دانراوه له‌لایه‌ن: تاریق مه‌لا تاهیر به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی له زۆر له وڵاتانی جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن و شیرنه‌مه‌نی دابه‌ش ده‌كه‌ن. ئینجا وێنه‌ی دارێكی سه‌وز ده‌كه‌ن و به چرا ده‌یڕازێننه‌وه. پاشان كه‌سێكی ڕیشسپی به به‌رگێكی سوور ده‌هێنن و ناویان ناوه (بابانوئێل). جا له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و له سێ خاڵدا باسی بكه‌ین: خاڵی یه‌كه‌م: حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی سه‌ریساڵی زایینی و پیرۆزباییلێكردنیان خاڵی دووه‌م: بابانوئێل كێیه؟ خاڵی سێیه‌م: بابانوئێل و په‌یوه‌ندیی به گه‌لی كورد خاڵی یه‌كه‌م: پێشه‌كی تێبینییه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك به‌هه‌ڵه له قسه‌كانمان حاڵی نه‌بێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: دیاره ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا له ڕووی شه‌رعییه‌وه باسی ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی مرۆڤی موسڵمان تووشی تاوانی گه‌وره نه‌بێت و به‌رچاوڕوون بێت له ئایینه‌كه‌ی، واته: ئێمه ڕووی قسه‌كانمان ده‌رباره‌ی موسڵمانانه، نه‌ك بێباوه‌ڕان، چونكه مرۆڤی بێباوه‌ڕو ناموسڵمان هیچ پێویست ناكات پێیبڵێیت ئه‌وه شه‌رعییه و ئه‌وه‌ش ناشه‌رعییه، چونكه ئه‌و بۆ خۆی به‌رنامه‌كی هه‌ڵبژاردووه، جا ڕاست بێت یان هه‌ڵه، خۆی به‌رپرسیاره، خودا‌ش ده‌فه‌رموێت: وقل الحق من ربكم فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر ... (١). واته: ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كات با باوه‌ڕ بێنێت و ئه‌وه‌ش حه‌ز ده‌كات با بێباوه‌ڕ بێت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: لا إكراه في الدين قد تبينَ الرشد من الغي ... (٢). واته: بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام زۆره ملێ و تۆپزیكردن نییه، خودای گه‌ورە ڕێگای ئیسلامه‌تی ڕوون كردۆته‌وه له ڕێگاكانی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی. كه‌واته تۆپزیكردن نییه له وه‌رگرتنی ئیسلامدا. ده‌بێت مرۆڤه‌كان سه‌رپشك بن و نابێت زۆریان لێبكرێت و ئازادییان زه‌وت بكرێت. ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه‌ته پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌كوو ده‌فه‌رموێت: وَلو شاءَ رَبكَ لآمنَ مَن في الأرض كلهم جميعاً أفأنتَ تكرهُ الناسَ حتى يكونوا مؤمنين (٣). واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستبا كه خه‌ڵكی به‌زۆری بڕوا بێنن، ئه‌وا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وین تێكڕا بڕوایان ده‌هێنا، جا ئایا تۆ ئه‌ی موحەمممەد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆر له خه‌ڵكی ده‌كه‌ی تاوه‌كوو بڕوا بێنن؟ كه‌واته با كه‌س به‌هه‌ڵه یان بۆ مه‌به‌ستێكی خراپ قسه‌كانمان ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی خراپ بۆ نه‌كات. ئێمه ئازادی له كه‌س زه‌وت ناكه‌ین؛ خه‌ڵك ئازاده له بیركردنه‌وه و ڕاده‌ربڕیندا و ئه‌م بابه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردن نییه له كه‌س، به‌ڵكوو ڕوونكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه بۆ ئه‌م جه‌ژن و ئاهه‌نگگێڕانه. ئێمه ئایینی پیرۆزی ئیسلام وه‌كوو خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نین، خه‌ڵكیش ئازاده وه‌ریده‌گرێت یانیش وه‌ریناگرێت. ئینجا بێینه سه‌ر خاڵی یه‌كه‌م و حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی سه‌ریساڵی زایینی له ڕووی شه‌رعییه‌وه‌ڕروون بكه‌ینه‌وه. به‌ڵێ. به‌دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێین ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی سه‌ریساڵی زایینی له ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه دروست نییه، به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت و قسه‌ی زانایانی ئیسلام. ١- به‌ڵگه‌ی قورئان خودای گه‌وره ده‌رباره‌ی سیفات و خه‌سڵه‌تی به‌نده‌كانی خودا (عباد الرحمن) ده‌فه‌رموێت: والذين لا يشهدون الزور وإذا مرّوا باللغو مرّوا كراما (٤). واته: ئه‌وانه‌ن كه به‌درۆ شایه‌تی ناده‌ن و هه‌ركاتێك به‌لای جێگای خراپ و كاری ناله‌باردا بڕۆن، مه‌ردانه خۆی لێلاده‌ده‌ن. (إبن كثير) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌هێنێت و ئینجا ده‌فه‌رموێت: "وقال أبو العالية وطاوس ومحمد بن سيرين والضحاك والربيع