی عه‌قیل و ئالی جه‌عفه‌رو ئالی عه‌بباسن .به‌زه‌یدیان ووت هه‌موو ئه‌مانه له ئه‌هل و به‌یتین؟ ووتی به‌ڵێ .[باب فضائل اهل بیت النبی ٢٤٢٤] ئیمامی عه‌لی( ڕه‌زای خودای لێبێت) له‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێپه‌یداکردو له‌هاوڕێکانی چیاکرده‌وه ئه‌وه‌بوو، سَهل ی كوڕی (سعد)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله عليه وسلم) ڕۆژی خه‌یبه‌ر فه‌رمووی: (ئه‌م ئاڵایه ده‌ده‌مه ده‌ستی پیاوێك خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سه‌ركه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات، خودا و پێغه‌مبه‌ری خۆشده‌وێ و، خودا‌و پێغه‌مبه‌ریش خۆشیان ده‌وێت). ده‌ڵێ: خه‌ڵك ئه‌و شه‌وه‌یان ڕۆژ كرده‌وه به‌و باسه‌وه: ده‌بێ كامیان ئه‌و ئاڵایه‌ی بدرێتێ، كاتێ خه‌ڵك ڕۆژیان لێبوویه‌وه، به‌یانی زوو ڕۆیشتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) هه‌موویان خوازیاری ئه‌وه بوون ئه‌وئاڵایه‌یان بدرێتێ، فه‌رمووی: (علی كوڕی أبو طالب له كوێیه؟). وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌و له‌ده‌س ئازاری هه‌ردوچاوی ده‌ناڵێنێ. فه‌رمووی: (بنێرن به دوایدا) هێنایان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) تفی كرده هه‌ردووچاوی و بۆی پاڕایه‌وه، چاك بو هه‌روه‌ك ئازاری نه‌بوبێت، ئاڵاكه‌ی دایه ده‌ستی، ئیمامی عه‌لی (ڕه‌زای خودای لێبێت) وتی: یارسول الله له‌گه‌ڵیان نه‌جه‌نگین تاوه‌ك ئێمه یان لێدێت؟ فه‌رمووی: (له‌سه‌ر خۆ بڕۆ ناویان تا ده‌گه‌یته قه‌راغی ماڵه‌كانیان، دوایی بانگیان بكه بۆ ئیسلام هه‌واڵیان بده‌رێ به‌وه‌ی واجبه له‌سه‌ریان له ئه‌ركی خوایی، سوێند به‌خودا، ئه‌گه‌ر خودا به‌هۆی تۆوه یه‌ك كه‌س ڕێنمایی بكات بۆتۆ چاكتره له هه‌رچی وشتری سوور هه‌یه).[(مه‌به‌ست سامانی دینیایه)[.بخاری /الجهاد ٣٧٨٣] ئه‌وه‌بوو له‌ڕۆژی خه‌یبه‌ر مه‌رحه‌بی یه‌هودی هاته ده‌ره‌وه‌و هاورای ئه‌کردوو ئه‌ی ووت ؛خه‌یبه‌ریش ئه‌زانێ که‌من مه‌رحه‌بم ،چه‌ك به‌هێزوو به‌ئه‌زموون چاو نه‌ترسم ،هه‌ر که‌شه‌ڕ بوو بڵێسه‌م دێ و ناترسم .