چل دوعا له قورئانی پیرۆزه‌وه کوڕی ئیسلام 1- رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ, وَتُبْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ. (البقرة: 127-128) واته: په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت، ته‌وبه و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت. 2- رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ. (البقرة:201) واته: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه. 3- رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ .(آل عمران:250) واته: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا. 4- سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ. (البقرة: 285) واته: په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه. 5- رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ۚ أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ. (البقرة:286) واته: په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا. 6- رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ.(آل عمران:8) واته: په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری. 7- رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ . (آل عمران:16) واته: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه. 8- رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ . (آل عمران: 53) واته: په‌روه‌ردگارا ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه و ڕه‌وانه‌ت کردووه، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده تۆیش له ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه. 9- رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ، رَبَّنَا إِنَّكَ مَنْ تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ . (آل عمران: 191-192) واته: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ، په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ هه‌رکه‌س بخه‌یته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه ئیتر شه‌رمه‌زارو ڕیسواو خه‌جاڵه‌تت کردووه، (جا بێگومان له‌وێ) سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه. 10- رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا ۚ رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ .(آل عمران:193) واته: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه. 11- رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ .(آل عمران:194) واته: په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه (که سه‌رکه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر. 11- رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ . (الاعراف:23) واته: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین. 13- رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ .(الاعراف:89) واته: په‌روه‌ردگارا خۆت داوه‌ری بکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق وڕاستی له‌نێوان ئێمه و قه‌وم و گه‌لماندا، چونکه تۆ چاکترینی دادوه‌رانی. 14- رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ .(ابراهیم: 41) واته: په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببه، له‌و ڕۆژه‌دا که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت. 15- رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا .(الکهف:10) واته: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا. 16- رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ .(المومنون:109) واته: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت. 17- رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا، إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا .(الفرقان: 65-66) واته: په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه)، به‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنووره تیایدا). 18- رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا .(الفرقان:74) واته: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان. 19- رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ . (غافر:7) واته: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه 20- رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدْتَهُمْ وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ .(غافر:8) واته: په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت. 21- رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ .(الحشر:10) واته: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت. 22- رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ .(الممتحنة:4) واته: په‌روه‌ردگارا، هه‌ر پشتمان به تۆ به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای تۆش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه. 23- رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا ۖ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ .(الممتحنة:5) واته: په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت. 24- رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ .(التحریم:8) واته: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. 25- رَبِّ هَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ .(آل عمران:38) واته: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌ی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت. 26- رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنْتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ .(یوسف: 101) واته: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان. 27- رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ .ابراهیم:40) واته: په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعا‌و نزام گیرا بکه. 28- رَبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَلْ لِي مِنْ لَدُنْكَ سُلْطَانًا نَصِيرًا .(الاسرا‌ء:80) واته: په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم. 29- رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي، وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي، وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِنْ لِسَانِي، يَفْقَهُوا قَوْلِي .(طه: 25-28) واته: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه، ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه، گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه، تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن. 30- رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا .(طه:114) واته: په‌روه‌ردگارا، به‌رده‌وام زانست و زانیاری زۆرتر‌و زیاترم پێ ببه‌خشه. 31- رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ .(المومنون:29) واته: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت. 32- رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ، وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ .(المومنون: 97-98) واته: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان،په‌روه‌ردگارا: په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن). 33- رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ . (المومنون: 118) واته: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت. 34- رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ،وَاجْعَلْ لِي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ، وَاجْعَلْنِي مِنْ وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ، وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ، وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ .(الشعرا‌ء: 83-87) واته: په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه،په‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت، بمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی، له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)، له ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که. 35- رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ .(النمل:19) واته: په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه. 36- رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي فَغَفَرَ لَهُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ .(القصص: 16) واته: په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێك له ده‌ستم ده‌رچوو ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه، جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆش‌بوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه . 37- رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ .(القصص: 24) واته: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ خێر‌و بێری زۆرت به‌سه‌ردا ڕژاندووم، به‌ڵام هێشتا هه‌ژارم و ئاتاجی به‌خششی زیاترم. 38- رَبِّ هَبْ لِي مِنَ الصَّالِحِينَ .(الصافات:100) واته: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه. 39- رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي ۖ إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنَ الْمُسْلِمِينَ .(الاحقاف:15) واته: په‌روه‌ردگار !! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده‌تا شوکرانه‌بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که‌به‌من و دایک و باوکمت به‌خشیوه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده‌له‌و جۆره کاروکرده‌وه‌چاکانه‌ئه‌نجام بده‌م،که‌تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکه‌بڕوێنیت له‌ناو نه‌وه‌کانمدا له‌به‌ر قازانجی خۆم ( چاکه‌ی هه‌رکه‌س به‌شی دایک و باوکی تیادایه ) به‌ڕاستی من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆلای تۆ، تا له‌گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له‌موسڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم . 40- رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَنْ دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِنًا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَارًا .(نوح:28) واته: په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان. امین والحمدلله رب العالمین. ........................................................................... سه‌رچاوه: چل دوعا له قورئانی پیرۆزه‌وه.