سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هه‌ڵوێستی ناحه‌زه‌ ڕافیزییه‌كان!!
گۆڕینی فۆنت



ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هه‌ڵوێستی ناحه‌زه‌ ڕافیزییه‌كان!!

هێمن عه‌بدولعه‌زیز 


ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه‌ بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه‌ بریتین له‌ئه‌ستێره‌ پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه‌ له‌وێ‌ ڕۆژێوه‌ تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه‌.. ڕۆژ له‌ دوا ڕۆژو سات له‌ دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ‌ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ‌ و ناكوژێته‌وه‌!!
یارانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌گه‌له‌بوون كه‌ خوای تاكوته‌نها بۆ گه‌وره‌ترین پیاوی سه‌ر زه‌وی.. بۆ پاكترین و خۆشه‌ویسسترین كه‌سی سه‌ر زه‌وی كردبوو به‌ بازووێكی پۆڵاینی ئایینه‌كه‌ی, تا له‌ خۆشی و نه‌هامه‌تی.. له‌ گه‌رماو له‌ سه‌رما.. له‌ تێرو له‌ برسییه‌تی به‌ هه‌موو سیفه‌تێكی جوامێری و مه‌ردایه‌تییانه‌وه‌ ده‌گه‌ڵیدا به‌شیان كردبوو.. به‌ڵكوو به‌شی ئه‌ویشیان له‌ ناخۆشییه‌كان به‌ زیاده‌وه‌ له‌سه‌ر شانی خۆ دا ئه‌نا.! ئاماده‌بوون هه‌موو گیان فیداییه‌ك بنوێنن به‌س بۆ ئه‌وه‌ قامكێكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بریندار نه‌بێت..! 
بۆیه‌ مه‌حوی شاعیر زۆر جوانی فه‌رمووه‌و وه‌سفیان ده‌كات و ده‌ڵێت: 
به‌ نووڕی عه‌كسی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده‌ مونعه‌كیس بوبون 
غه‌ریبی تازه‌ هاتوو ده‌یوت: ئه‌م پێغه‌مبه‌رستـــــــــــــانه‌ 

بۆیه‌ ئێمه‌ش لێره‌ ده‌ستمان داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م و به‌ پێویستمان زانی زۆر لایه‌نی گرنگ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌م ئه‌ستێره‌ پڕشنگدارانه‌ی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر كه‌ ئه‌بێ‌ بیزانین و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ردا بكه‌ین, كه‌ حه‌یفێ‌ زۆرێك له‌ مسوڵمانان هێشتا به‌ گه‌وره‌یی ئه‌م كه‌ڵه‌پیاوانه‌یان نه‌زانیوه‌!! بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی كه‌ له‌م نووسینه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه‌ به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ بده‌ین له‌وانه‌: 
(1) ئاماژه‌دان به‌وه‌ كه‌ یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)نه‌وه‌یه‌كی قوڕئانی بێوێنه‌ بوون.. 
(2) خۆشویستنی‌ هاوه‌ڵانی‌ پێغه‌مبه‌ر [ (صلى الله عليه وسلم) له‌ قوڕئان و سوننه‌ت و هه‌ڵوێستی زانایان.. 
(3) چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ خۆشویستنی‌ یارانی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) 
(4) شوێنكه‌وتنی یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) واجبه‌: 
(5) هه‌ڵوێستی‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به‌و فیتنه‌و ئاژاوانه‌ی‌ كه‌ كه‌وتبووه‌ نێوان هاوه‌ڵانی‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌! 
(6) هه‌قیقه‌تی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.. 
(7) حوكمی‌ جنێودان به‌ هاوه‌ڵانی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) 
(8) هه‌ڵوێستی‌ شیعه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ هاوه‌لاَنی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)" 
له‌وانه‌ هه‌ڵوێستی كوڵه‌ینی و خومه‌ینی نیقمه‌توڵڵای جه‌زائیرو ... هتد . 

فه‌رموون له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ ته‌واوی ئه‌م كتێبه‌ دابگرن :


 1435

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram