سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەند تێبینی و سەرنجێك لەسەر فەتواكەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەبارەت بە نەورۆز (بەشی ١)
گۆڕینی فۆنت




دانراوه له‌لایه‌ن: یووسف ئەحمەد 



چەند تێبینی و سەرنجێك لەسەر فەتواكەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەبارەت بە نەورۆز (بەشی ١).



بسم الله الرحمن الرحیم 
الحمداللە رب العالمین والصلاە والسلام علی رسول اللە وعلی الە وصحبە أجمعین. 

پێشەكی 

مامۆستا عەلی باپیر كەسایەتییەكی بەڕێز و خۆشەویستە، بەڵام بێ گومان حەق و ڕاستی و ڕەسەنێتیمان لەو خۆشتر دەوێت و وەرگرتن و وەرنەگرتنی فیكر و فەتواكانی پەیوەستە بە گونجان و نەگونجانی لەگەڵ قورئان و سوننەت و تێگەیشتنی پێشینی ئەم ئوممەتە. وە هەركات لە ڕەسەنێتیی فیكر و ڕاستیی فەتواكان لای دا، ئەوكاتە واجب دەبێت ڕوون بكرێتەوە و ڕەد بكرێتەوە. 

چونكە ئێمەی موسڵمان پێوەر و میزانمان شوێنكەوتنی حەق و ڕاستییە نەك كەسایەتییەكان، وەك وتراوە: الحق لایعرف بالرجال اعرف الحق تعرف أهله. ئیمامی غەزالی فەرموویەتی: "فاعلم ان من عرف الحق بالرجال حار في متاهات الضلال فاعرف الحق تعرف اهلة ان كنت سالكا طريق الحق وان قنعت بالتقليد والنظر الى ما اشتهرمن درجات الفضل بين الناس فلا تغفل الصحابة وعلو منصبهم." الاحياء مجلد١، لا ٢٩. 

١- مامۆستا عەلی باپیر دەڵێت: "قسەی زانایانم بۆ ڕیز مەكەن!" لە وەڵامی ئەم وتەیەدا دەڵێین پێغەمبەری ئازیزمان (صلی اللە علیەو سلم) زانایانی بە (ورثة الأنبياء) باس كردووە و ئەگەر قسەی زانایان باس نەكرێت، دەبێت‌ هەركەس بە حەز و ئیجتهای خۆی بدوێت‌ یان كەسانی نازانا بكرێن‌ بە پێشەوا. سەرئەنجامەكەشی گومڕاییی خەڵك دەبَێت، وەك پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە (صحیح البخاري)دا فەرموویەتی: "إن الله لايقبض العلم إنتزاعا ينتزعه من العباد ولكن يقبض العلم بقبض العلماء حتى إذا لم يبق عالما اتخذ الناس رؤوسا جهالا فسئلوا فأفتوا بغير علم فضلوا وأضلوا." زانایانی ئیسلام ئەهلی ئیختیساس و پسپۆڕی ئەم مەیدانەن كە خوای پەروەردگار فەرمانمان پێدەكات بە گەڕانەوە بۆ لایان و دەفەرموێت: فسئلوا أهل الذكر إن كنتم لا تعلمون ڕوون و ئاشكرایە (أهل الذكر) زانایانە هەر ئەوانیشن خوای پەروەردگار شایەتیی لەخواترسانی بۆ داون و پلە و مەكانەتیانی پاراستووە: إنما يخشى الله من عباده العلماء. هەڵبەتە مامۆستا عەلی باپیر زۆر لای ڕوون و ئاشكرایە ئەم فەتوایەی سەبارەت بە نەورۆز هیچ زانایەكی (معتبر) پێش ئەم نەیوتووە و پێشین (سلف)ی نییە. وە ئەم جۆرە فەتوایانە بابەتانێكی ئایینین بۆ قەبر و دواڕۆژی مرۆڤ زۆر مەترسیدارن، چونكە موفتیی وەك ئیمامی شاگبی دەفەرموێت: المفتى قائم في الأمة مقام النبي صلى الله عليه وسلم. واتە: موفتی لەم ئوممەتەدا لەجێگای پێغەمبەری خوایە (صلی اللە علیە وسلم). بۆیە دەبێت مرۆڤ بەئاگا بێت فەتوایەك نەڵێت پێش ئەو كەس نەیوتبێت، وەك ئیمامی ئەحمەد دەفەرموێت: لا تتكلم بكلام لیس لك فیه إمام. ئەدی مامۆستا عەلی باپیر دەبَێت كێ ئیمامی بێت لەم فەتوایەی؟!!! 

