دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د سه‌رهه‌ڵدان و سه‌ره‌تای دروستبوونی بیدعه و داهێنراوی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌و بیدعه‌و كاره داهێنراوانه‌ی كه به ناو بانگن و جیهانی ئیسلامیان گرتۆته‌وه و پێویستی به هۆشداری و وریایی به مه‌ترسی و ئاكامه‌كه‌ی هه‌به، بیدعه‌و داهێنراوی مه‌ولیده واته ئاهه‌نگ گێڕان به ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم. دیاره كه هه‌موومان مه‌ترسی بیدعه، شه‌ڕو خراپه‌ی بیدعه، بێ فه‌ڕی و ئاكامی خراپی بیدعه ده‌زانین چه‌ندێكه. یه‌كه‌م بیدعه‌یه‌ك كه له ئیسلامدا داهێنراو هاته كایه‌وه، له ناو كۆمه‌ڵێكدا جێی خۆی گرته‌وه‌و ڕیشه‌ی داكوتا، ده‌سته و تاقمێك كاریان پێ كرد‌و له سه‌ری ڕۆشتن، بیدعه‌ی خه‌وارجه حه‌روریه‌كان بوو، ئه‌مانه ئه‌وه‌نده له به‌ندایه‌تیدا به كۆشش و به هێز بوون و به كوڵه‌وه به‌ندایه‌تیان ده‌كرد هیچ كه‌سی دیكه هاوشێوه‌یان نه‌بوو پێیان نه‌ده‌گه‌یشته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم سه‌باره‌ت به‌مانه ڕوو به هاوه‌ڵه‌كانی ده‌فه‌رموێت: { تحقرون صلاتكم إلى صلاتهم، وقراءتكم إلى قراءتهم } رواه مسلم (1064) عن أبي سعيد الخدري. { نوێژه‌كانتان كه‌موكوڕن بۆ نوێژه‌كانی ئه‌وان، وه قورئان خوێندنتان بۆ قورئان خوێندنی ئه‌وان }. جا ئه‌مه له كاتی هاوه‌ڵه‌كان بوو كه هه‌موو ئه‌زانین ئه‌و هه‌موو عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی و كۆششه‌ی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ئه‌یانكرد، ئه‌و خه‌وارجانه به‌ندایه‌تی و عیباده‌تیان له‌وان زیاتر بوو، قورئانخوێندنیان له‌وان زیاتر بوو، ته‌نانه‌ت عبد الله كوڕی عباس خوا لێی ڕازیبێ، كاتێك له گه‌ڵ ئه‌بو سه‌عيدی خودري دا ئه‌چێته لایان سه‌رسام ئه‌بێ له به هێزی و بته‌وی به‌ندایه‌تی و هه‌وڵ و كۆششیاندا، كاتێك بینی وا له زۆری كڕنووش بردنیاندا نێو چه‌وانیان وه‌ك ئاوزه‌نگی حوشتری لێهاتووه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر به هێزو توندی لێ كردوون و له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه كه فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر پێیان گه‌یشتم وه‌ك شه‌ڕی عادو سه‌موودیان له گه‌ڵ ده‌كه‌م. وه ئیمامی عه‌لی و هاوه‌ڵه‌كان زۆر دڵخۆش بوون و شادی گرتنی كاتێ كه خوا سه‌ریخستن به سه‌ر خه‌وارجه‌كانداو بینیان وا فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم هاته دی وئه‌مان بوونه هۆی له ناوبردنیان، چونكه ئه‌مانه خاوه‌ن بیدعه‌ی گه‌وره‌و ده‌رچوو له دین بوون. جا ئیتر بیدعه هه‌مووی به‌م شێوه‌یه، هه‌رچه‌نده خاوه‌نه‌كه‌ی له سه‌ر عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی زۆریش بێ و له دیارده و ڕووكه‌شدا ته‌قواو خواناسی ببێ، یان شاره‌زاو بلیمه‌تیش بێ له كاروباری ئاینی و تێگه‌یشتنیدا، به‌ڵام كه بووه خاوه‌ن بیدعه و دوای ڕۆشن بونه‌وه هه‌ر وازی نه‌هێناو به‌رده‌وام بوو له سه‌ری، ئه‌وه ئیتر به‌ندایه‌تی و عبیاده‌تی فاسدو خراپ ده‌بێت و هیچێك له خوا نزیكی ناكاته‌وه و به‌ڵكو زیاتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه. خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم و چۆنیه‌تی به حێهێنانی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ته‌واوی