دانراوه له‌لایه‌ن: عەلی هەولێری فێرگە الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده. وبعد، شك و گومان نییە له‌وه‌ی ئه‌م یاد و چه‌ژنی نه‌ورۆزه جه‌ژنی دوژمنانی ئیسلام و كورده، كه به ناوی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد، میلله‌تی كوردیان پێوه گرێ داوه. له‌ڕاستیدا ئه گه‌ر واقیع و حه‌قیقه‌تی ئه‌م جه‌ژنه بزانن، ئه‌وا هیچ كوردێكی موسڵمان و دڵسۆز ئاماده نییە ته‌نها هه‌ر باسی ئه‌م ڕۆژه بكات. بنجینه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه (المقریزي) لە باسى نەورۆزدا دەڵێت: ئەم جەژنە فارسەكان پادشایەكیان بووە بە ناوى جەمشید، كە یەكێك بووە لە فارسە ئاگرپەرستەكان. ئەوەش لەپاش ئەوەى كە كوردستانی داگیر كردووه و دوژمنى نەما، ئەو ڕۆژەى كردە جەژن و ناوى لێنا (نوروز) واتە: ڕۆژى نوێ. كەواتە پادشاى ناوبراو، دامەزرێنەرى نەو‌رۆز، كوردى بە دوژمنى خۆى زانیوە. میلله‌تی ئێمه‌ش بێئاگایانه شانازی ده‌كه‌ن كه جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییی كورده. سەرچاوەكان دەڵێن پێش ئەوەى بكرێتە جەژنى نەتەوایەتیى كورد، جەژنى فیرعەونییەكان بووە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ یەهوودییەكان، لەوانیشەوە بۆ خاچپەرستان و لەوانیشەوە بۆ فارسە ئاگرپەرستەكان. سەرەتاى سەرهەڵدانى ئه‌م ڕۆژه واته نه‌ورۆز دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى (٤٧٠٠ - ٢٧٠) پێش زایین؛ واتە پێش دامەزراندنى دەوڵەتى ماد بە چەند هەزار ساڵێك. نەو‌رۆز سەرەتا بەناوى (شم النسیم) ناسراو بووە. بنچینەى ئەم وشەیە (شمو)ى فیرعەونییە كە وشەیەكى هیرۆگلیفییە و لاى دێرینەكان ئاماژەى پێدەكرێت بۆ سەرەتاى دروستبوونى ژیان. لە ئایینى خاچپەرستاندا ڕۆژى جەژنەكە گۆڕاوە بۆ پاش ڕۆژووگرتن، واتە لە ڕۆژى ڕاستەقینەى خۆى نەماوە. بڕیاریان دا ئەو جەژنە بگوێزنەوە بۆ دواى جەژنى زیندووبوونەوە (عید القیامة)، بۆ ئەوەى هەلى ئەوەیان بۆ بڕەخسێت كە چێژ وەربگرن لەخواردن و خواردنەوە لەو ڕۆژەدا. لە ساڵى ٣٢٥ی زایینى (μεγαλο κοστανδινο) كه یۆنانییە‌كان پێیده‌ڵێن (كۆسته‌ندینۆی گه‌وره)، ئه‌م ڕۆژه‌ی بۆی یه‌كلا كردنه‌وه له ئیخیتلافات بۆ ئاهه‌نگگێران. بابلى و ئاشوورییەكانیش لەم ڕۆژەدا جەژنیان دەگێڕا. هەروەها لەلاى ڕۆمان و جێرمانەكان ناسراو بووە بە جەژنى "سەربڕینى كاوڕ"، لە هەمان كاتدا لاى ڕۆمانییەكان بە جەژنى (مانگ) و لاى جێرمەنییەكانیش بە جەژنى (ئووستەر) واتە (خواى بەهار) ناسراو بوو و هه‌روه‌ها جوولەکەکان (یەهوودییەكان)ى میسر وەكوو فیرعەونییەكان لە ڕۆژى نەو‌رۆز جەژنیان دەگێڕا. ئینجا عه‌زیزانم، موسڵمانانی به‌ڕێز، ئێمه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م دینه‌ی بۆ كامل وپوخته و ته‌واو