ئیمامی عه‌لیش وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێ ؛(من ئه‌وه‌م دایکم ناوی لێناوم حه‌یده‌رم ،وه‌کو شێری دارستان دیمه‌ن سه‌یرم ،دوژمن ئه‌کوژم و به‌زۆری و تاقی ئه‌بڕم) [اخرجه مسلم فی کتاب الجهاد،باب الفضل الصحابه] هه‌روه‌ها له‌ڕۆژی خه‌نده‌ق دا ئیمامی عه‌لی ده‌رچوو بۆ ڕووبه‌رو بوونه‌وه‌ی عه‌مری کوڕی عه‌بدود،پێی ووت ؛ئه‌ی عه‌مر تۆپه‌یمانت به‌خودا داوه که‌وا هه‌ر قوره‌یشیه‌ك داوای یه‌کێك له‌و دوو پێویستیه‌ت لێ بکات ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌یته‌وه ،ئه‌ویش ووتی به‌ڵێ ؛ئه‌مچا ئیمامی عه‌لی فه‌رمووی من بانگت ئه‌که‌م بۆلای خودا‌و پێغه‌مبه‌ری خودا‌و بۆلای ئیسلام .عه‌مر ووتی من پێوستیم به‌وه نیه.ئیمامی عه‌لی ووتی که‌واته داوی موباره‌زه‌م له‌گه‌ڵ بکه .ئه‌ویش ووتی ئه‌ی کوڕی برام ؟ به‌خودا حه‌ز ناکه‌م بتکوژم .ئیمامی عه‌لی فه‌رمووی سوێند به‌خودا من حه‌ز ئه‌که‌م بتکوژم .ئیتر عه‌مر له‌خۆبایی گه‌رم بوو له‌ئه‌سپه‌که‌ی دابه‌زی و ملی لێکرده‌وه‌و دای به‌نێوچاویدا پاشان هاته به‌رامبه‌ر به ئیمامی عه‌لی و مه‌باره‌زه‌ی له‌گه‌ڵ کرد ،ئه‌وه‌بوو ئیمامی عه‌لی کوشتی .جاپێش موباره‌زه‌که عه‌مر ئه‌ی ووت ولقد بحجت من النداء ** لجمعهم هل من مبارز ووقفت إذ حین المشجع ** بموقف اقرن المناجز ولداك انی لم أزل ** متسرّعاً قبل الهزاهز إنّ الشجاعة فی الفتی ** والجود من خير الغرائز ئیمامی عه‌لی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه لا تجعل فقد أتاك ** مجيب صوتك غير عاجز فی نية وبصيرة ** والصدق منجي كلّ فائز إنّي لأرجو أن أقيم ** عليك نائحة الجنائز من ضربةٍ نجلاء يبقى ** ذكرها عند الهزاهز[علی ابن ابی طالب ،للصلابی ص ٩٩] ئیمامی عه‌لی(ره‌زای خودای لیبێت ) فه‌زڵه‌کانی بێ ژمارن و هه‌تا باس بکرێ وه‌ك دڵۆپێکه له‌ده‌ریا ته‌واو نابێ لە پاڵەوانێتی و سەروەری و شكۆمەندی و دەسكەوتی مەزن، له موحەممەدی كوڕی حەنەفیەوە، كە كوڕی عەلى كوڕی ئەبوتالیبە( ره‌زای خودای لێبێت) ئەڵێ: عەلى هات بۆ ماڵەكەى عوسمان دواى ئەوەى شه‌هیدیان کرد، ڕۆیشتە ماڵەوە و دەرگاكەى پشكۆڵدا، خەڵك هاتن و دایان لەدەرگا، وتیان: ئەوەتا ئەو پیاوە كوژراوە، خۆ نابێ خەڵك بێ خەلیفە بن، جا كەس لە تۆ شایستەتر شك نابەین بۆ ئەم كارە. ئیمامی عەلى پێی گوتن: واز لە من بێنن ! من وەزیرتان بم باشترە لەوەى ئەمیرتان بم. ئەوانیش گوتیان: نەخێر، بەخودا كەس لە تۆ شایستەتر نییە بۆ ئەم كارە، ئەویش وتی: باشە كە هەر واز ناهێنن و هەر ئەبێت من بم، ئەبێ بەیعەت پێدانەكەم نهێنی نەبێ، ئەڕۆم بۆ مزگەوت، هەركەس ئەیەوێ بەیعەتم پێ بدا با بەیعەت بدا، پاشان دەرچوو بۆ مزگەوت و خەڵكی بەیعەتیان پێدا.. دوای ئه‌م هه‌موو ئازار‌و میحنه‌ته‌ی که كێشای هەر لە ئێش و ئازار هه‌تا شه‌هید بوون ئه‌وه‌بووله دواى جەنگى نەهرەوان كاتێك بارودۆخەكە هەندێك ئارام بوو ، سیان لە خەواریخەكان لە مەككە كۆبوونەوە و پەیمانیان دا كە ئەبێت عەلى كوڕى ئەبوتالیب و موعاویەى كوڕى ئەبوسوفیان و عەمرى كوڕى عاص بكوژن. وتیان: خۆمان لە خودا نزیك ئەكەینەوە بە كوشتنى ئەم سیانە .