ئیمان و باوه‌ڕه به په‌یامه‌كه‌ی و به بێ ئه‌وه هیچ ئیمانێك ناچتێه دڵی به‌نده‌وه، ئه‌ویش له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم: { لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من ولده ووالده والناس أجمعين } رواه البخاري (١٤)، و النسائي(٨/١١٥)من حديث أبي هريرة، وهو من حديث أنس عند البخاري (١٥)، و مسلم (٤٤)، والنسائي (٨/١١٤، ١١٥)، وابن ماجه (٦٧)، و أحمد (٣/١٧٧، ٢٧٥). { هیچ كام له ئێوه ئیمانی نیه تاكو منی له مناڵ و باوك و دایك و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشتر نه‌وێت }. خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ئوصول و بنه‌مای دینه‌كه‌مانه، وه له مانا‌و سه‌لماندنی ئیمانه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ پێغه‌مبه‌رمان صلىالله علیه وسلم به شێوه‌یه‌ك خۆش بوێت بیده‌ین به سه‌ر خۆشه‌وستی خۆمان و منداڵ و باوك و دایك و هه‌موو خه‌ڵكیدا به گشتی، ئه‌مه‌یه كه ده‌بێ و پیوسته باوه‌ڕمان پێی بێت و له حه‌ق و مافی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌دا صلىالله علیه وسلم بیسه‌لمێنین. به‌ڵام چۆن لێكدانه‌وه له‌م خۆشه‌ویستیه بكه‌ین و پێویستی و خوازیاری ئه‌م خۆشه‌ویستیه چیه؟ ئا ئه‌مه‌یه كه زۆرێك له موسڵمانه‌كان لێیان تێك ده‌چێت و به هه‌ڵه لێی تێ ده‌گه‌ن، تیانایه كه ڕوخێنه‌رو تێكده‌ره، وه تیانایه كه نازانێ و شاره‌زایی نیه، وه تیانایه كه بێ ئاگایه‌و وا گومان ئه‌بات كه به‌م كاره له خوا سبحانه‌وتعالی نزیك ده‌بێته‌وه‌و بۆی ده‌بێته چاكه‌و ئیحسان و به‌ندایه‌تی، جا به ڕاستی دڵی مرۆڤ وه‌ك جامێك وایه ئه‌گه‌ر پڕت كرد له هه‌نگوین ئیتر ته‌حه‌مولی ئه‌وه ناكات ئاو‌و یان شتێكی دیكه‌ی تێ بكه‌یت، وه هه‌روه‌ها ته‌مه‌ن و كار‌و كرده‌وه‌ی مرۆڤ، یان ته‌مه‌نت به‌رده‌وام ده‌كه‌یت و به‌ندایه‌تی و ملكه‌چی خوای تیا به جێ دێنی، ئه‌و كات كرده‌وه‌كانت هه‌مووی ده‌بنه گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی، یان له شوێنی ئه‌ودا تاوان و سه‌رپێچی تێ ده‌كه‌ی، یان له شوێنی سووننه‌ت بیدعه ده‌ڕوێنیت و له بریتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ی سوننه‌ت و ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم به جێ بێنێ پڕی ده‌كه‌ی له بیدعه‌و كاری داهێنراو، به ڕاستی ئه‌مه هه‌روایه، چونكه دڵی مرۆڤ خۆگری دوو شت ناكات به یه‌كه‌وه تیایدا بڕوێت و چه‌كه‌ره بكات، جا هه‌ر كاتێك بیدعه‌یه‌ك داهێنراو دروست بوو، ئه‌وه له جێیدا سوننه‌تێك ئه‌مرێت و له نێو ده‌چێت، وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌ك كه له زه‌يدی كوڕی ثابته‌وه ڕیوایه‌ت كراوه: { ما أحدث قوم بدعة إلا رفع من السنة مثلها} أحمد (٤/١٠٥) عن غضيف بن الحارث. { هیچ كه‌ل و كۆمه‌ڵێك نیه بیدعه‌و كارێكی داهێنراو بێنن مه‌گه‌ر به هاوشێوه‌ی ئه‌وه له سوننه‌ت نامێنێت و لا ئه‌چێت } خوای گه‌وره ئه‌م ئاینه‌ی هێناوه‌ته خوارێ تاكو هه‌موو ژیانی مرۆڤ دابگرێت و به هه‌مووی به‌ندایه‌تی بكرێ، هه‌ر به‌شێك له ژیانی مرۆڤ له بیدعه‌و كاری داهێنراودا به كاری بێنێ، ئه‌وه بێ گومان شتێكی له سوننه‌ت لاداوه‌و ژێری خستووه، چونكه هه‌ر بیدعه‌یه‌ك زیندوو بێته‌وه ئه‌وه بێ گومان له شوێنی‌دا سوننه‌تێك مردووه. ده‌ستپێكردن و دروستبوونی داهێنراوی