بن أنس وغيرهم هي أعياد المشركين..." (٥). واته: ئه‌وانه‌ی كه ناویان هاتووه له زانایانی تابعین ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ جه‌ژنی هاوبه‌شپه‌یداكه‌رانیدایه، یانی به‌ندەكانی خودا ئاماده‌ی جه‌ژنی هاوبه‌شپه‌یداكه‌ران نابن، چونكه ئه‌ویش درۆیه. ئینجا (إبن كثير) ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته چه‌ند قسه‌یه‌كی تریش دێنێت له ته‌فسیره‌كه‌یدا. له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ‌ت كه یه‌كێك له سیفات و خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌نده‌كانی خودا ئه‌وه‌یه كه شایه‌تی به‌درۆ ناده‌ن و ئاماده‌ی هێچ جێگایه‌ك نابن كه درۆی تێدا بكرێت؛ جا جێگای درۆ و خراپ زۆرن، له‌وانه هاوبه‌شپه‌یداكردن بۆ خودا، بتپه‌رستی و كوفر، درۆكردن، جێگای قومار و عه‌ره‌قخواردنه‌وه، جێگای قسه‌ی پڕوپووچ، جێگای گۆرانی و سه‌ماكردن وهتد... جا له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین: جه‌ژنی سه‌ریساڵی زایینی زۆر له‌مانه‌ی تێدا ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر هه‌مووشی تێدا نه‌كرێت، هاوبه‌ش بۆ خودا په‌یدا ده‌كرێت. زۆر جاریش عه‌ره‌ق ده‌خورێتەوە، تاوانی گه‌وره‌ی تێدا ده‌كرێت، پیاو و ژن تێكه‌ڵاو ده‌كرێن و چه‌نده‌ها تاوانی تر، به‌تایبه‌تی هاوبه‌شپه‌یداكردن بۆ خودا، كه گه‌وره‌ترین تاوانه له‌و ئاهه‌نگه‌دا ده‌كرێت و به‌ناوی پێغه‌مبه‌ر (عیسی)وه -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- چه‌نده‌ها كاری ناشه‌رعی و شیرك ده‌كه‌ن، كه پێغه‌مبه‌ر (عیسی) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- له هه‌موو له‌و كارانه دووره و پێی ڕازی نییه. وه درۆش له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا وشه‌یه‌كی گشتییه و هه‌موو كارێك و جۆره‌كانی درۆ ده‌گرێته‌وه، كه نابێت به‌نده‌كانی خودا درۆ بكه‌ن و شایه‌تیی به‌درۆ بده‌ن و ئاماده‌ی جێگاكانی درۆزنان بن. هه‌ر بۆیه (إبن كثير) له‌دواییدا ده‌فه‌رموێت: والأظهر من السياق أن المراد لا يشهدون الزور، أي لا يحضرونه، ولهذا قال تعالى: (وإذا مروا باللغو مروا كراما) أي لا يحضرون الزور وإذا اتفق مرورهم به مروا ولم يتدنسوا منه بشيئ. (٦). واته: ئه‌وه‌ی كه ڕوونتره و دیارتره له ئایه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه‌یه (لا یشهدون الزور) یانی ئاماده‌ی درۆ نابن و له‌و جێگایانه دانانیشن و به‌شداری له‌و شتانه ناكه‌ن، كه كاری حه‌رام و درۆی تێدا ده‌كرێت. وه ئه‌گه‌ر به‌بێ ویستی خۆیان به جێگایه‌كی ئاوادا تێپه‌ڕین، ئه‌وا ده‌ڕۆن و خۆیان پیس ناكه‌ن به كاری حه‌رام. ئینجا هاوبه‌شپه‌یداكردن بۆ خودا كارێك و تاوانێكی بچووك نییه تا ئێمه خۆمان بێده‌نگ بكه‌ین و باسی نه‌كه‌ین. وه خوای گه‌وره‌ش ڕازی نییه به‌نده‌كه‌ی هاوبه‌ش په‌یدا بكات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: إن تكفروا فإن الله غني عنكم ولا يرضى لعباده الكفر وإن تشكروا يرضه لكم ولا تزروا وازرة وزر أخرى ثمَّ إلى ربكم مرجعكم فينبئكم بما كنتم تعملونَ إنه عليم بذات الصدور (٧). واته: ئه‌گه‌ر ئێوه بێباوه‌ڕ بن، ئه‌وه خودا ده‌وڵه‌مه‌نده و له ئێوه بێنیازه. وه ڕازی نابێت له به‌نده‌كانی كه كوفر و بێ‌بڕوایی بكه‌ن. وه ئه‌گه‌ر سوپاسگوزاریی خودا بكه‌ن، لێتان ڕازی ده‌بێت. وه كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ‌ت له ڕۆژی دوایی، پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، پێتانڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه كردووتانه و خودا له نهێنیی ناو دڵانیش ئاگاداره. به‌ڵێ، یادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (عیسی) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- به‌وه نابێت چ شتێك خوا و پێغه‌مبه‌ر (دروی خوای له‌سه‌ر بێت) پێیانناخۆشه، ئه‌وه بكرێت له‌م بۆنه‌دا، كه له‌ڕاستیدا ئه‌م كرده‌وه خراپانه‌ی كه ده‌كرێن له‌م جه‌ژن و یاده‌دا بوختانكردنه به پێغه‌مبه‌ر (عیسی) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- که به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره خراپانه‌ی نه‌كردووه و دوور بووه له‌مانه و هه‌رگیز هاوبه‌شی بۆ خودا په‌یدا نه‌كردووه. یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێز و گه‌وره‌یه به‌وه ده‌بێت كه ژیانه‌كه‌ی بخوێنینه‌وه له قورئان و سوننه‌تدا و په‌ند و وانه‌ی لێوه‌ربگرین، نه‌ك چ شتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پێیناخۆش بێت، ئه‌وه بكرێت. به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی سه‌رساڵی زایینی، هه‌ڵده‌ستن ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕانه زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن و به‌شانازییه‌وه باسی ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌سه‌نی گه‌لی كورد بووبێت!!! ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی موسڵمانان تێكبده‌ن فیلمی پێغه‌مبه‌ر (عیسی) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- په‌خش ده‌كه‌ن، كه له‌م فیلمانه كه‌سایه‌تیی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه شێواوه و له‌كه‌دار كراوه و چه‌نده‌ها ئه‌فسانه و شیرك تێكه‌ڵ به ژیانه پاكه‌كه‌ی كراوه. بۆیه ئامۆژگاری‌ی موسڵمانان ده‌كه‌ین كه ته‌ماشای ئه‌م جۆره فیلمانه نه‌كه‌ن؛ ئه‌وه قورئان و سوننه‌تمان له‌به‌رده‌ستدایه كه به‌پاكی و جوانی باسی كه‌سایه‌تیی به‌ڕێزی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره و پێغه‌مبه‌ره‌كانی تری كردووه. ٢- به‌ڵگه‌ی سوننه‌ت له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریشه‌وه چه‌نده‌ها ده‌قمان هه‌یه، كه حه‌رامیی ئه‌م جه‌ژنه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت بۆ ئێمه‌ی موسڵمان، له‌وانه: عن أنس قال: قدم رسول الله صلى الله عليه وسلم المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما، فقال: ما هذان اليومان؟، قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: إن الله قد أبدلكم بهما خيراً، منهما يوم الأضحى ويوم الفطر. (٨). واته: ئه‌نه‌س -ڕه‌زای خودای لێبێت- بۆمان ده‌گێڕته‌وه و ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ته‌شریفی هاته شاری مه‌دینه. ئه‌وان دوو ڕۆژیان هه‌بوو یارییان تێدا ده‌كرد و كردبوویانه جه‌ژنی خۆیان. فه‌رمووی: ئه‌و دوو ڕۆژه چین؟ گوتیان: له سه‌رده‌می نه‌فامیدا یاریمان تێدا ده‌كرد و كردوومانه‌ته جه‌ژن. پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: له‌ڕاستیدا خودای گه‌وره دوو جه‌ژنی چاكتر و باشتری بۆ ئێوه داناوه، ئینجا فه‌رمووی: جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی‌ڕره‌مه‌زان. له‌و فه‌رمووده‌دا به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گرین كه موسڵمانان ته‌نها دوو جه‌ژنیان هه‌یه، جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان. كه‌واته جه‌ژن و ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی سه‌ریساڵی زایینی شتێكی بێشه‌رعییه. پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: من تشبه بقوم فهو منهم. (٩). واته: هه‌ركه‌سێك خۆی بچوێنێت به گه‌لێك، ئه‌وه له‌وانه. له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌دا ئیمامی (المناوي) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: "واته هه‌ركه‌سێك خۆی بچوێنێت به بێباوه‌ڕان و لاسایییان بكاته‌وه له جلوبه‌رگ و له كرده‌وه و ڕه‌وشت و ئاكاره‌كانیان و له‌سه‌ر ڕێباز و ڕێگای ئەوان بڕوات یان له هه‌ندێك له كرده‌وه‌كانیان، ئه‌وه له‌وانه؛ واته حوكمی له ڕۆژی دوایی وه‌كوو حوكمی ئەوانه." (١٠). ئیمامی عومەریش -ڕه‌زای خودای لێبێت- له سه‌رده‌می خۆیدا موسڵمانانی قه‌ده‌غه كردووه كه ئاماده‌ی ئه‌م جۆره جه‌ژنانه بن، هه‌روه‌ك ڕوو له موسڵمانان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: اجتنبوا أعداء الله اليهود والنصارى في عيدهم يوم جمعهم، فإن السخط ينزل عليهم فأخشى أن يصيبكم و لا تعلموا بطانتهم فتخلقوا بخلقهم. (١١). واته: خۆتان بپارێزن له دوژمنانی خودا له جووله‌كه و گاوره‌كان له جه‌ژنه‌كانیان به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن، چونكه غه‌زه‌ب و تووڕه‌ییی خودا به‌سه‌ریاندا دێته خوار. جا من ده‌ترسم ئێوه‌ش وه‌كوو ئەوان تووشی ئه‌و تووڕه‌یییه ببن بێ ئه‌وه‌ی پێشی بزانن. به‌ڵێ، ئه‌وه ئیمامی عومەره -ڕه‌زای خودای لێبێت- دووه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشدینه موسڵمانان قه‌ده‌غه ده‌كات كه به‌شداریی جه‌ژن و ئاهه‌نگی جووله‌كه و گاوره‌كان بن، نه‌وه‌ك تووشی تووڕه‌ییی خودا بن. ٣- قسه‌ی هه‌ندێك له زانایانی ئیسلام (إبن تيمية) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: أن مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل خصوصا إذا كانوا مقهورين تحت ذل الجزية والصغار فانهم يرون المسلمين قد صاروا فرعا له‌م في خصائص دينهم فإن ذلك