حوكمی ماچكردنی قوڕئان ئهبووئهنهسی تهوحیدی بسم الله الرحمن الرحیم پرسیار: ئایا حوكمی ماچكردنی قوڕئان دوای بەربوونەوەی لە شوێنێكی بەرز چییە؟ وەڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوا، هیچ بەڵگەیەك نازانین لەسەر شەرعییەتی ماچكردنی قوڕئان، بەڵام ئەگەر كەسێك ماچیكرد ئەوە هیچ تاوانێكی تێدا نییە، چونكە دەگێڕدرێتەوە لە هاوەڵی گەورە و بەڕێز عكرمەی كوڕی ئەبو جەهل(ڕەزای خوای لێبێ)كە قوڕئانی ماچ دەكردوو و دەیگوت:(ئەوە قسەی پەروەردگارەمە)، بە هەر حاڵ ماچكردن هیچ تاوانێكی تێدا نییە، بەڵام شەرعییش نییە و، هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر شەرعییەتی(واتە:لەسەر واجبیێتی یا سونەتیێتی-وەرگێڕ-)، بەڵام ئەگەر كەسێك لەبەر بە گەورەدانان و ڕێزلێنان لەكاتی بەربوونەوە لە دەستی یاخود لە شوێنێكی بەرز ماچیكردن ئەوە هیچ تاوانێكی تێدا نییە و هیچی تێدا نییە إن شاء الله. مجموع فتاوی ورسائل الشیخ ابن باز9/289. (فتاوی العلماء حول القرءان الكریم، جمع وترتیب:صلاح الدین محمود السعید). بەكورديكردنى: ئەبو ئەنەسی تەوحیدی