مه‌ولود. ئه‌م بیدعه‌و داهێنراوه‌ی ناوی لێ ئه‌نێن ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم، كاتێ به دوایدا چووم چۆن دروست بووه‌و هاتووه، دڵنیا بووم كه یه‌كه‌م كه‌سێك ئه‌م بیدعه‌یه‌ی داهێنابێ عوبه‌یدیه‌كان بوون، ئه‌وانه‌ی كه ناوی خۆیان نابوو فاطمیه‌كان، شوێنه‌كه‌وته‌ی ده‌وڵه‌تی فاطمي له میسر، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش وه‌ك زانایانی ئیسلام ئیسپاتیان كردووه ده‌وڵه‌تێكی جووله‌كه بووه، زانایان و مێژوو نووسانی ئیسلام قسه‌یان له سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته كردووه و دوپاتیان كردۆته‌وه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له بنچینه‌دا ده‌وڵه‌تێكی جووله‌كه‌یی بووه، زانایانی كۆن و نوێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌وه‌و پێش باطنی بوون و پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه. وه سوپاس بۆ خوا كه ئێسته كتێبه‌كانیان چاپ كراون و لێكوڵینه‌وه‌یان له سه‌ر كراوه‌و ئه‌و ڕاستیه به ته‌واوی ڕوون بۆته‌وه. ئه‌وانه لاف و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌دا كه دراونه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌رو له نه‌وه‌ی ئه‌وون، وه ئێمه ئه‌زانین كه جوله‌كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی پێغه‌مبه‌رو موسڵمانانن، له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ریشدا صلىالله علیه وسلم ئه‌زانین كه ئه‌و ئافره‌ته جوله‌كه‌یه‌ی ژه‌هری كرده شانی ئه‌و مه‌ڕه‌وه و برژاندی و بۆ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم دانا تاكو لێی بخوات و بیكوژێت، تاكو خوای گه‌وره خستیه گۆو پیلانه‌كه‌ی ئاشكرا بوو، جا جوله‌كه له هه‌موو كات و شوێنێكدا هه‌وڵی پیلان و له ناو بردنی ئه‌م ئاینه‌یان داوه. جا ئایا ئه‌چێته عه‌قڵه‌وه و ژیری ئه‌یسه‌لێمێ كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و باشترین چاخ و سه‌ده‌یه‌ك كه سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می ئیسلامه، ئاگایان له‌وه نه‌بووبێ كه ئه‌م ئاهه‌نگی له دایكبوونه له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره و بیكه‌ن و فێری خه‌ڵكیشی بكه‌ن و خه‌ڵكی بۆ هان بده‌ن، به‌ڵام جوله‌كه وریاییان بۆ ئه‌مه هه‌بوبێت و خه‌ڵكیان ئاگادار كردبێته‌وه؟ له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی سه‌رسامی كردم له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا نهێنیه‌ك هه‌یه، خوا زانتره و له‌وانه‌یه نهێنیه‌كه‌ش ئه‌مه بێ كه كاتی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم جێگیر نه‌بووه و نه‌سه‌لمێنراوه، نازانین له چ ڕۆژو مانگێكدا له دایك بووه به ته‌واوی، وتراوه: له ڕه‌بیعدا (واته ڕه‌بیعی یه‌كه‌م)، وتراویشه كه له ڕه‌مه‌زاندایه، وه وتراوه: له سه‌ره‌تای مانگه‌وه له دایك بووه، وتراویشه له كۆتاییه‌كه‌یدا، وه زانایانی وه‌ك ابن عبد البر و مالیكیه‌كان ئه‌وه پارسه‌نگ و په‌سه‌ند ده‌كه‌ن كه له ڕه‌مه‌زاندا له دایك بوبێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه قورئان له ڕه‌مه‌زاندا هاتۆته خوارێ، كه ئه‌مه‌ش جێگیر‌و سه‌لمێنراوه له قورئاندا، زانراویشه كه ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كاتێك