ئه‌وه‌بوو نه‌خشه‌یان کێشا که‌عەبدولڕەحمانى كوڕى مولجیمی ئەلمورادى وتى: من عه‌لى كوڕى ئەبو تالیب ئه‌کوژم ، بەڕكى تەمیم وتى: من موعاویە کوژم، عەمرى كوڕى بەكرى تەمیمیش وتى: منیش عەمرى كوڕى عاص ئه‌کوژم، لەسەر ئەوەش ڕێككەوتن كە لە دواى حەڤدەى ڕەمەزانەوە دەستدەكەن بە جێ بەجێ كردنی.کاره‌دڕندانه‌که‌یان .عەمر لە میسر بوو، موعاویەش لە شام بوو و عەلى لە كوفە، ئیبن مولجیم دەستى خۆى وەشاند، كاتێك كە عەلى كوڕی ئەبو تالیب دەرچوو بۆ نوێژى بەیانى، بە شمشێرێ كە هەفتەیەك به ژەهرئاویدابۆوه لێیدا.كاتێك كە لێیدرا ئیمامی عه‌لی( ڕه‌زای خودای لێبێت) فه‌رمووی : ئەگەرنه‌مردم ، ئەوە خۆم ڕوبەڕووى دەبمەوە، ئەگەریش مردم بە بەرانبەر كوشتنی من بیكوژنەوە (قسەى لەگەڵ حەسەن و حوسویندا دەكرد). ئیبن مولجیم سزای ئه‌م تاوانه گه‌وره‌ش شانازی ئه‌کرد وتى: نە بەخودا شتی وانابێ، ئەمن یەك هەفتە به ژەهرئاوم داوه. ئه‌وه‌بوو که‌ئیمامی عه‌لی وەفاتى كرد، ئه‌مچا هاتن هەردوو دەستی ئیبن مولجیمیان بڕى و هەردوو چاویان دەرهێنا، بەڵام هەر په‌شیمان نه‌بوو، كاتێك كە ویستیان زمانى ببڕن، ترسا، وتیان: ئێستاچیی ؟ واتە ئێستا ئەتەوێ تەوبە بكەى ئەویش وتی: بەڵكو دەترسم ماوەیەك بێ زمان بژیم و زیكرى خودای تیا نەكەم!(سبحان الله) !! ئا ئەمەیە گومڕایی و سەرلێشێواویی ئاشكرا، پەنا بە خودا، وەلیەك لە وەلیەكانى خودائه‌کوژێ و پاشان دەترسێ له ماوەیەك بژى و یادى خوداى تیا نەكات ! سه‌یری ئه‌م گومڕاییه ، بۆیه ئیمامی عه‌لی كوشتاری کردن له‌شه‌ڕی (نەهرەوان) که خه‌واریجه‌کان هه‌زار که‌س ئه‌بوون ،هه‌ر هه‌موویانی کوشت ،به‌ڵام سوپاکه‌ی ئیمامی عه‌لی ته‌نها چوار که‌سیان لێ کوژرا، له‌هه‌ندێ ڕیوایه‌ت هاتووه ئه‌ڵێ حه‌وتیان لێ کوژرا[ البدایه والنهایه ] له‌نێوانیاندا (مخدج) (داالثدیه‌ی) تێدابوو ،پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ی کردبوو له‌کاتی جیاوازیه‌ك که له‌نێوان موسڵماناندا درووست ئه‌بێ ،گروپێك ده‌رئه‌چن ،نزیکترین ئه‌و دووکۆمه‌ڵه‌یه له هه‌قه‌وه کوشتاریان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن ،له‌فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ئه‌فه‌رمووێ (ذاالثدیه) یان تێدایه [مسلم کتاب الزکاه.باب ذکر الخواریج] (خداج) واته ناته‌واو، نوقسان، هه‌ر بۆیه ئیمامی عه‌لی (ڕه‌زای خودای لێبێت ) له‌نێو کوژراوه‌کانیان به‌دوایدا گه‌ڕا هه‌تا دۆزییه‌وه ، که‌دۆزییه‌وه سوجده‌ی شوکری برد بۆ خودا جونکه زانی له‌سه‌ر حه‌قه .اخرجه احمد [اسناده صحیح] هه‌ڵبه‌ته له‌م زه‌مانه‌ش خەڵكانێكی زۆر هه‌ن که‌له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌واریجن و به‌م شێوه‌ن خوێنی موسڵمانانیان پێ حه‌ڵاڵه و خۆشیان زۆر پێ له‌خودا ترسه و زۆر خۆیان پێ له‌سه‌ر حه‌قه. دەبینین چۆن سنوری شەرعیان بەزاندووە ، تاقمێك له‌وانه شیعه‌کان لە خۆشویستنی كەسایەتیەكاندا،خۆشویستنێك كە سەری لێتێكداون، باس و هەواڵی ئاوها كە قبوڵناكرێ، دەستدرێژكەر بۆ سەر مافەكانی ئیمامی عەلى (ره‌زای خودای لێبێت) زیادەڕۆیی كردنێك ڕاده به‌ده‌ر که سەری كێشا بۆ نه‌وه‌کانی ئیمامی عەلیش،(ڕه‌زای خودای لێبێت) بەوڕاده‌یه‌ی که بڵێن ئیمامن و دیاری كراون و هەر وەكو پیغەمبەران (عليهم السلام) بە معصومیان بزانن.بەڵكو لە كتێبی (بحار الانوار)ى مەجلیسیدا (ج ٢٣ ـ ٢٧) و هیتر زیادەڕەوی لەمە گەورەترهه‌یه. ئه‌وه ئیمامی عه‌لی یه (ره‌زای خودای لیبێت ) ئه‌فه‌رمووێت: (خەڵكانێك بەڕادەیەك خۆشیان دەوێم تا دەیانباتە ئاگرەوە، خەڵكانێكیش بەڕادەیەك ڕقیان لێم دەبێ تا دەیانباتە ئاگرەوە)[أخرجه ابن أبي عاصم في (السنة) برقم (٩٨٣)، وقال العلامة الناصرالدين الألباني(اسناده صحيح على شرط الشيخين] به‌ڵێ ئەم جۆرە بیركردنەوە و شێوە زیادەڕەویانەش سەریان هەڵداوە.بەڵگەیەی ئەم ڕاستیەش ئەوەیە: ئەو ڕق لێبونەوه‌ى ئیمامی عەلى (ڕه‌زای خودای لیبێت) بەرانبەر هاوەڵە بەڕێزەكان، كە باسی لێوەدەكەن شیعه‌کان!! ئێمه لە هەواڵ و باسە صەحیحەكانیاندا شتی وای تێدا نابینین، بەڵكو ئێمە شتانی وامان بینیوە، كە بەڵگەن لەسەر مەزنی ئاشتی خۆشویستنیان لە بۆ یەكتری، لەگەڵ بینینی چەندین ڕوداوی پرشنگدار لە خۆشەویستی وخۆنەویستی و برایەتی و دۆستایەتی و ئامۆژگاری و ژن وژن خوازی بە ڕادەیەك كە هەر بە ویژدانێكی شەیدای ڕاستی ئەوانە ببینێت ئەو قسە ساختە و دەلەسە دوژمناوی و ڕقاوی و بوغزاویانە که‌شیعه‌کان ئه‌یڵێن بە درۆ دەخاتەوە.