يوجب قوة قلوبهم وانشراح صدورهم وربما أطعمهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء وهذا أيضا أمر محسوس لا يستريب فيه عاقل فكيف يجتمع ما يقتضي إكرامهم بلا موجب مع شرع الصغار في حقهم. (١٢). لێره‌دا ئیبن ته‌یمییه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- باسی هۆكار و حیكمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداریكردن له جه‌ژنیان ده‌كات كه له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه چونكه خۆچواندن و لاساییكردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان له هه‌ندێك له جه‌ژنه‌كانیاندا له‌لایه‌ن موسڵمان وا ده‌كات ئه‌وان دڵیان خۆش بێت به‌و باتڵ و پڕوپووچه‌ی كه له‌سه‌ریدان و وا ته‌ماشا و سه‌یری موسڵمانان ده‌كه‌ن كه لقێكن له‌وان له تایبه‌تمه‌ندییه ئایینه‌كانیان. ئه‌مه‌ش بیروباوه‌ڕ و دڵیان به‌هێز ده‌كات. جاری واش هه‌یه ئه‌مه‌ی ده‌قۆزنه‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی چه‌وساوان، جا مرۆڤی عاقڵ و ژیر چۆن ده‌بێت كاری وا بكات، له كاتێكدا كه ئێمه ئایینه‌كه‌مان زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كان و ئه‌وان له‌ژێر ده‌ستی ئێمه‌دانه؟! واته هه‌ق وایه ئه‌وان چاو له ئێمه بكه‌ن و بێنه سه‌ر ئایینی ئێمه، نه‌ك ئێمه لاساییی ئه‌وان بكه‌ینه‌وه و بگره له‌وانیش خراپتر بكه‌ین. ئینجا له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ئاهه‌نگگێڕان و جه‌ژنه‌یه، جه‌ژنی ئێمه نییه له ڕووی شه‌رعیهی‌وه دروست نییه پیرۆزباییان لێبكه‌ین، هه‌روه‌كوو (إبن القیم) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب بل ذلك أعظم إثما عند الله وأشد مقتا من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه وكثير م‌من لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل فمن هنأ عبدا بمعصية أو بدعة أو كفر فقد تعرض لمقت الله وسخطه. (١٣). لێره‌دا ئیبن قه‌ییم -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- به‌ئاشكرا ڕوونی ده‌كاته‌وه كه پیرۆزباییلێكردنیان به دروشمه كوفرییه‌كانیان به‌یه‌كده‌نگی حه‌رامه و دروست نییه، ئینجا نموونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: وه‌ك ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی‌یان لێبكه‌یت به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانیان یان ڕۆژووه‌كانیان و پێیانبڵێیت: جه‌ژنت بیرۆز بێت یان پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌وه. جا ئه‌مه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی دوور بێت له كوفر و هاوبه‌شپه‌یداكردن بۆ خودا، ئه‌وه له حه‌رامه‌كانه. واته خۆی تووشی حه‌رام كردووه. له‌ڕاستیدا ئه‌م پیرۆزباییكردنه شتێكی بچووك نییه، وه‌كوو ئه‌وه وایه كه پیرۆزبایی لێبكه‌ی بۆ كڕنووشبردنی بۆ خاچ (صلیب)، به‌ڵكوو تاوانی گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه پیرۆزبایی‌یان لێبكه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌قخواردنه‌وه و كوشتن و داوێنپیسی و زینا و زۆر كه‌س له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن بڕوایه‌كی به‌هێز نین، تووشی ئه‌م تاوانه ده‌بن و ناشزانن خراپه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه. جا هه‌ركه‌سێك پیرۆزبایی له به‌نده‌یه‌ك بكات له‌سه‌ر تاوانێك یان بیدعه‌یه‌ك یان كوفرێك، ئه‌وه تووشی تووڕه‌ییی خودا ده‌بێت. هه‌روه‌ها زانایانی سه‌رده‌میش فەتوای حه‌رامیی ئه‌م جه‌ژن و ئا‌هه‌نگگێڕانه‌یان داوه، له‌وانه: (محمد بن إبراهيم، عبد العزيز بن باز، محمد بن صالح العثيمين، أحمد بن يحى النجمي، محمد علي فركوس، عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين، سليمان بن عبد الله) (١٤) و چه‌نده‌ها زانای تریش، كە خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر فەتواكانیان. ئێستاش با بێینه سه‌ر خاڵی دووه‌م. خاڵی دووه‌م: بابانوئێل كێیه؟ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له خشته نه‌به‌ین، وا چاكه بزانین بابانوئێل كێیه؟ ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و بابانوئێله كێیه كه ئه‌م هه‌موو رێكلام و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرێت و وه‌كوو باوكێك و باپیره‌یه‌ك و ڕه‌مزێك سه‌یری ده‌كرێت. وه ئایا شایه‌نی ئه‌وه‌یه ئێمه شاری بۆ بڕازێنینه‌وه و خۆمانی پێ سه‌رقاڵ بكه‌ین؟ دیاره بۆ زانینی شتێكی ئاوا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كان و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. بابانوئێل یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر نییه ده‌رباره‌ی ناوه‌كه‌ی و ژیان و به‌سه‌رهاتی و جێگای له‌دایك وونی. له هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی مه‌سیحییه‌كاندا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتووه ده‌ڵێن: ناوی پیاوێكی قه‌شه‌یه (قه‌دیس) به‌ناوی (سانت نیقولاس) و باوكی ناوی (ئه‌بی فانیوس)ه و دایكی ناوی (تونه) بووه. له سه‌ده‌ی چواره‌مدا ژیاوه له‌ناو خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا یۆنانییه و به‌ته‌نها له‌دایك بووه له شاری (میرا)ی ئێستای توركیا، هه‌ر بۆیه پێیانده‌گوت قه‌دیس میرا. بابانوئێل له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا منداڵیكی ژیر بووه. منداڵان و هه‌ژارانی خۆش ویستووه و یارمه‌تی داون. نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ ژیاوه و نزیكه‌ی (٤٠) ساڵ كاری قه‌شایه‌تی كردووه. ئینجا ڕای تریش هه‌یه كه ده‌ڵێن بابانوئێلی ڕاسته‌قینه له ئه‌ورووپا سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌تایبه‌تی له سوید. ئه‌وه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یازده‌وه و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (سانتا نیكولاس)ە، كه به شێوه‌كی زۆر منداڵانی خۆش ده‌ویست و دیاری و یاری و شیرینی ده‌به‌خشیه منداڵان، به‌تایبه‌تی له كۆتاییی هه‌موو ساڵێكی زایینی و له سه‌ره‌تای سه‌ریساڵی زایینی. ئینجا ڕای تریش هه‌یه كه بابانوئێلی فینله‌ندی نكووڵی له‌مه ده‌كات و پێی وایه كه بابانوئێلی ڕاسته‌قینه له فینله‌ندا سه‌ریهه‌ڵداوه و له فینله‌ندا گوندێك هه‌یه به ناوی لاپلاند (Lapland)، كه جێگای له‌دایكبوونێتی. وه ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه كه ساڵانه نزیكه‌ی حه‌فتاوپێنج هه‌زار منداڵ سه‌ردانی ئه‌و گونده ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بابانوئێل چۆن ژیانی بردۆته سه‌ر. ئینجا یه‌كه‌م وێنه‌ی بابانوئێل له‌سه‌ر ده‌ستی شاعیری ئه‌مریكی (كلارك مۆریس) دروست بوو له ساڵی ١٨٢٣ز. پاشان ئه‌و وێنه‌یەی ئێستا ده‌بیندرێت، كه گوایه وێنه‌ی بابانوئێله كه وێنه‌ی پیاوێكی پیر نیشان ده‌درێت به به‌دله‌یه‌كی سوور و ڕیشێكی درێژی سپی وه‌كوو به‌فر و پێلاَوێكی ڕه‌شی بریقه‌دار، ئه‌وه ده‌ڵێن وێنه‌كێشێكی ئه‌مریكی وێنه‌ی كێشاوه كه ناوی (توماس نیست)ه له ساڵی (١٨٨١) ز. وه هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له ساڵی ١٨٦٠ ز ئه‌م وێنه‌یەی كێشاوه. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه گوێی لێببووە له ژیانه‌كه‌ی، وێنه‌ی كێشابوو. ئه‌وه‌ش له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له‌ڕێگای یه‌كێك له گۆڤاره‌كاندا كه ئه‌هه‌نگیان گێڕا بوو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی (كریسمەس). وه ده‌ڵێن ئه‌و وێنه‌كێشانه بۆ ڕێكلامكردن و بازرگانیكردن بوو بۆ كۆمپانیای (كۆكاكۆلا). ئینجا ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه بڵاو بۆوه له زۆر وڵاتانی جیهان له‌وانه له ڕووسیا و ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی و ئه‌ڵمانیا و سویسرا و هۆله‌ندا و دیاری‌یان ده‌به‌خشی له جه‌ژنی له‌دایكبووندا به ناوی وی. وه وای لێهات ڕاستی تێكه‌ڵ كرا له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌دا، پاشان ناوی بابانوئێل هات وه‌كوو وشه‌كی فه‌ره‌نسی واته باوكی له‌دایكبوون (أب المیلاد) و بووه به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی كه منداڵان له جیهاندا خۆشیان ده‌ویست. ئینجا بابانوئێل له ڕۆژئاوا پێیده‌گوترێت (سانتا كلۆز Santa Claus) و له كه‌نیسه‌ی سریانیش به ناوی (مار زوخی) سه‌رخه‌ر و چاك و پاكدا واته (المنتصر، الفاضل، الظافر، النقي، الطاهر) هاتووه. له ڕۆژئاوا ئه‌وه بڵاوه كه قه‌دیس (سانت كلۆز) له‌گه‌ڵ ئێمه بێت، واته خودا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه و وشه‌ی بابا له ڕۆژئاوا به سه‌رۆكی كه‌نیسه ده‌گوترێت.