خوای گه‌وره له كۆتاییی سووره‌تی (الفرقان)دا له‌میانه‌ی كۆمه‌ڵێك وه‌سفی به‌نده باوهڕدارهكانیدا ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ لا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَاماً. [الفرقان: ٧٢]. زانایان و ڕاڤه‌كه‌رانی قورئان باسیان كردووه هه‌روه‌ك له (الدر المنثور) له هه‌ندێك له شوێنكه‌وتووان (التابعین)ه‌وه هێناویانه، وه‌ك مجاهد و الضحاك و عكرمة جگه له‌وانیش گوتوویانه كه مه‌به‌ست له‌و درۆیه‌ی له‌م ئایه‌تدا هاتووه، جێژنی موشریك و هاوهڵگیرانه؛ واته: ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی جه‌ژنی هاوه‌ڵگیران نابن، وه ئه‌مه‌ش ده‌قیان له‌سه‌ری هێناوه به ده‌ق، وه گومانی تێدا نییه كه ئایه‌ته‌كه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه كورت هه‌ڵنه‌هاتووه، بهڵاَم مه‌به‌سته‌كه شاهیدییه، وه ڕاسترین دوو قسه‌ش سه‌باره‌ت به شاهیدی ئاماده‌بوونه، وه‌ك دەڵێین: ئه‌وه‌ی شاهیدی جه‌نازه بێت، یان ئه‌وه‌ی شاهیدی ڕۆژی عه‌ره‌فه ببێت، وه هه‌روه‌ها. كه‌واته شاهیدبوون به ئاماده‌بوون ده‌بێت، جا ئه‌وانه‌ی شاهیدی درۆ ناده‌ن، ئه‌وانه‌ن به‌شداریی جێژنی بێباوه‌ڕان ناكه‌ن. زانایان كه ته‌فسیریان كردووه ئه‌م نموونه‌یان كردۆته نموونه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا كه هیچ گومانێكی تێدا نییه. باوه‌ڕدار شاهید و ئاماده‌ی جێژنه‌كانیان نابێت، یان شوێنی گاڵته‌وگه‌پ و یاری و گه‌مه‌كانیان ناكه‌وێت، وه‌ك زۆرێك له زانایان دانیان ناوه به‌مه‌دا و باسیان كردووه.