وه‌حی بۆ هات چل ساڵی ته‌واو بوو، ئیتر به‌ڵگه‌ی تری وه‌ك ئه‌مانه‌ش، كه‌واته له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم جێگیر نیه كه به ته‌واوی له كام ڕۆژوو مانگدا له دایك بووه. جا ئێمه لێره‌دا موناقه‌شه‌و گفتۆگۆی به‌ڵگه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان شكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه به شێوه‌ی مێژوویی و ژیریانه و ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌وه‌یه چیه و مه‌به‌ست له‌مه چیه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم جێگیر نیه‌و نه‌سه‌لمێنراوه، ئه‌وه وه‌فاتی به ته‌واوی جێگیر‌و سه‌لمێنراوه كه له دوازده‌ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدایه، جا چی پێشبینی ئه‌كه‌یت له جوله‌كه كه له‌م ڕۆژده بیكه‌ن كه ئه‌مانه دوژمنی پێغه‌مبه‌رن صلىالله علیه وسلم؟ ئه‌مانه هاتن و مێژووی وه‌فاتكردنه‌كه‌ی كه دووپات و جێگیره‌و هیچ گومانێكی تیا نیه كردیانه ڕۆژی جێژن و ئاهه‌نگی خۆیان، چونكه له‌و كاته‌دا، واته له كاتی ده‌سه‌ڵات و حوكمی فاطمیه‌كاندا له میسر حاكم و ده‌سه‌ڵاتدار بوون، توانیان چاوبه‌ست له موسڵمانان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌ك هه‌واڵی ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕان و خۆشی و شادیه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه له به‌ر خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رو ئاهه‌نگی له دایكبوونی ئه‌وه. وه موسڵمانه‌كانی ئه‌و كاته ئه‌یانزانی كه ئه‌وانه كافرو بێ باوه‌ڕن، زندیق و له دین ده‌رچوون، به تایبه‌ت له مصر و مه‌غرب چونكه به ته‌واوی ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنرابوو به ده‌ستیانه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك صلاح الدين هات و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانی له ناو برد تاكه ڕافزیه‌كیش له میسر و مه‌غریب نه‌مان و قه‌ڵاچۆ بوون و ته‌فرو تونا بوون، چونكه هه‌موو موسڵمانان لێیان داخ به دڵ بوون و ئه‌یانزانی كه ئه‌مانه كافرو بێ باوه‌ڕن و ده‌سیسه‌ی جوله‌كه‌ن. جا چۆن ده‌توانن كه ئه‌م كاره بكه‌ن، ئاینی موسڵمانان بڕمێنن و چاوبه‌ستیان بكه‌ن و كاریان تێ بكه‌ن، وه ئاهه‌نگ بگێڕن له خۆشی مردن و وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم؟ وتیان: ئاهه‌نگ ئه‌گێڕین به ڕۆژی له دایكبوونی و ئه‌مه ئاهه‌نگی له دایكبوونه و خۆشی بۆ له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕین، به‌ڵام له ناخیانداو له فرت و فێڵی ناو خۆیاندا خۆشیان بۆ ڕۆژی مردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌گێڕا نه‌ك له دایكبوونی، ئیتر كه‌وتنه مۆم داگیرساندن و سفره ڕاخستن، ئه‌سپ سواری و پێشبڕكێ، ئاهه‌نگی قه‌شه‌نگ و گه‌وره له گۆڕه‌پانی شار‌و شوێنانی دیكه، له‌وێدا خۆشی و شادیان ده‌ر ده‌بڕی، به زۆری زۆرداری خه‌ڵكیان دێنایه ده‌ره‌وه و مۆمیان پێ هه‌ڵده‌كردن و ئاهه‌نگیان پێ ده‌گێڕان، بۆچی وا ئه‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه وا دڵخۆشن؟ وتیان: خه‌ڵكی دڵخۆشن له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژو ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره، وه جوله‌كه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژو ئاهه‌نگی مردنیه‌تی. وه ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ن هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی تر له سه‌ر ئه‌مه بخه‌ینه ڕوو، ئه‌وه كاتێك محمد الفاتح شاری قوسته‌نتینییه ی ڕزگار كرد، ئه‌وروپای ئه‌و كاته -جوله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان- به تایبه‌ت نه‌سرانیه‌كان زۆریان پێ ناخۆش بوو ئازاری به ئێش چوو به دڵیان‌دا، زۆر دڵگران و ئازار خواردوو بوون كاتێ پایته‌خته‌كه‌یان فه‌تح كرا، جا با بزانین بۆ ده‌ربڕینی ڕق و قین و ئازاری خۆیان چیان كرد؟ هاتن ڕۆژی مردنی محمد الفاتح یان كرده ڕۆژی ئاهه‌نگ گێڕان، له هه‌موو ئه‌وروپادا نوقڵ و دیاری و خوارده‌مه‌نی ده‌به‌خشنه‌وه، خه‌ڵكی كۆ ئه‌كه‌نه‌وه و سه‌ربڕین ئه‌كه‌ن و خۆشی و شادی ئه‌گێڕن، چونكه یه‌كێك كه گه‌وره دوژمنه‌كانیان له‌و ڕۆژه‌دا مردووه. ئه‌مه له ئاداب و نه‌ریتی ئه‌و گه‌لانه‌یه، جا له ئاداب و خوو نه‌ریتی جوله‌كه و گاوره‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕۆژی مردنی گه‌وره‌ترین دوژمنیان ئه‌كه‌ن جه‌ژن و ئاهه‌نگی خۆشی و شادی تیا ئه‌گێڕن، لێره‌وه یه‌كه‌م كه‌س و تاقمێك ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) داهێنا: ئه‌م جوله‌كه زیندیق و ده‌رچوو له دینانه‌ی فاطمیه‌كان بوون، كردیانه جه‌ژن و ئاهه‌نگێك چونكه ڕێك بوو له گه‌ڵ ڕۆژی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم. ئه‌مه بوو لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی مێژوویی ئه‌م ڕووداوه، به چاو نوقان له‌وه كه ئه‌یزانین له به‌ڵگه‌و ده‌قه‌كانی شه‌رع له سه‌ر دروست نه‌گه‌ڕانی ئه‌م كاره، چونكه مرۆڤ بۆی دروست نیه ئاهه‌نگ بگێڕێت به هیچ بیدعه‌یه‌ك، وه به‌سه له‌مه‌دا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: { من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد } رواه البخاري (٢٥٥٠) و مسلم (١٧١٨) عن عائشة، ورواية من "عمل عملا" عند مسلم (١٧١٨). { هه‌ر كه‌سێك كارێكی كرد‌و فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه ڕه‌ت ئه‌كرێته‌وه }. واته: ئه‌درێته‌وه به سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یداو لێی وه‌رناگیرێت، به‌ڵكو له بریتی چاكه‌و پاداشت تاوانباریش ئه‌بێت، تاوانی بیدعه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته مل، وه فه‌رمووده و ده‌قی زۆر هه‌ن كه خوای گه‌وره پابه‌ند بوون به سوننه‌ت و واز هێنان له بیدعه و كاری داهێنراوی كردۆته فه‌رمانێك له‌سه‌رمان و بۆمان نیه پێچه‌وانه‌ی بكه‌ین. یه‌كێك له وه‌سێت و ڕاسپێریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له‌و ده ڕاسپریه كه خوا دایبه‌زاندۆته سه‌ری، وته‌ی خوایه كه ده‌فه‌رموێت: وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيماً فَاتَّبِعُوهُ [الأنعام:١٥٣] كه ئه‌ویش ڕێگه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ [الأنعام:١٥٣] كه بیدعه‌و كاری داهێنراوه له دنیدا، فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ [الأنعام:١٥٣] جا له گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئاگاداری و دوپاتكردنه‌وه‌یه‌دا، كه‌چی به‌رده‌وام ئه‌هلی سه‌رلێشێواوی و بیدعه و داهێنراوه‌كان واز ناهێنن