یه‌کێك له‌م وێنە پرشنگدارانە: هەر سێ خەلیفە سەر ڕاستەكە: ئەبوبەكری صدیق، عومەری كوڕی خەتاب، عوسمانی كوڕی عەففان، هانی عەلى دەدەن لە بۆ خواستنی فاتیمە وبەشداریش دەكەن لە ئامادەكرن و شایەتیداندا: عەلى (ڕه‌زای خودای لێبێت) ئەڵێ: (ئەبوبەكر و عومەر هاتنە لام و وتیان: بۆ ناڕۆی بۆلای پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) و باسێكی فاتیمەى لا بكەى)[أمالي) للطوسي (ص٣٩)، (بحار الأنوار] هەروەها دەڵێ: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) پێی وتم: (بڕۆ قەڵغانەكەت بفرۆشە بەهاكەییم بۆ بهێنە، تا پێداویستی ماڵ بۆ خۆت و فاتیمە ئامادە بكەم).عەلى (ره‌زای خودای لێبێت) ئەڵێ: منیش ڕۆیشتم و فرۆشتم بە عوسمانی كوڕی عەففان بە چوارسەد درهەمی ڕەشی كۆچی.كاتێك كە پارەكەم لێوەرگرت و ئەویش قەڵغانەكەى لێوەرگرتم.وتی: ئایا من بۆ تۆ لە قەڵغانێك زیاتر ناهێنم وە تۆش بۆ من لە دیرهەم زیاتر ناهێنی؟منیش وتم: بەڵێ.وتی: دە ئەو قەڵغانە دیارییە لە منەوە بۆ تۆ.منیش قەڵغانەكەو درهەمەكانم هێنا و ڕۆیشتم بۆلای پەیامبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) قەڵغان و درهەمەكانم پێداو باسی ئەوەى عوسمانم بۆ كرد ئەویش دوعای خێری بۆ كرد، پاشان مشتێكی لە درهەمەكان گرت و بانگی ئەبوبەكری كرد‌و دایە دەستیەوەو فەرمووی:(ئەى ئەبوبەكر بەم درهەمانە چەند پێداویستیەكی ماڵ بۆ كچەكەم بكڕە)[كشف الغمة، (١/٣٦٩)، بحار الأنوار] ئەنەس ئەڵێ: پێغه‌مبه‌ری خودا( صلى الله عليه وسلم) پێی وتم: (بڕۆ بانگی ئەبوبەكر وعومەر و عوسمان و عەلى و تەڵحە و زوبەیرم بۆ بكە، بە ژمارەى ئەوانیش لە پشتیوانان بانگهێشت بكە) ئەڵێ: منیش ڕۆیشتم و هەموویانم بانگ كرد، دوای دانیشتن پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: (بە شاهیدی ئێوە ئەوا من فاتیمەم لە عەلى مارەكرد لەسەر چوارسەد میسقاڵ زیو) [كشف الغمة ؛١/ ٣٥٨] وه‌هه‌روه‌ها عەلى (ڕه‌زای خودای لێبێت)كچەكەى خۆی (ئوم كەلسومی كچی فاتیمە) لە عومەری كوڕی خەتاب (ڕه‌زای خودای لێبێت) مارە دەكات، (خودا لە هەمویان ڕازی بێت). [فروع الكافي، كتاب النكاح، باب تزويج أم كلثوم ،٥/٣٤٦] ئیمامی عەلى (ڕه‌زای خودای لێبێت) منداڵەكانی بەناوی براو خۆشەویستە دینیەكانیەوە ناو دەنێت: ئەبوبەكری صدیق، عومەری كوڕی خەتاب، عوسمانی كوڕی عەففان [ أنظر كتب الأنساب كـ .