٢- دەبێت بەڕوونی ئاماژە بكەین كە جەژنی نەورۆز بابەتێكی خیلافی نییە و هەندێك لە زانایان گەورەڕاگرتنی ئەم ڕۆژە بەكوفر دەزانن. هەڵبەتە من باس لە كوفر و ناكوفری ئەم بابەتە ناكەم، چونكە ئەوەیان زۆر لە من گەورەترە، بەڵام دەمەوێت ئەوە بخەمە ڕوو كە ئەم بابەتە خیلافی نییە. ئەوەتا زانایانی ئیسلام لەمێژەوە باسیان كردووە و هەندێكیان وەك ئاماژەمان پێكرد، باس لە كوفری بەگەورەڕاگرتنی ئەم جەژنە دەكەن. كەواتە لەڕووی زانستی و بابەتییەوە لە (أصول) باس كراوە، نەك لە (فروع) و لەو بابەتانەیە كە زۆر بە ترسناك و گەورە ڕاگیراوە، نەك بابەتێكی خیلافی و سادە بێت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە چەندە مامۆستا عەلی باپیر (موفق) نەبووە لە بەسووكڕاگرتنی ئەم بابەتە و چەندە موخالەفەی زانایانی گەورەی ئیسلامی فەرمووە لەم بابەتەدا. 

٣- مامۆستا عەلی باپیر وای بۆ دەچێت كە هەركەس دەڵێت نەورۆز حەرامە، با ئەو بەڵگە بێنێتەوە؛ چونكە بەڕێزیان پێیان وایە جەژنی نەورۆز لە (عادات)ە نەك( عبادات). لە وەڵامدا دەڵێین: لە قاعیدەكانی ( أصول الفقه)دا هاتووە: ترك العمل بالشيء في عصر النبي صلى الله عليه وسلم -مع وجود المقتضى له- يدل على عدم المشروعية. ئەم قاعیدەیە ئەوە دەگەیەنێت هەرشتێك لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) بوون و بۆنە و داخوازیی هەبووبێت و نەكرابێت، بەڵگەیە لەسەر ناشەرعێتیی ئەنجامدانی و ئەمەش لە (أصول الفقه) بە ناوی( السُنة التَرْكِية)دا باس كراوە. زانایانی (أصول) پێناسەكەیشیان وا كردووە: السُنة التَرْكِية: هي ترك النبي (صلى الله عليه وسلم) فعل شيء مع وجود مقتضيه وإنتفاء مانعه بيانا لأمته .. مع أن الزمان زمان تشريع وبيان للأحكام.. فالحكم في ذلك أن الترك سنة وأن الفعل بدعة. چونكە ناگونجێت‌ پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) شتێكی بەسوودی واز لێهێنابێت‌ لە هەموو ژیانی یەك جاریش ئەنجامی نەدابێت. ئە گەر بۆ ڕوونكردنەوەی جائز (حەلاڵ)بوونیش بێت. 

(ابن رجب الحنبلي) لە كتێبی (فضل علم السلف)دا دەفەرموێت: فأما ما اتفق السلف على تركه فلا يجوز العمل به لأنهم ما تركوه إلا على علم أنه لا يعمل به. لا٣١. (أبو المظفر السمعاني) لە (قواطع الأدلة /١/٣١١)دا دەفەرموێت: إذا ترك النبي صلى الله عليه وسلم شيئا من الأشياء وجب علينا متابعته فيه. وه ئیمامی (زركشی) له (بحر المحيط /٤/١٩١)دا دەفەرموێت: المتابعة كما تكون فی اڵافعال تكون فی التروك. وه (شیخ الإسلام ابن تیمیة) لە (الإقتضاء صراط المستقيم /٢/١٠٢-١٠٣)دا دەفەرموێت: فأما ماكان المقتضي لفعله موجودا لوكان مصلحة وهو مع هذا لم يشرعه، فوضعه تغيير لدين الله، وإنما دخل فيه من نسب إلى تغيير الدين، من الملوك والعلماء والعباد ومن زل منهم بإجتهاد، كما روي عن… غير واحد من الصحابة: (أن أخوف ما أخاف عليكم زلة عالم ، وجدال منافق بالقران وأئمة مضلون). 