كردووین، هه‌وره‌ك خوای په‌روه‌ردگار دەفەرموێت: الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا. (المائدة: ٣). واتە: ئەمڕۆ ئایینەكەتانم بۆ تەواو كامڵ كردووە و چاكە و بەهرەى خۆم بەتەواوى ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕ‌ازى بووم كە ئیسلام ئایینتان بێت. بزانن، خوای گه‌وره ئیسلامى كردووەتە ئایینمان؛ دوو جه‌ژنی بۆ داناوین كه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانه، كه جه‌ژنی گه‌رده‌نئازادی و خێر و خۆشییه؛ كه به‌جێهینانی سیله‌ی ڕه‌حم و سه‌ردانی یه‌كدییه. چی نه‌فا‌مییه‌كه كه نه‌زانانه لاساییی دوژمن و گومڕا و ناحه‌زانی ئیسلام و میللەته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه! زاناى پایەبەرز (ابن تيمية) -ڕه‌حمه‌تی خوای لیێبێت- فەرموویەتى: "خۆشوبهاندن دەبێتە هۆى خۆشەویستى و حەزلێكردن و پشتیوانى و كردنیان بە دۆست دانانیان لە ناخدا، هەروەها خۆشەویستیى ناخ دەبێتە هۆى خۆشوبهاندن لە ڕووكەشدا." هەروەها خواى پەروەردگار دەفەرموێت: وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِين.َ (البقره: ١٤٥). واتە: سوێند به خوا، ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌وا و ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌مباره‌یه‌وه، بێ گومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه. هه‌ر وه‌ها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: من تشبه بقوم فهو منهم. واتە: هەركەسیك لاساییی قەومێك بكاتەوە و خۆی بەوان بچوێنێت، ئەوە لەوانه. بۆیه یادكردنەوە و شادی له‌م ڕۆژه‌دا قەدەغەیە بەبەڵگەى ئەم فەرموودەیە كە ئەنەس -ره‌زای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە: كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) هات بۆ مەدینە، خەڵكى مەدینە دوو ڕۆژیان هەبوو تێیدا ئاهەنگیان دەگێڕا و یارییان دەكرد. پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لێیپرسین: ئەم دوو ڕۆژە چین؟ وتیان: لە سەردەمى نەفامیدا لەم دوو ڕۆژەدا ئاهەنگمان دەگێڕا و یاریمان دەكرد. پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: خواى پەروەردگار ئەم دوو ڕۆژەى بۆتان گۆڕى بە دوو ڕۆژى لەوان باشتر، كە هەردوو ڕۆژى جەژنى قوربان و ڕەمەزانە. ئینجا جگه له‌وه‌ی كه جه‌ژنی ناحه‌زانی ئیسلام و ئه‌م میللەته‌یه، ئه‌م ڕۆژه هه‌ر خۆی ڕۆژێكه هه‌زاران تاوان وگوناهـ و بێشه‌رعیی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌تێكه‌ڵبوونی نا‌مه‌حره‌م و چاك و خراپ. جا به‌ڕاستی ده‌بێت هۆشیار بین له‌وانه نه‌بین كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هەواڵى پێداوین كە چەند خەڵكانێك لە ئوممەتەكەى لە هەندێك لە نەریت و دروشمەكانیاندا بەدواى