و هه‌ر خه‌ریكی بیدعه و كاری داهێنراوون له دیندا. ته‌نانه‌ت وایان كردووه كه خۆ كوتان و له خۆ دانیان له ڕۆژی كه‌ربه‌لا وه‌ك ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریان لێ كردووه و هه‌مان سروود و هاوار و قسه‌ی ناشه‌رعی و نابه‌جێی تیا ده‌ڵێن، جا له گه‌ڵ جیاوازی ئه‌م دوو بابه‌ته و ئه‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌كه‌یان له ڕوویه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام دوژمنانی ئیسلام ده‌ڵێن: ئێمه به شیعه‌گه‌رێتی ئه‌مانه‌مان وێران كرد‌و له بنمان هێنان، با ئه‌مانیش به سۆفیگه‌ری و بیدعه‌كاری له بن بێنین، ئیتر ئیسلام هیچی به پێوه نامێنێته‌وه، ئه‌مانه شه‌وو ڕۆژ كار ده‌كه‌ن، نه‌خشه ئه‌كێشن و فرت و فێڵیانه، تاكو ئه‌م ئاینه تێك بده‌ن و فاسدی بكه‌ن، خوای گه‌وره خۆی ئاگاهه به‌وه‌ی كه ئه‌مانه چی ده‌كه‌ن و نیاز‌و مه‌به‌ستیان چیه، هه‌ر خۆی ئه‌زانێ چی نه‌خشه‌و فێڵبازیه‌كه‌یان هه‌یه بۆ له ناوبردنی ئه‌م ئاینه، له به‌ر ئه‌وه خوای متعال به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و ڕوونی بۆ هێناوین تا شوێنی بكه‌وین و نه‌كه‌وین به دوای بیدعه‌و ئه‌فسانه‌و شتانی بێ بنه‌ما. چۆنیه‌تی نه‌هێشتن و كۆتایی پێهێنانی ئه‌م بیدعه‌و داهێنراوانه. به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له شه‌ڕی بیدعه و خه‌ڵكانی بیدعه‌چی و ناحاڵی پارێزراو بین ته‌نها به پابه‌ند بوونمان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم نه‌بێت، كه به ڕاستی عبد الله كوڕی مسعود له مه‌سه‌له‌یكی زۆر ساده‌و عادیدا كه زیكر‌و یادكردنی خوایه گوتی:" إما أن تكونوا على ضلالة وإما تكونوا أهدى من أصحاب محمد صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ" رواه الطبراني في الكبير (٩/١٢٨) عن ابن مسعود. { یان ئه‌وه‌ته له سه‌ر گومڕایین وه یان ئه‌وه‌ته ئێوه له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر باشتر‌و ڕێڕۆشنترن } جا هه‌ر بیدعه‌و داهێنراوێك كه دروست ده‌كرێت و خه‌ڵكانێك پێی هه‌ڵده‌ستن، یا ئه‌وه‌ته ئه‌مه باشتر‌و چاكتره له‌وه‌ی كه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صٍلىالله علیه وسلم كردویانه، یان ئه‌وه‌ته له سه‌ر گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌ر بیدعه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێ كه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان نه‌یانكردبێ ئه‌وه ده‌بێ ئاگامان لێی بێت و نه‌كه‌وینه ناوی. هه‌ر كه‌س له هه‌ر كه‌ڕه‌ك و كۆڵانێكێدایه له سه‌ریه‌تی كه خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یان تێ بگه‌یه‌نێ، چونكه جاری وایه كه‌سی بێ ئاگا به ئاگا دێته‌وه‌و واز دێنێ، وه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك یان كه‌ش و هه‌وایه‌كدا ئه‌م كاره ناشه‌رعیه بكرێت، پێویسته كه به به‌ڵگه شه‌رعیه‌كانی كتاب و سوننه‌ت بۆیان ڕوون بكرێته‌وه، به شێواز‌و ئوسولوبێكی له سه‌ر خۆ‌و متمانه به‌خش، به حیكمه‌ت و دانایی و چه‌ختكردن و سوور بوون له سه‌ر گه‌یاندنی هه‌ق و ڕاستی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌ك كێبڕكێ و ململانێی ناڕه‌وا، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه پاره‌دارن و خاوه‌ن سامانن، پێویسته بۆیان