وه (أبوالحسن المرداوي) له (التحبیر شرح التحریر ٣)دا دەفەرموێت: التأسي فعلك كما فعل لأجل أنه فعل، وكذا الترك فالتأسي فيه تركك له كما ترك لأجل أنه تركه، هذا في الفعل وتركه… وه ئیمامی شافعی دەفەرموێت: ولكننا نتبع السنە فعلا أو تركا. (فتح الباري /٣/٤٥٧). 

بەڵام ئەمەی نەورۆز لەمەیش ڕوونترە، ئەوە نەبێت بەس ئەنجام نەدرابێت لە سەردەمی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، بەڵكوو پێغەمبەری ئازیزمان (صلی اللە علیە وسلم) ئیقراری نەكردووە و قەدەغەی كردووە و (بدیل)ی بۆ داناوە، وەك لەم فەرموودەیە ئاشكرایە: عن انس رضي الله عنه قال قدم رسول الله (صلى اللە عليه وسلم) المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما، فقال: ما هذان يومان؟ قالو كنا نلعب فيهما في الجاهلية. فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): إن الله أبدلكم بهما خيرا منهما: يوم الأضحى، ويوم الفطر. وە ئەبووداود بە ژمارە ( ١١٣٤) و نەسائی بە ژمارە (١٥٥٦) گێڕاویانەتەوە (واسناده علی شرط مسلم) ئەو دوو ڕۆژەش لای (شراح الحدیث) و ڕاڤەوانانی فەرموودە بە ڕۆژی نەورۆز و میهرەجان باس كراوە و هەروەها ئیبن تەیمییە لە شەرحی ئەم فەرموودەیەدا دەفەرموێت: فوجه الدلالة أن اليومين الجاهليين لم يقرهما صلى الله عليه وسلم ولا تركهم يلعبون فيهما على العادة بل قال: (إن الله قد أبدلكم بهما يومين آخرين) والابدال من الشيء يقتضي ترك المبدل منه، اذ لا يجمع بين البدل و المبدل منه، ولهذا لا تستعمل هذه العبارة إلا فيما ترك اجتماعهما كقوله تعالى: (أفتتخذونه و ذريته أولياء من دوني وهم لكم عدو بئس للظالمين بدلا). (الكهف: ٥). 
وقوله تعالى: (فبدل اللذين ظلموا قولا غير الذي قيل لهم) (البقرة: ٥٩). 

وقوله تعالى ( ولا تتبدلوا الخبيث بالطيب) (النساء: ٢). ومنه الحديث في المقبور (فيقال له أنظر إلى مقعدك من النار أبدلك الله به خيرا منه مقعدا في الجنة ويقال للآخر انظر إلى مقعدك من الجنة أبدلك الله به مقعدا من النار) (رواه البخاري) وقول عمر رضي الله عنه للبيد (ما فعل شعرك؟ قال أبدلني الله به البقرة وآل عمران) وهذا كثير في الكلام. 

فقوله (صلى الله عليه وسلم): (إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما) يقتضي ترك الجمع بينهما لا سيما قوله (خيرا منهما) يقتضي الاعتياض بما شرع لنا عما كان في الجاهلية. وايضا فقوله لهم (إن الله قد أبدلكم) لما سألهم عن اليومين فأجابوه (إنهما يومان كانوا يلعبون فيهما في الجاهلية) دليل على أنه نهاهم عنهما اعتياضا بيومي الإسلام، إذ لو لم يقصد النهي لم يكن مثل هذا الإبدال مناسبا، إذ أصل شرع اليومين الواجبين الإسلاميين كانوا يعملونه ولم يكونوا ليتركوه لأجل يومي الجاهلية. 

وفي قول أنس (ولهم يومان يلعبون فيهما) وقول النبي (صلى الله عليه وسلم) (إن الله قد أبدلكم بهما يومين خيرا منهما) دليل على أن أنسا رضي الله عنه فهم من قول النبي (صلى الله عليه وسلم) (أبدلكم بهما) تعويضا باليومين المبدلين. 

وأيضا فإن ذينك اليومين الجاهليين قد ماتا في الإسلام فلم يبق لهما أثر على عهد رسول الله e ولا عهد خلفائه ولو لم يكن قد نهى الناس عن اللعب فيهما ونحوه مما كانوا يفعلونه لكانوا قد بقوا على العادة إذ العادات لا تغير إلا بمغير يزيلها لا سيما وطباع النساء والصبيان وكثير من الناس متشوقة إلى اليوم الذي يتخذونه عيدا للبطالة واللعب ولهذا قد يعجز كثير من الملوك. 

