دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د - به‌گه‌وره‌گرتنی ئه‌ستێره‌كان.! شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثالثة) من أسباب الشرك تعظيم الكواكب الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: من أسباب الشرك ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م جۆره له هاوه‌ڵگیریی له كن صابیئییه‌كان هه‌بووه، هه‌روه‌ك لای گه‌لی ئیبراهیمیش سه‌لات و سه‌لامی خوای لێ بێت، كه له وڵاتی شام به ڕووی حه‌ڕڕان و چوارده‌وه‌ره‌كه‌یدا بوون، له‌وێ ئه‌ستێره‌یان ده‌په‌رست و په‌یكه‌ریان بۆ دروست ده‌كردن، وه تاكو ئێسته‌ش پاشماوه‌ی هه‌ندێ له‌و په‌یكه‌رانه هه‌ر ماون، ته‌نانه‌ت كاتێك زانایانی ئاسه‌وارو هه‌ڵكۆڵین له‌مانه‌یان كۆڵییه‌وه بینییان كه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه چه‌ندچاودێر (مراصد) و یه‌یكه‌ریان دروست كردووه و به‌رزیان كردونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك گۆڕپه‌رسته‌كان گۆڕه‌كانیان به پیرۆز ده‌زانی، ئه‌ولیاو دۆستانی خوایان به‌گه‌وره‌و پیرۆز ده‌زانی، ئه‌مانیش ئه‌ستێره‌كانیان به گه‌وره‌و پیرۆز ده‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه به گه‌وره‌یان ده‌گرتن و به‌ندایه‌تییان بۆ ده‌كردن، وا ده‌ر ئه‌كه‌وێت-خواش زاناتره- كه ئه‌مانه كاتێك ده‌یانبینی باران و ڕۆزی و خێر‌و به‌ره‌كه‌ت هه‌مووی وا له ئاسمانه‌وه دێته خوارێ، وه ده‌یانبینی-به باوه‌ڕی خۆیان- كه ئه‌مانه گه‌وره‌ترین شتانێكن له ئاسمانه‌وه بۆیان دێته خوارێ و سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئیتر ڕوویان كرده گه‌وره‌كردن و به پێرۆززانینی ئه‌م دروستكراوانه و پێگه‌یه‌ی له دڵیان‌دا كرده‌وه، شه‌یتانیش وای خستبووه هۆش و بیروباوه‌ڕیانه‌وه كه ئه‌گه‌ر هات و فڵانه ئه‌ستێره له فڵانه كات و شوێندا ده‌ركه‌وت ئه‌وه ئیتر مانای وێرانكارای و له‌ناوچوونه، بومه‌له‌رزه ڕووده‌دا، زه‌وی ڕۆ ده‌چێت.. وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر فڵانه ئه‌ستێره‌ش به‌دیار كه‌وت و له فڵانه ئه‌ستێره‌ی تر نزیك بۆوه، ئه‌وه مانای خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و باران بارینه، خۆش و گوشادییه.. شه‌یتان به‌م شێوه‌یه نیگای ده‌كرده لای فاڵچی و ئه‌ستێره‌ناسه‌كانیان، تا وای فریوی دان كه به‌م شێوه گه‌وره‌ییه ده‌یانڕوانییه ئه‌ستێره‌كان و باوه‌ڕیان وابوو كه كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر جیهانی خوار خۆیان ده‌بێت، وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ڕوو ده‌دات به هۆی كاریگه‌ری و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌وه‌یه، ئه‌م بیروباوه‌ڕه تاكو ئێسته‌ش ئه‌مه له ناو موشریك و هاوه‌ڵگیراندا هه‌ر به‌ربڵاوه‌و كاریگه‌ریی هه‌یه! به‌ڵكوو ده‌بینیت هه‌ندێك له‌وانه‌ش كه لافی موسڵمانێتی لێ ده‌ده‌ن پرسیارت لێ ده‌كه‌ن كه تۆ له كام ئه‌ستره‌یت! له كام بورجیت! بورجی سه‌ره‌تان!! پێت ده‌ڵێت: به‌ختێكی باشت هه‌یه، هاوسه‌رگیریت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به ئاواتی خۆت ده‌گه‌یت و ئاوا‌و ئاوات لێ دێت!! یان پێت ده‌ڵێت: نه‌خێر تۆ له بورجی دووپشكیت، ده‌زگیرانه‌كه‌شت له بورجی سه‌ره‌تانه، ئه‌مه زیانی بۆت ده‌بێت، تووشی نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانی دێیت! مه‌یهێنه‌و بگه‌ڕێ به دوای یه‌كێكدا كه له بورجێكی تر بێت و واز له‌و بێنه! ئه‌م ئه‌فسانه‌و خورافاتانه تا ئێسته‌ش له‌م ئوممه‌ته‌دا هه‌ر ماوون -داواكارین له خوای گه‌وره كه ئه‌م به‌ڵاو گومڕاییه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرێت و بیگه‌ڕێنێت به ئوممه‌تێكی خواناس و تۆبه‌كارو گه‌ڕاوه- جا ئه‌م شیركه سه‌ره‌تا له صابئییه‌كاندا په‌یدا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئاشورییه‌كان و بابلییه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش په‌یكه‌ری گه‌وره‌و چاودێریان بۆ ئه‌ستێره‌كان دروست ده‌كرد، نه‌ك به مه‌به‌ستی زانستی جوگرافیی وه‌ك له‌م ڕۆژده زانراوه، به‌ڵكوو به مه‌به‌ستی نزیك بوونه‌وه لێیان و زانینی حاڵ و چۆنێتییان، كردنیان به به‌ڵگه بۆ جیهانی خواره‌وه، ئه‌مانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌یتانێكی هه‌بوو، شه‌یتانه‌كان ده‌هاتنه خوارێ و هه‌واڵ حاڵ و ئه‌حواڵیان به فاڵچی و ئه‌ستێره‌ناسه‌كان ده‌دا، هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كیش كه‌سێك هه‌بوو به ناویه‌وه قسه‌ی ده‌كرد و ئه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كان پێیان ده‌گوتن به خه‌ڵكیان ڕاده‌گه‌یاند، ئیتر خه‌ڵكیش وایان ده‌زانێ كه خوا وه‌حی بۆ ئه‌مانه ده‌كات و ڕاستییه‌كان هه‌موو لای ئه‌من، یان زانیاری غه‌یب و په‌نهان ئه‌م ده‌یزانێت و كاروباری بوونه‌وه‌ر به‌ڕێ ده‌كات. هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كیش له‌و ناوچانه ململانێی ئه‌وی تری ده‌كرد، له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌شه‌ڕ ده‌هاتن و ده‌جه‌نگان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای ئه‌م ناوچه‌یه چاكتره له‌وه‌ی ئه‌وان، به‌م شێوه‌یه مرۆڤه‌كان له گومڕایی و نه‌فامیدا ده‌گه‌وزان، پاشان بته‌كان له‌سه‌ر زه‌وی دانران وه‌ك ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌ستێره‌كاندا گونجاو بن، هه‌ندێكیان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانیان ده‌په‌رست، هه‌ندێكیشیان بته‌كانی زه‌وییان ده‌په‌رست، ئیتر كابرای ئه‌ستێره په‌رست په‌یكه‌رێكی له‌به‌رد بۆ داده‌تاشی و ده‌یگوت: ئه‌مه له گه‌ڵ سروشتی موشته‌ری یان زوحه‌ل دا گونجاوه‌و وه‌ك ئه‌وه، ئیتر خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه به‌و واتایه‌ی ئه‌م بته له‌گه‌ڵ سروشت و چۆنێێتی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌دا هه‌ماهه‌نگ و گونجاوه، ده‌یانپه‌رستن و وایان ده‌زانی له خوا نزیكیان ده‌كاته‌وه، ئیتر دۆسته‌كانیان له مرۆڤ و شه‌یتانه‌كان ده‌هاتن و ئه‌چونه ناو ناوه‌وه‌ی ئه‌و دار‌و به‌رده‌وه‌وه‌و به ناوی ئه‌و بته‌وه ده‌یاندواندن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، ئه‌مه له كاتی هاتنی پێغه‌مبه‌ریشدا(صلى الله عليه وسلم) هه‌ر هه‌بوو، شه‌یتانه‌كان ده‌چوونه ناو بته‌كانه‌وه‌و كاتێك خه‌ڵكی داهاتن بۆ لایان ئه‌مان قسه‌یان ده‌كردو فه‌رمانیان له نێوانیاندا ده‌دا، خه‌ڵیكیش وایان ده‌زانی كه ئه‌م بتانه خۆیانن قسه ده‌كه‌ن و ده‌یاندوێنن، به‌م شێوه‌یه شه‌یتان توانی نه‌وه‌ی ئاده‌م فریو بدات و شیرك و هاوه‌ڵگیریی بڵاو ببێته‌وه.