ڕوون بكرێته‌وه كه به‌خشینی ماڵ و سامان ئه‌گه‌ر له پێناوی خواداو به ڕێگه‌یه‌كی شه‌رعی نه‌بوو ئیتر خێری تیا نیه‌و وه‌رناگیرێت، وه ئێوه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان به ده‌ستهێنانی دواڕۆژ بێ ده‌بێ له كاری باش و ڕووی شه‌رعیدا پاره‌و سامانه‌كانتان ببه‌خشن. پێوه‌یسته ئێمه ئه‌وه بزانین كه مه‌به‌ستمان ته‌نها دانانی به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر خه‌ڵكی و به‌س، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان بانگه‌وازو بانگردنی خه‌ڵكیه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و واز هێنان له بیدعه‌و كاری داهێنراوه له دیندا، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان ته‌نها به حێهێنان و دانانی به‌ڵگه بوایه ئه‌وه كاره‌كه ئاسانتر بوو، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه گه‌وره‌تره له‌وه به ته‌نها، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئومێد و ته‌ماعمان به ڕێڕۆشنی و هیدایه‌تی موسڵمانان هه‌یه بۆ گرتنه به‌ری ڕێگه‌ی ڕاست و دروست له خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌رداو واز هێنان و دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌رچی كاری بیدعه‌و نابه‌جێ و دوور له دین هه‌یه، چه‌نده‌ها له خه‌ڵكی هه‌بوون كه به به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و قسه‌ی شیرین و هه‌ڵس و كه‌وتی جوان ڕێگه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و وازیان هێناوه، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه خوا پێی داوون، له جیاتی له كاری مه‌ولودو دروستكردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناشه‌رعی و بیدعه‌كاریدا سه‌رفی بكه‌ن، له ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) سه‌رفی بكه‌ن، وه‌ك له جیهاد له پێناوی خوادا، به‌خشینی به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان، قوتابخانه‌كانی له به‌ركردنی قورئان، خێر‌و چاكه‌ی ڕه‌ها، وه جۆره‌كانی تری به‌خشین و چاكه. خاوه‌ن بیدعه‌و سه‌رلێشێواوان زۆرن، به‌ڵام له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌كه له زۆری و كه‌میدا نیه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه یان شوێنكه‌وتن و شوێن پێهه‌ڵگرتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، وه یان داهێنان و بیدعه‌كاریه، دوو ڕێگه‌یه‌و سێیه‌می نیه، هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێشه‌نگمانن له‌م كاره‌دا، پێشینه چاكه‌كان پێشه‌نگمانن، هه‌ر كارێكیان كرد ئێمه‌ش ئه‌یكه‌ین با ئه‌وانی دوای ئه‌وان پێچه‌وانه‌شیان كردبن، وه ئه‌وه‌ش ئه‌وان نه‌یانكردبێ ئێمه‌ش نایكه‌ین، با ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌وانه‌وه‌یه كردبێتی و ئیتر هه‌ر كه‌سێك بێ، په‌ندو ده‌رس لێره‌دا له شوێنكه‌وتنی پێشیندایه خوا لێیان ڕازیبێ. [[ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ی pdf ئه‌م لینكه دابگره http://www.dangiislam.org/download.php?file=2KjZitiv2LnZh+KAjNmKINmF2YfigIzZiNmE2K8ucGRm&dID=39 ]] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له موحازه‌ره‌یه‌كی د. سفر عبدالرحن الحوالی وه‌رگیراوه به ناو نیشانی (وصايا عامة).