والرؤساء عن نقل الناس عن عاداتهم في أعيادهم لقوة مقتضيها من نفوسهم وتوفر همم الجماهير على اتخاذها فلولا قوة المانع من رسول الله (صلى الله عليه وسلم) لكانت باقية ولو على وجه ضعيف فعلم أن المانع القوي منه كان ثابتا وكل ما منع منه الرسول منعا قويا كان محرما إذ لا يعني بالمحرم إلا هذا وهذا أمر بين لا شبهة فيه…). 

وەك تێبینییەك مامۆستا دەڵێت (یلعبون) لەوە دەچێت شیرك و كوفریان كردبێت لەو دوو ڕۆژە بۆیە قەدەغە كرابن. بێ گومان ئەگەر باس لە شیرك و كوفر بوایە، ئەوا ئەنەس دەیفەرموو (یشركون ویكفرون) نەیدەفەرموو: (یلعبون). دیارە ئەم (تأویل)ەی مامۆستا بێبەڵگەیە و نادروستە، ئەگەر نەشڵێین (تحریف) و گۆڕینە. 

٥- مامۆستا بۆ حەلاڵكردنی نەورۆز ئەم قاعیدەیە دەهێنێتەوە (الاصل فی العادات الإباحة) لە وەڵامدا دەڵێین : ئەم قاعیدەیە دەبێت (قید) و بەندێكی بۆ زیاد بكرێت كە زانایانی (أصول) باسیان كردووە وەكوو ( شیخ سەعدی) لە (رسالة فی أصول الفقه)دا دەفەرموێت: الاصل فی العادات الاباحة إلا ما ورد عن الشارع تحریمه. واتە: ئەسڵ لە عاداتدا ڕێگەپێدراوە، مەگەر ئەوە نەبێت كە شەرع حەرامی كردبێت. نەورۆزیش لەوانەیە كە شەرع قەدەغەی كردووە وەكوو باسمان كرد. دیسان ئەم قاعیدە بەو (مطلق) و ڕەهایییە نییە مامۆستا بەكاری دەهێنێت؛ دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مانا و حەقیقەتی ئەو عاداتە، چونكە زانایانی (أصول الفقه) دەفەرموون: الاصل فی العادات الالتفات إلی المعانی، وەك لە (الموافقات فی أصول الشریعە /٢/٥٢٠)ی ئیمامی (الشاطبی)دا هاتووە. جا بە گەڕانەوە بۆ حەقیقەت و مانا و ناوەڕۆكی نەورۆز، زۆر بەڕوونی بۆمان دەردەكەوێت كە بۆ زانایانی ئیسلام بە حەرامیان لەقەڵەم داوە و لە چەند ڕوویەكەوە باسیان لێوە كردووە: 

ئـ- لەڕووی ئەوەوە ئەم جەژنە جەژنێكی ئیسلامی نییە و جەژن لە ئیسلامدا تەنها جەژنی قوربان و ڕەمەزانە. 

ب- نەورۆز جەژنێَكی غەیرە میللەتی ئیسلامە، جائیز نییە (تشبه) و تەقلیدیان بكرێت لەبەر ئەم فەرموودەیە: (من تشبه بقوم فهو منهم). 

پ- ئەم جەژنە پەیوەست بووە بە عیبادات لای ئوممەتێكی كافر و ئاگرپەرست. 

ت- بووە بە جەژن و موناسەبەیەكی نەتەوەیی كە دەمارگیریی جاهلییەت زیندوو دەكاتەوە. 

ج- پڕ بووە لە (فسق وفجور) و تاوان و خەتاكاری. 

زۆرجاریش مامۆستا عەلی باپیر قاعیدەی (الاصل فی الاشیا‌ء الاباحة) دەهێنێتەوە؛ ئەم قاعیدەیە بەم شێوەیە نوقسان و هەڵەیە. تەواوی قاعیدەكە بەم شێوازەیە: (الاصل فی الاشیا‌ء النافعة الاباحة، والاصل فی اڵاشیاء الضارة المنع). واتە: بنەما لە شتە بەسوودەكان حەڵاڵبوونە و ئەسڵ لە شتە زەرەردارەکان قەدەغەبوونە. دەبێت چ نەفع و سوودێك هەبێت لەو ناشەرعییانەی دەكرێت لە ڕۆژی نەورۆزدا و ئایا ئەو كەسە فەتوای حەڵاڵبوونیان بۆ دەدات، نابێت بە شەریك و هاوبەشیان؟!!! 