عمدة الطالب، لابن عنبة] هەروەهابه‌منداڵه‌کانی ئه‌ڵێت :عەلى (ڕه‌زای خودای لێبێت) دەڵێ: (بەڕاستی ئە من هاوەڵانی پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه وسلم) بینیوە، دە بەخودا كەستان لەوان ناچن، سوێند بەخودا بە ڕۆژ بە سەر و قژی شێواو و تۆزاویەو دەیانتبینی بەهۆی دونیا نەویستیانەوە، شەوەكانیشیان بە شەو نوێژ و سوجدە و ڕاوەستانەوە زیندو دەكردەوە، جارێك گۆنایان و جارێك نێو چەوانیان لەزەوی دەنا بۆ دەربڕینی ملكەچی و زەلیلی بۆ خودای بەرز و پیرۆز، كە باسی ئاخیرەتیان بۆ دەكرا وەكو ئەوە وابوو بەسەر زوخاڵەوە وەستابن، بەهۆی درێژی و زۆری سوژدەكانیانەوە خەویان لێ نەدەكەوت، وەكو ئەوەی شتێكی ڕەق لە نێو چاوانیان بێت و تێیدا بسوڕێتەوە و نەهێڵێت بخەون و پشویەك بدەن، هەركە باسی خودابكرایە فرمێسك بە چاوەكانیاندا دەهاتە خوارەوە و دەم و چاویانی تەڕ دەكرد ودەلەرزان و دەهەژان وەكو چۆن دار لە ڕۆژی بای توند دا دەلەرێتەوە، لە ترسی سزا و بە ئومێدی پاداشت) وه‌هه‌روه‌ها ئیمامی عەلى منداڵی هەبوو بەناوى( ئەبوبەكرو عومەرو عوسمان، ئەبوبەكرو عوسمانیان لەگەڵ حوسەین لەڕوداوی(الطف)دا كوژران، بەڵام عومەریان تەمەنی زۆرتر كرد. (بحار الأنوار) (٤٢/٧٤) هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هەواڵ و باسانه هه‌مووی له صەحیحەكانیانداهاتووه‌شتی وای تێدانابینین که دژی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کان بێت . هه‌موو ئەو قسە ساختە و درۆ‌و دەلەسە دوژمناوی و ڕقاوی و بوغزاویانە به‌درۆ ئه‌خاته‌وه که شیعه‌کان باسی ئه‌که‌ن ، ئه‌هلی سوننه‌ت کۆڕاو یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که باشترین هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)دوای عوسمانی کوڕی عه‌ففان (ڕه‌زای خودای لێبێت) عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیبه (ڕه‌زای خودای لێبێت) هه‌ر بۆیه شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه ئه‌ڵێ ؛له ئه‌حمه‌ده‌وه ڕیوات کراوه ووتوویه‌تی ؛ هه‌رکه‌سێ له‌خیلافه‌تی عه‌لی بێده‌نگ بێ و هیچی له‌باره‌وه نه‌ڵێ ،ئه‌وه موبته‌دیعه و گومڕاتره له‌گوێدرێژه‌که‌ی ماڵی خۆیان. هه‌وره‌ها فه‌رمانی لێکردووه به سه‌لام لێنه‌کردن و دوور که‌وتنه‌وه لێ (هجر کردن) [مجموع الفتاوی،٤/٤٣٨] وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ نووسینی؛ به‌نده عه‌لی هه‌ولێری فێرگه ١٤٣٤ کۆچی به‌رامبه‌ر ٢٤/٣/٢٠١٣ تێبینی ؛ بۆنوسینی ئه‌م بابه‌ته زۆر سوودم وه‌رگرتووه له‌کتێبی (حقبة من التاريخ)دەمێك لە مێژوى ئیسلام که‌له نوسینی [ الشَێخ عُوسمَانِ مُحَمَّدٍ خَه‌مِيسِ ] خودابیپارێزێت