دوژمنانى خوا دەكەون، هەروەك لە فەرموودەكەیدا هاتووە كە ئەبووسەعید ئەلخودرى -خواى لێڕازى بێت- لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: بێ گومان شوێن ڕێچكە و ڕێبازى ئەوان دەكەون كە لەپێش خۆتاندا بوون بستبەبست و هەنگاوبەهەنگاو، تەنانەت ئەگەر ئەوان بچنە كونى گیاندارە خشۆكەكانیشەوە (مارمێلكە، قوڕى و دایكەمارانە) بەشوێنیاندا دەڕۆن. هاوەڵان وتیان: گاور و جولەكە؟ فەرمووى ئەى گوایە كێ؟! له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌ی موسڵمانانی كوردی دڵسۆز و خۆشه‌ویست، شانازی به‌م ڕۆژه به ناوی نه‌ته‌وایه‌تییەوه نه‌كه‌ن! ئه‌مه جه‌ژنی ئێمه نییە. ئێمه ده‌بێت شانازی بە دینەكەی خۆمانەوە بكەین و دەستی پێوە بگرین و پارێزگاریی لێبكەین! ئەوە مایەی سەرفرازی و سەركەوتووییی دنیا و دواڕۆژە. ئێمه پێویسته شانازی به‌سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی كورد بكه‌ین كه باپیره سەلاحەددینی ئەییووبیییە، كە كوردە. ئه‌م سه‌ركرده به‌ڕێزه زۆر وڵاتی له جووله‌كه و خاچپەرستان پاك كردەوه و گێڕایه‌وە بۆ ژێر سایەى ئاڵاى ئیسلام، وەك میسر، شارى قودس و هتد... ئه‌مه‌یه پێویسته شانازیی پێوه بكه‌ین وه‌ك میللەتی كورد كه نووسه‌ر و ئه‌دیبێكی یۆنانی به ناوی (ماركۆ ته‌رزاكی) ده‌ڵێت: "ئێمه ئەسكه‌نده‌ری مه‌قدۆنیمان هه‌بوو، كوردیش وه‌ك ئیسلام سه‌ركرده‌ی وه‌كوو سەلاحەددینی ئەییووبیی هه‌بوو كه ئازا و خاوه‌ن وه‌عد و په‌یمان بوو، پێویسته شانازیی پێوه بكه‌ن!" به‌ڕاستی ئێمه كه خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو زانا بلیمه‌ته‌ی وه‌ك (ابن خلكان، ابن صلاح شهرزوري، ابن قتيبة الدينوري، ابن حاجب) و زۆرى تریش بین، كە بەڵگەى سەلمێنەرن بۆ دڵسۆزیی كورد بۆ ئایینى ئیسلام، كە كتێبەكانیان بە سەرچاوەى گرنگى ئیسلام دادەنرێن، ئێمه ده‌بێت وه‌ك نه‌ته‌وه شانازی به‌م پیاوه چاكەکار و به‌ڕێزانه بكه‌ین، نه‌ك عه‌لمانییە‌كان چه‌واشه‌مان بكه‌ن به جه‌ژنی ئاگرپه‌رستان و ناحه‌زانی ئیسلام و ئه‌م میللەته مه‌زڵوومه! وریاش بن، به شتێكی كه‌می مه‌زانن ئاماده‌بوون له‌م جه‌ژنانه بڵێن ده‌ی، گوناهێكی بچوكه!!! نه‌خێر، چونكه هه‌ر له گوناهی بچووكه گوناهی گه‌وره دروست ده‌بێت، وه‌ك (ابن معتز) له پا‌رچه‌هۆنراوه‌یه‌ك ده‌ڵێت: خل الدنوب صغیرها وكبیرها داك التقی اصنع كماش فوق ارض الشوك یحدر مایری لاتحقرن صغیره ان الجبال من الحصی واته: خۆ دوور بگره له تاوانه گچكه و گه‌وره‌كان، ئه‌وه‌یه خۆپارێزی و ته‌قوای دڵه‌كان! با خۆپاراستنت له تاوان وه‌كوو كاری ڕێبوارێك بێت، كه خۆ ده‌پارێزێت له ئازاری دڕكه‌كان! نه‌كه‌ی تاوانه گچكه‌كان به‌كه‌م دانێیت، چونكه له گچكه‌به‌ردن هه‌موو شاخ و كێوه‌كان! وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.