یه‌كه‌م كه‌سێك كه ئاهه‌نگی مه‌ولوودی گێڕابێت وه‌ڵام: له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جه‌ژنێك نییه له جه‌ژنه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته. ئه‌و ڕۆژه‌ی قوربانیی تێدا سه‌رده‌بڕدرێت ته‌نها یه‌ك ڕۆژه له ساڵدا، ئه‌ویش ڕۆژی ده‌یه‌می مانگی (ذي الحجة)یه. ئیتر بێجگه له‌وه هیچ كاتێكی تر سه‌بڕینی تێدا نییه بۆ نزیكبوونه‌وه له خوای گه‌وره (١). هه‌روه‌ها جلوبه‌رگیش ئه‌شێت له جه‌ژندا بكرێت و له جگه له جێژنیشدا؛ هیچ جێژنێكی پێوه تایبه‌تمه‌ند نه‌كراوه، به‌ڵكوو مرۆڤ بۆی هه‌یه هه‌ركاتێك پێویستی به جلوبه‌رگ بوو، بیكڕێت و له‌به‌ری بكات. ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) یه‌كه‌م كه‌سێك ئاهه‌نگیان بۆ گێڕابێت عوبه‌یدییه‌كان بوون له سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی‌دا. ئه‌مه‌شیان بۆیه كرد بۆ خۆشی و ئاهه‌نگگێڕان به ڕۆژی وه‌فات و مردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌ك بۆ له‌دایكبوونی، چونكه ئه‌وان ڕقیان له پێغه‌مبه‌ر و ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) و (له خۆشی و شادی بۆ مردنی پێغه‌مبه‌ر ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا نه‌ك بۆ خۆشیی له‌دایكبوونی). موفتی محمد الحسن ولد الددو ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) جگه له خێر و سه‌ده‌قه‌ی ڕه‌ها (مطلق) یان نه‌زرێكی شه‌رعی و هتد... http://www.islamway.com/?iw_s=Fatawa&iw_a=view&fatwa_id=13680