، جا (مار زوخی) یان (نیقولاس) یان (سانت كلۆز) سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی میرا بووه. كه‌واته ئه‌وان مه‌به‌ستیان له بابانوئێل ئه‌وه‌یه كه خودا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه. ئێستا هه‌ندێك شاره‌زاییمان ده‌رباره‌ی بابانوئێل په‌یدا كرد. با بێینه سه‌ر داره‌سه‌وزه‌كه، كه به چرا و گڵۆپ ده‌ڕازێندرێته‌وه. بزانین ئه‌مه له چییه‌وه هاتووه، پاشان قسه‌ی خۆشمانی له‌سه‌ر بكه‌ین. له‌ڕاستیدا ئه‌م داره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسی) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- نییه. ئه‌مه كاتی خۆی ڕه‌مزێك بووه گه‌ل و نه‌ته‌وه كۆنه‌كان به‌كاریان هێناوه. له ڕۆما خه‌ڵك ماڵه‌كان و ڕێگاكانیان ده‌ڕازانده‌وه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگگێڕان كه ده‌ستی پێده‌كرد به هه‌فته‌ی كۆتایی له ساڵی زایینی‌دا. له (ئەسينا)ی پایته‌ختی یۆنان ئاهه‌نگه‌كان له ناوه‌ڕاستی شاردا له‌چوارده‌وره‌ی دارێكدا ده‌بوو، ناویان لێده‌نا (شجرة العالم) واتە داری جیهانی. هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م داره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی دە‌یه‌م له ئینگلتەرا، ئه‌وكاتی كه‌نیسه خه‌ڵكی هان ده‌دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م داره به‌كار نه‌هێنن له ئاهه‌نگه‌كاندا. به‌ڵام ئه‌و چاولێكه‌رییه زۆری نه‌خایاند تا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ئه‌ورووپا بڵاو بۆوه، به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی پێنجه‌م له ناوچه‌ی (ئه‌لزاس) له فه‌ره‌نسا، كه ئه‌م داره‌یان به‌كار ده‌هێنا وه‌كوو بیرخستنه‌وه‌یه‌ك به داری ژیان (شجرة الحياة)، كه به‌لای ئه‌وانەوە ڕه‌مزێك بووه بۆ ژیان و ڕووناكی. پاشان بووه دابونه‌ریت كه چرا و ڕووناكی له‌سه‌ر داگیرسێنن و ده‌ڵێن یه‌كه‌م داری گه‌وره كه ڕازاندرایه‌وه به‌م شێوه له كۆشكی پاشایی بوو له ئینگلته‌را لە ساڵی ١٨٤٠ دوای زایینی له سه‌رده‌می پاشا ڤیكتۆریا. ئینجا ئه‌و دابونه‌ریته له یۆنانییه‌كان گوازرایه‌وه بۆ مه‌سیحییه‌كان، كه داره سه‌وزه‌كه ده‌ڕازێننه‌وه به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (عیسی) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- تا وای لێهات ئه‌مه بووه دابونه‌ریتی زۆر له وڵاتانی جیهان. وه ده‌رباره‌ی دیاریبه‌خشینیش به‌م بۆنه‌وه، كه بووه‌ته دابونه‌ریتێك، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له موسڵمانانیش له جه‌ژنی له‌دایكبووندا دیاری‌ده‌به‌خشن. ئه‌مه ڕه‌مزێكه بۆ پێغه‌مبه‌ر (عیسی) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت-. واته به قسه‌ی ئەوان ئه‌مه دیارییه‌كه له‌لایه‌ن خوداوه بۆ مرۆڤ (په‌نا به خودا) و یه‌كه‌م كه‌س كه بلیتی له‌دایكبوونی دانا بۆ ئه‌م جه‌ژنه، ناوی (كندول)ی ئینگلیزی بوو له ساڵی ١٩٤٤ز. پاشان ئه‌مه زۆربه‌ی وڵاتانی دونیای گرته‌وه. (١٥). خاڵی سێیه‌م: بابانوئێل و په‌یوه‌ندیی به گه‌لی كورد له خاڵی دووەمدا كه‌سایه‌تیی بابانوئێلمان ڕوون كرده‌وه. ئێستاش باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بابانوئێل چ په‌یوه‌ندییه‌كی به گه‌لی كوردەوە هه‌یه تا هه‌ندێك كه‌س ئاوا به گه‌رموگوڕی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و یادی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی ڕووحییان یاد بكه‌نه‌وه؟ به‌ڵێ، به‌ڕاشكاوی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه بابانوئێل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گه‌لی كوردەوە نییه، نه له‌دوور و نه له‌نزیك. له سه‌رچاوه‌ی خۆیاندا ده‌ڵێن قه‌شه‌ك بووه له سه‌رده‌می چواره‌می زایینی یان هه‌ندێك زیاتر یان كه‌متر ژیا‌و.، كه‌واته چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه هه‌یه تا بۆی هه‌ڵپه‌ڕین؟! ئینجا ئه‌و كابرایه ئه‌گه‌ر پیاوێكی چاكیش بووبێت و هه‌ژارانی خۆش ویستبێت و یارمه‌تیی دابن و دیاریی بە منداڵان به‌خشیبێت، ئێمه سوپاسی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كاره چاكانه‌ی كه كردوویه‌تی له سه‌رده‌می خۆیدا. ئه‌گه‌ر چاكه‌كانی بۆ دونیا بێت، ئه‌وه سوپاسی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بۆ قیامه‌تیشی كردبێت، ئه‌وه خوای گه‌وره به خۆی پاداشی ده‌داته‌وه، به‌مه‌رجێك خوداپه‌رست بووبێت و هاوبه‌شی بۆ خودا په‌یدا نه‌كردبێت. به‌ڵام ئه‌وه هیچ مانای ئه‌وه نییه ئێمه هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌و پیاوه بكه‌ینه‌وه و خۆمانی پێ سه‌رقاڵ بكه‌ین. چ قازانجێك له‌مه‌دا ده‌كه‌ین؟! پاشان وه‌كوو ڕوونمان كرده‌وه، ئه‌م وێنه‌یەی كه پیشان ده‌ده‌رێت وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بابانوئێل نییه و وێنه‌كێشێكی ئه‌مریكی بۆ ڕێكلامی بازرگانی كردوویه‌تی. كه‌واته له ڕووی زانستییه‌وه واته تۆ یادی كه‌سێكی خه‌یاڵی و ناڕاست ده‌كه‌یه‌وه، كه نازانیت بۆ یادی ده‌كه‌یته‌وه!! ته‌نها چاولێكه‌رییه و به‌س. ئینجا له خاڵی یه‌كه‌مدا له ڕووی شه‌رعییه‌وه ڕوونمان كرده‌وه كه ئه‌م ئاهه‌نگگێڕان و جه‌ژنه‌یه ناشه‌رعییه. تۆی موسڵمان ده‌بێت بیر له‌مه بكه‌یه‌وه و بزانیت بابانوئێل كێ بووه. بێ ئه‌وه‌ی ئاگات لێبێت و بزانیت تووشی هاوبه‌شپه‌یداكردن بۆ خودا ده‌بیت، له ڕرۆژئاوا وشه‌ی بابانوئێل واته خودا له‌گه‌ڵماندایه؛ ئه‌ی ئه‌مه شیرك نییه تۆ كه‌سێك بكه‌یته خودا؟! با چاكیش بێت، له ڕووی شه‌رعییه‌وه دروست نییه پێغه‌مبه‌رێك پله‌وپایه‌ی له سنووری خۆی به‌رز بكرێته‌وه و بكرێته خودا، چ جای ئه‌وه‌ی یه‌كێكی ئاسایی بكرێته خودا!!! هه‌روه‌كوو پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم فإنما أنا عبده فقولوا عبد الله ورسوله. (١٦). واته: به‌رزم مه‌كه‌نه‌وه له سنووری خۆم، هه‌روه‌كوو گاوره‌كان (عیسی) كوڕی مه‌ریه‌میان به‌رز كرده‌وه له سنووری خۆی و كردیانه خودا. من له‌ڕاستیدا ته‌نها به‌نده‌ی خودام، بۆیه بڵێن به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خودایه. بۆیه ئه‌ی موسڵمان، به‌شداریی ئه‌م جه‌ژن و ئاهه‌نگه مه‌كه! تووشی تووڕه‌ییی خودا ده‌بیت. ئه‌مه جه‌ژنی ئێمه نییه، ئه‌وان با به ئاره‌زووی خۆیان بكه‌ن و ئازاد بن له مه‌دا، كه‌سیش ئازادیی له‌وان زه‌وت نه‌كردووه. ئه‌وان با سه‌رپشك بن له كاری خۆیاندا؛ ده‌یكه‌نه جه‌ژنی خۆیان یان نایكه‌ن، ئه‌م جه‌ژنه به ڕاست ده‌زانن یان ناڕاست، خۆیان به‌رپرسیارن له‌مه‌دا. به‌ڵام ئه‌ی موسڵمان، تۆ بۆ چاو له‌وان ده‌كه‌یت؟! تۆ به‌رنامه‌ت هه‌یه كه قورئانه، پێغه‌مبه‌رت هه‌یه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه ناوی موحەممەده (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). بۆ چاو له‌و پێشه‌وا دڵسۆزه ناكه‌یت و له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ڕێبازه‌كه‌ی ناڕۆی‌ت؟ خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لقد كان لكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجوا الله واليوم الآخر وذكر الله كثيرا. (١٧). واته: پێغه‌مبه‌ری خودا سه‌رمه‌شقی چاكه و مامۆستا و پێشه‌وایه بۆ ئێوه و بۆ هه‌ركه‌سێك كه ئومێدی ڕه‌زامه‌ندیی به خودا و ڕۆژی دوایییه و زۆر یادی خودا ده‌كات. هه‌روه‌ها خودا ده‌فه‌رموێت: ... فليحذر الذين يخالفون عن أمره أن تصيبهم فتنة أو يصيبهم عذاب أليم. (١٨). واتە: با بترسن ئه‌وانه‌ی كه سه‌رپێچیی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ردا بێت یان تووشی سزایه‌كی به‌هێز و سه‌خت بن. به‌ڵێ، ئه‌ی موسڵمان و كۆمه‌ڵگای موسڵمان، به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگانه مه‌كه‌ن! ئه‌مانه ئاهه‌نگ و جه‌ژنی ئێمه نین. نه‌ك هه‌ر به‌شداری به‌ڵكوو دیاریش وه‌رمه‌گره و مه‌به‌خشه به‌م بۆنه‌وه (١٩). بیروباوه‌ڕی پاك و ڕه‌سه‌نی خۆت مه‌گۆڕه‌وه به شتێكی خه‌یاڵی و ناڕاست و شیرك. به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س هه‌یه به‌دوای هه‌موو شتێك ده‌كه‌وێت، ته‌نها ڕاستی نه‌بێت.، ته‌نها له خراپه‌كانیش چاولێكه‌ری و لاسایی خه‌ڵكی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا خۆ ئه‌ورووپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا شتی چاكیان زۆره. ئه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئێمه له شته چاكه‌كان چاویان لێناكات؟! بۆ لێیان فێری زانست و زانیاری و ته‌كنه‌لۆجیا نابێت؟! بۆ له‌وان فێری پاكوخاوێنی نابێت؟! بۆ له‌وان فێری یاسای جوان و ڕێك‌وپێك نابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه و چه‌ندانی تر بۆ خزمه‌تی خاك و گه‌ل و نیشتمان به‌كار بێنێت؟! به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌ستێت له جلوبه‌رگی ته‌سك و تریسك چاویان لێده‌كات، له گۆرانی و سه‌ماكردن و به‌دره‌شتی لاسایییان ده‌كاته‌وه، له بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیا وهتد... ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌بیر دێنێته‌وه كه ده‌فه‌رموێت: لتتبعن سنن الذين من قبلكم شبرا بشبر وذراعا بذراع حتى لو دخلوا في جحر ضب لاتبعتموهم، قلنا يا رسول الله اليهود والنصارى؟ قال: فمن؟ (٢٠). واته: ئێوه به‌دوای ڕێباز و ڕێگای پێش خۆتان ده‌كه‌ون بستبه‌بست و گه‌زبه‌گه‌ز تا ئه‌گه‌ر بچنه ناو كونی بزنمژه‌ش، ئێوه به‌دوایان ده‌كه‌ون. هاوه‌ڵه‌كانیان گوتیان: مه‌به‌ست جووله‌كه و گاوره‌كانه؟، فه‌رمووی: له‌دوای ئەوان كێی تر هه‌یه؟ واته: ئه‌وانن. --------------------------------------------------- په‌راوێزه‌كان (١) الكهف: ٢٩. (٢) البقرة: ٢٥٦. (٣) يونس: ٩٩. (٤) الفرقان: ٧٢. (٥) بڕوانه: (تفسير القرآ‌ن العظيم: للإمام الحافظ عماد الدين أبي الفداء إسماعيل بن كثير القرشي الدمشقي (٧٠٠ـ٧٧٤هـ)، متضمنة تحقيقات العلامة محمد ناصر الدين الألباني، خرج أحاديثه محمود بن الجميل، وليد بن محمد بن سلامة، خالد بن محمد بن عثمان، الطبعة الأولى ١٤٢٥هـ ـ ٢٠٠٤م، مكتبة الصفا ـ القاهرة ـ: ٦/٢٥. (٦) هه‌مان سه‌رچاوه: (تفسير القرآ‌ن العظيم: لابن كثير ٦/٢٦). (٧) الزمر: ٧. (٨) رواه أبو داود ١/٣٦٤، (١١٣٤)، وأحمد ٣/٢٥٠، (١٣٦٤٧)، والحاكم ١/٤٣٤، (١٠٩١) والحديث صحيح صححه الألباني في مشكاة المصابيح ١/٣٢٣، (١٤٣٩) (٩) رواه أبو داود ٢/٤٤١، (٤٠٣١)، وأحمد ٢/٥٠، (٥١١٤، ٥١١٥، ٥٦٦٧)، والطبراني في المعجم الأوسط ٨/١٧٩، (٨٣٢٧)، والبيهقي في شعب الإيمان ٢/٧٥، (١١٩٩) والحديث صحيح صححه الألباني في مختصر إرواء الغليل ١/٢٤٨، (١٢٦٩). (١٠) بڕوانه (فيض القدير شرح الجامع الصغير: عبد الرؤوف المناوي، المكتبة التجارية الكبرى ـ مصر ـ، ط١، ١٣٥٦هـ: ٦/١٠٤، (٨٥٩٣). (١١) رواه البيهقي في شعب الإيمان٧/٤٣، (٩٣٨٥)، ورواه أيضا في سننه سنن البيهقي الكبرى ٩/٢٣٤، (١٨٦٤١). (١٢) بڕوانه: (إقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم: للإمام أبي العباس أحمد بن عبد الحليم بن تيمية الحراني، مطبعة السنة المحمدية ـ القاهرة ـ، ط٢، ١٣٦٩هـ، تحقيق: محمد حامد الفقى: ١/٢١٩.) (١٣) بڕوانه: (أحكام أهل الذمة: للإمام أبي عبد الله محمد بن أبي بكر أيوب الزرعي ابن القيم الجوزية: دار إبن حزم ـ الدمام بيروت ـ، ط١، ١٤١٨هـ ـ ١٩٩٧م، تحقيق: يوسف أحمد البكري، شاكر توفيق العارودي: ١/٤٤١.) (١٤) بۆ فه‌توای ئه‌م زانایانه و زانای تریش ده‌توانیت سه‌یری ئه‌مانه بكه‌یت: (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء)، فه‌توای ژماره (٢٥٤٠) و سایته‌كانی گووگڵ (حكم الإحتفال بعيد رأس السنة الميلادية). (١٥) ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تیی بابانوئێل سوودم له‌م سایت و ماڵپه‌ڕانه وه‌رگرتووه له ئینتەرنێت: (منتديات يسوعنا)، www.yaso3na.com ، (بابا نويل حقيقة أم أسطورة)، http:sqlb-church.com، (منتديات الكنيسة) من أين جائت تسمية بابا نويل، (منتديات الكنيسة كنيستك الألكترونية)، (منتديات عينكاوة)، http:ankawa.com، (شجرة الميلاد وسانتا كلوز طقوس ميلادية .. ولكن!)، (بابا نويل، شجرة الميلاد .. رموز يحتفل بها الكثير، ويعرف معناها القليل) syria-news.com ،( syria-news2007). وه بۆ شاره‌زابوون له بابانوئێل زیاتر ماڵپه‌ڕی كه‌نیسه و مه‌سیحییه‌كانم به‌كار هێناوه، چونكه ئه‌وان زیاتر شاره‌زانه و خودی بابانوئێلیش به خۆیان ده‌ڵێن قه‌شه‌یەك بووه له‌وان و له سه‌رده‌مێكدا ژیاوه. كه‌واته به‌ڕاشكاوی ئه‌وان پێمانده‌ڵێن: بابانوئێل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێوه‌وە نییه و ئێوه‌ی به‌ناو موسڵمان بۆ كردووتانه ڕه‌مزی خۆتان و هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كه‌نه‌وه؟! (١٦) رواه البخاري ٣/١٢٧١، (٣٢٦١، ٦٤٤٢)، ومالك ١/٣٣، وأحمد ١/٢٣، (١٥٤، ١٦٤، ٣٣١، ٣٩١)، والدارمي ٢/٤١٢، (٢٧٨٤)، وابن حبان ٢/١٤٥، (٤١٣، ٤١٤، ٦٢٣٩)، والطبراني في المعجم الأوسط ٢/٢٦٥، (١٩٣٧)، والبيهقي في شعب الإيمان ٢/١٨٢، (١٤٩١) والحديث صحيح صححه الألباني في الجامع الصغير وزيادته ١/١٣٣٢، (١٣٣١٩) وفي مشكاة المصابيح ٣/٦١، (٤٨٩٧). (١٧) الأحزاب: ٢١. (١٨) النور: ٦٣. (١٩) دیاره مه‌به‌ستی ئێمه له دیاریوه‌رگرتن و دیاریبه‌خشین ئه‌وه‌یه كه به‌م بۆنه‌وه دیاری وه‌رمه‌گره و مه‌به‌خشه، چونكه ئه‌وان به‌ناوی بابانوئێل دیاری ده‌به‌خشن بە منداڵان و خه‌ڵكی تر، ئێمه‌ش له خاڵی دووه‌مدا كه‌سایه‌تیی بابانوئێلمان ڕوونكرده‌وه. واته ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌بوو، هیچ شتێكی خراپی له‌پشت نه‌بوو، دروسته دیاری له ناموسڵمان وه‌ربگریت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دیاری له ناموسڵمانان وه‌رگرتووه وەكوو له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا هاتووه. (٢٠) رواه مسلم ٤/٢٠٥٤، (٢٦٦٩)، وأحمد ٢/٣٢٧، (٨٣٢٢، ١١٨١٧، ١١٨٦١، ٢١٩٥٠)، والطبراني في المعجم الكبير ٣/٢٤٣، (٣٢٩٠، ٦٠١٧)، والنسائي في سنن النسائي الكبرى ٦/٣٤٦، (١١١٨٥) والحديث صحيح صححه الألباني في الجامع الصغير وزيادته ١/٩٢٠، (٩١٩٤).