بێ گومان جەژنەكان لە ڕیزی پەرستش و عیبادەتەكانن نەك عادات زانایانی (أصول)یش فەرموویانە: "الاصل فی العبادات المنع الا بدلیل." گریمان ئەگەر لە عاداتیش بێت ئەوە بەو قاعیدانەی پێشتر باسمانكرد سەیر دەكرێت ئەو عادەتە قەدەغەكراوە یان نا؟ وە حەقیقەت و مانای چی هەڵدەگرێ؟ دەبێ پرسی شەرع بكرێ لە شەرعیەت و نا شەرعیەتیدا وەكو( شیخ ابن باز)(رەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرمێت لە ( مجموع الفتاوی ٦/٥١٠( مجموع الفتاوى ٦/٥١٠) (الواجب على كل مسلم أن لا يعتمد على العادات، بل يجب عرضها على الشرع المطهر، فما أقره منها جاز فعله، وما لا فلا، وليس اعتياد الناس للشىء دليلا على حله، فجميع العادات التى اعتادها الناس في بلادهم أو في قبائلهم يجب عرضها على كتاب الله وسنة رسول صلى اللة عليةو سلم فما أباح الله ورسول فهو مباح، وما نهى الله عنه وجب تركه وإن كان عادة للناس) هەروەها شێخ ابن عپیمین دەفەرموێت : (العادات لا تجعل غیر المشروع مشروعا…) 

لە كۆتاییی بەشی یەكەمدا دەَڵێین بێ گومان دەبێت ئەو كەسانەی مەنهەجیان ڕاست و ڕەسەنە لەنێو (كۆمەڵی ئیسلامی) خۆیان بە تاوانبار بزانن كە پێشتر پێنووسەكانیان هەڵنەگرتووە بۆ ڕاستكردنەوەی فیكر و فەتوای هەڵە و لادەر و نەگونجاو لەگەڵ قورئان و سوننەت بە (فهم) و تێگەیشتنی پێشینی ئەم ئوممەتە و لەنێو (كۆمەڵی ئیسلامی) ئەو فكر و هەڵانە كەم نین بۆ نموونە: (ناسخ و منسوخ، حوكمی مورتەد، مۆسیقا، ڕۆچوون لە تێكەڵیی كوڕ و كچ و دەرخستنی (زینة)ی خوشكە بەڕێزەكان و یادی مەولوود، بێوەرعی لەباسكردنی هەندێك ئەسحابی پیرۆز بە حوجەی ئەوەی كە (معصوم) نین، یان تەوئویلكردنی هەندێك‌ فەرموودەی (صحیح) بەهەڵە، یان ڕەدكردنەوەیان بە پاساوی نەگونجانی لەگەڵ عەقڵ و سەردەم یان تەفسیركردنیان بە شێوازێك كە پێش ئەم بەرێزانە نەبیستراوە و نەوتراوە وە هەندێ‌ جاریش ( كەناڵی پەیام) مەسرەحێك بووە بۆ بڵاوكردنەوە هەندێ‌ فیكر ی نە خۆش كە میوانەكانی٠ (پەیام) بڵاویان كردۆتەوە. (والی الله المشتكی من غربە هذا الزمان). 

هیوادارم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شوورای كۆمەڵی ئیسلامی لەو بابەتە شەرعییانەی كە لێی شارەزا نین، پشتیوانیی كەس نەبن تا بۆیان ڕوون دەبێتەوە، وەك حەسەنی بەسری فەرموویەتی: "المۆمن وقاف حتی یتبین." چونكە هەركەس لە غەیری (إختصاص) و بابەتی خۆی بدوێت، ئەوە شتی سەیروسەمەرە دێنێت وەك (ابن حجرالعسقلاني) فەرموویەتی: "من تكلم فی غیر فنه أتی بالعجائب." 

وصلی الله علی نبینا محمد وعلی الە وصحبە وسلم. 
یووسف ئەحمەد 
گەرمیان/ كەلار 

٢٢/٥/١٤٣٣ بەرامبەر ١٣/٤/٢٠١٢


 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram