دانراوه له‌لایه‌ن: بڵند سه‌ڵاح بسم الله الرحمان الرحیم یه‌كه‌م: التكبیر : ته‌كبیر كرد سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه صل الله علیه وسلم ، و یه‌كێكه له‌دروشمه‌كانی جه‌ژن ، خوای گه‌وره پێمان ئه‌فه‌رمێت (وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡدُودَٰتٖۚ ) (البقرة :٢٠٢) واته:ناوی خوا به‌رن(الله اکبر بکه‌ن) له‌چه‌ند ڕۆژێکی دیاری کراودا. وشیوازی ته‌كبیركردن : الله اكبر، الله اكبر، لا اله الا ا لله، والله اكبر الله اكبر ولله الحمد. كاته‌كه‌ی : له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ذی الحجه وه ده‌ست پێ ئه‌كات تاكو عه‌سری سییه‌م رۆژی جه‌ژن. دووه‌م: خۆشتن و پۆشینی جلی نوێ و بۆن خۆش كردن: ئیبن قه‌ییم له زاد المعادا ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ دوو جێژنه‌كان جوانترینی جلوبه‌رگه‌كانی له‌به‌ر ده‌كرد و جلوبه‌رگێكی هه‌بوو كه بۆ جێژنه‌كان و ڕۆژی هه‌ینی له‌به‌ری ده‌كرد. وه ئیبن عومه‌ریش -خوا لێی ڕازی بێ- خۆی ئه‌شۆری بۆ جێژنه‌كان. كاته‌كه‌ی :پێش هاتن بۆ نوێژی جه‌ژن. سێهه‌م: به‌ڕێ كه‌وتن بۆ نوێژی جه‌ژن له مصلی : سونه‌ته مسولمانان به‌كۆمه‌ڵ له شوێنێكی گشتیدا-مصلی- نویژی جه‌ژن بكه‌ن . عن أبي سعيد الخدري قال: كان رسول الله يخرج يوم الفطر والأضحى إلى المصلى... [رواه البخاري]. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان و قورباندا ده‌چووه ده‌رێ بۆ شوێنی نوێژ. چواره‌م: پێچه‌وانه‌كردنی ڕێگه : له جابره‌وه قال: كان النبي إذا كان يوم عيد خالف الطريق. [رواه البخاري]. پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕۆژی جێژن‌دا پێچه‌وانه‌ی ڕێگه‌ی ئه‌كرد.. واته به‌كام ڕێگادا بچوایه بۆ نویژی جه‌ژن به ڕیگه‌یه‌كی تر ئه‌گه‌ڕایه‌وه.. پێنجه‌م: ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن: خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمێت : فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنۡحَرۡ (الكوثر :٢) واته: نوێژ بکه بۆ په‌روه‌ردگارت وه قوربانی سه‌ر ببڕه. حوكمه‌كه‌ی : شیخ الاسلام ابن تیمیه ئه‌فه‌رمێت راجح ئه‌وه‌یه كه واجبه نوێژی جه‌ژن. شه‌شه‌م: پیرۆزبایی كردن: عن جبير بن نفير قال: كان أصحاب رسول الله إذا التقوا في يوم العيد يقول بعضهم لبعض: تقبل الله منا ومنك . قال الحافظ : إسناده حسن.. هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر له ڕۆژی جێژن‌دا به‌یه‌كتر بگه‌یشتنایه، هه‌ندێكیان به‌وی تریان ده‌ووت: خوا له ئێمه‌ش و ئێوه‌شی وه‌رگرێت. حه‌وته‌م : قوربانی كردن : سه‌ربڕینی ئاژه‌لێك بۆ خوای گه‌وره به مه‌به‌ستی نزیك بوونه‌وه له‌خوای په‌روه‌ردگار .. كاته‌كه‌ی : دوای نوێژی جه‌ژن تا رۆژه‌كانی جه‌ژن أیام التشریع. وریاكردنه‌وه‌ی مسوڵمانان له چه‌ند سه‌رپێچیه‌ك له جه‌ژن : یه‌كه‌م: زیاده‌ڕۆی كردن له كڕینی پۆشاكی گران به‌ها و ئاماده‌كردنی چێشتێكی زۆر.خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمێت وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ (الأنعام :١٤١) واته: زیاده ڕه‌وی مه‌که‌ن بێگومان خوا زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێ. دووه‌م: ته‌وقه‌كردنی ژنان و پیاوان ی نامه‌حره‌م له‌گه‌ل یه‌كتر.. سێیه‌م: رۆیشتن بۆ شوێنانیك كه تێكه‌ڵاوی كچان و كوڕانی تێدا ڕووبدات. چواره‌م : زیندووكردنه‌وه‌ی پرسه ، ئه‌وه‌ش به كۆبوونه‌وه له‌ماڵی خاوه‌ن مردووه‌كه وفاتیحا خویندن بۆی.. پێنجه‌م: تایبه‌ت كردنی سه‌ردانی كردنی گۆڕستان له رۆژانی جه‌ژن بیدعه‌یه و ئه‌نجام دانی بیدعه‌ش گومراییه و حه‌رامه. شه‌شه‌م: فرۆشتنی یارییه ئاگریینه‌كان و ئه‌و یاریانه‌ی كه زیانی هه‌یه بۆ مناڵان. حه‌فته‌م: پۆشینی جل‌و و به‌رگی ناشه‌رعی له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه به بیانووی جه‌ژن . هه‌شته‌م :سه‌ردانی كردنی ولاتانی بێ باوه‌ر له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به بیانووی سه‌فره و سه‌یران. نۆیه‌م: ده‌ربڕینی خۆشی به موسیقا و گۆرانی. ده‌یه‌م: ته‌قاندنی یارییه ئاگرینیه‌كان له شه‌وی جه‌ژندا خۆ چوواندنه به مه‌جووسه ئاگر په‌رسته‌كان ،چونكه ئه‌وان له كاتی جه‌ژنه‌كانیاندا ئاگریان ئه‌كرده‌وه. وصلی الله علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه أجمعین نوسينى : بڵند سه‌ڵاح